ده‌رونناس و كۆمه‌ڵناسه‌كان وه‌ها مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن كه بونیاتی سایكۆلۆژی هه‌ر مرۆڤێك له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوه گه‌شه‌ده‌كات و دروست ده‌بێت كه له‌گه‌ڵ بوونیه‌وه پێیه‌وه ده‌لكێنن..
به‌ڵام مه‌زه‌نده‌ی دروست ئه‌وه‌یه كه ناو هیچ كاریگه‌ریه‌كی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ژیانی ئێمه‌دا دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو كه‌سایه‌تی دروست ده‌توانێت واتا بخاته به‌ر هه‌ر ناوێك و جوانی بكات.
ئه‌گینا به‌شێك له‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ناویان شاخه‌وانه به هه‌ڵكه‌وتیش له شاخێك نزیك نه‌كه‌وتوونه‌ته‌وه و بۆ هه‌ڵگه‌ران و ركابه‌ری شاخیش ئه‌وا گرد و ته‌پۆڵكه‌ی پی چیای قه‌ندیــله.
كابرا ناوی ئه‌مینه، خودا نه‌كا درهه‌مێكت به ئامانه‌ت له‌لای دانابێت.له راستگۆش هه‌ر مه‌پرسن زمانی بكاته‌وه دونیا پڕ له ته‌پ و تۆز ده‌كات.
كاك هێمن خه‌ڵكی شاره‌كه‌مانه له‌به‌ر بۆڵه‌بۆڵی دراوسی نه‌ماوه له‌گه‌ره‌ك له‌ده‌ستی رای نه‌كردبی.سه‌لامیش به‌وه ناسراوه به‌لاتدا ره‌ت بێت زه‌برێكی لێوه‌شاندووی، باجی به‌هاریش له‌وه‌ته‌ی هه‌یه چوارجاران نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ئه‌نجامداوه و به‌هیچیان نه‌گه‌یشتۆته به‌هار،
له ژیار و زیره‌ك مه‌پرسن به‌چوار ساڵ جارێك پۆلێكی خوێندن ده‌بڕن،
ئه‌گه‌ر له شوانیش ده‌پرسی به‌هه‌موو ته‌مه‌نی ماستی مه‌ڕی نه‌خواردووه،
وه‌رن بۆ دیده‌نی ئازا و به‌هێز و جوامێر ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسن خه‌سو و خێزان و خه‌نجه‌ره.كاك پۆڵا هاورێی منداڵیمه ته‌له‌فۆنم بۆی كردبی له نۆرینگه‌ی پزیشكی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و نه‌خۆشه.فریشته و پاكیزه خان تۆراون و له‌ماڵی خاڵیانن، چونكه براكانی گومانیان لێده‌كه‌ن له رێگای قوتابخانه هه‌ر رۆژه‌و له‌گه‌ڵ ئۆتۆمبێلێك سه‌ركه‌وتبن، كاكه نێچیریش بناسن هه‌ر بۆخۆی راوچیه‌كه و نه‌كه‌وتۆته ته‌ڵه‌ی كه‌س.مه‌لا و سه‌ید و شیخ ناویش هه‌ن ركعاتێك نوێژیان بۆ خوا نه‌كردووه و نوشته و دوعا بۆ ئاغا و میر و سوڵتانه‌كانیان ده‌كه‌ن.
بۆیه رام وایه كه مرۆڤه واتا ده‌خاته به‌ر هه‌ر ناوێك.ده‌توانی جوانی بكات و ئه‌وه‌نده‌ش ناشرینی بكات كه كه‌س نه‌وێرێت توخنی كه‌وێت.بۆیه له بنه‌ره‌تدا ناو بی واتایه تا خۆمان پێیه‌وه نه‌به‌ستینه‌وه..
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
