سمیناره‌كه‌ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ...هۆشیار سه‌ید وه‌لی
كه‌ناڵی ((N R T )) یه‌كێكه له‌و ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌ی كوردستان به‌ناوی میدیای ئازاده‌وه كارده‌كات، به‌ڵام جێی گومانه، چونكه به‌ردوام به‌زه‌قی هێرش ده‌كاته سه‌ر پارتی دیموكراتی كوردستان زوَر جاریش سوكایه‌تی به سه‌ركرده‌كانی ده‌كات به‌تایبه‌ت بارزانی نه‌مر كه سومبلی نه‌ته‌وه‌ی كورده، و له ڕێگه‌ی به‌رنامه ڕاسته‌وخوَیه‌كانی و یا له ڕووی بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كانیه‌وه و به‌رده‌وام هه‌وڵده‌دات له خه‌بات تێكوَشانی ئه‌و پارته و سه‌ركرده‌كانی كه‌م بكاته‌وه، و به‌رده‌وام برینی شه‌ڕی ناوخوَ ئه‌كولێنێته‌وه لێره‌دا ئه‌پرسم جگه له قازانجی نه‌یارانی كورد كولانه‌وه‌ی برینی شه‌ڕی ناخوَ له قازانجی كێیه؟
یا زوَر جار چه‌ند ڕوداوێك ڕووده‌دات له قازانجی كوردستانه ئازیزه‌كه‌مان نیه بڵاوبكرێته‌وه، وه‌ك ساڵی ڕابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ستا به مه‌شق پێكردنی كوردانی ڕوَژئاوا بوَ به‌رگری كردن له‌خوَیان له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی و چه‌ند كه‌ناڵێكی دیكه هه‌ستان به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه بوَ ڕایگشتی كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هێزی پێشمه‌رگه ڕه‌وانه‌ی كوردستانی ڕوَژئاوا ده‌كات، بێگومان له كه‌ناڵه عه‌ره‌بیه‌كان و نه‌یارانی كورد لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی لێكه‌وته‌وه،
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هه‌مووی پاش ڕوداوه‌كه‌ی به‌رده‌م كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له ڕێكه‌وتی 9/2/2013 ڕوژی شه‌مه، دوای هێوركردنه‌وه‌ی گربونه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م كه‌ناڵی ناوبراو، به‌رپرسانی ئه‌و كه‌ناڵه له‌وه نیگه‌رانی ئه‌وه‌ن كه به‌رپرسانی پارتی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بوَمبه به سیمینار ناوی ده‌بات،
بوَیه پێویسته لێره‌دا بڵێین ئه‌ی ئه‌گه‌ر سمینار نیه ئه‌ی چیه؟ چونكه له‌كاتی ئه‌و گرتبونه‌وه‌یه هێزه‌كانی پوَلیس و ئاسایشی له پاسه‌وانی كردنی كه‌ناڵه‌كه بون، دوای ئه‌وه چوَن ئه‌و بوَمبه گه‌یشته ئه‌و سه‌ربانه به‌رزه، ئه‌ی بوَ نه‌كه‌وته ناو باره‌گاكه‌وه؟ هه‌رچه‌نده ته‌قیته‌وه‌ی ئه‌و بوَمبه به زوترین كات ڕون ئه‌بێته‌وه، ،
كاری ڕوَژنامه‌گه‌ری ئه‌ركێكی زوَر گرنگ وپیروَزه، ئاشكرایه راگه‌یاندن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی زمان حاڵی گه‌له و ئاوێنه‌یه‌كی ڕوون و بێ گه‌رده و هه‌ست و ویستی ڕوَله‌كانیه‌تی، له‌هه‌مان كاتدا ڕوَڵێكی به‌رچاو ده‌بینێ له ئاراسته‌كردن و هوَشیاركردنه‌وه هاوڵاتیان و ڕوَڵی خوَی نواندوه له سه‌ركردایه‌تی كردنی ڕای گشتی خه‌ڵك كارێگه‌ری ته‌واو ده‌كاته سه‌ر ده‌رونی ناوخوی ئه‌و كوَمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ده‌ژێت هه‌ر بوَیه زوَر جار روَژنامه‌نوس به سه‌ربازێكی وون بوو ناوزه‌د ده‌كرێ، و به‌رپرسه له‌و گوَمه‌ڵگایه‌ی تێیدا ده‌ژێت.دڵ و ده‌رونی ئه‌توێته‌وه بوَ ده‌ربڕینی ڕاستی بێگه‌رد و به‌هوَی بڵاوكردنه‌وه‌ی ده‌نگ و باس و لێكولینه‌وه‌ی ورد و وێنه‌ی هه‌مه‌جوَر له نێو كوَمه‌ڵانی خه‌ڵكدا.كاری روَژنامه‌گه‌ری ته‌نها گه‌یاندنی ده‌نگوباسه‌كان نیه له‌هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌ركێكه له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندن به ڕونكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ت و بڵاوكراوانه‌ی خستویانه‌ته به‌رده‌م خوێنه‌ران.یا بینه‌ران یا بیسه‌ران و په‌رده له سه‌ر گرژی و ئاڵوَزه شاراوه‌كان هه‌ڵماڵن به پاك و پوخته بخه‌نه به‌رده‌ست، و ئه‌ركێكه له‌سه‌ر روَژنامه‌نوس تێكه‌ڵی ناو جه‌ماوه‌ر بێت و ویست و داخوازیه‌كانیان بخاته ڕوو روَژنامه و ڕوَژنامه‌گه‌ری به‌رده‌وام له‌هه‌وڵدانه بوَ به گوَریین و پێشكه‌وتنی ژیان و خوَشگوزه‌رانی و هوَشیاركردنه‌وه‌ی كومه‌ڵگا هه‌ر بویه به خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ناسراوه، روَژنامه‌وسی لێهاتوو ئه‌و كه‌سه‌یه هه‌رچی كوَسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك دێته رێگای بێ گوێپێدان و سڵكردنه‌وه په‌یامه‌كه‌ی خوی ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ك ببێته هوَكاری سست بونی سوَزی نه‌ته‌وایه‌تی و ئاژاوه و چه‌واشه‌كاری و چاندنی ڕق و قینه و فیتنه‌ی له ناو كوَمه‌لگادا، ،
له‌كوَتایدا به‌كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌خوَن تكایه به‌بێ لایه‌نی كاری ڕگه‌یاندنی خوَتان ئه‌نجام بده‌ن نه‌ك له قازانجی لایه‌نێك یا له قازانجی نه‌یارانی كورد
· ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
