ئاماره‌کان ده‌ڵێن، ساڵانه له‌عێراقدا، هه‌زاران مرۆڤ تیرۆر ده‌کرێن! ...ئازاد به‌کر
ئاماری ده ساڵی کرده‌وه توندوتیژیه‌کان له عێراقی مه‌رگدا، پاش داگیرکاری له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتێکی کۆنه‌په‌رستانه به‌سه‌ر ئه‌م ووڵاته‌دا، واته (له ماوه‌ی مارسی 2003 وه تا مارسی 2013 )ه، تیرۆرکردنی نزیکه‌ی 112 هه‌زار خه‌ڵکی سڤیل بووه.ئه‌مه‌ش به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی (IBC)ی به‌ریتانی که تا مارسی (2013)ه سه‌رژمێری ته‌رمی کوژراوه‌کانی کردووه، وه ڕاپۆرته‌که‌ش زیاتر باسی توندوتیژیه‌کانی ساڵی 2012 ی کردووه.یه‌که‌م قوربانی ئه‌و توندوتیژیانه خه‌ڵکی سڤیل بوون، که هه‌میشه به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاسایش و ئارامیه‌وه ناڵاندویانه، چونکه ڕۆژانه که‌وتونه‌ته به‌رهێرش و په‌لاماری بانده تیرۆریسته‌کان و به‌هۆکاری ئایینی و تایفی و قه‌ومی پاکتاوی جه‌سته‌یی کراون.ده‌ساڵ به‌سه‌ر ڕوخانی ڕژێمی به‌عسدا تێده‌په‌ڕێ و هێشتا ئاستی توندوتیژی و تیرۆر له‌به‌ر‌زبوونه‌وه‌دایه.ئه‌مه جگه له به‌هه‌ڕه‌مه‌کی گرتن و ڕاونان و ئه‌شکه‌نجه‌دان و له‌سێداره‌دان له‌زیندانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدا.له‌ڕاستیدا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به داد و یاسا له ترۆپکی لاوازیدایه، خه‌ڵکی قوربانیده‌ر له‌و دۆخه ناهه‌موار و ده‌سه‌ڵاته شکستخواردووه بیزارن.
تاوانی کوشتن له‌م ووڵاته‌دا کچان و ژنانیشی گرتۆته‌وه، ڕۆژانه ژنان و کچان به‌تاوانی ناموسپه‌رستی ده‌ستدرێژیان ده‌کرێته سه‌ر و ده‌کوژرێن و ئه‌تک ده‌کرێن.مایه‌ی نه‌نگی و نیگه‌رانیه له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌کدا، هۆشیاری و ڕۆشنبیری کۆمه‌ڵگه بۆ ئه‌و ئاسته له‌نه‌ریت و کلتوری دواکه‌وتوانه و نامرۆڤانه دابه‌زیبێت، مرۆڤه‌کانی مافی ژیان و ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزیان نه‌مێنێت و ئازادی که‌سێتیان له‌قاڵب درابێت.له‌وه‌ش شه‌رمهێنه‌رتر به‌نده‌کانی یاسای تاوانی عێراقییه که به‌رگری له‌ژن کوژان ده‌کات، واته ده‌سه‌ڵات یه‌که‌م به‌رپرسه له‌بره‌ودان به کلتورو فه‌رهه‌نگی توندوتیژی و ژێرپێنانی مافه‌کانی به‌ژنان.
به‌رده‌وام بوونی هه‌ژاری و بێ‌کاری له‌ڕاده‌به‌ده‌ر، سستی دۆخی ئابووری و ژینگه‌یه‌کی ئاڵۆز و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌کان، کاریگه‌ری توندی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه داناوه.هه‌ربۆیه خواستی خه‌ڵکی بۆژیانێکی باشتر هه‌مووکات ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی لێکه‌وتۆته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانیش له‌جیاتی وه‌ڵام دانه‌وه به‌خواسته‌کانی جه‌ماوه‌ر سه‌ره‌ڕای ئاشتی بوونی ناره‌زایه‌تیه‌کان، سه‌رکوتیان کردووه.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنی ئه‌مریکا و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاته میلیشیاکانی حیزبه‌کان له‌عێراقدا شه‌ڕ و پشێوی و ئاژاوه و توندوتیژی ڕووی له‌دانیشتوانی ئه‌م ووڵاته‌کرد.به‌هه‌زاران که‌س که‌وتنه به‌ر شاڵاوی ڕفاندن و کوشتن و ڕاوه‌دونان و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان، له‌ئاکامی کێشه و ململانێی میلیشیاکانی ئیسلامی شیعه و سونه و قاعیده و پاشماوه‌کانی به‌عس له‌ناوه و ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، سوپای داگیرکه‌ری ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ژیانی خه‌ڵکیان کرده دۆزه‌خ و به‌هۆی کاره‌ساتی کوشتن و بڕینه‌وه، سه‌دان هه‌زار که‌س له‌ترسی مه‌رگی خۆیان ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ربوون.له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکاش، هێشتا به‌ڵگه‌کان وای پیشان ئه‌ده‌ن که‌ئه‌م ووڵاته له‌دۆخی شه‌ڕدابێت، که‌سه‌یری پرۆسه‌کانی توندوتیژی ده‌که‌ین ده‌بینین هێشتا ئاستی کوشتن له‌وپه‌ڕی دڕنده‌یدایه.
کوردستانیش له‌م توندوتیژیانه بێبه‌ش نه‌بووه و سنوره‌کانی هه‌میشه له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی بوردومانی تۆپ و ته‌یاره و هێرشی حکومه‌ته‌کانی ئێران و تورکیادا بووه.ئه‌مه سه‌ره‌ڕای هێرشی ده‌سه‌ڵاتداران بۆ سه‌ر ئازادیه‌کانی خه‌ڵک و بردنی موڵک و سامانی سه‌رزه‌وی و ژێر زه‌وی بۆخۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان.وه قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابووری، پشتکردنه خواست و داواکاریه‌کانی خه‌ڵک و سه‌رکوتکردنی ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کان به‌هێزی چه‌ک، هه‌رده‌م ئازادی ڕاده‌ربرین و ڕۆژنامه‌گه‌ری له مه‌ترسیدا بووه.ماف و ئازادی ژنان و مناڵان له کوردستاندا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه بۆته‌وه، ڕۆژانه له میدیاکانه‌وه کوژران و سوتاندنی ژنان و خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه له ناوچه جیاوازه‌کانه‌وه ده‌بیسترێن، بێ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی هیچ گوێ به‌م ڕه‌وشه نامرۆڤانه‌یه بدات و به‌یاسا سنورێک بۆ ئه‌م تاوانانه دابنێت.
به‌پێی ڕاپۆرتی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان(یونامی)، له‌پاش نه‌مانی سه‌دامی دیکتاتۆره‌وه تائێستا مافی مرۆڤ له‌عێراقدا له‌بارێکی گه‌لێک خراپدایه، نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێ: "زیادبوونی ئاستی توندوتیژی و نه‌بوونی سه‌روه‌ری یاسا و په‌یڕه‌ونه‌کردنی داد و لێپرسینه‌وه له‌په‌یوه‌ند پێشێلکاری مافی مرۆڤ و دژی پێوه‌ره مرۆڤایه‌تیه‌کان چه‌ند ساڵه به‌رده‌وامی هه‌یه.جێبه‌جیکردنی سزای له‌سێداره‌دان و بێڕێزی به‌مافی ژن و مناڵ و گه‌نده‌ڵی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه حکومیه‌کان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی و سه‌رکوتی ئازادی ڕاده‌ربڕین و گردبونه‌وه و خۆپیشاندان مایه‌ی نیگه‌رانی یه".
به‌گوێره‌ی ئاماری رێکخراوی (IBC)ی به‌ریتانی ساڵانه به‌هۆی کاره توندوتیژیه‌کانه‌وه پێنج هه‌زار که‌س ده‌بنه قوربانی، وه ته‌نها له‌ماوه‌ی ده ساڵی دوای ڕوخانی سه‌دامدا، نزیکه‌ی 112 هه‌زار بۆ 122 هه‌زار خه‌ڵکی سڤیل له‌عێراقدا کوژراون.کۆی ژماره‌ی کوژراوانی شه‌ڕکه‌ر و سوپا نزیکه‌ی 170 هه‌زار که‌سن، له‌گه‌ڵ کوژرانی نزیکه‌ی پێنج هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی.ڕێکخراوه‌که ئه‌م داتایانه‌ی له 31 هه‌زار سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه وه‌رگرتووه.هه‌رچه‌نده ئاماری ووردی قوربانیه‌کان له‌به‌رده‌ستدا نیه، به‌ڵام زوربه‌یان ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ده‌که‌ن که له 100 هه‌زار زیاتره، هێندێ ڕاپۆرتی تریش ده‌ڵێ له‌م ژماره‌یه زۆر زیاتره و ملیۆنێکی تێپه‌ڕاندووه.به‌ڵام گۆڤاری لانسیتی ته‌ندروستی له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا که له‌ساڵی 2006 دا کردویه‌تی، ده‌ڵێ: قوربانیه‌کانی شه‌ڕ، له‌ماوه‌ی ئه‌م سێ ساڵه‌دا زیاتر له 600 هه‌زار که‌سه.رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکانیش ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها لەماوەی دو مانگ و نیوی ڕابردودا بەهۆی تەقینەوە و توندوتیژییەکانی عێراقەوە زیاتر لە سێ هەزار و (869) کەس بونەتە قوربانی.له‌کاتی نوسینی ئه‌م بابه‌ته‌دا له‌به‌غدا و شاره‌کانی تری عێراقدا 20 ته‌قینه‌وه رویداوه و 65 کوژراو و 195 که‌س بریندار بوون.ئه‌مڕۆ ووڵاتی عێراق له‌گێژاوێکی سیاسیدایه، له نائارامی سه‌ر شه‌قامه‌کانیدا خوێن جۆگه‌له‌ی به‌ستووه.
بان کی مۆنی سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌کۆتایی ساڵی 2012 ده‌ڵێت" ژینگه‌ی ئارام له‌عێراقدا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌یه و پێشبینی ڕاست له‌و ماوه درێژه‌ی ڕاپۆرته‌که ناکرێت چونکه بارگرژی سیاسی و تایفی له‌گه‌ڕدایه.گروپه چه‌کدار و تیرۆریسته ڕێکخراوه‌کان، کرده‌وه و هێرشه‌کانیان له‌گه‌ڵ شێواز و هه‌ڵکه‌وتنی شوێنه‌که‌دا گونجاندووه، ته‌نیا له تشرینی دووه‌می ساڵی 2012 وه تا کۆتایی کانونی دووه‌می 2013 ه 741 خه‌ڵکی سڤیل کوژراو و 2285 که‌س برینداربوون، هه‌ر له‌هه‌مان ماوه‌دا 311 که‌س له‌هێزه‌کانی ئاسایشی عێراقی کوژرا و 532 برینداربوون".
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌ساڵی2012 دا 302 مناڵی کوڕ و کچ و 13 ژن به‌پێی یاسای چواری تیرۆر خراونه‌ته زیندانه‌وه، له‌هه‌مان کاتدا 53 حاڵه‌تی کوشتن و خۆکوژی جگه له‌ده‌ستدرێژی بۆسه‌ر ژنان و کوژرانی 50 مناڵ له کرده‌وه توندوتیژیه‌کاندا ڕویداوه.ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌عێراقدا هه‌یه ده‌سه‌ڵاتێکی تێکه‌ڵ له تایفی و قه‌ومی میلیشیایی دواکه‌وتوو و گرێ‌دراو به‌ووڵاتانی کۆنه‌په‌رستی ناوچه‌که و ئه‌مریکاوه‌یه.کێشه و ململانێکانی نێوانیان گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌ک له‌دڕنده‌یی و توندوتیژی ڕۆژانه ده‌یان هاوڵاتی ده‌که‌نه قوربانی سیاسه‌ته چه‌وته نامرۆڤانه‌کانیان.سه‌رچاوه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی و که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی باڵا ڕایگه‌یاند که پیلانگێڕانی سیاسیه‌کانی عێراق گه‌یشته نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕاستی مافی مرۆڤی له‌عێراقدا ده‌رخسبوو، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ووتی نزیکه‌ی 30 ملیۆن دۆلاریان به‌رتیل بۆ گۆڕینی کۆپله‌ر دابوو.سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێ: (له‌نێوان تشرینی دووه‌م و مانگی ئازاری ئه‌مساڵدا کرده‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان به‌رده‌وامه و ژنان له‌سه‌ر تاوانی شه‌ره‌ف ده‌کوژرێن، ئه‌مه جگه‌له خۆکوشتن و خۆسوتاندنی ژنان، به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی کوردستان، له ماوه‌ی دوومانگی تشرینی دووه‌م و کانونی یه‌که‌مدا 20 حاڵه‌تی کوشتن و 33 حاڵه‌تی خۆسوتاندن و 634 سکاڵا دژی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر ژنان تۆمارکراوه.).
زۆر‌ی کرده‌وه‌ی خۆکوشتنه‌کان له‌لایه‌ن توێژی گه‌نجانی هه‌ژار و نه‌داره‌وه‌یه، زۆربه‌ی ئاماره‌کان پیمان ده‌ڵێن، ژماره‌ی خۆکوژان ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌زیادبوندایه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناله‌باری دۆخی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌نجه‌کان، ئه‌مه‌ش هۆکارێکه که پاڵ به‌گه‌نجانه‌وه ده‌نێ بۆ تاوانکردن و په‌نابردنه به‌ر مادده هۆشبه‌ره‌کان.به‌ملیۆنان له خه‌ڵکی عێراق له‌ژیر هێڵی هه‌ژارییه‌وه ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌ولاشه‌وه به هه‌زاران سه‌رمایه‌داری خاوه‌ن ملێۆن و ملیار له‌سه‌ر ماندوو بوون و ڕه‌نجی کرێکاران وه‌ک دومه‌ڵان هه‌ڵتۆقیون.وته‌بێژی یه‌کێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی کوردستان ده‌ڵێ "له‌هه‌رێم ده‌هه‌زار و هه‌شتسه‌د ملیۆنه‌ر هه‌یه، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ژماره زۆره سه‌رمایه‌داره گه‌ورانه‌دا هه‌زاران خێزان له هه‌رێمی كوردستان له‌خوار هێڵی هه‌ژاریه‌وه ده‌ژین" .
ئه‌م تاوانانه‌ش ئاکامی باڵاده‌ستی سیستمی سه‌رمایه‌دارییه و ساڵانه مرۆڤه‌کان وه به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش ده‌که‌نه قوربانی بره‌ودان به‌سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزی نامرۆڤانه، له‌پێناوی که‌ڵه‌که‌ی زیاتری سه‌رمایه و فراوانکردنی پێگه‌ی ئابوری و سه‌ربازیاندا له‌سه‌ر گوی زه‌وی.ته‌نیا چاره‌ش بۆ ڕزگاربوون له‌ده‌ستی ئه‌م سیستمه، به‌رپاکردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی کریکاران و توێژه بێبه‌شه‌کان و دامه‌زراندنی سۆسیالیزمه.
20.03.2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
