ئیمڕۆ له‌ناودڵی دیموکراسی له‌پایته‌ختی کالتووری داد
له‌پاریسی مافی مرۆڤ
ده‌ستی دوژمن ڕه‌نگی سپی به‌فری گۆڕی
پۆشاکی خوێنی له‌به‌رکرد
چرای ئاشتی کوژانده‌وه
تیرۆریان کردسێ فریشته‌ی مافخوازی کورد
ساکینه‌وفیدان و له‌یلا
ئه‌گه‌ردوێنی له‌ڕۆبسکی حه‌ڵاڵیان کرد تورکی فاشیست خوێنی کوردان
به‌دیل وکۆیله‌ناویان برد
ئه‌وه‌ئیمڕۆ
له‌هه‌نده‌ران له‌به‌رچاوی هه‌مووجیهان
له‌پاریسی لووتکه‌ی ئاشتی و مافی مرۆڤ
تۆرانیه‌کان پێمان ده‌ڵێن له‌هه‌رشوێنێ ئێوه هه‌بن ده‌تان کوژین
تۆقوزنجیر له‌مه‌چه‌کی ئاشتی ده‌که‌ین ده‌تان خه‌ینه ناوبه‌رگی غه‌م
ئیمڕۆمێژوو گه‌واهیه و درۆناکا
ئه‌گه‌ردوێنێ قڕیان کردین له‌پایته‌ختی ڤیه‌ن و به‌رلین
دوای شه‌هیدبوون چاوی دنیا هه‌مووی کوێربوو هه‌ڵنه‌دراوه‌له‌سه‌رشانۆپه‌رده‌ی تیرۆر
به‌ڵام شه‌رمه ئیمڕۆ پاریسی دادتاجی تیرۆرله‌سه‌ربنێ و
خۆی داڵده‌دا له‌ده‌روازه‌ی درۆوگومان قوماربکا به‌خوێنمان
نه‌یدۆزته‌وه‌ده‌ستی تاوان
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
