
ئایین و باوەڕداری تەنها بریتی نییە لە پەرستن، یاخود پێداویستییەکی مرۆڤ بێت بە هەبونی خودایەک بۆ هێنانەدی هیوا و ئاواتەکانی، ئایین گوزارشته لەرەهەندی سەرجەم كلتورە جۆراوجۆرەکان، بۆ وێنە: كلتوری عه‌ره‌بی لە ئاینی ئیسلام دا و كلتوری گریكی لە ئاینی مەسیحی دا، كلتوری كه‌نعانی لە ئاینی یەهوودی یاخود كلتوری ئەم ناوچەو دەوروبەرەی خۆمان لە ئاینی زەردەشتیدا. . . و چەندانی تر، بۆچونم وەهایە ئه‌گه‌ر هه‌ر ئایینێك له‌و ئایینانه هه‌ندێك چاكسازیی له كلتوره‌كه‌دا كردبێت ئەوا ئه‌م چاكسازیەش بۆخۆی هه‌ر به‌شێكه یاخود بەشێکبووە له كارلێكی نێوان كلتوره جۆراو جۆر و جوداکان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
