ئه‌وه‌ی ئیمرۆ له عیراقدا ده‌گوزه‌ری، پراكتیزه‌كردنی پره‌نسیپه‌كانی دیموكراسیانه نیه، هه‌مووی هۆشداریدانێكی به‌روه‌خته‌یه كه زۆری نه‌ماوه عیراق بارودۆخێكی تر قه‌بول كات تیایدا خه‌ڵك سه‌رپشك بكرێن چیان له‌ژیانی سیاسی خۆیانداده‌وێت؟ ئه‌مه ئه‌و خوێندنه‌وه خێرایه‌ی پۆله‌تیكه بۆ بویه‌ره‌كانی گۆره‌پانی عیراقی كه چاودێران و ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تیه‌كان هه‌یانه.ئابووری به‌هێز كه پشت به‌داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت تاكه فاكته‌رێكه تا ئه‌وده‌مه وایكردووه پرسه‌كان به‌گه‌رمداهێنراوی بمێننه‌وه و جاری نه‌گه‌نه حاڵه‌تی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی یه‌كجاری، برابه‌ش بوون له سه‌رچاوه دارایی یه‌كان بووه‌ته ئه‌مپولێكی ئازارشكێن و بیربه‌ره‌وه له‌بری دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری نێوان كوتله‌و پارته سیاسیه‌كانی ناوعیراق، كاری سه‌ره‌كی له‌وه‌دا گیرساوه‌ته‌وه كه‌به‌قورسایی خۆی نه‌یه‌لێت چاوگه‌كانی ئیداره‌دان و كارگێری ووشك بكه‌ن وه‌له‌هه‌مان كاتدا سوودوه‌رگرتنی ئیقلیمی له‌به‌رده‌وامیدانی كێشه‌كان تۆختر بكاته‌وه.قۆناغی دوای به‌عس به‌به‌لگه‌ی ئه‌و پێشهاتانه‌ی له‌گۆرێدان ته‌نها ده‌رئه‌نجامی چڕبونه‌وه‌ی مل ملانی سیاسیه‌كان نه‌بوو له‌دووته‌وه‌ری عیراقی و كوردیدا لێكدانه‌وه‌كان به‌لۆجیكی زۆرینه تاوانباربوونی كورد له‌دروست بوونی ئاریشه‌كان بسه‌لمێنی به‌ڵكو له‌وه‌زۆر قوڵتر په‌نگی داوه‌ته‌وه، حاڵی حازر مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی مالیكی هه‌مان له‌به‌رگیراوی سیاسه‌ته‌كانی ته‌همیش كردن و په‌راوێزخستنی باقی پێكهاته‌كانی تره كه سه‌رده‌می خۆی رژێم به‌به‌رنامه‌یه‌كی دارێژراونه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو، خۆبه‌غه‌درلێكراوزانینی پێكهاته‌ی شیعه به‌درێژایی پتر له‌هه‌شتا ساڵ قه‌ناعه‌تی سونه‌كانی رێك و رێك بۆبه‌رواری دیاریكراو گه‌راندۆته‌وه كه ئه‌وانیش دووچاری هه‌ڵس و كه‌وتی هاوشێوه بونه‌ته‌وه هه‌تاكو خاڵی هاوبه‌شی نێوانیان له‌عه‌ره‌ب بوون و پرسی پێشخستنی ناسیۆنالیزمی (عیراقی-عه‌ره‌بی-ئیسلامی) دوو ره‌نگ و جووت ئاراسته‌ی جیای به‌خۆوه‌گرتووه ته‌نانه‌ت دیتنی ئایینی و مه‌زهه‌بیشیان دابه‌شی دوو روانگه‌ی هاودژو ناكۆك بوه‌ته‌وه.مافه‌كانی كورد له خواستی ئیعترافی نه‌ته‌وه‌یی بوون و ناساندنی زمان و پاراستنی كلتوره‌وه له‌وكاته‌ی ئه‌نجومه‌نی حوكم به‌نۆره ده‌وره‌ی به‌رێكردنی ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ستاوده‌ست ده‌كرد، بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌وای هه‌وڵه‌كان كارتێكی سیاسیانه‌ی كورد و هه‌رێمه‌فیدراڵیه‌كه‌ی بوو به‌له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی پاش ئازادیه‌كی مه‌ترسیدار و هه‌ستیار بوونی پرۆسه‌سیاسیه‌كه كه لایه‌نی كوردی تێگه‌یشتنی بۆ سنووری درێژبونه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كان له‌واده‌ی خۆیدا هه‌بێت، لی دیترا ئاكامه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا بوو به‌قۆستنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان و به زیانی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی كورد به‌گشتی شكایه‌وه، كه‌ڵه‌كه بوونی كێشه‌كان له‌فۆرمی تازه‌بوونی عیراقێكی نوێ‌دا كاروكاردانه‌وه‌ی خراپی به‌دوای خۆیدا هێنا و ئه‌و راستیه مێژوویی و جوگرافیه‌ی پشت راست كرده‌وه، ئه‌داكردنی ده‌سه‌ڵات له عیراقدا هه‌رگیز گرفتی دروشم و راگه‌یاندنی روكه‌شیانه‌ی ئازادیه‌كانی نه‌بووه به‌ڵكو كرۆكی مه‌سه‌له جه‌وهه‌ریه‌كه له‌سیسته‌م و عه‌قلیه‌تی به‌كارهێنانی پایه‌كانی سیاسه‌ته‌وه بۆ كاتیگۆریه‌كی دیاریكراوه‌وه بوه كه‌بۆ به‌دست هێنانی كورسی و چاوگه‌كانی بریاردان درێغی له هیچ رێگایه‌ك نه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌تا بۆكورد جیاوازی نه‌بوو كی له‌م دووبه‌ره‌یه له حوكمرانیدا بوبێت ومزگێنی جی به‌جێكردنی مافه ده‌ستوریه‌كانی دابێت له دیموكراسیه‌تی ئینگلیزه‌وه بگره تا به فیدراڵیه‌ته‌كه‌ی ئێستا هیچیان به‌دروستی به‌لای ده‌ست نیشانكردنی خۆژینی و سه‌ربه‌خۆیی له جاردانی چاره‌نووس كلێشه‌ی سه‌لماندنیان بۆمێژووی مرۆڤایه‌تی نه‌داوه‌ته ده‌ست.حكومه‌تی عیراق ده‌كرێت به‌حكومه‌تێكی ئایدلۆژی تایبه‌ت به‌مالكی پۆلین بكرێت، سه‌ركێشی و بردنه‌وه‌كانی به ره‌وشی سوریا‌و هاوسۆزی ئێران به‌ستبێته‌وه، سه‌یرنابێت كارنامه‌كه‌ی هاوبیری مه‌بده‌ی شیه‌عه‌بوون یه‌كه‌م - كاركردن بۆ جیهانی پان عه‌ره‌بی-شیعیزم بیتَ كه ته‌واو ئه‌جندای كۆماری ئیسلامیه له‌په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ل ده‌ره‌وه‌و فه‌رامۆش كردنی پێویستیه‌كانیه‌تی له‌سه‌ر حسابی ناوه‌خۆیی پاڵپشت به‌داهاتێكی زۆری سامانی نه‌وت، به‌رامبه‌ر ته‌حه‌داكانی كورد له‌لایه‌ك و ناوماڵی عه‌ره‌بی به سوننه‌و شیعه‌وه هاتوه به‌ته‌نها شه‌رێكی بی ئاكامی ده‌ست داوه‌تی نه‌كوتله‌كه‌ی خۆی به‌ته‌واوی و نه‌مه‌رجه‌عه‌شیعیه‌كان پشتگیری هه‌مووله‌هه‌مووی لێناكه‌ن، لایه‌نی كوردیش له روی هه‌ڵوێسته‌وه یه‌كلایی بۆته‌وه و راده‌ی متمانه‌ی به مالكی وحكومه‌ته‌كه‌ی هاتۆته نزیك خاڵی سفر، به‌ڵام لێره‌دا هاوكێشه‌كه ته‌مامێك ئاوه‌ژوو ده‌بێته‌وه، مادام گشت لایه‌ك كۆكن له دژایه‌تی كردنی ئه‌م حكومه‌ته و به‌ده‌رچوون له ده‌ستوورو رێساكانی ته‌وافوق و شه‌راكه‌ت وه‌سفی ده‌كه‌ن بۆئاماده‌نین له‌و حكومه‌ته بكشێنه‌وه‌و شه‌رعیه‌ت له‌ده‌ست بدات؟ ئه‌مه‌شیان ئه‌م پرسیاره ئاوێته‌یه كه هاتۆته پێش و خۆی دوباره‌ده‌كاته‌وه له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانی ئاڵۆزیه‌كان ئه‌گه‌ر ئابووری و بانكه دارایی یه‌كان به‌یه‌كه‌وه بۆ ئامانجێك یاریكه‌ره‌ناكۆكه‌كان كۆ نه‌كاته‌وه.له‌م ئان و ساته‌ی خۆپیشاندانه‌كان و به‌جێمانی قه‌یران له‌دوای قه‌یران، بیرۆكه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێش وه‌خته‌ش چاره‌سه‌ری كێشه‌كان ناكات چونكه گه‌ر بێتوو هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بی رۆڵی سه‌ره‌كی ببینن بیگومان زۆرینه شیعه‌ده‌بن وجارێكی دیكه پشێوی سه‌ری پشێوی ده‌خوات، سیسته‌می پله‌به‌ندی له ئینتمای نه‌ته‌وه‌و مه‌زهه‌ب وای لی به‌ده‌ردێت كورد و سوونه قه‌ت ناتوانن ببنه براوه‌ی یه‌كه‌م دیسان ووڵات به‌گیانی تۆڵه‌كردنه‌وه خۆی خراپتر بۆ قۆناغی پاش ده‌نگدان ئاماده‌ده‌كات.روداوه‌كانی ئێستای شاره‌كانی سوونه نشین له به‌رزبونه‌وه‌ی ده‌نگی ناره‌زایی زیاتر شتێكی تر نین و داواكاریه‌كان تۆزێك غه‌ریب دێنه به‌رچاو ته‌وژمێك و جوڵانه‌وه‌یه‌ك له‌ئارادانیه ناوی به‌هاری عیراقی بێت ره‌نگه بۆ داهاتووش بۆچونه‌كه په‌سند بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆده‌نگیه‌كی نیشتمانی به‌رچاوناكه‌وێت بۆدانانی وه‌زیرێك و به‌رێوه‌به‌رێك چجای یه‌كڕوانین بۆ هاوكێشه‌یه‌كی وه‌ها گه‌وره ئاینده‌ی خه‌ڵكی پێوه‌به‌سترابێته‌وه، بۆیه‌شه ئه‌لته‌رناتیڤ كاركردنه به‌ده‌ستوور و داڕشتنی كۆمه‌ڵه بنه‌مایه‌كی دیموكراسیانه‌كه ده‌سه‌ڵاته‌كان له خراپ به‌كارهێنان سنورداربكات ئه‌شی دۆخه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی كاتی پی هێوربكرێنه‌وه!!، ئه‌نجا كارله‌سه‌ر تاك و وه‌لائی بكرێت به‌مه‌رجێك تاكی عیراقی و تاكی كوردی بزانێت كه ماف و ئازادیه‌كانی له‌ده‌نگدان له چوارچێوه‌ی به‌نده‌كانی ده‌ستوور پارێزراون ئه‌گه‌رنا له كێشه‌یه‌كی دژواره‌وه بۆدژوارتر ده‌گوازرێینه‌وه، عیراق وه‌كو رابردوو كۆتایی پێهاتووه ئێستاكه‌ش له بازی ده‌ربازبوندا نیشانه‌یه‌كی نه‌پێكراوه هێنده‌نابات هه‌رێمی تر ده‌بنه ئه‌مری واقیع كه رێگا خۆش ده‌كات بۆ دابه‌ش بونێكی حه‌تمی، ئه‌مه‌شه خاڵی ستراتیژی و دوورمه‌ودای ناره‌زایی و خۆپیشاندانی شه‌قامی سوونی كه چه‌رده‌یه‌ك داواكاری سه‌ره‌تایی ده‌ستیان پێكردووه، پرسی هاشمی و مه‌سه‌له‌ی پاسه‌وانه‌كانی عیساوی ته‌نیا خواردنی دارشتنی ئامانجه‌كه‌ن، گریمانی به‌هێز بۆ ستراتیژی سونه‌كان ئه‌گه‌ر هه‌یانبێت چ له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو چ به‌ره‌نگاریكردنی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌رگه‌رانه له‌حاله‌تی به‌رگریكردنه‌وه بۆ هێرشكردن بۆوه‌ی هه‌رێمێكی تایبه‌ت به‌خۆیان دابمه‌زرێنن و كاریگه‌ری مه‌ركه‌زیه‌ت به‌سه‌ریانه‌وه بۆ هه‌تا هه‌تایه وه‌كو شتێكی لاوه‌كی بیهێز بمێنێته‌وه ئه‌وكاتیش روداوه‌كان بۆ ئه‌نالیزه‌و شرۆڤه‌كردنێكی ناپێشبینی كرا‌و خۆیان سازده‌كه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
