له‌ساته‌وه‌ختی نزیكبونه‌وه‌ی كوَتایی هه‌مووساڵێكدا میدیا‌و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن پرسی ساڵی نوی تاوتوی ده‌كه‌ن، بابه‌تی گفتوگوَكردنی كوَتایی ساڵی2011 یه‌كێكه له‌و باس و ته‌وه‌رانه‌ی كه‌له‌ئێستادا میدیاكان به‌گشتی تیایدا ڕاو بوَچوونی هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته لای میدیاكان به‌تایبه‌تی، هاوڵاتیان به‌گشتی خوێندنه‌وه وبوَچونی جیاوازی له‌سه‌ر هه‌یه زوَرێك له هاوڵاتیان به به‌یاخه‌وه لێی ده‌ڕوانن له‌وه‌دا وه‌رزێكی نوی له‌ژیانی خه‌ڵك دێته‌كایه‌وه وێرای ئه‌وه‌ی خوَئاماده‌كردنی هاونیشتمانیانی كوردله‌به‌رێكردنی ساڵێك وپێشوازیكردن له‌ساڵی ئایینده، وه‌ك هه‌ر بوَنه‌یه‌كی تر له‌م ئانه‌دا گوزارشت له‌له‌ڕووداو بیره‌وه‌رییه‌كانی ساڵی 2011ده‌كرێت، هه‌ربوَیه زوَرێك له‌گه‌نجان له‌شه‌وی سه‌ری ساڵداله‌شاره‌كانی كوردستان به‌بوَنه‌ی هاتنی ساڵی نوی ئاهه‌نك ده‌گێڕن، لێره‌دا به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون ده‌مه‌وێت له‌دوولایه‌نه‌وه بچه‌مه‌ناو بابه‌ته‌كه‌وه پاشان بوَچونه‌كانی تر ده‌ربرم، پێش ئه‌وه‌ی لێدوان له‌سه‌ری نمایشی خوَشیه‌كان ودیمه‌نی ئاپوَرای گه‌نجان بده‌م له‌به‌رامبه‌ر هاتنی سه‌ری ساڵ ده‌مه‌وێت باس له خسته‌ڕووی وێنه‌یه‌كی ترسناكی یه‌كێك له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن بكه‌م وه‌ك هێمایه‌كی مه‌ترسیدار، له‌شه‌وی31/1/2011 بوَپێشوازی سه‌ری ساڵ كه‌ناڵی ئێن ئارتی وێنه‌یه‌كی ترسناكی نیشاندا، له‌و وێنه‌یه‌دا دیمه‌نی كوَتایی هاتنی دونیا نمایش كراپاشان پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌له‌تیڤی ئێن ئارتی له‌گه‌شتی چاوپێكه‌وتنه‌كایا ڕاو بوَچوونی هاوڵاتیانی وه‌رگرت، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌به‌شی یه‌كه‌می به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌نده‌ی باس له ته‌مه‌ن و توَماری ساڵی نوی كرا له‌گه‌ل كه‌سی به‌رامبه‌ر كه ته‌مه‌ن چه‌نده‌و ئه‌مساڵ ده‌بی به‌چه‌ند ئه‌وه‌نده باس له‌یاده‌وه‌ری خوَشی و ناخوَشیه‌كان له‌ساڵی 2011 تیایدا نه‌بوو، ڕام وایه كه‌سی په‌یامنێركه‌پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌یه ده‌بی جوَرێك له‌خوێندنه‌وه‌و ئاماده‌كاری تیابێت بوَپرسیاركردن له‌سه‌ر وروژاندنی پرسێك، پێویسته كه‌سێتی په‌یامنێر خوَی ته‌یاربكات به‌كوَمه‌ڵێك وشه‌و بیروَكه‌ی جوانی نوی تایبه‌ت به‌بوَنه‌كه بوَئه‌وه‌ی بتوانێت كه‌سی به‌رامبه‌ر به‌چه‌ند په‌یڤێك بێنێته پێكه‌نین له‌هه‌مانكاتدا به‌ده‌ربرینی شێوازێك له‌هونه‌ری گفتوَگوكردن له‌گه‌ل به‌رامبه‌ره‌كه‌ی والێبكات سه‌رگوزشته‌یه‌ك، په‌ندێك، ئاموَژگارییه‌ك بگێرێته‌وه تابینه‌ر تامه‌زروَی بیستن و گوی گرتن بكات، له‌هه‌مانكاتداپێویسته‌پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كاتی چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌كات به‌جیاوازی ته‌مه‌ن و ئاستی ڕوَشنبیری و كوَمه‌ڵایه‌تی وت‌و وێژی بابه‌ته‌كه‌بكات تاكو گفتوَگوَكان شێوازێك له‌دیالوَگی عه‌قڵانی، لێدوانێكی به‌نرخ له‌خوَبگرێت ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌م بینه‌ر تامه‌زروَی بینینی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌بكات هه‌م گفتوگوَكان له‌ئه‌رشیفی كه‌ناڵه‌كه‌دا وه‌ك یاده‌وه‌رییه‌ك ده‌مێنێته‌وه‌و ده‌پارێزرێت ده‌توانرێت وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كی مێژوویی سوودی لی ببینرێت، هه‌ربوَیه (چاوپێكه‌وتن) كه‌ژانرێكی میدیایه وه‌ك ژانره كانی ترئه‌م به‌رنامه‌یه‌ش وه‌ك به‌رنامه‌كانی ترده‌بێته‌به‌شێك له‌ئه‌رشیف وتێكه‌ڵ به دوَكێمێنتی ئه‌و كه‌ناڵه ده‌بێت.
لایه‌نی دووه‌می باسه‌كه‌مان ئه‌م بوَنه‌یه وه‌ك ده‌سپَێكی سه‌ری ساڵ وده‌ربرینی خوَشحاڵی هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی توێژی گه‌نجان هه‌مووساڵێك ئه‌وه‌ی به‌دیده‌كه‌م وه‌ك بینه‌رێك هه‌ست ده‌كه‌م شێوازی چێژوه‌رگرتن و كات به‌سه‌ربردن له‌دیدگاو بیركردنه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی گه‌نجاندا چ له‌بوَنه‌كانی سه‌ری سال وبوَنه‌كانی تروێنایه‌كی خوَبه‌تاڵكردنه‌وه‌وخاڵیبونه‌وه‌ی پێوه‌دیاره نه‌ك كاتێك بوَ گوزارشتكردن له‌ساته‌كانی خوَشبه‌ختی، ئه‌وكاتانه‌ی گه‌نجانی ئێمه خوَیانی تێدا ده‌نوێنن، هورێن لێدان وهاتو هوریاو ڕه‌فتاری نابه‌جی وبێزاركار له‌شه‌قامه‌سه‌ره‌كیه‌كاندا به‌رجه‌سته‌ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر لای كه‌سێتی گه‌نج ئه‌و شێوه هه‌ڵسوكه‌وتانه‌به‌شێك بی له‌ئازادی ده‌ربرین ئه‌والای خه‌ڵك له‌سنورده‌رچوونی ئه‌و ئازادیه وێنایه‌كی جیاواز‌و بێزاروناشارستانی هه‌یه، ئه‌م دیمه‌نه ئه‌گه‌رچی له‌واقیعداله ئازادی ڕه‌ها وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه وه‌لی ئازادی ڕه‌ها ناتوانی ببێته ئه‌ڵته‌رناتیفێك بوَئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری ده‌روونی تاكه‌كان، له‌به‌رئه‌وه چێژبینین ئه‌و خواست وئاره‌زووه‌یه كه‌له‌ناخه‌وه مروَڤ به‌خته‌وه‌ر ده‌كات نه‌ك به ڕواڵه‌ت به‌رجه‌سته بكری.
كاته‌كانی خوَشبه‌ختی و به‌خته‌وه‌ری لای به‌شێك گه‌نجانی كورد د‌رك نه‌كردنه به پێگه‌ی خوَی وبێئاگابون له‌وژینگه‌یه‌ی تیایدا ده‌ژین له‌به‌رئه‌وه‌ی بیروبه‌رنامه‌و لوَژیكێك نیه بوَ خوَشه‌ویستی نیشتمان و هاو نیشتمانیه‌كان له‌م هه‌رێمه‌دا جگه له‌یه‌كترنه‌ویستن وخوَنواندن، بوَیه له‌ساته‌وه‌ختی ده‌ربرینی خوَشیه‌كان گه‌نجان پێك هه‌ڵده‌پرژێن، به‌پێی ڕاگه‌یانراوی كه‌ناڵی ئێن ئارتی له‌ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابووردودا تاكو ئه‌مروَ 1/1/2012ته‌نها له‌سلێمانی (24) هاوڵاتی برینداربون كه (19) یان به‌رووداوی هاتووچوَ (5) هاوڵاتیش به‌چه‌قوَ به‌ركه‌وتون، ئه‌م ئامارانه وێنه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی تری نه‌فیكردنه‌وه‌ی یه‌كتره‌له‌نێوان مروَڤه‌كان، له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕق لی بون ئاماده‌یی هه‌یه بیری ئینساندوَستی وژیان ویستی له دیدگای هاونیشتمانیانی ئێمه‌دا بونی نیه، ئومێده‌وارم ساڵی نوی 2012ساڵی ئاشتی و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ژیان و سه‌قامگیری بێت، ساڵی كوَتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاته مروَڤكوژه‌كان بێت له‌وڵاتانی ڕوَژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دونیا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە