
پاش 33 ساڵ مەلیکەی هۆڵهندا تاجی مەلیکایەتی تهسلیمی کوڕه گهورهکهی ڤیلیم ئهلکسهندهر کرد ...شاخەوان ئەکرەم دوکانی _هۆڵەندا
شاژنە بیاتریکس شاژنی هۆلەندا ئەمرۆ بەرواری ٣٠ ئاپرل، کە لە هەموو سالێک بە رۆژی شاژن ناسراوە و هۆڵەندی یەکان پێی دەڵێن کۆنینگنەداخ و تیایدا لە هەموولایەکی وولاتەوە ئاهەنگ دەگێرن و سەرجەمی خێزانەکان ئەوەی ئارەزومەند بێت مالەکەی خۆی دەباتە سەر شەقامەکانی شار و بە نرخێکی ئێجگار هەرزان دەیفرۆشێ، شاژنە بیاتریکس خاوەنی سێ کورە و ماوەی ٣٣ ساڵە شاژن و مەلیکەی هۆڵەندا یە و ئەوەی ئەم ساڵ بەدی دەکرێت لە رۆژی مەلیکە دا ئاڵوگۆری دەسەلات و کورسی مەلیکەیە بە پێی ئەورێنومایانەیی کە لە دەستورداهاتوە دەبێت مەلیکە کەسێکی گەورەی یەکەمی لە خیزانەکەی دەست نیشان بکات بۆ جێگرتنەوەی ئەوەبوو لە ٢٨/١/٢٠١٣ کورە گەورەی خۆی بە ناوی ڤیلیم ئەلیکسەندە راگەیاند بۆ شازادەی جێنشین، لە رۆژی کۆنینگنەداخ کە دەکاتە ٣٠/ئەپرێلی٢٠١٣ رۆژی سێ شەممە و دوای ٣٣ ساڵ لە شاژنی تاجەکەی کردە سەرکورە گەورەی و ئیتر لە مەوبەدوا ڤیلیم ئەلیکسەندەر دەبێتە مەلیکی هۆڵەندا و شاژنە بیاتریکس یش تەمەنی بوەتە ٧٣ ساڵ و خانەنشین دەکرێت، شایانی باسە ڤیلیم ئەلیکسەندەر لە ٢٦/٤/١٩٦٧ لە دایک بوە و هاوسەرەکەی ناوی ماکسیمایە و خاوەنی سێ کجە و کجە گەورەکەی ناوی ئەمالیا یە و پێشبینی دەکڕێت دوای تەواو بونی دەسەلاتی باوکی ئەمالیا بێتە مەلیکەی هۆڵەندا .
لەم رۆژە دا لە سەرجەم شارەکان پشووی فەرمییەو هاولاتیان خۆیان ئامادەکردوە کە خۆشی خۆیان لەم رۆژە دەرببرن و شارەکان بە تەواوەتی رازاوەتەوە لە لایەن شارەوانی شارەوە بە رەنگی ئۆرانیە واتا پرتەقاڵی و لە راگەیاندنەکانی هۆڵەندا وابلاوبۆتەوە کە زیاد لە ١ یەک ملیۆن گەشتیار هاتونەتە هۆڵەندا بۆ ئامادەبونی ئەومەراسیمە شکۆدارە کە لە ئەمیستردامی پایتەختی هۆڵەندا بەرێوەدەچیت .
شایانی باسە بنەمالەی ئۆرانی یە بۆیەکەم جار ولاتی هۆلەندایان ئاوەدان کردەوە و هەتا ئیستاش ئەم ولاتە دەبەن بەرێوە و لەئێستاشدا شاژن تەنیا سیمبولیکی رەمزی یە و لە بریارە گرنگەکانی ولاتدا کاریگەری یەکی ئەوتۆیان نی یە بەلکو ئەوەی لە ئیستادا ولات دەبات بەریووەو بریارە چارەنوس سازەکانی بەدەستە تڤەیدە کامەر ( پەرلەمانی هۆلەندا ) ە هەرچەندە بنەمالەی ئۆرانی یە لەرابوردوودا هۆلەندایان زۆر بەجاکی پاراستووە ئەوبنەمالەیە لەنێو هەموو بنەمالە شاهەنشایی یەکانی دنیادا بەوە ناسراون کە شاژن و پاشاکانیان لە تەمەنیکی زووە وە تاجەکانیان بۆ شاژادە جینیشەکانیان بەجێ دەهێلن کەئەمە بەپێچەوانەی عورف و عاداتی پاشاو شاژنەکانی تری جیهانەوەیە، لە ئیستاش دا هۆلەندا بە یەکەم ولاتی جیهان دائەنرێت لە ئەندازیاری پرد بەستن و دروستکردندا شایانی باسە کە خەلکانی هۆلەندی بە بالا بەرزترین و لەش و لار رێکترین و تەندروست ترین خەلکی جیهان دائەنرین و یەکەم وولاتیشە کە بە فەرمی هاوسەرگیری هاورەگەزی کرد بەیاسا و بە فەرمی رێگەی بە کیشانی حەشیش و مادە سرکەرەکان داوە و هۆلەندا ١٢ دوانزە هەرێمەو پتر لە ١٦ شانزە ملێۆن کەسە دانیشتوانەکەی و بە هەزاران هەزار کوردی کوردستانیش تیایدا نیشتەجێیە .
شاخەوان ئەکرەم دوکانی _هۆڵەندا
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
