به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌سوریا وشوبهاندنی به‌هه‌ڵبجه! ...نوری به‌شیر
ئه‌م چه‌ند ڕۆژه میدیاکانی ئه‌وروپا بازاڕی سیاسه‌تیان به‌مه‌سه‌له‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه‌گه‌رمکردووه، ئه‌مه له‌کاتێکدایه‌که کاولکاری و‌کاره‌ساته‌کانی ئاواره‌یی و کۆمه‌ڵکوژی خه‌ڵکی بێدیفاعی سوریا، وێنه‌کانی له‌شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌کانه‌وه ده‌که‌وێته‌به‌رچاوی هه‌موودونیا، که‌چی هه‌ر ئه‌م ده‌زگایانه‌ی میدیا، هه‌ستی ئینسانیان نابزوێ وئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا، قانع ناکات که‌کوشتاره‌کانی ئێستا که‌مترنیه، له‌وکوشتارو تاوانانه‌ی که‌ئه‌گه‌ر به‌هۆی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییه‌وه، به‌رهه‌م بیت، گوایه‌هێشتا زامه‌کان سوک‌و برینه‌کانی سه‌رجه‌سته‌ی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری بچوکن!!.ئه‌م به‌ره‌یه‌ی شه‌ڕی سوریا، واته ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانانی که‌به‌شێکی گه‌وره‌ی کاره‌ساته‌کان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیان و‌ده‌ستیان له‌درێژه‌کێشانی تاوانه‌کانی سوریادا هه‌یه هه‌رئه‌وانیش ده‌وریان گێرا له‌دزین وبه‌ڵاڕێدابردنی شۆڕشی خه‌ڵکی نارازی سوریا، ئه‌مرۆ بۆ نیشاندانی ڕوسوری خۆیان له‌متاوانانه‌و خۆقوتارکردن لێی، که‌یسی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاییان به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه.تاوه‌ک به‌هانه‌یه‌ک ماشێنی جه‌نگیان له‌گه‌ڕدابێت.باسی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی هه‌ر ئه‌وشتیه که‌ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپا له‌عێراق ولیبیا به‌ده‌ستیانه‌وه‌گرت تاجه‌نگێکی کاولکاری پێ به‌ڕێبخه‌ن، ئه‌نجامه‌که‌شی ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌که‌یه که‌خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش له‌و وڵاتانه پێوه‌ی مبته‌لا بوون وکۆمه‌ڵگای غه‌رقی کۆمه‌ڵکوژی کرد.
شوبهاندنی ترسی به‌کاربردنی چه‌کی کیمیایی له‌سوریا به‌هه‌ڵه‌بجه، ئه‌مه‌ش بۆخۆی کایه‌یه‌کی تری ئه‌م میدیا بۆرژازییه که‌نان وپیازی پیوه ده‌خۆنو به‌رگی مافی مرۆڤی به‌به‌ردا ده‌که‌ن.باراک ئۆباما و ده‌یفید کامیرۆن باش ده‌زانن که‌تاچه‌ند به‌شار ئه‌سه‌دو ڕژێمه‌که‌ی چه‌نده چه‌کی کیمیایی هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش یان له‌به‌رچاوه که‌دره‌نگ یان زوو له‌م شه‌ڕه‌ی سوریادا به‌کاری دێنێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌مه موسیبه‌تبارتره ئه‌وه‌یه که‌هه‌ر خودی ئه‌م عالی جه‌نابابه له‌لایه‌کی ئه‌م شه‌ڕه‌دا ڕاوه‌ستاون وبونه‌ته هۆکاری ماڵوێرانی خه‌لكی سوریا وبۆ مه‌رامی سیاسیان ئاماده‌نین که‌ده‌ست له‌ژیانو چاره‌نوسی ئه‌م خه‌ڵکه‌هه‌ڵگرن.
پار ساڵ ئه‌م جه‌نابانه ئه‌وه‌یان به‌گوێی ڕای گشتی دونیادا دا که‌به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی خه‌تی سوره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌دام حسین ئه‌م خه‌ته سوره‌ی نه‌بزاندبێت ئه‌دی بۆچی ئه‌و کاره‌ساته‌یان به‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراقدا هێنا، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه سیاسیه‌کانیان نه‌بووبێت له‌به‌رپاکردنی شه‌ردا؟
بێگومان به‌پێی راگه‌یاندنه‌کان تائێستا ته‌نیا 70 هه‌زار که‌س بوونه‌ته‌قوربانی سیاسه‌تی بازاڕی سه‌رمایه‌داری له‌سوریا، به‌جیا له‌ملیۆن ئاواره‌و سه‌رگه‌ردان بوون له‌ماڵ و حاڵی خۆیان وهه‌ر به‌پێی راگه‌یاندنه‌کانی مافی مرۆڤ ونه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان پێشێلکاریه‌کان له‌مافی مرۆڤدا له‌و ولاته‌دا سنوری به‌زاندوه، ئایا له‌مه کاره‌ساتبارتر ده‌بێت چی بێت؟ ئایا ئه‌م هه‌موو تاوان وکاره‌ساتانه هێشتا به‌سنییه بۆ ئه‌وه‌ی ویژدانی هه‌رکه‌سێک راچڵه‌کێنێ، که‌ئیتر کوشتارو جه‌نگ به‌سه؟ به‌ڵام پێده‌چێت قه‌واره‌ی خوێنڕێژی جه‌نگی سوریا کافی نه‌بێت بۆسه‌رانی ئه‌مریکاو ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا هه‌ر بۆیه تازه به‌تازه مانشێتی لاپه‌ڕه‌ی میدیاکان له‌باره‌ی کۆمه‌ڵکوژی و چه‌کی کیمایاییه‌وه پێگه‌رم ده‌که‌ن و یادی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و 5 هه‌زار قوربانی سیاسه‌تی بۆرژوا فاشیستی به‌عس و جمهوری ئیسلامی ئێران و سه‌رانی ناسیونالیزمی کورد بیری خه‌ڵكی ناوچه‌که ده‌هێننه‌وه، له‌کاتێکدا چه‌که‌کان خۆیان ده‌یاندایه ده‌ست هه‌موو لایه‌کی شه‌ڕه‌که.
شه‌ڕی نێوان ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د له‌دیمه‌شقی پایته‌ختدا گیری کردوه‌و مه‌سه‌له‌ی یه‌کلاکردنه‌وه‌ی سپێردراوه به‌کاتێکی نادیار، بۆ ئه‌مریکا درێژه‌ی شه‌ڕه‌که له‌گۆشه‌نیگای سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیه‌وه سه‌یرده‌کا وئه‌وه‌ی بۆ ده‌خوازێ که‌حکومه‌تی داهاتووی پرۆ ئه‌مریکی وغه‌ربی تیا مسۆگه‌ر بکات و ئۆپۆزسیۆنێکی ماڵی دروستبکات، بۆ روسیا‌و جمهوری ئیسلامیش پاراستنی ناوچه‌کانی نفوز هۆکارێکه جه‌نگی بۆدرێژ بکرێته‌وه.هه‌ر دوێنێ هه‌ینی نزیکه‌ی 200 که‌س بونه‌ته قوربانی شه‌ڕی هه‌ردوو ته‌ره‌فی شه‌ڕ له‌ده‌وروبه‌ری دیمه‌شق، به‌ڵام بازاڕی کیمیایی ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵک مه‌رگه‌ساتی ئێستا‌و تاسیراتی ئاینده‌یه، ئه‌وا بۆ ئه‌مریکاو روسیا، سه‌رمایه وپاساوێکه بۆ درێژه‌پیدانی جه‌نگ تائامانجه‌کان به‌دیبێت.ئیتر باسی مافی مرۆڤ و دیموکراتی بابه‌تێکه به‌کرده‌وه خراوه‌ته خزمه‌تی ئه‌م جه‌نگه خوێناویه‌ی سوریاوه.که‌دیاره ئه‌وه‌ی ده‌بێ به‌قوبانی خه‌ڵکی مه‌ده‌نی سوریایه‌و به‌س.
Noori Bashi
Email:
Mob: 0044 7960 669 896
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
