مێژوو دروستكه‌ری بیر‌و باوه‌ره‌كانی نه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، مێژوو زنجیره‌یه‌كی نه‌پساوه بۆ به‌رده‌وامبونی ئاینه ئاسمانیه‌كان به‌تایبه‌تی دوا ئایین كه ئاینی ئیسلامه كه ئه‌مڕۆ له‌م سه‌رده‌مه پێشكه‌وتووه‌ی جیهاندا چه‌ندین حزب و لایه‌نی جیاجیا به‌هۆی ئه‌م مێژووه كه
پێی ده‌وتری مێژووی ئاینی ئیسلام دروست بوون وهه‌ربه‌ناوی ئه‌و ئاینه‌شه‌وه چه‌ندین لایه‌نی جیاجیا كاری تیرۆریستی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خۆشیان به‌خاوه‌ن ماف وبڕوای پیرۆز داده‌نێن. وه‌لی گه‌لی كورد هێنده به‌خت ڕه‌شه ئێستاشی پێوه‌بی نه‌وه‌ی مێشك پوچی وه‌های لێ‌دروست ده‌بی كه ناهێڵی كورد له‌م سه‌رده‌مه زێرینه‌دا ببێته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، مخابن له زۆر كۆڕ‌و مێزگه‌ردو
دانیشتنه‌كانی ئۆپۆزسیۆندا وشه‌یه‌كی نابه‌جی و ناپه‌سندانه دێته گوتن كه هیچ كام له عقل و لۆجیك به‌دروستی نازانن، ئه‌ویش وشه‌ی سڕێنه‌وه‌ی مێژوو له‌هزری لاوانی نوی دا، مخابن ئه‌م وشه‌یه‌یه كه لاوان و گه‌نجانی هێنا سه‌ر شه‌قام به‌ر بونه وشه‌ی بازاری به‌مێژووی نه‌ته‌وه‌كه‌یان له‌كاتی رووداوه‌كه‌ی 17 شوبات 2011، سه‌ركردایه‌تی وكاربه‌ده‌سته
گه‌وره‌كانی ناو ئۆپۆزسیۆن كه سی لایه‌نن دوانی ئیسلامین نازانم به‌چ بیرێك وشه‌ی سڕینه‌وه‌ی مێژوو له‌هزری لاواندان به‌كار ده‌هێنن؟
به‌مه‌رجی ئه‌و مێژووه‌ی كه ئه‌وان باسی لێده‌كه‌ن و ئه‌ی گوزه‌رێنن به‌هزری لاوه‌كاندا مێژووی شۆڕشی كورده كه خوێناوترین مێژووه له جیهاندا ومانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌و مێژووه دروست بووه. ئۆپۆزسیۆن كه سی لایه‌نن بیركردنه‌وه‌كه‌یان وه‌ك دره‌خته‌كه‌ی ژێر قاچی مه‌لای مه‌زبوره‌یه"مه‌لای مه‌زبوره كه كه‌سایه‌تیه‌كی ناوداربووه به‌هۆی قسه نه‌سته‌ق و نوكته‌كانیه‌وه ده‌نگی داوه‌ته‌وه، رۆژێك پیاوێك به‌لای مه‌لادا ده‌ڕوات ده‌بینی ئه‌و داره ده‌بڕێته‌وه كه‌له‌سه‌ری وه‌ستاوه پیاوه‌كه ده‌ڵی"مه‌لا ئه‌وه مه‌بڕه دوای ده‌كه‌ویته خواره‌وه، به‌ڵام مه‌لا به‌قسه‌ی ناكات ده‌كه‌وێته خواره‌وه". سی به‌شه‌كه‌ی به‌ناو ئۆپۆزسیۆنی كوردی كه ته‌نها له‌سلێمانی
سه‌ری هه‌ڵداوه خۆیان نابینن له‌سه‌ر چ لقی وه‌ستاون!! نازانن ئه‌و شۆڕشه‌ی كه بارزانی نه‌مر
به‌رپای كردووه وه‌ك دره‌ختێكی قه‌واره گه‌وره‌یه له‌جیهانی كورد و كوردستاندا به‌هه‌موو كوردستانی گه‌وره‌شه‌وه ئه‌وانیش لق و پۆپه‌كانن!!
ئه‌گه‌ر شۆڕشی ئه‌و پیاوه مه‌زنه نه‌بوایه به‌چی ئێوه ده‌تانتوانی ببنه لق وپۆپ و ئێستاش
ده‌تانه‌وی مێژووی ئه‌و پیاوه مه‌زنه له‌هزری لاوان و گه‌نجاندا بسرَنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش ئه‌و دره‌خته پیرۆزه ببڕنه‌وه!! ئایا پاش بڕینه‌وه‌ی دره‌خت لق و پۆپه‌كانی وشك نابنه‌وه؟
ئه‌وه دوربینی دروستكردنی ئۆپۆزسیۆن و هاندانی لاوان و گه‌نجان بۆبه‌ده‌ستهێنانی ده‌وڵه‌تی كوری؟ ئایا ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی كه‌باسی لێده‌كه‌ن چ په‌یوه‌ندی به‌سڕینه‌وه‌ی مێژووی كورد هه‌یه؟
ئه‌مه له‌لایه‌ك له‌لایه‌كی تره‌وه باسی پاره وسامان ده‌كه‌ن و رووی ده‌م ده‌كه‌نه سه‌ركرده‌كان
به‌گه‌ندڵیان داده‌نێن، گریمان وایه به‌ڵی ئێمه‌ش ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵیه‌كی فره‌هه‌یه له‌ناو كوردستاندا هه‌روه‌ك له‌سه‌رتای دروست بوونی مرۆڤه‌وه هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سانێكی وه‌ك ئۆپۆزسیۆن مێژووی دروست بوونی شۆڕشی كوردیان ناشیرین كردووه له‌ناو نه‌وه‌ی نوی دا كه ئه‌وانه‌ی له‌دایك بووی پاش پرۆسه‌ی 1991 ن نازانن به‌چ جۆری كورد توانیویه‌تی هه‌رێمێكی ئازاد به‌ده‌ست بێنی. بۆیه له‌هه‌ر جێیه‌ك بن گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌نه دارده‌ستی خۆیان!
ئه‌مه‌یان بۆ دوو لایه‌نه ئاینه‌كه كه به‌ناوی ئاینی ئیسلامه‌وه‌سه‌ریان هه‌ڵداوه ناوی ئۆپۆزسیۆنیان له‌خۆیان ناوه، له‌ئاینی ئیسلامدا خودای گه‌وره ده‌فه‌رموی" الله یفعل ما یشا و، ان الله یرزق من یشا و بغیر حساب".
ئه‌بی ئه‌و دوو لایه‌نه ئیسلامیه ئه‌وه‌یان له‌به‌ر چاو بێـت وپه‌یڕه‌وی وتاری خودای گه‌وره بكه‌ن، چونكه رزق و پله و پایه به‌ره‌زامه‌ندی خودا ده‌دری وبه‌ویستی خودا‌ش ئه‌ڕۆخی، بۆیه ده‌بی له‌مێژووی ئیسلامدا ئه‌وه‌ش له‌لاوان وگه‌نجان بگه‌یه‌نن بۆ ئه‌وه‌ی كاربكه‌ن و به‌ره‌نجی شانی خۆیان سامان و پله و پایه به‌ده‌ست بێنن، ته‌نها چاوه‌ڕێی روخاندنی كه‌سایه‌تیه‌كان نه‌بن
بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی خۆیان!!!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە