مارگرێت تاچەر ئه‌و ژنه‌ی له‌به‌رزترین پۆستی ده‌سه‌ڵاتدا دژی ژنانی کرێكار بوو! ...نوری به‌شیر
ئه‌مڕۆ راگه‌یاندنه‌کانی به‌ریتانیا مه‌رگی مارگرێت تاچەر سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیانیان له‌ته‌مه‌نی 87 ساڵیدا راگه‌یاند، به‌جیا له‌ده‌زگاکانی راگه‌یاندنی به‌ریتانیا و سه‌رانی حزبی پارێزگاران که‌ئێستا له‌ده‌سه‌ڵاتدان و حزبه‌کانی تری ناو په‌رله‌مان، زۆرێک له‌راگه‌یاندنه‌کانی جیهان و له‌وانه‌ش راگه‌یاندنه‌کانی کوردستانیش ئه‌م هه‌واڵه‌یان راگه‌یاند و هه‌موویان وه‌ک ئه‌وه‌ی یه‌ک ده‌نگ به‌گوێیاندا چپاندبێتی، تاچەریان وه‌ک قاره‌مان و وه‌ک ژنه ئاسنینه‌که دووپات کردۆته‌وه، وه‌ک پاڵه‌وانی به‌ریتانیا ده‌یناسێنن، ئه‌مه‌ش بۆخۆی ده‌لاله‌تی بوونی میدیایه‌کی زاڵی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌دارانه‌یه له‌دنیادا، به‌بێ ئه‌وه‌ی راستی واقعیه‌تی جێگاورێگای ئه‌م ژنه له‌پۆستی باڵاداو لاپه‌ڕه‌یه‌کی ره‌شی ئه‌م که‌سایه‌تیه بخه‌به روو و پێش ژنه ئاسنینه‌که وه‌ک شیردز له‌قبی بووه، ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چینه‌که‌ی ئه‌و هێشتا له‌ده‌سه‌ڵاتدایه، له‌ژیان و له‌دوای ژیان وه‌ک قاره‌مانی زه‌مانی خۆی ناوی ده‌هێنن، به‌ڵام قاره‌مانی هه‌موو کۆمه‌ڵگا نا، به‌ڵكو به‌شێکی که‌مایه‌تی، به‌ڵام میدیای ئه‌مڕۆ پێمان ناڵێن قاره‌مانی کام چین و کامه حزب و سه‌رکوتی کام چینی کۆمه‌ڵگایه!؟ پێمان ناڵین ئه‌م که‌سه وه‌ک ژنێک چ ده‌ستکه‌وتێکی بۆ ژنان به‌دیاری هێنا وا ده‌یکه‌نه نموونه‌یه‌کی به‌رز وه‌ک یه‌که‌مین سه‌رۆک وه‌زیران، بۆیه جێگای خۆیه‌تی هه‌ڵوێسته‌یه‌ک له‌سه‌ری بکرێت و گۆشه‌یه‌کی ئه‌و راستیانه، وه‌ک ئه‌وه‌ی ژنێک بووه له‌ده‌سه‌ڵاتدا نیشان بدرێت، بزانرێت که‌په‌یامو سیاسه‌ت و کارکرده‌کانی له‌خزمه‌ت کام چینه‌دا بووه.
مارگریت تاچەر، وه‌ک که‌سایه‌تیه‌کی حزبێکی بۆرژازی و سه‌رمایه‌دارانی به‌ریتانیا هه‌ر له‌بونی به‌ئه‌ندام په‌رله‌مان و وه‌رگرتنی سه‌رۆکی حزبی پارێزگارانی به‌ریتانیا له‌ساڵی 1975 وه و به‌دوایدا له‌ساڵی 1979دا بوو به‌یه‌که‌مین سه‌رۆك وه‌زیرانی ژن له‌به‌ریتانیا، له‌هه‌ر له‌وکاته‌ی نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی سه‌ره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کردو به‌توندی و به‌ده‌ستێکی پۆڵایننه‌وه سه‌رکوتی چینی خواره‌وه‌ی کۆمه‌ڵگا کرد‌و له‌دژی هه‌موو بزوتنه‌وه‌یه‌کی رادیکال و داواکاری چینایه‌تی کرێکاران و کۆمۆنیزم و ده‌ستی خسته ناوده‌ستی هه‌موو هێزێکی هاوشێوه‌ی خۆی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی چین و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی.
تاچه‌ر هه‌ر له‌وکاته‌ی که‌پۆستی وه‌زاره‌تی که‌وته ده‌ست که‌وته هێرشکردن بۆسه‌ر ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌ڵك و کۆمه‌ڵگاو چینی کرێكار که‌به‌خه‌باتی خۆیان سه‌پاندبوویان به‌ده‌ست چینی بۆرژوازیدا، وه به‌شێکی تری ئه‌م ده‌ستکه‌وتانه به‌رئه‌نجامی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری 1917 بوو به‌رابه‌ری لێنین و تاسیری له‌سه‌ر زۆریک له‌وڵاتانی دنیا و به‌ریتانیش له‌وانه بوو، به‌ده‌ست هاتبوو.بۆیه کاتێک که ئیدوارد هیث له‌ساڵی 1970 دا ده‌بێته سه‌ره‌ک وه‌زیران پله‌ی مارگرێت تاچەر به‌رزده‌کاته‌وه بۆ وه‌زیری په‌روه‌رده‌و فێرکردن، ئیتر تاچه‌ر چالاکانه له‌م مه‌یدانه‌دا کار ده‌کات له‌به‌رژه‌وه‌ندی حزب و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و یه‌کێک له‌په‌یام و سیاسه‌ته‌کانی تاچه‌ر بڕینی شیری مناڵانی قوتابجانه‌کان بوو که تا ئه‌وکات به‌خۆڕایی بوو بۆ قوتابیانی ته‌مه‌ن 7 تا 11 ساڵ، به‌ڵام ئه‌م شیره‌ی له‌ده‌می مناڵان گرتره‌وه‌و تاچه‌ر به‌م که‌وته به‌ر نه‌فره‌ت و ره‌خنه‌و ناڕه‌زایه‌تی زۆر و له‌قه‌ب و ناوی شیر دزی لێ‌نرا، که‌ئه‌م عیباره‌ته له به‌ریتانیادا به‌لایه‌ن و که‌سێک ده‌وترێت که‌فرسه‌ت دێنێت به‌هره‌کێشی له‌و هه‌رلومه‌رجه‌دا له‌خه‌ڵکی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکیشی کۆمه‌ڵگا بکات، تاچه‌ر ئه‌مه‌ی کرد و دوایی له‌سه‌رده‌می سه‌رۆک وه‌زیراندا بووه دزی گه‌وره‌تر.
ئه‌وه‌بوو هاوکاتی قه‌یرانێک که‌رووی کرده به‌ریتانیا له‌ساڵی 1973 دا ده‌سه‌ڵاتی حزبه‌که‌ی تاچه‌ر که‌وته هێرش کردن بۆسه‌ر سه‌تحی مه‌عیشه‌تی کرێکاران و رۆژه‌کانی کاریان له‌هه‌فته‌دا بۆ کرێکاران کرده سێ ڕۆژ و به‌مه‌ش که‌له‌وکاته‌دا کرێکاران و رێکخراوه‌کانیان چالاک بوون، ده‌ستکه‌وتێکی چینایه‌تی به‌ده‌ستیانهێنابوو نه‌یانده‌ویست له‌ده‌ستیان بچێت، له‌به‌رامبه‌ر سیاسه‌تی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی ده‌وڵه‌تدا که‌وتنه ناره‌زاه‌تی و خۆپیشاندان و مانگرتن و به‌رگریان لێکرت، که‌له‌کۆتایدا له‌ساڵی 1974 دا ده‌وڵه‌ته پارێزگاره‌که‌یان داڕما.وه ده‌سه‌ڵاتی حزبی له‌یبه‌ر هاته سه‌رکار.
به‌ڵام به‌هۆی ئه‌زمه‌ی ئابووری له‌به‌ریتانیا و فراوانبوونه‌وه‌ی دامنه‌ی ناره‌زایه‌تیه کرێکاریه‌کان و نه‌توانینی وه‌ڵامی حزبی له‌یبه‌ر، جارێکی که شانسی دایه‌وه ده‌ست حزبی پارێزگاران بێنه‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ئه‌مه‌ش فرسه‌تێکی له‌به‌رده‌م مارگرێت تاچەر کرده‌وه ببێته سه‌رۆکی حزبه‌که‌ی و به‌دوایدا ببێته سه‌رۆک وه‌زیران له ساڵی 1979 دا، ئیتر تاچه‌ر ده‌ستی ئاوه‌ڵا بوو، بۆ کاره‌کانی و پڕۆژه‌یه‌ک له‌به‌رژه‌وه‌ندی چینایه‌تی که‌حزبه‌که‌ی نوینه‌رایه‌تی ده‌کرد له‌ده‌وڵه‌تدا، بباته پێشه‌وه، پڕۆژه‌ی ماڵیه‌کان و خسوسیکردنی کارگه‌و شوێنه ده‌وڵه‌تیه‌کان، به‌مه‌ش هه‌لومه‌رجی له‌به‌رده‌م سه‌رمایه‌داراندا ئاوه‌ڵاکرد، بۆ هێرشی هه‌مه‌لایه‌ن بۆسه‌ر کرێکاران، و لێسه‌ندنه‌وه‌ی زه‌مانه‌ته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، له‌که‌مکردنه‌وه‌ی کرێی کرێکاران و بێکارکردن، زیادکردنی تاکس، گۆڕێنی یاسای کاری کرێكاری به‌جۆرێک یاسای کرێکاریان برده په‌رله‌مان وا دایانڕشت به‌دژی کرێکاران و له‌قازانجی خۆیان و سه‌رمایه‌دراندا بڕیاریان له‌سه‌ردا، بۆ پاشه‌کشه به‌ناره‌زایه‌تیه کرێکاریه‌کان، وه‌به‌پێی ئه‌و ئاڵوگۆڕانه به‌ملیۆن له‌خه‌ڵکی به‌ریتانیا ره‌وانه‌ی بازاڕی بێ‌کاری و هه‌ژاری کران، که‌نسبه‌تی بێ‌کاری کرێکاران به‌رزبۆوه بۆ زیاتر له‌سێ ملیۆن که‌به‌رزترین ده‌ره‌جه‌ی بێ‌کاری هه‌ژمار ده‌کرێ له‌چاو هێزی کارێك که‌به‌ریتانیا هه‌بوو، که نسبه‌تێکی زۆر له‌م بێکارانه ژنانی کرێكار بوون.
پێداویستیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی و سه‌رمایه‌داران له‌به‌ریتانیا وایده‌خواست تاچه‌ر بۆ سێ ده‌وره‌ی له‌دوای یه‌ک له‌ساڵی 79 وه بۆ 90 وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێراو له‌هه‌موو ده‌ورانه‌کاندا چالاکانه وه‌ک نوێنه‌رایه‌تی چینی بورژوازی به‌ریتانیا له‌حزب و ده‌سه‌ڵاتدا، به‌دژی چینی کرێكارو بزوتنه‌وه رادیکاڵ و چه‌پ و کۆمۆنیستیه‌کان هه‌ڵده‌سوڕاو، له‌ئاستی دنیادا بۆ پاشه‌کشه به‌کرێکاران و کۆمۆنیزم له‌گه‌ڵ بۆرژوازی وسه‌رمایه‌داری بازاڕی ئازادا هاوده‌نگ و هاوکاربوو، ئه‌وه‌بوو شکشتی مۆدیلی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی شوره‌ویان به‌شکستی کۆمۆنیزم و مۆدیلی ده‌سه‌ڵاتداریتی چینی کرێكارو کۆمۆنیزم و مارکسیزم ده‌ناساندو هه‌ر ئه‌و نازناوی ژنه ئاسنینه‌که‌ی له‌م دژایه‌تیه‌وه له‌به‌رامبه‌ر شکستی شوره‌ویدا وه‌رگرت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ هاوچینه‌کانیان به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵ رۆنالد ریگنی سه‌رۆکی ئه‌مریکا که‌له 1980 دا که‌هاوکاتی ده‌سه‌ڵاتی تاچه‌ر هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، هاوکارو هاوچینایه‌تی یه‌کبوون و که‌وتنه ته‌بلیغاتی ژه‌هراوی دژی کرێکار‌و مارکسیزم و کۆمۆنیزم، وه ته‌پڵ لێدان بۆ سه‌رمایه‌داری بازاڕی ئازاد، ئه‌وه‌بوو ریگن له‌هێرشی ده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا به‌رابه‌ری تاچه‌ر بۆسه‌ر جه‌زیره‌ی فۆکلاند له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رجه‌نتینداو هێرشی سه‌ربازی بۆی، پشتگیری کرد.هاوکات تاچه‌رو دوڵه‌ته‌که‌ی هاوکاری رژێمه هاره بۆرژوا دیکتاتۆره‌کانی تری جیهان و له‌وانه نموونه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی بۆرژوا قه‌ومی سه‌دام حسین بوو.
له‌به‌رامبه‌ر ناره‌زایه‌تی و مانگرتنه‌کانی چینی کرێکاری به‌ریتانیاو به‌تایبه‌تی کرێکارنی کانه‌کانی خه‌ڵوز له‌ساڵی 84 دا، هێنده دوژمنانه به‌رامبه‌ر به‌کرێکاران و ئیتحادیه‌کانیان وه‌ستایه‌وه، بۆ پاشه‌کشه به‌ناره‌زایه‌تیه‌کانیان ده‌ستی بۆ هه‌موو جۆرێک سه‌رکوت ده‌برد، تابه‌وه‌ی که‌ئاووکاره‌باو پاره‌ی له‌ماڵه‌کانیان و له‌ژنان ومناڵه‌کانیان بڕی و سه‌رپه‌ناکانی لێسه‌ندنه‌وه‌و ره‌وانه‌ی سه‌ر شه‌قامه‌کانی کردن بۆ خه‌وتن، بۆ پاشه‌کشه به‌کرێکاران و داواکانیان و ئه‌مه‌شی برده‌سه‌رو هه‌زاران مناڵی له‌قوتابخانه مه‌حرومکرد، به‌هه‌زاران ژنانی کرێکار‌و ژنانی ماڵه‌وه ره‌وانه‌ی بازاڕی بێ‌کاری سه‌ختکران، که‌بۆ پاروه نانێک بۆ مناڵه‌کانیان ئاماده‌ی هه‌موو کارێکی سه‌خت بوون، که‌له‌مێژووی ئه‌وروپادا به‌گه‌وره‌تین هێڕش بۆسه‌ر کرێكاران و خێزانه‌کانیان تۆمارکراوه، که‌له‌ئاخریدا له‌ساڵی 1984 دا به‌سه‌رکوتی توندی پۆلیس ده‌وڵه‌ته‌که‌ی تاچه‌ر کاری خۆی کرد‌و سه‌رکوتی مانگرتنه‌کانی کرێکارانی کرد‌و زۆرێک له‌ده‌ستکه‌وته‌کانی کرێکاران له‌نزیکه‌ی نیوسه‌ده‌دا به‌ده‌ستی هێنابوو سه‌نده‌وه، به‌مه‌ش ده‌سته‌که‌وتێکی دایه ده‌ست سه‌رجه‌م بۆرژوازی ئه‌ورپاو حزبه‌که‌ی، حزبی پارێزگاران له‌ده‌ورانی ئه‌م ئه‌زمه‌یه‌ی ئێستای سه‌رمایه‌داریدا، هێرشی هه‌مه‌لایه‌نی بۆسه‌ر کۆمه‌ڵگا ده‌ستپێکردوه‌و ده‌یه‌ویت هه‌مان ته‌جروبه‌کانی تاچه‌ر دووباره بکاته‌وه..
تاچه‌ر راسته ژنێک بوو له‌به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتدا، له‌یه‌کێک له‌گه‌وره‌تین ولاتانی گه‌وره‌و سه‌نعه‌تی ئه‌وروپادا، به‌ڵام نوێنه‌رایه‌تی چینی بۆرژوازی ده‌کرد، وه بۆ به‌شکستپێهێنانی کۆمۆنیزم و ئامانجه‌کانی کرێکاران ده‌ستی هه‌موو هێزێکی بۆرژوازی ده‌گرت، له‌وینه‌ی سه‌رۆکی ئه‌مریکا، بۆرژوا دیکتاتۆرانی وڵاتانی جیهانی سێیه‌م.وه بۆ شکستپێهێنانی مانگرتنی کرێکارانی کانه‌کان ده‌ستی خسته ناو ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی بۆرژوازی ئه‌ورپاو له‌ناوخۆدا به‌هێزه‌کانی پۆلیسی به‌ریتانیا سه‌رکوتی ناره‌زایه‌تیه‌کانیانی کرێکارانی کرد که‌نه‌توانن پشت راستکه‌نه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و قسه‌باسانه‌ی بۆرژازی کوردی و رۆشنبیرانی ناسیونالیست ده‌یکه‌ن له‌زیادکردنی ژماره‌ی ژنان له‌په‌رله‌مان و بۆ ناو حزب و سه‌ره‌وه‌ی حزبه‌کان، که‌به‌چونه سه‌ره‌وه‌ی جێگاوڕێگاو خه‌باتی ژنان و مافه‌کانیان له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن، هیچ شتێک نیه ته‌نها خۆڵکردنه چاوی چینی کرێکار و ژنانه، نموونه‌ی جێگا‌و ڕێگای تاچه‌ر له‌به‌رزترین پۆستی وڵات‌دا، که‌به‌ده‌ستی ئاسنین سه‌رکوتی چینی کرێکار و ژنانی کرێکاری کرد، له‌پال له‌قه‌بی ژنه ئاسنینه‌که‌دا نازناوی شیردزو سه‌رکوتگه‌ری کرێكارانیسی هه‌یه.هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر بمانه‌ویت بزانین ژنێک یان پیاوێک چه‌ند خزمه‌ت به‌کۆمه‌ڵگاو ژنان ده‌کات، ده‌بێت بزانرێت جێگاورێگای ئه‌و که‌سه و حزبه‌کانیان له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تی ئه‌مڕۆدا چیه، ئه‌مه ده‌توانێ ئه‌وه دیاریبکات که‌ژن بێت یان پیاو یان هه‌ر حزبێک خزمه‌ت به‌چ چینێک و چ به‌شێکی کۆمه‌ڵگا ده‌کات، که تاچه‌ر نموونه‌یه‌کی زیندوی ئه‌و راستیه‌یه.
8ی نیسانی 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
