نامەیەکی کراوە لە دوو پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلولەوە ... نجم الدین احمد شوان و حسیب شێخ سەدرەدین شێخ مەحەمەد

نامەیەکی کراوە لە دوو پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلولی مەزنی گیان لەسەردەستی پارتی و رێبازە پیرۆزەکەی بارزانی نەمرەوە بۆ سەرۆکی هێژاو کورد پەروەر سەرۆک مەسعود بارزانی تێکۆشەرو بەرێز ...نجم الدین احمد شوان و حسیب شێخ سەدرەدین شێخ مەحەمەد .

 سەڵاوێکی پڕ لەگڕوتینی هەڵقوڵاو تێکەڵ بەغەموو ئازاری ناو سینگە گەرموگورەکەی چەمو روبارو جۆگەلە نەوتینەکانی باوە گوڕگوڕی تێکەڵاو بەخوێنی شەهیدە چاوو نەترسەکانی رێبازی پارتی و بارزانی نەمرەوە بەدیاری دەنێرم بۆ بەرێزتان.

سەرۆکی هێژا ئیمە هیچ کاتێک گومانمان لەدڵسۆزی و فیداکاری بەرێزتان نەبووەو نابێت لە پێناوی سەندنەوەی شارە داگیرکراوەکەماندا، چونکە مێژوو شاهیدو گەواهی ئەوە دەدات کە ئێوەی تێکۆشەر چەندێک بە پەرۆشەوە بوونە و بە پەرۆشەوە دەرواننە دوا رۆژی نەتەوەکەمان وهەموو بستێکی خاکی کوردستان، بەتایبەت کەرکوکی دڵی کوردستان.هەرە خانەوەدەکەی ئێوە بوونە لە رابردوودا قوربانی بێ ژمارەتان داوە بەبێسڵکردنەوە لە مەرگ بەدرێژایی مێژوو لەهەموو شۆرش و بەرخودانەکاندا، ئەوەش راستی و بەڵگەی خەمخۆریتانە بۆخاکو نیشتمانی کورد لە پێناوی سەربەستی وئازادی و دیموکراتیدا.

سەرۆکەکەم لەمێژا باوباپیرانی بەرێزتان سەلماندویانە بۆ دووژمنان کە پێشمەرگەی گیان لەسەردەستن بۆ سەپاندنی کوردێتی شاری کەرکوک وخەڵکە چەوساوەکەی.هەربۆیە ئێمەش لەسایەی باوکی تێکۆشەرتانەوە خزاینە ناو رێکخستنەکانی پارتیەوە و دەستمان دایە چەکی شەرەف و بەرگری لەریزی سوپای شۆرشگێری کوردستاندا لە شۆرشی ئەیلولدا هەتاکو ئەم تەمەنەمان لە خۆشەویستی خاکی کوردستان و بارزانی نەمرو جەنبتان و بنەماڵە سەربەرزەکەتان بووە.

سەرۆکی هێژا ئێمە زۆر بە پەرۆشەوەین فەرمان بدەیت تاکو رێگامان پێبدرێت بۆ بینینی جەنباتان بۆ گەیاندنی پەیامێکی دڵسۆزانە لە بەرژەوەندی پارتی و بارزانیدایە لەشاری کەرکوک.

  

تێبینی: لەساڵی ١٩٧٢دا کەپێشمەرگە بووم لە بەتالیوێنی ١یەکی زۆزک ئەم پارچە هۆنراوەیەم بۆ کەسایەتی مستەفا بارزانی نەمر هۆنییەوە

 

 ( بارزانـی )

بارزانی گه‌ر تۆ خـۆری، من زه‌رده‌شتیم خۆشتم ئه‌وێ
گه‌رتۆ مانگی من ئه‌ستێره‌م ئێشك گرتم هه‌موو شه‌وێ

بارزانی گه‌ر تۆ بارانی من داربەڕووم به‌بارینت ئه‌ژێمه‌وه‌
بارزانی گه‌ر تۆ به‌فری من چیام باوه‌شت بۆ ئه‌گرمه‌وه‌

بارزانی گه‌ر تۆ قیبله‌ی، منی قیبلە‌نما روو له‌ ئاستم

ئه‌تپه‌رستم هۆنراوه‌ به‌مه‌زنیتا ئه‌هۆنمه‌وه‌

بارزانی گه‌ر به‌رێكه‌وت ده‌نگی زوڵاڵت په‌رده‌ی گوێم بله‌رزێنێ
له‌گۆریشـدا بێت لاشه‌كه‌م هه‌ڵ ئه‌ستێوو سوجده‌ت بۆ دێنێ

 هۆنراوەی نجم الدین احمد شوان

سەرۆکی بەرێز کاک مەسعود بارزانی تێکۆشەر، داواکارین لە بەرێزتان کە ئەم کورتە فلیمەی لای خوارە بەچاووی خۆتان ببین کەدەربارەی ژیاننامەی چوارەمین پێشمەرگەی شۆرشی ئەیلولە کە لەپشتی بارزانی نەمرەوە پاسەوانی خودی بارزانی نەمر دەکات، بەڵام ئێستا پشتگوێ خراوە.

 {youtube}aGofHK0WVJ4{/youtube}

 تکایە سەرۆک چاوو پێکەوتنە ببینە

   http://www.youtube.com/watch?v=aGofHK0WVJ4

حەسیب سەدرەدین شێخ محمد ژمارەی مۆبایل: ٠٧٥٠١٣٧٥٥٩٠

نجم الدین احمد شوان ژمارەی مۆبایل: ٠٧٥٠٣٦٣٢٧١٨

نجم الدین احمد شوان

رێکخراوی بێرگن ـ نەرویج

                                                                                                     


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 

بابەتی زیاتری نووسەر