
له رۆژانی 21 و 23\12\2011 له دوو په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیدا له تاڵه‌بانییه‌وه بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، دوای دوو ساڵ و نیو زیاتر له دڕدۆنگیی و دووركه‌وتنه‌وه له یه‌كتر، هه‌ردوو سه‌ركرده قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كرد. ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه بارزانی به بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی "كه‌ی ئێن ئێن"ه‌وه بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی بۆ كه‌ناڵه‌كه نارد. ئه‌وه‌ی له دیمه‌نه سیاسییه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه هه‌ر یه‌ك له پارتی و یه‌كێتی به‌شێوازی تایبه‌تی خۆیان هه‌وڵی نزیكبوونه‌وه له گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌ده‌ن. سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌وڵه له‌لایه‌ن پارتییه‌وه له سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم له كۆتایی مانگی ئه‌یلوول ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام سه‌ره‌تای هه‌وڵه‌كه‌ی یه‌كێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی له كۆتایی مانگی رابردوو له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه بۆ نه‌وشیروان كرا.
چی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا وتراوه؟
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چی له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فادا وتراوه، تا ئێستا به فه‌رمی هیچ لایه‌نێك ورده‌كاریی قسه و باسه‌كانی بڵاونه‌كردۆته‌وه، بۆیه بۆچوونه‌كان له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی قسه‌كانیانه‌وه له یه‌كتر جیاوازن. هه‌ندێك بۆچوون جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، تاڵه‌بانی به‌هۆی خراپی پێگه‌ی یه‌كێتی و دۆخی شڵه‌ژاوی ناو یه‌كێتی و به‌مه‌به‌ستی نزیكبوونه‌وه‌ی زیاتری گۆڕان و یه‌كێتی، ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌نجامداوه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی ترسی له په‌یوه‌ندیی ئاسایی نێوان پارتی و گۆڕان په‌یدا كردبوو. بۆچوونی دووه‌م پێیوایه بابه‌تی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه چه‌ند پرسێكی گشتیی و چاره‌نووسساز بووه كه پێویستی به هه‌ماهه‌نگی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان هه‌یه.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ره‌تیكرده‌وه په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان تاڵه‌بانی و مسته‌فا، بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌ت بووبێت یان قسه‌ی تایبه‌تی تێدا كرابێت. به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی گۆڕان رایگه‌یاند "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییانه‌ی كه له‌نێوان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فادا كراون، باس له بارودۆخی عێراق و ئه‌و رێوشوێنانه كراوه كه پێویسته له قۆناغی داهاتوودا بگیرێنه به‌ر، له‌دوای ئه‌وه‌ی هاوكات له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكادا قه‌یرانێكی نوێی سیاسیی هاتۆته ئاراوه و سیاسه‌تكاران یه‌كتری تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن". محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم وتیشی "بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی له گفتوگۆدان له پێناوی زه‌مینه‌سازكردن بۆ ئه‌نجامدانی دیدار له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان". له‌لایه‌كی تره‌وه "د. زانا ره‌ئوف" به‌رپرسی رێكخستنه‌كانی گۆڕان له سلێمانی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، ئه‌و دوو په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی تاڵه‌بانی بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا، دوو ره‌هه‌ندی سه‌ره‌كیی هه‌یه و یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندیی هه‌یه به كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ئه‌ویتریشیان پابه‌نده به‌و قه‌یرانه سیاسییه قووڵه‌ی ئێستا له نێوان پێكهاته‌كانی عێراقدا هاتۆته ئارا. بۆیه تاڵه‌بانی خوازیاره گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا به‌شداریی بكه‌ن له "كۆنگره‌ی نیشتمانیی عێراق" كه بڕیاره بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان عێراق ببه‌سترێت.
عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت ئێستا عێراق به قه‌یرانێكی سیاسیی زۆر گه‌وره‌دا تێده‌په‌ڕێت و هه‌موو پێكهاته عێراقییه‌كان ئومێدیان به كورده، تا بتوانێت عێراق له‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا رزگار بكات. عیماد ئه‌حمه‌د رێكخستنه‌وه‌ی ماڵی كورد و لێك نزیككردنه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به كارێك گرنگ ده‌زانێت و پێیوایه ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فاش هه‌وڵێكه ده‌چێته خانه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی كورد ده‌درێن. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی وتیشی "چاككردنی وه‌زعی هه‌رێم خزمه‌تی عێراق ده‌كات و گه‌شه‌كردنی عێراقیش خزمه‌تی هه‌رێم ده‌كا، مونافه‌سه‌ش بۆ كاری خێر كه‌س مه‌نعی ناكات به‌ڵام نه‌ك بۆ گرژیی و ئاڵۆزیی".
چاودێرانی سیاسیش پێیانوایه ئێستا هه‌ست به نزیكبوونه‌وه‌یه‌كی زۆرتر ده‌كرێت له نێوان هه‌ردوو لایه‌نی ده‌سه‌ڵات و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، ته‌نانه‌ت گووتاری سیاسیی گۆڕان گۆڕانكاریی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه و له هه‌وڵی رووخاندنی سیستم و حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه هاتۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی ره‌نگه به چه‌ند مه‌رجێك به‌شداریی له حكوومه‌تدا بكه‌ن. ئه‌مه‌ش له دوا كۆبوونه‌وه‌ی "نه‌وشیروان مسته‌فا"دا له‌گه‌ڵ رێكخستنه‌كانی گۆڕان له كۆتایی ئه‌م مانگه به روونی جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه. چوونكه له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێكخه‌ری گۆڕان ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه "پرۆژه‌ی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن له‌م قۆناغه‌دا خۆی له شه‌ش پاكێجه‌كه‌دا ده‌بینێته‌وه، هه‌ر حكوومه‌تێكیش ئه‌و پاكێجانه بكاته كارنامه‌ی خۆی ئێمه پشتیوانی ده‌بین و له هه‌مان كاتیش‌دا چاودێریی ده‌كه‌ین، به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی هه‌ر پێشێلكاریی و هه‌ر گه‌نده‌ڵی و هه‌ر خراپ به‌كار‌هێنانێكی ده‌سه‌ڵات، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی به‌رهه‌ڵستكارانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن".
ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی تاڵه‌بانی و مسته‌فا
دوا به دوای ئه‌و دوو په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌ی نێوان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن، له حاڵی حازردا زه‌مینه‌سازیی بۆ ئه‌وه ده‌كرێت هه‌ردوو سه‌ركرده له كوردستان دیدار ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌مه‌ش دوای سێ ساڵ دێت كه هیچ دیدارێك له نێوان ئه‌و دوو سه‌ركرده سیاسییه‌دا نه‌بووه له‌وه‌تی گۆڕان وه‌ك هێزێكی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ هاتۆته مه‌یدان. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كۆبوونه‌وه‌ی دوو قۆڵی نێوان تاڵه‌بانی و مسته‌فا، زۆر ته‌وه‌ر و ره‌هه‌ندی جۆرا و جۆر ده‌گرێته‌وه و گرنگترینیان پرسه ناوخۆیی و سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه گه‌وره‌یه‌یه كه ئه‌مڕۆ عێراقی پێدا تێده‌په‌ڕێت.
ماڵپه‌ڕی "ئه‌سوات عێراق" له سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی تاڵه‌بانییه‌وه، پشتڕاستی كردۆته‌وه كه ئێستا ئاماده‌كاریی ده‌كرێت بۆ دیداری نێوان هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه، به‌ڵام روونی نه‌كردۆته‌وه بابه‌تی سه‌ره‌كیی گفتوگۆی نێوانیان چی ده‌بێت. هه‌روه‌ك ئاماژه به هیچ رێكه‌وتێكی مێژوویی نه‌دراوه بۆ ئه‌نجامدانی دیداری نێوان تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فا، ته‌نیا ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه "چاوه‌ڕێ ده‌كرێت هه‌ردوولا له ماوه‌ی داهاتوودا دیدارێك ئه‌نجام بده‌ن". له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپرسێكی باڵای گۆڕان كه نه‌یویستووه ناوی خۆی ئاشكرا بكات، به سایتی "خه‌ندان"ی راگه‌یاندووه له په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان تاڵه‌بانی و مسته‌فادا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی باس له بارودۆخی سیاسیی هه‌رێم و عێراق كراوه. به‌رپرسه‌كه‌ی گۆڕان ئه‌وه‌شی پشتڕاست كردۆته‌وه كه هه‌وڵێكی زۆر هه‌یه به مه‌به‌ستی رێكخستنی دیداری نێوان هه‌ردوو سه‌ركرده، بۆیه له دێژه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا به "خه‌ندان"ی وتووه: ئێستاش خه‌ریكی زه‌مینه سازكردنین بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره.
چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه نزیكبوونه‌وه‌ی هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان، ده‌توانێت پێگه‌ی كورد به‌هێز بكات له‌م دۆخه‌ی ئێستادا، بۆیه هه‌موو هه‌وڵه‌كان له‌وه‌دا چڕكراونه‌ته‌وه، نێو ماڵی كورد رێكبخرێته‌وه تا كورد بتوانێت رۆڵێكی جیددی له‌م قه‌یرانانه‌ی عێراقدا به ئاڕاسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی بگێڕێت، بۆیه چاودێران جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه دیدار و په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنیی نێوان تاڵه‌بانی و مسته‌فاش ده‌چێته نێو هه‌مان خانه‌وه.
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره "5" گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 1-1-2012 بڵاوبۆته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە