Open menu
  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە
  • WhatsApp -Viber - 00964770768123
  • Contact - kurdistannet@hotmail.com Omar Faris Aziz

شاخه‌وان ئه‌کره‌م دوکانی

پاش 33 ساڵ مەلیکەی هۆڵه‌ندا تاجی مەلیکایەتی ته‌سلیمی کوڕه‌ گه‌وره‌که‌ی ڤیلیم ئه‌لکسه‌نده‌ر کرد ...شاخەوان ئەکرەم دوکانی _هۆڵەندا

شاخه‌وان ئه‌کره‌م دوکانی 03 May 2013

پاش 33 ساڵ مەلیکەی هۆڵه‌ندا تاجی مەلیکایەتی ته‌سلیمی کوڕه‌ گه‌وره‌که‌ی ڤیلیم ئه‌لکسه‌نده‌ر کرد ...شاخەوان ئەکرەم دوکانی _هۆڵەندا

شاژنە بیاتریکس شاژنی هۆلەندا ئەمرۆ بەرواری ٣٠ ئاپرل، کە لە هەموو سالێک بە رۆژی شاژن ناسراوە و هۆڵەندی یەکان پێی دەڵێن کۆنینگنەداخ و تیایدا لە هەموولایەکی وولاتەوە ئاهەنگ دەگێرن و سەرجەمی خێزانەکان ئەوەی ئارەزومەند بێت مالەکەی خۆی دەباتە سەر شەقامەکانی شار و بە نرخێکی ئێجگار هەرزان دەیفرۆشێ، شاژنە بیاتریکس خاوەنی سێ کورە و ماوەی ٣٣ ساڵە شاژن و مەلیکەی هۆڵەندا یە و ئەوەی ئەم ساڵ بەدی دەکرێت لە رۆژی مەلیکە دا ئاڵوگۆری دەسەلات و کورسی مەلیکەیە بە پێی ئەورێنومایانەیی کە لە دەستورداهاتوە دەبێت مەلیکە کەسێکی گەورەی یەکەمی لە خیزانەکەی دەست نیشان بکات بۆ جێگرتنەوەی ئەوەبوو لە ٢٨/١/٢٠١٣ کورە گەورەی خۆی بە ناوی ڤیلیم ئەلیکسەندە راگەیاند بۆ شازادەی جێنشین، لە رۆژی کۆنینگنەداخ کە دەکاتە ٣٠/ئەپرێلی٢٠١٣ رۆژی سێ شەممە و دوای ٣٣ ساڵ لە شاژنی تاجەکەی کردە سەرکورە گەورەی و ئیتر لە مەوبەدوا ڤیلیم ئەلیکسەندەر دەبێتە مەلیکی هۆڵەندا و شاژنە بیاتریکس یش تەمەنی بوەتە ٧٣ ساڵ و خانەنشین دەکرێت، شایانی باسە ڤیلیم ئەلیکسەندەر لە ٢٦/٤/١٩٦٧ لە دایک بوە و هاوسەرەکەی ناوی ماکسیمایە و خاوەنی سێ کجە و کجە گەورەکەی ناوی ئەمالیا یە و پێشبینی دەکڕێت دوای تەواو بونی دەسەلاتی باوکی ئەمالیا بێتە مەلیکەی هۆڵەندا .

لەم رۆژە دا لە سەرجەم شارەکان پشووی فەرمییەو هاولاتیان خۆیان ئامادەکردوە کە خۆشی خۆیان لەم رۆژە دەرببرن و شارەکان بە تەواوەتی رازاوەتەوە لە لایەن شارەوانی شارەوە بە رەنگی ئۆرانیە واتا پرتەقاڵی و لە راگەیاندنەکانی هۆڵەندا وابلاوبۆتەوە کە زیاد لە ١ یەک ملیۆن گەشتیار هاتونەتە هۆڵەندا بۆ ئامادەبونی ئەومەراسیمە شکۆدارە کە لە ئەمیستردامی پایتەختی هۆڵەندا بەرێوەدەچیت .

شایانی باسە بنەمالەی ئۆرانی یە بۆیەکەم جار ولاتی هۆلەندایان ئاوەدان کردەوە و هەتا ئیستاش ئەم ولاتە دەبەن بەرێوە و لەئێستاشدا شاژن تەنیا سیمبولیکی رەمزی یە و لە بریارە گرنگەکانی ولاتدا کاریگەری یەکی ئەوتۆیان نی یە بەلکو ئەوەی لە ئیستادا ولات دەبات بەریووەو بریارە چارەنوس سازەکانی بەدەستە تڤەیدە کامەر ( پەرلەمانی هۆلەندا ) ە هەرچەندە بنەمالەی ئۆرانی یە لەرابوردوودا هۆلەندایان زۆر بەجاکی پاراستووە ئەوبنەمالەیە لەنێو هەموو بنەمالە شاهەنشایی یەکانی دنیادا بەوە ناسراون کە شاژن و پاشاکانیان لە تەمەنیکی زووە وە تاجەکانیان بۆ شاژادە جینیشەکانیان بەجێ دەهێلن کەئەمە بەپێچەوانەی عورف و عاداتی پاشاو شاژنەکانی تری جیهانەوەیە، لە ئیستاش دا هۆلەندا بە یەکەم ولاتی جیهان دائەنرێت لە ئەندازیاری پرد بەستن و دروستکردندا شایانی باسە کە خەلکانی هۆلەندی بە بالا بەرزترین و لەش و لار رێکترین و تەندروست ترین خەلکی جیهان دائەنرین و یەکەم وولاتیشە کە بە فەرمی هاوسەرگیری هاورەگەزی کرد بەیاسا و بە فەرمی رێگەی بە کیشانی حەشیش و مادە سرکەرەکان داوە و هۆلەندا ١٢ دوانزە هەرێمەو پتر لە ١٦ شانزە ملێۆن کەسە دانیشتوانەکەی و بە هەزاران هەزار کوردی کوردستانیش تیایدا نیشتەجێیە .

شاخەوان ئەکرەم دوکانی _هۆڵەندا


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

کەووتیان لیژنەمان دروست کرد ئیتر تەواو کات بەرێ ئەکرێت..!!! شاخەوان ئەکرەم دوکانی ـ هۆڵەندا

شاخه‌وان ئه‌کره‌م دوکانی 05 February 2013

کەووتیان لیژنەمان دروست کرد ئیتر تەواو کات بەرێ ئەکرێت..!!! شاخەوان ئەکرەم دوکانی ـ هۆڵەندا

سەرەقەڵەمێک ..دەیان کارەساتی جەرگ برو بەسوێ ئەمان هەژێنێ و ئیتر دوای ساتێک رادەگەیەنرێت کە لیژنەمان دروست کرد لێرە وە من هەڵسەنگاندن و بەدواداچونەکەم پێ فشەدەبێت و تەنها کات بەرێ دەکرێت ئەم هەموو منداڵ و گەنج و بەستە زمانانەی خۆمان دەبینین کە چۆن گیان دەکێشن ئاخ ...کەچی شەو ‌نیە بەرنامەیەکی لاواز نەبینم لە کەناڵەکانەوە لیژنەیەکی بێ ئەزموون هەڵدەکوتنە سەر ئارایشتگاو محەلەبی خانەو مارکێتەکان سەرەرای ئەمەش 12 کامێرا بەدوایانەوە یە تەنها سوکایەتی کردنیانە بە هەندێک لەدووکانە هەژارەکان ئەگەر خۆیان بە بە هێزو توانا دائەنێن کە نیشیانە بابچن هۆتێل و ئەپارتمان و پالاسەکان بپشکنن رەنگە بڵێن چوین بەڵام تا پرسەگە .دوای ئەلێن دەست خۆشی لێکرا ئای لەم ئەندامی لیژنانەی بێ کوالێتی کۆنترۆڵانەمان .ئەم دیمەنەم بەچاوی خۆم بینی لە یەکێک لە کەناڵە ئاسمانیەکان لیژنەیەک دەرچوو بۆ یەکێک لە دایەنگاکان کاکی سەرۆکی لیژنە چووە ژوورێکەوە وابزانم تۆزێک ئاو رژابوو لە بەر چاوی کامێراوە وتی ئەها خوشکم قاچم تەربوو ئەوەچیە....هەر قرتام لە پێکەنیندا خۆزگە با ئەم لیژنەو گروپانە نەبوایە با لە کاتی مۆلەت دان بە هەر دروست کراوەیەک بە پێی کوالێت و بێ مەحسوبیەت رێگەیان پێبدرایە , یاسای ئەپارتمان و هۆتێل لە دوونهۆمی زیاتر ئەوەی دەبێت لە دیوی پشتەوەی بیناکە بۆ هەر نهۆمێک دەرگایەک هەبێت و پلیکانەی بۆ بکرێت بەرەوخوارە وە سەرەرای هەبونی ئامێری ئاگر کوژێنەرەوە ئەو ئامێرە بێکەڵکە بچوکانەنا کە هیچی ئیشناکات بەڵکو دەبێت بەسۆندە هەیبێت و ئامێری ئاگادارکردنەوەشی بۆ دابنرێت وەک ئینزار و هیدی، بەڵام دەبینرێت دەیان بازرگانی خاوەن سەرمایەی بە پشت کە پشکیان داوە بە هەندێک ژێربەژێر و کارئاسانیان بۆ دەکرێت لێرە وە ماڵی خۆمان وێران دەبێت و دەبینین زاروڵەکانمان لەناو ئاگرو ژێر دارو لافاو دوا هەناسەی سارد ئەدەن و ماڵئاوایمان لێدەکەن

 

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.  


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

© kurdistan Net 2026

میوانی سەرخەت

We have 316 guests and no members online

  • گەڕان
  • العربیة
  • گۆشه‌کان
    • ڕاپۆرت
    • به‌دواداچوون
    • ئه‌ده‌ب و هونده‌ر
    • دیمانـــــــــه‌
    • پارت و ڕێکخراوه‌کان
    • هه‌واڵ
    • کاریکاتێر
    • کامپین
    • پرسه‌کان
    • هه‌مه‌ڕه‌نگ
    • بابه‌تی به‌رجه‌سته‌کراو
    • هۆنراوە
    • تەواوی بابەتەکانی ٢٠١٣
  • په‌یوه‌ندی
  • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ره‌ ناسراوه‌کان
    • نووسه‌ری دیکه‌
  • ژنە نووسەرەکان
  • ماڵەوە