
بۆ هێرۆخان نه‌بێت به سه‌رۆک کۆمار؟ ... هێمن حوسێن
جودا له‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ماندو نه‌ناسێکی دێرینی ئه‌م گه‌له‌یه، هاوکات مرۆڤێکی مۆدێرن و به سه‌نگیشه له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا.
هێرۆ، له‌وه گه‌ڕێ که کچی بله‌ی مه‌زنه ئه‌دیبه، ئینجا مرۆڤێکی ڕابردوو پاک و ئێستا مۆدێرنیشه. ئاخر ئه‌گه‌ر به مۆدێلێکیتری سیاسیانه‌ی کوردستانیش لێکیبده‌ینه‌وه، وارسی مام جه‌لالیشه! پۆستی سه‌رۆک کۆمار به پێی ڕێکه‌وتنامه‌ی هه‌ولێر بۆ کورد ده‌بێت، له‌به‌ر ڕۆشنایی ڕێکه‌وتنامه‌ی ستراتیژی نێوان پارتی و یه‌کێتیشدا، ئه‌م پۆسته به‌رامبه‌ر پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێمه، واته هه‌تا پارتی سه‌رۆکی هه‌رێمی هه‌بێت یه‌کێتیش سه‌رۆک کۆماری ده‌بێت، مادام ئه‌م پۆسته موڵکی یه‌کێتیه وای ده‌زانم هێرۆ خان باشترین که‌س بێت بۆی!
ئاخر له نێو یه‌کێتیدا باڵ باڵێنه‌کان گه‌یشتوونه‌ته ئاستێک که هیچیتر نه‌ک یه‌کتر قبوڵکردن به ڵکو یه‌کتر بینینیش قبوڵناکه‌ن! بۆیه ده‌کرێت لێکدانه‌وه‌یه‌کی واقیعیانه بۆ باشترین کاندیدی یه‌کێتی بکه‌ین بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری داهاتووی عێراق. .
· کاک کۆسره‌ت: زۆر دووره ئه‌و پۆسته‌ی پێبسپیردرێت، چوونکه جوادا له‌وه‌ی دۆخی هه‌رێمی و ناوچه‌یی له‌گه‌ڵیدا نیه، زۆریش ئه‌سته‌مه پارتی قبوڵی بوون به سه‌رۆکیی بکات! ئاخر بینیمان بۆ جێگری سه‌رۆکی هه‌رێمیش پارتی 2 ساڵ سڕیان کرد! ئینجا ئه‌گه‌ر راستت ده‌وێت ئێستا ( مام جه‌لال وه‌زعی سه‌حی له کاک کۆسره‌ت باشتره!)
· د. به‌رهه‌م: له ئێستادا به جۆرێک گه‌مه‌کانی نێو یه‌کێتی چه‌پاندویانه، نه‌ک بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار به‌ڵکو ئه‌گه‌رێکی زۆر نزیکه له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی کوردستاندا لیستیش جودابکاته‌وه، چوونکه تورسکایی باڵایی خۆی له نێو یه‌کێتی بێ مام جه‌لالدا له‌ده‌ستداوه!
· مه‌لا به‌ختیار: شه‌هاده‌ی نیه یانی هیچ!
· ئه‌وانیتریش که لێره‌و له‌وێ ته‌رحده‌کرێن شانسی ئه‌و پۆسته‌یان به ڕاده‌ی ئه‌سته‌مبوون زه‌حمه‌ته.
ئاخر هێرۆخان پاڵپشتی ماڵی بارزانیشی له‌ته‌کدایه، واته زه‌به‌لاحترین هێزی سیاسی کوردستان و بگره عێراقیش له پشته.
من دڵنیام که هێرۆخان چی وه‌ک ئه‌وه‌ی که ئافره‌تێکی کارامه‌یه، هاوکات له مێژووی عێراقیشدا ده‌بێته یه‌که‌مین سه‌رۆک کۆماری ژن، ئاخر گرنگه ئه‌و ڕووداوه مێژووییه نه‌ک هه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستی کورد به‌دی بێت، به‌ڵکو خودی ژنه سه‌رکۆماره‌که‌ش کوردبێت!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
