په‌شیمانم. . . شێرکۆجه‌لال
په‌شیمانم له‌دڵداری په‌شیمانم که‌تۆم ناسی
مردنم لاناسك تره له‌وژینه بێ به‌هاره‌ی تۆ
له‌وزه‌نگه‌ی تۆحاڵی نه‌بووم به‌وه‌رینم پێ ده‌که‌نی
یان به کپی و به‌بێ چرپه ده‌ڕۆی دڵم زامدارده‌که‌ی
په‌شیمانم له‌دڵداری په‌شیمانم که‌تۆم ناسی
چۆن به‌بێ هۆواکۆچ ده‌که‌ی کۆچی سامی نادیارت
چۆن بارده‌که‌ی ده‌تۆرێنی باوه‌شی من له‌جوانی خۆت
ده‌م سووتێنی به‌ئاگری وورده خاڵی سه‌ر گۆناکه‌ت
په‌شیمانم له‌دڵداری په‌شیمانم که‌تۆم ناسی
په‌شیمان نیم که‌ئیمڕۆکه وه‌ك زه‌رده‌په‌ڕئاواده‌بی
په‌شیمان نیم ئاشی دڵم خوڕه‌ی عیشقی ڕاده‌وه‌ستی
دڵم ده‌که‌وته ژێرپێت وچاوم کارێزێك له‌گریان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
