له‌نوێترین دیمانه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانی زاگرۆس هیوا ئه‌حمد مسته‌فا به‌رپرسی پێشوی لقی چوار و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی له‌سه‌ره‌تایی به‌رنامه‌كه‌دا ته‌واوی هه‌واڵه‌كه‌ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی ڕه‌تكرده‌وه كه‌بڵاویكردبۆوه هیوائه‌حمد یه‌كێتی به‌هێرشكردنه سه‌ر لقی چوار تۆمه‌تبار ده‌كات و ئۆپۆزیسیۆن بێ‌تاوان به‌ڵام ئێمه گله‌یی ئه‌وه‌مان لێ‌كردن كه‌وه‌كو پێویست نه‌یانتوانیوه بمانپارێزن و ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بۆ ڕاستی ئه‌م هه‌واڵه په‌یوه‌ندی به‌منه‌وه نه‌كردووه تالێدوانیان بۆ بده‌م به‌هه‌رحاڵ من ئه‌وه‌م نه‌گوتووه كه‌یه‌كێتی هێرشی كردۆته سه‌ر لقی چوار ده‌كرێت ئه‌وا له‌ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتی بپرسرێت كه‌له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و داوای به‌ڵگه‌شیان لێبكرێت،
من یان كه‌سێكی ئه‌و قسه‌یه‌مان نه‌كردووه و ئه‌و هه‌واڵه‌ش بۆ تێكدانی ڕه‌وشی هه‌رێمی كوردستانه چونكه لایه‌نه‌كان خه‌ریكه له‌یه‌كتری نزیك ده‌بنه‌وه دیاره ئه‌وانیش زۆر هه‌ستیارن به‌په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كه‌ڕێككه‌وتنی ستراتیجیمان هه‌یه له‌گه‌ڵیان
كه‌به‌كارێكی گرینگی ده‌زانین بۆ بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كه‌تێڕوانینی جیاجیاشمان هه‌یه له‌سه‌ری به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان ئێمه و یه‌كێتی ئه‌م شتانه درزی ناكه‌وێتی، .
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكی به‌شێكی تری هه‌واڵه‌كه‌ی هاوڵاتی ده‌ڵێن ناوبراو تۆمه‌تبار به‌كوژران و برینداربوونی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی؟
له‌وه‌ڵامدا هیوا ئه‌حمد مسته‌فا ده‌ڵێت ئێمه ده‌ڵێین شه‌هید ئه‌وان ده‌ڵێن كوژراو ئه‌و ڕۆژه یه‌ك كه‌س له‌به‌رده‌می لق شه‌هیدبووه به‌ناوی ڕێژوان له‌ڕاستیدا ئێمه به‌شه‌هیدی خۆمانی ده‌زانین به‌جه‌رگی خۆمانی ده‌زانین له‌ژیانی خۆمدا هیچ كاتێك ئه‌وهنده نیگه‌ران دڵته‌نگ نه‌بوومه ئه‌وه‌نده‌ی به‌كوشتنی ئه‌و كوڕه نیگه‌ران بوومه ئه‌وه شه‌هیدی ئێمه‌یه جه‌رگی ئێمه‌یه به‌ڵام ده‌سته‌واژه‌ی شه‌هیدانی حه‌ڤده‌ی شوبات تۆمه‌ته بۆ سه‌ر پارتی له‌به‌رئه‌وه ده‌بێت ئه‌وكه‌سانه بدرێنه دادگا كه‌له‌پشت ئاژاوه‌كه‌وه بوون
كه‌هێرشیان كرده سه‌ر ئێمه و ته‌قه‌یان له‌ئێمه كرد پاسه‌وانێكی ئێمه برینداربوو به‌ناوی (خه‌سره‌و حمه خورشید) به‌یه‌كه‌م ده‌ستڕێژی گولله‌ی ئه‌وان به‌ئاڕاسته‌ی پاسه‌وانه‌كانی لق برینداربوو
له‌ڕاستیدا ئێمه له‌گه‌ڵ ته‌قه‌كردن نه‌بووین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌و كاته‌دا بۆ ئه‌و كوڕه‌ش كه‌له‌وی شه‌هیدبوو ئه‌وه‌ش شه‌هیدی ئێمه‌یه و كه‌ده‌ڵێم یه‌ك كه‌س مه‌به‌ستم ئه‌وه نیه كه‌یه‌ك كه‌س كه‌مه ئه‌و كه‌سه بۆ ئێمه زۆر زۆره لای ئێمه یه‌ك دڵۆپ خوێن زۆره
ڕاستیه‌كی تر هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه‌هه‌موو كه‌سه‌كان له‌یه‌ك ڕۆژدا كۆده‌كه‌نه‌وه ئه‌وه‌ش بێویژداینه دیاره به‌پێی ڕاپۆرتێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی نالیا كه‌لێدوانی به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ته‌واری كه 3750 مه‌تر له‌لقی چواره‌وه دووره تا كاتژمێر 11ی هه‌مان شه‌و 14 بریندار گه‌یشتۆته لای ئێمه ئه‌وه‌ش به‌دیكۆمێنت لام هه‌یه
یه‌كێكی تر له‌و بریندارانه كاكه زمناكۆ بوو كه‌ئه‌وكاته من كارگێڕێكی لقم به‌ناوی كاك محمد گرێزه‌ی ڕاسپارد چوو بۆیان پێی ووتن به‌ڕێیده‌كه‌ین بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و هه‌موو خه‌رجییه‌ك ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی خۆمان هه‌رچه‌ندێك بێت دیاره من له‌سه‌روی خۆم موافه‌قه‌م وه‌رگرتبوو ووتیان ده‌ینێرینه ده‌ره‌وه‌ی ووڵات ڕزگاربوونی كه‌سێك بۆ ئێمه زۆره جارێكی‌تر ده‌ڵێمه‌وه به‌پێی ڕاپۆرتێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی نالیا كه‌كاتژمێر 11 ی شه‌و بوو ووتی چوارده برینداره گه‌یشتۆته لای ئێمه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌كانی تریش له‌و ڕۆژه ببه‌ستن ئه‌وه تۆمه‌تێكه بۆ ئێمه دیاره ئه‌و ڕۆژه ته‌نیا یه‌ك كه‌س له‌وی شه‌هیدبووه كه‌ئێمه جه‌رگمان بۆی ژان ده‌كات
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه قسه‌یه‌ی كه‌ده‌گوترێت سه‌رۆكی پارتی و مه‌كته‌بی سیاسی ڕێگانه‌ده‌ن لێدوان بۆ ڕاگه‌یاندنه‌كان بدات و نهێنیه‌كان بدركێنێت؟
له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌شدا هیوا ئه‌حمد مسته‌فا ده‌ڵێت ئه‌وانه هه‌ر ئیشیان ئه‌وه‌یه به‌رپرسی من مه‌كته‌بی سیاسیه دیاره جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم كاری زۆر له‌وه گه‌وره‌تری هه‌یه كه‌لێدوانم بده‌م منیش گوتمه بارودۆخی هه‌ستیاری كوردستان‌م لێكداوه‌ته‌وه كه‌ڕۆژی ئه‌وه دێت ڕاستیه‌كان بۆ خه‌ڵك زیاتر ڕوون ده‌بێته‌وه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆرترین به‌ڵگه كۆبكه‌ینه‌وه
بۆ ئه‌وه‌ی بزانین كی هێرشی كردۆته سه‌ر ئێمه یه‌كه‌م ده‌ستڕێژی گولله له‌ئه‌وانه‌وه كرایه سه‌ر ئێمه به‌ڵگه‌مان ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌وان سه‌ره‌تا ته‌قه‌یان كرد ئه‌ویش كه‌سێك بوو ده‌م و چاوی خۆی به‌ست بوو كه‌نزیك بۆته‌وه له‌لق دیاره ئێمه ئه‌و ڕۆژه شه‌ش سه‌د كه‌سمان له‌ناو لق دا هه‌بوو
چونكه ئاسایشی سلێمانی به‌ئێمه‌یان گووت كه‌سبه‌ی خۆپیشاندانه وه‌ك باس ده‌كرێت هێرشتان بۆ ده‌كه‌ن به‌ڵام خه‌می هیچتان نه‌بێت ئێمه ده‌تانپارێزین ئێمه په‌یوه‌ندیمان به‌مه‌كته‌بی سیاسی خۆمان كرد داواشمان له‌ڕێكخستنه‌كانی خۆمان كرد كه‌بێنه لق پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی سڤیل به‌ده‌وری لق دا دروست بكه‌ن كه‌زانیاریه‌كان ڕاست بوون ئه‌و ڕۆژه دێته بیرم كه (400) گه‌س و هه‌مبه‌رگرمان كڕی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو لقدابوون جا ئافره‌ت و پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلولی تیا‌بوو دوانیوه‌ڕۆش قه‌ره‌باڵغتربوو كه‌خۆپیشاندان ده‌ستی پێكرد
دیاره ئه‌وان داواكارییه‌كیان نه‌بوو كه‌بێن بڵێن لقی چوار ئه‌م باره‌گایه چۆل بكه‌ن ئه‌گه‌ر داواكارییه‌كی له‌م چه‌شنه‌یان هه‌بوایه ڕه‌نگه ڕه‌وتی دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی تربوایه به‌شێكیان ویستیان بڕۆن به‌ڵام چوار پێنج كه‌س كه‌ده‌زانرێت كێن پێداگریان كرد ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان نه‌یانده‌زانی كه‌ئێره لقی چواره چونكه له‌دوره‌وه هاتبوون و به‌ردباران ده‌ستی پێكرد بۆ ماوه‌ی بیست و حه‌وت ده‌قیقه
له‌وماوه‌ی ئه‌و بیست و حه‌وت ده‌قیقه‌یه‌دا كاك ووشیار سدیق په‌یوه‌ندی كرد به‌هه‌موو دام و ده‌زگاكان دیاره هه‌ندێكیان داخرابوون هێزێكی پانزه شانزه كه‌سیان نارد بۆ پاراستنی ئێمه به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی كه‌ل و په‌لی خۆپاراستنیان پێنه‌بوو چوونه دواوه تاهێرشه‌كه بۆ سه‌ر ئێمه خه‌ست بوو
ئێمه هیچ كات پێش بینی ئه‌وه‌مان نه‌كرد كه‌ته‌قه بكه‌ن و دواتر كه‌دروشمه‌كانیان چڕتركرده‌وه من لێره‌وه قسه بۆ هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌م كه‌ووتیان سه‌ریان ببڕن بیانسوتێنن و به‌جاده‌دا ڕایانكێشن ئه‌وان به‌عسین و كافرن ناچاربووین به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین.
ئایا ئه‌و گرته‌ڤیدیۆییه لات هه‌یه؟
له‌وه‌ڵامدا هیوا ئه‌حمد ده‌ڵێت به‌ڵی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌م لایه ده‌یده‌م به‌ئێوه بڵاویبكه‌نه‌وه،
دیاره كاتێك دروشمه‌كان توندبوون ئێمه ڕێگه‌مان نه‌دا ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو لق دابوون بچنه ده‌ره‌وه چونكه ده‌مانزانی دۆخه‌كه خراپترده‌بێت كاتێك ووتیان یه‌ڵا هێرش هه‌ندی ئافره‌ت ترسیان بۆ هاتبوو ئه‌و ڕۆژه ئه‌ندازیار دكتۆر مامۆستای ئاینیمان له‌گه‌ڵ بوون كه‌قورئانیان پێ بوو وتیان ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌چینه پێشیان باوه‌ڕتان بێت ئه‌و ڕۆژه زۆر پاڕاینه‌وه له‌خوا كه‌خه‌ڵكێك بێت فریامان كه‌وێت و ڕزگارمان كات، .
شتێكی تریش كه‌ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م باوه‌ڕتان له‌هه‌موو ژووره‌كانی لق و قورئان و به‌رماڵی لێ‌بوو ئه‌ی بۆچی ئێمه كافرین له‌ڕاستیدا ئێمه له‌وه‌ته‌ی بوونمان هه‌یه له‌دژی به‌عس خه‌بات ده‌كه‌ین دیاره ئێمه درێژه‌پێده‌ری گه‌وره‌ترین شۆڕشی كوردین له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان
وه‌كو پارتی دیموكراتی كوردستان ماوه‌یه‌كی كورت بوو گه‌ڕابوینه‌وه سلێمانی له‌دوای شه‌ڕی خۆكوژیه‌وه بۆ ئه‌وه نه‌گه‌ڕابوینه‌وه بۆ خزمه‌تكردنی خه‌ڵك كه‌سانی خاوه‌ن ویژدانیش شاهیدین له‌م ماوه‌یه چ خزمه‌تێكمان كردووه و پارتی پێشینه‌یه‌كی زۆر ناخۆشی هه‌یه له‌وه‌ی كه‌هێرش كراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانی
بۆ ئه‌وه‌ش كه‌ده‌گوترێت كی فه‌رمانی ته‌قه‌ی به‌پاسه‌وانه‌كان داوه پێویست ناكات پاسه‌وان فه‌رمان وه‌ربگرێت چونكه پاسه‌وان ئه‌ركی به‌رگریكردنه،
ئه‌گه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌بوو هاتبایه ژوره‌وه چی ڕووی ده‌دا به‌هه‌موو حه‌ماسه‌ته‌وه كاره‌سات ده‌قه‌وما.
یه‌كێك له‌پاسه‌وانه‌كانمان تووشی نه‌خۆشی بووه به‌ڵام له‌به‌ر خێزانه‌كه‌ی تائێستا قسه‌مان نه‌كردووه ئه‌ویش كاتێك یه‌كێك ویستویه‌تی به‌داس لێی بدات ترساوه تائێستاش باسمان نه‌كردووه، .
بۆ ئه‌وه‌ش كه‌خه‌ڵكێك ده‌ڵێن نه‌ده‌كرا ته‌قه بكه‌ن وه‌ڵا منیش ده‌ڵێم ده‌كرا ته‌قه نه‌كه‌ین كاتێك به‌ردبارانی خۆیان كردبا و ڕۆیشتبان
به‌ڵام كاتێك هێرش بكرێته سه‌رت و ته‌قه بكه‌ن ئه‌ی تۆ چی بكه‌یت
یاخود ده‌ڵێن نه‌ده‌كرا چۆلی بكه‌ن وه‌كو ووتم ئه‌وانه‌ی ناو لقی چوار تێكه‌ڵاوده‌بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه ئه‌وكاته گه‌وره‌ترین قه‌تڵ و عام دروست ده‌بوو من ئه‌گه‌ر حیزبیش فه‌رمانی چۆڵكردنی پێم كردبا قه‌ت ئه‌وه‌م نه‌ده‌كرد چونكه چۆڵكردنی باره‌گای لق له‌وكاته‌دا وه‌ك ئه‌وه وایه یاری به‌چاره‌نوسی سه‌دان كه‌س بكه‌م، .
پرسیار ده‌كرێت بۆچی ناچنه به‌رده‌م دادگا؟
هیوا ئه‌حمد ده‌ڵێت بۆ ناچین ده‌چین ئه‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه هه‌یه ئیمڕۆ نا سبه‌ی هه‌رده‌چینه به‌رده‌م دادگا بڕوامان به‌دادوه‌ری دادگا هه‌یه من و باوكی شه‌هید ڕێژوان یه‌كتریمان نه‌ناسیوه یاخود كه‌س پێی نه‌گوتوین ئه‌وه ڕێژوان فیشه‌كی پێوه‌بنێنن په‌نا به‌خوا باوك و دایكی شه‌هید ڕێژوان ئیمساڵ چوون بۆ ماڵی خوا باش ده‌زانن قه‌زاوقه‌ده‌ر چیه، ده‌توانم بڵێم من و شه‌هید ڕێژوان هه‌ردووكمان بوینه قوربانی ئه‌و له‌جه‌سته‌وه و منیش له‌ڕووی مه‌عنه‌وییه‌وه، .
لێره‌دا من پرسیارێك ده‌كه‌م ئایا پاسه‌وانی سه‌ركرده به‌ڕێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن تفه‌نگه‌كانیان فیشه‌كی تیایه یان نا بۆ ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیان نین بیانپارێزن ئه‌ی هی دادگا و بانكه‌كان ئایا پاسه‌وان بۆ به‌رگری كردنه یاخود نا ئه‌گه‌ر پاسه‌وانێك یه‌ك كاتژمێر كاری خۆی نه‌كات لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت دیاره من هه‌شت مانگ و حه‌ڤده ڕۆژ به‌رپرسی لقی چوار بووم باشترین په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان هه‌بوو ئێمه هه‌ڵمه‌تی خوێن به‌خشینمان كرد بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی نه‌خۆشی تالاسیمیان هه‌یه ئێمه خوێن به‌خش بووین خوێن ڕێژنه‌بووین ئه‌وه قبوڵ كرا‌و نیه لای ئێمه له‌یه‌كه‌م ڕۆژی خوێندنی 2010-2011 پێداویستیمان بۆ زۆر خوێندنگا دابین كردووه
له‌به‌شێكی تری قسه‌كانیدا هیوا مسته‌فا ده‌ڵێت ده‌بێت
سه‌به‌بكارانی ڕاسته‌قینه ده‌بێت دادگا یه‌كلایبكاته‌وه ڕه‌نگه ئێستا كه‌سانێك بڵێن ئه‌ی مادام باسی دادگا ده‌كه‌یت بۆچی ناچیته به‌رده‌م دادگا ئیمڕۆ نا سبه‌ی هه‌رده‌چمه به‌رده‌م دادگا به‌دڵنیاییه‌وه من ئیمڕۆ نا سبه‌ی هه‌رده‌چمه به‌رده‌م دادگا ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پارتیه و شانازی پێوه ده‌كه‌م ئه‌و ڕۆژه‌ش زۆر گه‌وره كرا و هه‌ندی كه‌س كردویانه به‌ئاگر خۆیانی له‌به‌ر گه‌رم ده‌كه‌نه‌وه
كاكه ئێمه باش یه‌كتری ده‌ناسین له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزیسیۆن جارێكی تر ده‌ڵێمه‌وه كه‌س له‌سه‌ركردایه‌تی پارتی ئاسانترنیه بۆ به‌رده‌م دادگا ئێمه له‌به‌رامبه‌ر یاسا ملمان كه‌چه و ئه‌وه‌ش په‌یامی سه‌رۆكه ئه‌و هه‌واڵه‌ی هاوڵاتی له‌یه‌كه‌م كه‌لیمه‌وه تائه‌خیر هه‌مووی هه‌ڵه‌یه و سكاڵاشی له‌سه‌ر تۆمارناكه‌ین چونكه حه‌زمان له‌دادگایكردنی ڕۆژنامه‌نووسان نیه
ئاوێنه و هاوڵاتی و لڤین هه‌موو ژماره‌یه‌ك بابه‌تێكیان له‌سه‌ر من هه‌یه ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌كه شه‌خسی من نیه به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت له‌ڕێگای منه‌وه له‌پارتی بده‌ن منیش له‌پێناو بیروباوه‌ڕی خۆم دادگایی بكرێم و به‌پشتیوانی خوای گه‌وره به‌پاكیشی بۆی ده‌چین ته‌نها ڕێزوحورمه‌ت بۆ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید ڕێژوان نیشان ده‌ده‌م به‌ڕاستی زۆری بۆ به‌داخه‌وه‌ین به‌هیواین هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی كوردانه و مه‌ردانه‌ی خۆی بمێنێت
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە