عه‌قڵ:ئه‌و ئامرازه‌یه كه‌پێی ئه‌گه‌ینه به‌خته‌وه‌ری و قوتارمان ئه‌كات له‌جه‌ورو سته‌م. به‌و واتایه‌ی له‌پرۆسه‌ی به‌ئه‌قڵانیكردنه‌وه ترس و تۆقاندن و برسێتی ناهێلێن. چۆن. . ؟. ئێمه له سه‌رده‌می ڕۆشنگه‌ریی و تیۆری ڕه‌خنه‌گه‌راییدا، به‌ته‌واوی ووته‌كانی "كانت" پشتڕاست ئه‌كه‌ینه‌وه به‌وه‌ی "هیچ ڕێگایه‌كمان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه جگه له‌ڕه‌خنه‌گرتن نه‌بێت" به‌و واتایه‌ی نابێت جڵه‌وی خۆمان بده‌ینه ده‌ست شته‌كانی ده‌ورو به‌ره‌وه تاده‌گه‌ین به ئاكامێكی دڵخۆشكه‌ر، به‌ڵام پرسیاری گه‌وره ئه‌وه‌یه كام ئه‌قڵه ئێمه ئه‌گه‌یه‌نێت به ژیانێكی شایسته. ؟. چونكه هه‌ربۆخۆی هزرو فه‌لسه‌فه بیركردنه‌وه‌یه، پرسیاركردنه، گه‌ڕانه به‌دوای فۆڕمێكی باش له‌ژیاندا. ئه‌مه‌ش ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ی، له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا مرۆڤه‌كان بیركردنه‌وه‌یه‌كی نێگه‌تیڤیان هه‌یه، نیگه‌رانن، ئه‌گه‌رچی نایانه‌وێت به‌هه‌شتێكی زه‌مینی دروست بكه‌ن، به‌ڵام خوازیارن ئه‌وه‌ی كه‌هه‌یه كه‌مێك باشتری بكه‌ن.
شۆِرش:به‌ته‌نها شوناسه‌كه‌ی بریتی یه له‌وه‌ی گۆڕانی دۆخێك بۆدۆخێكی باشتر، شێوازێكی حوكمڕانی نامرۆڤانه بۆ مرۆڤدۆستی، به‌لاًَم هیچ كاتێك ئه‌مه بنه‌ماو كۆڵه‌گه سه‌ره‌كیه‌كانی شۆڕش نه‌بوون، چونكه بنمونه:شۆڕش له فه‌ڕه‌نسا جیاواز بوو وه‌ك له‌شۆِڕشی خومه‌ینی له‌ئێران، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌میان:عه‌قڵ و مه‌نتق باگكراوه‌نده‌كه‌ی بوو، نوسین و كتێبه‌كانی "ڕۆسۆ" و ئه‌وانی تر خۆراكده‌ری سه‌ره‌كی بوون. به‌ڵام له‌ئێران له‌ڕێگای بلاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیوی و كاسێت و هه‌ندی شتی بی به‌هاوه شۆرش هاته بوون. له‌عێراقی (1958) شۆڕش كرا، سیسته‌می پاشایه‌تی بوو به‌كۆماری، به‌ڵام سیسته‌م و هه‌یكه‌لی ئیداری وڵات و، بارودۆخه ئایدۆلۆژییه‌كان، وه‌ك خۆیان مانه‌وه. كه‌واته كۆكین له‌سه‌رئه‌وه‌ی (تیۆر‌و پراكتیك) پێكه‌وه‌بن، هه‌میشه ئه‌وه‌ی دێته ئه‌رزی واقیع ئه‌بێت له‌ڕه‌حم و مناڵدانی لایه‌نه تیۆرییه‌كانه‌وه بێت. "هربرت ماركۆزه"له‌كتێبی (العقل والپوره) ه‌داو، پێشووتریش "هیگڵ" باسی له عه‌قَڵ و شۆرش كردووه‌و په‌یوه‌ستی كردووه به كۆمه‌ڵگه‌و رۆحی ده‌وڵه‌ته‌وه. مه‌به‌ستمانه بێژین ئه‌وانه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌قڵ و پرۆسه‌ی ڕه‌خنه‌گرتن ئه‌كه‌ن كێن. . ؟. ئه‌كرێت هه‌میشه ئۆپۆزسیۆن بوون له‌گفت و ڕه‌فتارماندا بمانگه‌یه‌نێت به‌شۆڕش. . ؟. دیسان له‌شوێنێك بۆشوێنێكی تر ئه‌گۆڕێت، بۆیه ئه‌مه‌ش ئه‌ڵێین، چونكه مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ شۆڕش و سیاسه‌تدا به خه‌ون و میسالیات نییه، ئه‌بێت جێ پێ و شوێنی خۆت دیاری كردبێت، ئه‌گه‌ر بڕیاربێت ته‌وژمێكی بابه‌تی و ڕاسیۆنالانه شۆڕش بكات لانی كه‌م ئه‌بێت هێزێكی ناڕاسیۆنال و نابابه‌تی ڕه‌تبكاته‌وه. ئاساییه له‌هه‌ر توێژێكی كۆمه‌ڵگه بن یان نا. ؟. له فه‌ره‌نسا ڕۆژنامه‌نوسان و ڕۆشنبیران رۆڵی ڕه‌خنه‌گرتن و ئۆپۆزسیۆن بوون ئه‌گێرن، له‌ئه‌مریكا لۆبی جوله‌كه، له‌ئیتاڵیاو رووسیا مافیاكانن، له‌به‌ریتانیا كرێكاران، له‌هه‌رێمی كوردستان میدیای ئه‌هلی و لایه‌نی ئیسلامی و هێزێكی به‌ناوگۆرانخوازی ته‌قلیدی و چه‌ند كه‌سێك له‌شه‌قامدا به‌شێوه‌یه‌كی نادیسپلین و نا جۆر كاری ڕه‌خنه‌گرانه‌و ئۆپۆزسیۆنبوون ده‌كه‌ن، بیرێكی ستراتیژی كه ئاینده‌ی تیا ببینرێت نائاماده‌یه. گرفت له‌كوردستان بكه‌ری تاوانه‌كان و ته‌قه‌كه‌ره‌كان نین. به‌ڵكو هه‌روه‌ك "مارتن لۆته‌ر" ئه‌لێت:تراژیدیای گه‌وره دڕنده‌یی مرۆڤه خراپه‌كان نییه، به‌ڵكو بێده‌نگی كه‌سه باشه‌كانه". له‌مه‌ش ئه‌ولاتر، هه‌ڵه‌ی ئه‌وانه‌یه كه خۆیان كردووه‌ته باش و له‌مه‌ش باشترمان نییه. . !. كورد واته‌نی"كه‌س نه‌بێت ڕه‌جه‌ب سه‌رپاڵایه". بۆنمونه:له‌وڵاتانی پێشكه‌وتوودا ڕۆشنبیران ته‌له‌فزیۆنه‌كان ئاڕاسته‌ئه‌كه‌ن، پڕبه‌رنامه‌و فكر‌و ستراتیژی میدیاییان ئه‌كه‌ن، به‌ڵام له‌كوردستان ڕۆشنبیره‌كانی ئێمه هان وه‌ده‌ست ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه‌و ڕاگه‌یاندن ئاڕاسته‌یان ئه‌كات، له‌كوردستان شه‌قام و ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات به‌ئاره‌زووی خۆیان ڕۆشنبیران ده‌رهاویشته‌وپێشكه‌ش ئه‌كه‌ن، له‌جیهاندا ڕۆشنبیران ڕینوێنیكه‌رو ئاڕاسته‌كه‌ری كایه‌سیاسیی و میدیاییه‌كانن، به‌ڵكو بونیه‌و ستراكچه‌ره‌كانی ناو كۆمه‌ڵگه‌ش پێكه‌وه گرێئه‌ده‌ن. ئێمه هه‌موومان له‌باشی و خراپی ده‌سه‌ڵات له‌كوردستان دڵنیابووینه‌ته‌وه. له‌ژێرچه‌پۆكی زۆرداری و ده‌سه‌ڵاتێكی قۆرخكاردا، له هه‌ناوی زۆره‌ملێدا، دیدی كوردستانێكی نوێترمان هه‌یه. خۆئه‌گه‌ر كابینه‌ی شه‌شه‌م به‌نمونه وه‌ربگرین:تێده‌گه‌ین، كه له‌ڕووی پرۆژه‌و خزمه‌تگوزارییه‌وه، تاراده‌یه‌ك پێكاویه‌تی، ئه‌مما له‌ڕووی ئازادی ده‌ربرین و خۆنیشاندان و مافه‌گشتییه‌كانه‌وه، كه‌مێكیش له‌خوار سفره‌وه‌بێت، زۆرترین توندوتیژی دژی ڕۆشنبیران و ڕۆژنامه‌وانان تیایدا تۆماركران، زۆرترین كه‌س خۆی كوشت و خۆی سوتاند. . . هتد. ئه‌ها ووته‌كه‌ی فه‌یله‌سوفی كۆنی یۆنان "دیموكریت"مان بیرده‌خاته‌وه كه ده‌ڵێت:"ژیانی كوله مه‌رگی له‌دیموكراتیدا، شه‌ره‌فی زیاتره، وه‌ك له‌ژیانێكی ڕازاوه له ده‌سه‌ڵاتێكی زۆره‌ملێیدا، چونكه ئازادی له‌به‌ندایه‌تی به‌رزتره. ".
*ئێمه چی بكه‌ین باشه. . !!.
له‌چوارچێوه‌ی پێدراوه‌كانی سه‌ره‌وه‌دا، تێ ئه‌گه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتێكمان هه‌یه وه‌ك به‌ڕه‌كه‌ی كه "گۆرباجۆڤ" ویستی بیته‌كێنێت، ڕزابوو، ده‌سه‌ڵاتێك كه ئه‌مه‌ی ئه‌یبینین دوا فیشه‌ك و قه‌وانی سوواوی چاكسازییه‌تی، (نه‌له‌ناویه‌كێتی، یه‌كێتی هه‌یه. نه‌له‌ناوپارتیدا دیموكراسی بۆنی دێت) . ئۆپۆزسیۆنێكی نا ته‌ندروست و بێ به‌رنامه‌مان هه‌یه، وه‌كو ده‌سه‌ڵاتیش ئه‌لێت:ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵم نییه، دوژمنمه". ئه‌وه‌ی نییه‌تی بیر‌و ستراتیژی گۆڕانخوازییه له‌كوردستان. له‌مه‌ش ئه‌ولاتر چینێكی ڕۆشنبیرو نوخبه‌ی وه‌ها باوه‌ڕپێكراوو دلخۆشكه‌ریشمان نییه. . ئه‌ی چی بكه‌ین. . ؟. ئه‌شمانه‌وی وه‌ك هاتنی مه‌سیح نه‌ك هه‌ر ڕزگاركه‌ربین، به‌لكو به‌سه‌ر ده‌جاڵیشدا سه‌ركه‌وین. واته خواستی گۆڕانكاری ڕیشه‌یی و "ڕادیكاڵانه" مان هه‌یه. بۆچی ئه‌م خواسته. . ؟ ئه‌گه‌ر له ئه‌رستۆ وه تا ئه‌گاته ماركس و هابرماس و بنیامین. كه‌م نین ئه‌وانه‌ی به‌توندی دژی گۆڕانكاری خێرا‌و ره‌گ و ڕیشه‌یین، حه‌ز به قۆناغبه‌ندی ئه‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت "ادمۆند بیرك" دژی شۆڕشی فه‌ره‌نسایه له‌به‌رئه‌وه‌ی بابه‌تێكی ڕیشه‌یی و رادیكالیزمی بوو جگه‌له‌وه‌ی توندوتیژی تیابه‌رپاكرا، له‌به‌رامبه‌ردا ده‌نگ به‌شۆڕشی ئه‌مریكاو ئینگلیز ئه‌ده‌ن. ئه‌ی كورد له‌م هه‌ڵكه‌وته جیۆ-سیاسیه‌دا پێچه‌وانه‌ی به‌شێكی زۆر له نمونه‌كانی مێژوو مامه‌ڵه بكات، هۆكاره‌كه‌ی به‌بڕوای من واقیعی گه‌مه درۆیینه‌كانی ده‌سه‌ڵاته له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، پاشان بێمتمانه‌یی و پشت شكاندنی شه‌قامه له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه. چونكه ئێمه تێگه‌یشتین كه ئۆپۆزسیۆن به‌تایبه‌ت "گۆران" كۆپیه‌كی یه‌كێتی و ده‌سه‌ڵاته. خۆی بۆره‌خنه دروست بووه ڕه‌خنه‌ش قبوڵ ناكات. ئه‌گه‌رچی ئه‌وانیش كوڕی ئه‌م ژینگه‌یه‌ن. به‌ڵام ترسه‌كه‌ش له‌ئۆپۆزسیۆن له‌وسه‌ره‌وه‌یه، كه‌داڵده‌ی گه‌نده‌ڵكاران و شه‌ریكه به‌شه‌كانی خۆیان بده‌ن، له‌كاتی ده‌سه‌ڵاتیاندا، بۆیه گۆڕانی ڕیشه‌ییمان ئه‌وێت، تانیشانی بده‌ین خه‌ڵك سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌ڵاته.
ئێستا (3) ڕێگا له‌به‌رده‌م هه‌رێمی كوردستاندایه، تا به‌لایه‌كدا وه‌ربچه‌رخێت، یه‌كه‌م:كوده‌تا، دووم:چاكسازی. سێیه‌م: شۆڕش و به‌هاری عه‌ره‌بی.
له‌م به‌هاره‌دا جه‌وناگۆڕێت، حكومه‌ت و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن ئه‌گۆڕێت، له‌م به‌هاره‌دا كچ و كوڕی به‌رپرسان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان خۆیان باناده‌ن، به‌ڵكو زیاتر لایه‌نه ئیسلامیه‌كان هاژو هوژی تیائه‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌وله‌ویه‌ت و ده‌نگ و خواست له‌سه‌ر شۆڕشه و ڕای كۆتایی و دوابڕیاره. به‌ڵام دوودڵییه‌ك هه‌یه. چونكه گره‌نتی باشتركردنی ئاینده وه‌رنه‌گیراوه، ئه‌مه‌ش بۆ روون بوونه‌وه‌ی چۆنیه‌تی حوكمڕانی یه، نه‌ك كی ده‌سه‌ڵات به‌ڕێوه ئه‌بات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە