ئەمجارەش پەرلەمانی سوێد دەستپێشخەری خۆی کرد
کامپینی دووەم، بەرزکردنەوە دۆسیەی هەڵەبجە- ئەنفال و بەجینۆساید ناسینی بۆ پەرلەمانی ئەورپا
پانێلە سیمینارێک لەپەرلەمانی سوید دەربارەی جینوساید و قەدەغەکردنی چەکی کیمیاوی ... ئامادەکردنی/ئاسۆ بیارەیی
٢٩-٥-٢٠١٣ پەرلەمانی سوێد
رێکەوتی ئەمرۆ ٢٩ ی مانگی پێنج، بە دەستپێشخەری پارتی چەپ و پارتی ژینگەی سوێدی (شایەنی باسە ههردوو پارتەکە لەسەدان١٧ی کورسیەکانی پەرلەمانیان ههیە)، نوێنەری ڕێکخراوی خانەی زیندوڕاگرتنی مێژوو (فورم فۆر لێڤاندە هیستوریا) نوینەرانی کوردۆسایدو بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک پەرلەمانتاری پارتی مۆدیرات، کۆدێ و سۆشیالدیموکرات، و ههروەها نوێنەرو تەلەڤیزیونی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانانی ڕەوندی کوردی لە شاری ستۆکهۆڵم/پایتەخستی سوێد، پانیلە سمینارێک سازکرا بۆ ئەوەی دۆسیەی ئەنفال و بەجینۆسایدناساندنی ببرێتە پەرلەمانی ئەوروپا.
ئەو خاڵانەی کە تیشکیان خرایە سەرئەمانەی خوارەوە بوون:
- بوونی دۆزی کورد بە قوربانی سیاسەتی نیو دەوڵەتی بەرژوەندی هێزە گەورەکان بە تایبەتی ئەمریکا، روسیا و فەرەنسا و ترس لە بلاوبوونەوەی شۆڕشی ئیسلامی، یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بێ دەنگی نیودەوڵەتی بووە بەرامبەر بەو تاوانە.
- کەمتەرخەمی میدیای سویدی و جیهانی لە ناساندنی ئەو تاوانەو و کۆمەڵکوژی عێراقەوە.
- بێدەنگی دەسەلاتی دادگای جیهانی لەمەڕ تاوانەکانی جەنگ و ههروەها دەسەلاتی کورد
- چونیەتی چونەپێشەوە، نەک لەبیرکردنی تاوانەکە.
- شایەنی باسە سکرتیری پێشووی پارتی چەپ لاش ئۆلی شیلگیرانە بەرگری لەوە کرد، کەدەبی ١٦ سێ بکرێتە ڕۆژی قەدەغەکردنی دروستکردنی چەکی کۆمەڵکوژی. . و ناشبێ ههرگیز ئەو رۆژە لە یاد بسرێنەوە و ووتیش ههڵەبجە ههمیشە لە ناخمدایە. دەبی میژووی ئەو تاوانەش بخریتەو ناو سیستەمی پەروەردەی سوێدییەوە.
- ئامادە نەبوونی نوێنەری حزبەکانی کوردستان، بێجگە لە بزوتنەوەی گۆڕان، یەکیک بوو لەو لایەنە لاوازانە کە دیسان دەسەلاتی کوردی خۆی لەوەڵامی کومەڵێ پرسیاری چارەنووساز دزییەوە، لەوانە سزادانی ئەنفالچی و تاوانبارەکانی ناو ڕیزەکانیان و فرۆشتنی ئەو زەوییانەی کە گومان ههیە هەندێکیان گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالی تیابن.
- بۆچی کەم لایەن و وڵات کەمترین زانیارییان هەیە دەربارەی تاوانی ئەنفال و ژمارە و جۆری قوربانی و کاریگەری ئەو تاوانە.
- خاڵێکی تری گرنگ ئەوە بوو کە یەکیک لە بەشداربووە کوردەکان(بەناوی سالار) بەرزی کردوە، ئەویش بۆناکرێ بەپێی یاسای تاوانی دادگای سوێدی ئەو تاوانبارە بەعس و سیخورانە راپێچی دادگابکرێن کە تاوانیان دەرههق مرۆڤایەتی کردوە.
- قوربانیەکان و کەسوکاریان چییان بۆ بکرێ کۆمەڵایەتی/ دەروونی، ئەوە پرسیار و پێشنیاری خۆم(ئاسۆ بیارەیی) بوو.
- پیشنیار دەربارەی ژینگەی ئەو شوینانەی کە ئەو تاوانەیان تیا ئەنجامدراوە و خستنەگەڕی لێکۆلینەوەی هەمەلایەن بۆ زانینی ئاست و پلەی زیانەکان. پێشنیاری پارتی ژینگەی سوێدی.
ههر چەندە ماوەی سیمینارەکە تەنها دوو کاژیر بوو، بەلام توانرا ئەو خاڵە گرنگانە ببزوێنرێ کە قازانجی تەواوی بۆ دۆزی نەتەوەییمان هەیە. بەلام دیسان ئەو پرسیارەی کەدەبی نوێنەرانی کورد، بەتایبەتی حزبەکانی دەسەلات و دەروەی دەسەلاتیش لەخۆیان بکەن، ئایا دۆزێکی گەورەی وا ئەوە ناهیێنی کە بەشداری چالاکانە تیا بکەن، لە ههمان کاتدا نوێنەری سوێدی ههبوو چەند کاتژمێر لەدوورەوە هاتبوو. بەراستی ئەو کەمتەرخەمیە ئەوە دەردەخات کە یان دۆزی ئەنفال و ههڵەبجە جێگەی بایەخیان نیە، یا خۆشیان بەشدارێکی راستەوخۆبوون(بە هێنانی پاسدار و هاوپەیەمانی لەگەڵ داگیرکەراندا ) لەو تاوانە، ئەوەش خۆ دزینەوە لەدادگای مێژوو.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
