تیـرۆری ویـژدان ...دیــدار نانه‌كه‌لی
له قۆناغی ئه‌مرۆیدا، كوردستان به‌جۆرێك قه‌یران و داخلیسكانی ئه‌زمووندا تێده‌په‌ڕێت كه ده‌بێته‌هۆی له‌ناوچوونی زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری هه‌موو ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی كه ئێستا به سود و به‌رژه‌وه‌ندی باڵا و ده‌سكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ژماریان ده‌كه‌ین.
مه‌سه‌له‌ی ئاوێته‌بوونی بازرگانی به‌نێو هه‌موو كار و پیشه و كایه‌كانی ژیانی ئێمه، مه‌ترسیه‌ك دروست ده‌كات كه ده‌رئه‌نجامێكی زۆر روونی هه‌یه له وێران بوون و نغرۆبوونی هه‌موو نه‌ریت و گوفتار و په‌یوه‌ندیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه دواجار وێرانبوونی شیرازه‌ی ته‌واوی كۆمه‌ڵگای لێده‌كه‌وێته‌وه.
چونكه ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی پیاوی سیاسه‌ت و ئه‌ندازیار و پزیشك و سه‌نعه‌تكار ئه‌زموون و شاره‌زاییان له له رێگای بازرگانی پێكردنی كاره‌كه‌یان هه‌یه، ئه‌وه‌نده تایبه‌تمه‌ندی كار و سه‌لیقه‌یان له كاره راسته‌قینه‌كه‌یان نیه.
دیارده‌ی پڕكردنی گیرفان به رێگای نادروست ئه‌مڕۆ پتر له‌هه‌رمه‌سه‌له‌یه‌كی دیكه زه‌ق بۆته‌وه، به جۆرێك كه زۆرینه‌ی گازانده‌ی هاوڵاتیان له‌خۆ ده‌گرێت.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و بازرگانیكردن و قاچاندنه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ست و نامه‌سئوله‌كانی ئه‌و ووڵاته كه‌له‌سه‌ر حیسابی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵك كاری بۆده‌كه‌ن رێگایه‌كی بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناكری بی ده‌نگ و ده‌سته‌وه‌ستان بین له‌هه‌مبه‌ر ئه‌و مافیا ترسناكانه‌ی به ناوی پیشه‌ی پڕ له ئینسانیه‌ت و خێره‌ومه‌ندانه‌ی پزیشكی كه‌وتوونه‌ته گیانی هاوڵاتی بی خاوه‌نی ئه‌و ووڵاته، به‌شێك له به‌ناو دكتۆره‌كانی كوردستان دوور له‌هه‌موو به‌ها پیرۆزه‌كانی ئه‌و ئامانجه‌ی ته‌نها به شێوه له‌كۆڵیان گرتووه، جۆرێًك بازرگانی به پیشه‌كه‌یانه‌وه ده‌كه‌ن كه هیچ بزنسمانێكی ئه‌و ووڵاته له‌توانایدا نیه به‌و فراوانیه رێگای بۆ بدۆزێته‌وه،
ئه‌وه‌تا به‌شێك له‌و دكتۆره پول په‌رستانه، له شوێنی برین و ئازار و مه‌ینه‌تی هاونیشتیمانی داماوی خۆی، چاوی له‌وه‌یه چۆن زۆرترین قازانجی مادی له‌هه‌ر نه‌خۆشێك به‌ده‌ست بێنێت.
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه بی بنه‌مایه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رمانخانه و تاقیگه و نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان هه‌یه‌تی، تاوه‌كو ئه‌نجامدانی چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری قورس كه له راستیدا نه‌خۆشه‌كه پێویستی نه‌بووه،
خۆ ئه‌گه‌ر بهاتبایه ئه‌و گیرفان به‌تاڵكردنه‌ی هاوڵاتیانیان حه‌ڵال كردبایه به پێشكه‌وتن له ئه‌زموون و شاره‌زایی خۆیان و رۆیشتن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه به‌رده‌وامه‌كانی كه‌رتی ته‌ندروستی له‌جیهان، ئه‌وا قسه‌یه‌كمان نه‌بوو.
وه‌لی دڵساردیمان لێره ده‌ست پێده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆبه‌زلزانینه‌ی به‌شێكیان كه‌چی نه‌خۆشی كورد بۆ بچوكترین كێشه ناچاره رووبكاته هیندستان.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و برینه قوڵه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم چیتر به‌و خه‌مساردیه چاو له‌و تراژیدیایه نه‌كه‌ن، چیتر نه‌هێڵدرێت ده‌رمانی زیان به‌خش له‌سه‌ر هاوڵاتیانی تاقیبكرێته‌وه، چیتر رێگه نه‌دات ئه‌و به‌شه له دكتۆره بازرگانانه به ویستی خۆیان برینی نه‌خۆش قوڵتر بكه‌ن.بۆیه ده‌كری دووباره به‌رپرسیاره‌تی راسته‌قینه پۆلین بكرێته‌وه و رێگه نه‌درێت ئه‌وانه‌ی وه‌كو مافیا ده‌جولێنه‌وه و ناونیشانی فریشته‌یان هه‌ڵگرتووه ده‌ستیان واڵابكرێت له كاره‌كانیان.پێویسته هه‌رچی زووه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌سئولانه چاو به‌نه‌خۆشخانه تایبه‌تیه‌كان بخشێندرێته‌وه و مه‌رج و رێنمایی و چاودێری توندیان بخرێته سه‌ر، چونكه ناكری ووڵاتێك له‌سه‌ر هه‌وه‌س و ویژدان ئیداره بكرێت، ویژدانێك كه سه‌رده‌مێكه ژه‌نگی هه‌ڵهێناوه و جگه له سه‌روه‌ت و سامان هیچی دیكه نایجولێنێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
