كاتی كه هاواری چه‌وساوه‌كان به‌رزبووه‌وه له‌هه‌مان كاتدا ده‌ستی زۆرداران خرایه بینه قاقایان. ده‌نگی پهستێوراویان وه‌ك بریسكه‌ی هه‌وری به‌هار بهڵاچه ده‌كات و ده‌بێـه ئاگری بڵێسه‌دار دوژمنانی پێی ده‌سوتێنی، بۆیه ده‌ڵێن " كاسه كه پڕ بوو لێی ده‌ڕژی ". كوردستانی باكوور هه‌ر له‌و كاته‌وه كه تورك ده‌ستی به‌سه‌ریاندا گرتووه ده‌چه‌وسێنه‌وه، ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كوردن، چه‌ندین شۆڕ‌شیان به‌رپاكردووه به‌ئاشكراو نه‌هێنی، به‌ڵام تائێستاش ده‌وڵه‌تی تورك دانبهوهدانانی كهنهتهوهیهك هه‌یه هاوشانی نه‌ته‌وه‌ی تورك له‌سه‌ر خاكی باو باپیرانی خۆیه‌تی و ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه بێبه‌شه له‌ئازادی بوونی نه‌ته‌وه‌ی خۆی. بۆیه لێره‌دا من وه‌ك رۆژنامه‌نووسی
ئه‌و ره‌شبگیرییه‌ی توركیا ئیدانه ده‌كه‌م كه ته‌نها رۆژنامه‌نووسه كورده‌كانی كردۆته ئامانج. با حكومه‌تی توركیا ئه‌وه بزانێت كه به‌ده‌گمه‌ن رۆژنامه‌نوس هه‌ڵه‌ی یاسایی ده‌كه‌ن، بۆیه ناتوانی
به‌پاساوێكی تر بیانخاته زندان، چونكه توێژی رۆژنامه‌نوسان به‌گشتی كه‌سانێكی رۆشنبیر وماف په‌روه‌رن، ته‌نها ئه‌وانن گه‌یه‌نه‌ری راستیه‌كان بۆ كۆمه‌ڵگا، كاتێك كه رۆژنامه‌نوسان هه‌ڵه‌یه‌كی كاربه‌ده‌ستان و سهرۆكاییهتیهكانی ده‌وڵه‌ت ئه‌خه‌نه روو مانای ئه‌ركێكی نیشتمانی گه‌وره‌ی ئه‌نجام داوه بۆ گه‌ڵ و حكومه‌ته‌كه‌یان، چونكه هه‌ڵه‌كانی حكومه‌ت ده‌بنه هۆی روخاندنی ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كری و نه‌خرێته ڕوو ئه‌مه‌یه ئه‌ركی رۆژنامه‌نووسان و رۆشنبیران، به‌ڵام توركیا جگه له‌به‌ند كردنی رۆژنامه‌نووسان كردارێكی تری به‌به‌رچاوی هه‌موو جیهانه‌وه ئه‌نجامدا كه سه‌پاندی به‌سه‌رخۆیدا كه به‌هیچ جۆرێ مافی ئهوهناد به‌نه‌ته‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌ئازادی بژین، به‌ڵكو وه‌ك دكتاتۆریه‌كانی ده‌وروبه‌ری وڵاته‌كه‌ی نایه‌وێـت دان بهوهدابنی كه جگه له‌نه‌ته‌وه‌ی تورك كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌و وڵاته‌ن. بۆیه زۆر به‌بی باكانهو دڕندانه به‌پاساوی جیاجیا بوردومانی هاوڵاتیانی شرنا‌خ یان كرد بۆ له‌ناوبردنی كورد. ئه‌بی حكومه‌تی توركیا بزانی به‌بی ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌خۆیان بێت توشی
په‌تای دكتاتۆریه‌ت هاتووه وه‌ك میسر و سوریا و لیبیا‌و تونس، ئهوپهتایهش هیچ چاره‌سه‌ری نیه ته‌نها روخاندنی و له‌نوی دروستكردنه‌وه نه‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ززوترین كات چاره‌سه‌ری خۆی نه‌كات!!. داواكاریمان له حكومه‌تی توركیایه كه به‌ززوترین كات به‌خۆیدا بچێته‌وه ده‌ست له‌توندوتیژی هه‌ڵگری به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆی، بائاڵۆزیهكانی وڵاته‌كه‌ی چیترچڕ نهبێتهی هۆی ڕوخاندنی و سه‌رلێشێوا وڵاته‌كه‌ی. بۆئه‌وه‌ی باشتر له‌هه‌ڵه‌كانی خۆی ئاگاداربێت رۆژنامه‌نووسانی به‌ندكراو ئازاد بكات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە