نامه‌یه‌ک بۆ کاک مه‌سرور بارزانی...هێمن حوسێن
بێگوومان ڕۆڵ و کۆششی دامه‌زراوه‌ی ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان، له پاراستی سه‌رو ماڵی ئه‌م میلله‌ته ناددیده ناگرین و به‌رزی هه‌ڵده‌سه‌نگێنین، وه‌لێ زۆرجار هه‌ڵسو که‌وتی به‌شێکی دیاریکراو له‌و ده‌زگایه‌دا، نه‌ک مایه‌ی نیگه‌رانیه به‌ڵکو هه‌تا ڕاده‌ی له خۆ بێزاربوون مرۆ نا ئومێد ده‌که‌ن.
من خوازیارم له‌باره‌ی بازگه‌کانی ئاسایشی هه‌ولێره له‌گه‌ڵ جه‌نابتاندا بدوێم، به تایبه‌ت بازگه‌ی هه‌ولێر که‌رکووک، من دڵنیام گه‌شتیارێک نه‌ماوه له‌و بازگه‌یه‌دا به به‌ێ ئیهانه ڕه‌تبووبێت! ڕێک هه‌موو مرۆڤێک له هه‌ر پله‌و پایه‌یه‌کدابێت، وه‌ک تیرۆرست ده‌بینن و به‌هه‌مان چاو مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ن! کارمه‌ندانی ئاسایشی ئه‌و بازگه‌یه، هاتووچۆکه‌ران زیاد له پێوست ماندوو ده‌که‌ن و دوایان ده‌خه‌ن، پێشوازی نا شایشته‌یان لێده‌که‌ن، ئاخر من تێده‌گه‌م له‌وه‌ی بازگه ده‌بێت پشکنین بکات، وه‌لێ به ئامێری سه‌رده‌می و سکانی ئه‌لیکترۆنی نه‌ک به ئاوێنه و ده‌ست! له کاتێکدا که گۆڕه‌پانێکی گه‌وره‌ی پشکنینیان هه‌یه، وه‌لێ ته‌نها بۆ ئه‌زیه‌تدانی خه‌ڵک له ناوه‌ندی هێڵی ڕاوه‌ستانی ئۆتۆمبێله‌کاندا پشکنین ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له کاتێکدا ده‌کرێت گومانیان له هه‌ر ئۆتۆمبێلێک هه‌بێت له گۆره‌پانه‌که‌یاندا لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامبده‌ن.
خاڵی پشکنین، به‌تایبه‌ت که له‌ده‌روازه‌ی پایته‌ختدابێت، ڕێک شوناسی ئه‌و شاره‌یه بۆ گه‌شتیارێک که یه‌که‌مینجاری بێت سه‌ردانی ئه‌وشاره‌بکات، به‌م جۆره پێشوازیه بێگوومان سه‌غڵه‌ت و ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت.
ئێمه له هه‌رێمی کوردستان بانگه‌شه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕێندراوه‌کان ده‌که‌ین و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین که خه‌ڵکه عه‌ره‌ب و تورکمان و ئه‌وانیتریان دڵنیا بکه‌ینه‌وه که مافی هاوڵاتی بوونیان پارێزراوه له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا، باشه ئه‌گه‌ر بازگه‌ی که‌رکووک له‌گه‌ڵ منێکی کوردی ڕۆژنامه‌نووسدا وابێت، ئه‌دی ده‌بێت له‌گه‌ڵ یابه‌یه‌کی عه‌گال له‌سه‌ر چۆن مامه‌ڵه‌بکه‌ن؟ جه‌نابی کاک مه‌سرور، بڕوابکه هاوڕێمان هه‌یه له به‌رپرسیارێتی دیاریشدایه، هه‌میشه ده‌ڵێت له ترسی هه‌ڵسوکه‌وتی ناشایسته‌ی ئاسایشه‌کانی بازگه‌ی که‌رکووک حه‌زناکه‌م سه‌ردانی هه‌ولێر بکه‌م!
له سه‌رده‌می ئێستادا ئامێری دۆزینه‌وه‌ی مادده ته‌قینه‌وه‌کان و موخه‌ده‌رات زۆر و زه‌وه‌نده و به‌رده‌ستیشن، زۆر پێویسته له خاڵی پشکنیندا هه‌بێت، نه‌ک به ئاوینه ژێر ئۆتۆمبێل بپشکنین وه‌ک ئه‌وه‌ی ته‌نها و ته‌نها له ژێری ئۆتۆمبێلدا شتی قه‌ده‌غه‌کراو بشاردرێته‌وه! یان کاتێک ناسنه‌مه‌یه‌کیان پێده‌ده‌یت که به ئینگلیزی یان لاتینی له‌سه‌ری نوسراوه ناتوانن به‌ڕێکی بیخوێننه‌وه و که‌سه‌که‌ی پێبناسنه‌وه!
جه‌نابی کاک مه‌سرور، دڵنیاتان ده‌که‌م لای زۆرینه‌ی هاوڵاتیان ئاشکرایه، که ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی کورسستان زۆری له‌سایه‌ی برایانی دژه تیرۆری ئاسایش و ئه‌و به‌شانه‌ی ئاسایشن که له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له هه‌وڵ و ئۆپه‌راسیۆندان بۆ به‌رگریکردن له هاتنی تیرۆر بۆ کوردستان، هه‌رچه‌نده له ئه‌رک و ڕۆڵی بازگه‌کان که‌مناکه‌ینه‌وه، وه‌لێ لاشمان ڕوونکه که ئاسایشی پارێزراوی هه‌رێم له‌سایه‌ی سه‌ری بازگه‌کانه‌وه نیه! یتر بۆ ئیهانه‌مان بکه‌ن؟ بۆیه‌ش به هیواین له ڕێگای فه‌رمانی به‌ڕێزتانه‌وه تیمی تایبه‌ت و راهێنراو له بازگه‌کان دابنرێت چی له ڕووی جل و به‌رگ و ده‌رونزانی و مه‌مه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ هاوڵاتیاندا و چیتر له‌و بازگه‌یه ڕووی گه‌ش و جوانی ئاسایشی به نرخی هه‌رێم که ساڵانێکه سه‌دان کارمه‌ند و ئه‌فسه‌ری دڵسۆز گیانبازی تیاداده‌که‌ن کاڵنه‌کرێته‌وه و به بچووک نیشانی خه‌ڵکی نه‌درێت.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
