هەرچەندە ئاک پارتی لە دۆخێکی دژواردایەو بەچەندین لەمپەری سیاسی و ئابووری ناوچەیی و جیهانیدا تێدەپەڕێت، ئەردوان هەقیەتی چۆن و کێ بەکار دێنێت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن. بەڵام کێن ئەوانەی پشکدارن لەغەنیمەکەو هۆکاری تێهەڵکێشبوونیان لەم کات و شوێنەدا چین؟
بەرژەواندی ئۆردوان بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵاتی ئاک پارتی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی تورکیادا و ڕاکێشانی دەنگی زۆرینەی ناوچە کوردییەکان بەدانانی کاریگەری و بزواندنی هەستوسۆزیان هەمان ئەوبەرژەوەندیەیە کە بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەوڵی دەداتێ بۆ گەیشتن بە پایەی سەرۆکی هەموو کوردستانی گەورە ئەمە لە کاتێکدا کەئاپۆ لە زیندانەکانی ئیمڕالیدا دەستبەسەرە، لێرەدا ئاڵۆزییەکانی ناو یەکڕیزی کورد لە سەرتاسەری کوردستان تۆخ دەبێتەوە بەتایبەتی نێوانی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەکەکە ئەمە هەموو ئەو ئەو بۆچونە گەرمەیە کە لەمیدیا لۆکاڵی و جیهانییەکاندا باسی لێوە دەکرێت.
وەلێ بە بڕوای من ئەردوان بۆ خۆی دەنگی پێویستی بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو هەیە بەتایبەت لە ناووجە کوردنشینەکان و وادەی هەڵبژاردنەکانیش دوورە و ئەم بابەتە کاریگەرییەکەی ئەوتۆ دروست ناکات لەسەر مەسەلەکە، بۆیە ئەوەی ئاک پارتی دەیەوێت بیڵێت بریتییە لە دوو سەرنج: یەکەمیان بەهەموو چەنگاوەرە کوردەکانی پارتە ئۆپزسیۆنەکانی تورکیا دەڵێت کە فەزایەکی تر هەیە بریتیە لە فەزای دەوڵەمند بوون و بازرگانی و دەکرێت دوور لە جەنگ بە هاوبەشی تیایدا کار بکەین، دووەمیشیان برییتیە لە دروستکردنی کۆپییەکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فۆڕمێکی میانڕەوانەترو ڕاکێشانی تەیارە ئۆپۆزسیۆنەکان بۆ ناو ئەو پارتە لەپاڵ بەگەڕخستنی بەرژەوندی ئابووریاندا، بۆچونیشم وایە پشکی شێری بەرژەوەندییەکە بۆ ئەردۆان دەبێت و کۆتایی ئەم حەفلە نوێیە تەعاروفیەی ئامەدیش بریتی دەبێت لەوەی دەسەڵاتی ئەم هەرێمە لاواز دەبێت و دەبێتە یەکێک لە جەمسەرەکانی دەسەڵاتی ئاک پارتی لە ناوچەکە و حوکمڕانی والی و سوڵتان دووبارە دەبێتەوە.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
