
به‌رهه‌م ساڵح ئیمپراتۆریایه‌كی میدیایی دروست ده‌كات. .
*عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا: هیچ سه‌رچاوه‌یه‌ك پشتڕاستی نه‌كردۆته‌وه د. به‌رهه‌م ده‌ست له یه‌كێتی هه‌ڵبگرێت
* د. دانا سه‌عید سۆفی: د. به‌رهه‌م هه‌وڵی به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی ده‌دات له رێگه‌ی راگه‌یاندنه‌وه
*كاوسێن بابه‌كر: پێموانییه د. به‌رهه‌م به‌شێوه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا كار بكات
به‌رهه‌م ساڵح، له ماوه‌ی ده ساڵی رابردوو ئه‌كته‌رێكی سیاسیی به‌هێزی سه‌ر گۆڕه‌پانی رامیاریی كوردستان بووه، له‌م ماوه‌یه‌شدا چه‌ندان ئه‌ركی سیاسیی و ئیداریی له‌هه‌ردوو ئاستی عێراقی و كوردستانی پێ سپێردراوه و هه‌میشه‌ش له هه‌ڕه‌می سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و ناوه‌ندی بڕیاری سیاسیی‌دا بووه. حاڵی حازریش دوو ساڵی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی له كابینه‌ی شه‌شه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم كۆتایی پێهاتووه. چاودێرانی سیاسیی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن به‌رهه‌م ساڵح نه بڕیاری داوه ببێته جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم و نه بیری له‌وه كردۆته پۆستێكی باڵا له حكوومه‌تی عێراقی وه‌ربگرێت، ئه‌وه‌نده‌شی په‌یوه‌ندیی به كاروباری حزبه‌وه هه‌یه، وه‌ك پێشوو به‌رهه‌م ساڵح كه‌متر بایه‌خ به ئه‌ركه حزبییه‌كان ده‌دات، به‌ڵكو كاری داهاتووی بریتییه له دروستكردنی ئیمپراتۆریایه‌كی گه‌وره‌ی میدیایی له‌سه‌ر ئاستی كوردستان. هه‌ندێك پێیانوایه ئه‌مه سه‌ره‌تای هه‌وڵێكه بۆ زه‌مینه‌سازیی بۆ قۆناغی دوای تاڵه‌بانی، به‌ڵام به‌شێكی تری چاودێران جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌رهه‌م ساڵح ده‌یه‌وێ ئه‌زموونی نه‌وشیروان مسته‌فا دووباره بكاته‌وه كه ئه‌ویش سه‌ره‌تا به كۆمپانیایه‌كی بواری راگه‌یاندن ده‌ستیكرد به دروستكردنی رێكخستنێكی نوێ به ناوی گۆڕان.
ئیمپراتۆریای راگه‌یاندن
به‌رهه‌م ساڵح له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به تایبه‌ت له‌و كاته‌وه‌ی بووه سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم "ئیداره‌ی پێشووی سلێمانی" بایه‌خێكی رادده به‌ده‌ری به بواری میدیا داوه، هه‌ر له‌و نێوه‌نده‌دا چه‌ندان داموده‌زگا و یه‌كه‌ی رۆشنبیریی و رۆژنامه‌وانیی دامه‌زراندووه، گرنگترین هه‌وڵی له ساڵی 2004دا ده‌ستیپێكرد، ئه‌ویش به دامه‌زراندنی "ده‌زگای خه‌ندان بۆ چاپ و وه‌شاندن"، سه‌ره‌تا ئه‌م ده‌زگایه هه‌فته‌نامه‌یه‌كی به‌ناوی "ئاسۆ" هه‌بوو، دواتر كاره‌كانی ده‌زگاكه فراوانتركران، رۆژنامه‌ی "ئاسۆ" كرایه رۆژانه و هاوكات هه‌ردوو گۆڤاری هه‌فتانه‌ی "الاسبوعیه" و "هه‌فتانه" ده‌رچوون، ئه‌گه‌رچی پاش ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ و له‌مساڵدا ئه‌و رۆژنامه و گۆڤارانه داخران، به‌ڵام هێشتا "خه‌ندان" وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی میدیایی ماوه‌ته‌وه و بڕیاره وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی گه‌وره‌تر له ئاینده‌دا بێته‌وه سه‌ر شانۆ.
جگه له خه‌ندان، به‌رهه‌م ساڵح به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ، له پشتی چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤاری تره‌وه بووه، هاوكاریی ده‌یان ده‌زگا و دامه‌زراوه‌ی میدیایی كردووه و زۆربه‌یانی وابه‌سته‌ی خودی خۆی كردووه، له هه‌نووكه‌شدا كه‌ناڵی رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی "نالیا" یه‌كێكه له‌و پڕۆژانه‌ی كه به‌رهه‌م ساڵح له پشتی كه‌والیسه‌وه هاوكاریی جیددی ده‌كات. هه‌ر له‌م دواییانه‌دا چه‌ندین به‌ڵگه هاتنه بڵاوكردنه‌وه كه راستیی ئه‌وه ده‌رده‌خات به‌رهه‌م ساڵح ئه‌و كاره‌كته‌ره‌یه، كه له پشتی "نالیا"ه‌وه وه‌ستاوه و ئه‌مه‌ش له فۆرمی كاركردنی نالیادا زۆر به زه‌قی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه، كه هه‌موو كه‌س كه‌م تا زۆر ئه‌وه ده‌بینێت نالیا نه‌ك ره‌خنه له به‌رهه‌م ساڵح ناگرێت به تایبه‌ت كه تا ئه‌م مانگه‌ش سه‌رۆكی حكوومه‌ت بووه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی ئه‌و له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌ناڵه‌وه بایه‌خێكی زۆری پێدراوه، ئه‌مه‌ش سه‌لمێنه‌ری ئه‌و تێزه‌یه كه پێیوایه به‌رهه‌م ساڵح له پشت نالیاوه‌یه.
ره‌نگه پرسیارێكی لۆجیكی بێته پێشه‌وه كه بۆچی نالیا له مانگی شوباتی 2011 سوتێنرا؟. ئه‌گه‌ر به‌رهه‌م ساڵح له پشتی ئه‌م كه‌ناڵه‌وه‌یه؟، بۆچی ده‌بێت ده‌سه‌ڵات خۆی ئه‌م كه‌ناڵه بسووتێنێت؟. بۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره سێ گریمانه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌یه. یه‌كه‌م: سووتاندنی نالیا به‌شێكی په‌یوه‌ندیی به كێشه ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتی و جه‌مسه‌ره باڵاده‌سته‌كانی ناو ئه‌و حزبه‌وه هه‌یه كه ئه‌و بارودۆخه شڵه‌ژاوه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی شوبات باشترین هه‌ل بوو بۆ ته‌سفیه و ده‌ستوه‌شاندن له‌و كه‌ناڵه. دووه‌م: سووتاندنه‌كه‌ی كه‌ره‌سته‌یه‌كی ریكڵامیی زۆر گرنگ بوو، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی هه‌موو كۆمه‌ڵگا به لای ئه‌و كه‌ناڵه‌دا رابكێشن، به تایبه‌ت كه وه‌ها ده‌رده‌خرا سووتاندنه‌كه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌سه‌ربه‌خۆیی ئه‌و كه‌ناڵه و رووماڵكردنی هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه هه‌یه. سێیه‌م: مه‌سجێك نێردرا بۆ پارتی، كه دۆخی سلێمانی به‌شێوه‌یه‌ك شڵه‌ژاوه كه یه‌كێتی توانای نییه ته‌نانه‌ت كه‌ناڵێكی سێبه‌ری خۆیشی بپارێزێت. بۆیه به بۆچوونی ئێمه هۆكاره‌كانی سووتاندنی نالیا بۆ ئه‌م سێ هۆكاره ده‌گه‌ڕێته‌وه نه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م كه‌ناڵه سه‌ربه‌خۆ و ئازاد بێت.
ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌كه، حاڵی حازر به‌رهه‌م ساڵح، له ئاماده‌كارییدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئیمپراتۆریایه‌كی میدیایی سه‌ر به‌خۆی دروست بكات، هه‌ربۆیه خه‌ندان ده‌كاته دامه‌زراوه‌یه‌كی زه‌به‌لاح، هاوكات بایه‌خی زیاتر به "ئێن ئاڕ تی" ده‌دات، هه‌روه‌ك چاودێرانی سیاسیی بۆی ده‌چن له‌وانه‌یه به‌رهه‌م ساڵح ته‌نیا به‌و دوو ده‌زگایه رازی نه‌بێت، بۆیه پێشبینی ده‌كرێت ده‌زگای گه‌وره‌تریش دابمه‌زرێنێت و یارمه‌تی زیاتری ئه‌و رۆژنامه و گۆڤارانه‌ش بدات كه خۆی له پشتیانه‌وه وه‌ك شه‌خس وه‌ستاوه.
د. شیلان حه‌مه‌عه‌لی، چاودێری سیاسیی و مامۆستای زانسته سیاسییه‌كان پێیوایه كۆی به‌رپرسه سیاسیی و ئیدارییه‌كانی كورد هه‌وڵده‌ده‌ن، میدیای وابه‌سته به خۆیان هه‌بێت و له‌و نێوه‌نده‌دا هیچ به‌رپرسێكی سیاسیی نییه له دوای نه‌وشیروان مسته‌فاوه، هێنده‌ی به‌رهه‌م ساڵح له هه‌وڵی دروستكردنی ئیمپراتۆریایه‌كی میدیاییدا بێت، بۆیه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی پێشوو به‌رهه‌م ساڵح له پشتی كۆمه‌ڵێك ده‌زگای بچووك و گه‌وره‌ی میدیایی بووه له سه‌ر ئاستی كوردستان و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی عێراقیش. ئه‌و چاودێره وتیشی: دیارده‌یه‌كی نێگه‌تیڤ له‌ناو به‌رپرسه سیاسییه‌كانی ئێمه‌دا هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌كه‌یان میدیایه‌ك یان چه‌ند میدیایه‌كی وابه‌سته به‌خۆیان هه‌یه، بۆیه به‌شێكی زۆر له میدیاكان له هه‌نووكه‌دا نه‌ك ئینتیمایان بۆ حزب هه‌یه به‌ڵكو ئینتیمایان بۆ تاكه‌كه‌س هه‌یه، به‌رهه‌م ساڵح یه‌كێكه له‌وانه‌ی ده‌یان میدیای سێبه‌ری دروستكردووه و بۆ ئامانجه سیاسییه تایبه‌تییه‌كانی خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت، نالیا نموونه‌ی هه‌ر زه‌قی ئه‌و میدیایانه‌یه كه بوونه‌ته زمانحاڵی نافه‌رمی به‌رهه‌م ساڵح و ئامانجه سیاسییه‌كانی ئه‌و.
د. دانا سه‌عید سۆفی، په‌رله‌مانتار و كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی پێیوایه د. به‌رهه‌م ساڵح یه‌كێكه له‌و ئه‌ندامانه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه هه‌وڵی خۆ به‌هێزكردنی به‌رده‌وام ده‌دات، دیاره بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستی جیددی به میدیا ده‌بێت بۆ پاڵپشتی و هێنانه‌دی ئه‌و ئامانجانه. د. دانا سه‌عید سۆفی وتیشی: راستییه‌كه‌ی من هیچ زانیارییه‌كی ورد و دروستم نییه سه‌باره‌ت هه‌وڵی د. به‌رهه‌م بۆ دوای تاڵه‌بانی له رێی دروستكردنی ئیمپراتۆریه‌تێكی راگه‌یاندن. به‌ڵام (د. به‌رهه‌م) یش وه‌ك زۆر له ئه‌ندامانی دیكه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی هه‌وڵی به‌هێزكردنی پێگه‌ی خۆی ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له ململانێی ده‌سه‌ڵاتدا زۆرترین سه‌رچاوه به‌كاربهێنێت. یه‌كێك له‌و سه‌رچاوه كاریگه‌ر و به‌هێزانه‌ی گه‌مه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌ت بریتییه له راگه‌یاندن به تایبه‌تیش ته‌له‌فزیۆن. دیاره د. به‌رهه‌م زیاتر پێویستی به به‌كارهێنانی راگه‌یاندن ده‌بێت له‌وانه‌ی كه مێژوویه‌كی دوور و درێژ و سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری حزبایه‌تی و پێشمه‌رگایه‌تیان هه‌یه. گۆڕان جه‌ختێكی زۆری له‌سه‌ر راگه‌یاندن و به‌تایبه‌تیش كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه هه‌یه بۆ گه‌یاندنی په‌یامی خۆی. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه "شه‌پۆل" په‌یوه‌ندیی كرد به "عارف قوربانی" سه‌رۆكی ده‌زگای خه‌ندان، به‌ڵام ناوبراو رایگه‌یاند كه ئاماده نییه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هیچ لێدوانێك بدات.
دووباره‌كردنی ئه‌زموونی نه‌وشیروان مسته‌فا
چاودێرانی سیاسیی ئامانجه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح، له بایه‌خدانی رادده به‌ده‌ری ئه‌و به بواری راگه‌یاندن و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی ئیمپراتۆریایه‌كی میدیایی تایبه‌ت به خۆی یان سه‌ر به‌خۆی، ته‌نیا ده‌كرێت دوو ئامانجی له پشته‌وه بێت. یه‌كه‌م: زه‌مینه‌سازییه‌كه بۆ قۆناغی دوای تاڵه‌بانی، چوونكه به‌رهه‌م ساڵح سیاسییه‌كی ته‌كنۆكراته و پێشینه‌ی له خه‌باتی چه‌كداریی نه‌بووه، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا نییه له رابردوودا، هه‌رواش خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری وه‌ك "كۆسره‌ت ره‌سوڵ"یش نییه له هه‌نووكه‌دا. بۆیه ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی دروستكردنی ئیمپراتۆریایه‌كی میدیاییه‌وه وه‌ك كاره‌كته‌رێكی به‌هێزی سیاسیی بمێنێته‌وه بۆ قۆناغی دوای تاڵه‌بانی، ته‌نانه‌ت ره‌نگه تموحی شوێنگرتنه‌وه‌ی تاڵه‌بانیشی هه‌بێت. دووه‌م: هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسیی پێیانوایه به‌رهه‌م ساڵح ده‌یه‌وێت ئه‌زموونی نه‌وشیروان مسته‌فا دووباره بكاته‌وه و به‌هه‌مان تاكتیكی ئه‌و، له رێی میدیاوه ئاماده‌كاریی بكات بۆ دامه‌زراندنی حزبێكی نوێ به تایبه‌ت كه هه‌ندێك بۆچوون پێیانوایه یه‌كێتی حزبێكی بێ ئاینده‌یه له كوردستان.
عارف روشدی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پێیوایه له ناو یه‌كێتی فره مینبه‌ری هه‌یه و ئه‌مه‌ش داینه‌مۆی به‌هێزی یه‌كێتییه، بۆیه هه‌ر حزبێك بیه‌وێت به به‌هێزیی بمێنێته‌وه ده‌بێت رێگه بدات فره بۆچوونی له ریزه‌كانی بوونی هه‌بێت. روشدی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه یه‌كێتی به‌رده‌وام فره‌مینبه‌ر بووه و هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه له سێ ره‌وتی جیاواز پێكهاتووه كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی روانگه‌ی جیاواز بوون، به‌ڵام هه‌موویان له چوارچێوه‌ی یه‌ك حزب كاریان كردووه كه یه‌كێتی بووه، بۆیه هه‌ندێك خه‌ڵك له‌م خه‌سڵه‌ته‌ی یه‌كێتی خراپ تێده‌گه‌ن. له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا به‌رهه‌م ساڵح نایه‌وێت له رێگه‌ی ئیمپراتۆریایه‌كی میدیاییه‌وه ئه‌زموونی نه‌وشیروان مسته‌فا دووباره بكاته‌وه؟. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی سه‌رسوڕمانی خۆی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند كه ئه‌و هیچ شتێكی له‌و باره‌یه‌وه نه‌بیستووه و هیچ زانیارییه‌كی نوێش نییه پشتڕاستی ئه‌م هه‌واڵه بكاته‌وه، بۆیه وتی من ناتوانم قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌م.
عه‌داڵه‌ت عه‌بدوڵڵا، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، باسی له‌وه كرد هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی فه‌رمی ئه‌وه‌ی پشتڕاست نه‌كردۆته‌وه، به‌رهه‌م ساڵح كار بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی نه‌وشیروان مسته‌فا بكات. بۆیه وتی: تا ئێستا هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی له یه‌كێتی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بۆ پشتڕاست نه‌كردووینه‌ته‌وه كه د. به‌رهه‌م نیازی وابێت ده‌ست له یه‌كێتی هه‌ڵبگرێت و بڕوات و حزبێكی تر بۆ خۆی دابمه‌زرێنێت. له راستیدا پێموایه جیابوونه‌وه له یه‌كێتی و دواتر گه‌ڕانه‌وه و پاشان جیابوونه‌وه‌ی تر. . هتد، دیارده‌یه‌كی مێژووییه له‌م حزبه‌دا. له هه‌ندێ قۆناغدا زیانی مه‌عنه‌ویی لێداوه و له هه‌ندێ قۆناغی تریشدا كه‌متر كاریگه‌ریی هه‌بووه، ره‌نگه تاقه جیابوونه‌وه‌یه‌ك زیانی له یه‌كێتی دابێت دروستبوونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو كه یه‌كه‌مینجار به ناوی دروستكردنی مه‌ركه‌زی دیراساته‌وه ده‌ستی پێكرد و دواتر وه‌رچه‌رخا بۆ ته‌ماحێكی سیاسیی و پێكهێنانی حزب.
عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا له میانه‌ی قسه‌كانیدا به‌رهه‌م ساڵحی وه‌ك خه‌مخۆری یه‌كێتی پێناسه كرد و وتیشی: من زۆرجار له نزیكه‌وه گوێم له‌م پیاوه گرتووه. هه‌ندێ جار دوو به‌دوو بێزاریی و تووڕه‌ییه‌كانی خۆی پێ وتووم و له‌سه‌ر به‌شێكی ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ش كه جێی تووڕه‌یی ئه‌ون هاوڕابووم له‌گه‌ڵیدا، به‌ڵام بۆ جارێكیش لێم نه‌بیست بیر له ده‌رچوون بكاته‌وه له یه‌كێتی. هه‌ڵبه‌ته ماوه‌یه‌كی زۆره ئاگاداری بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێست و قه‌ناعه‌تی د. به‌رهه‌م نیم، ماوه‌یه‌كی زۆره نه ئه‌و و نه هیچ یه‌كێ له براده‌رانی تریشم نه‌بینیوه تا بتوانم وێنه‌یه‌كی ته‌واو و زانیاریی راستتان پێ بڵێم، هۆكه‌یشی ئه‌وه‌یه، به‌شبه‌حاڵی خۆم، له درێژه‌كێشانی سه‌رده‌می قه‌یرانی یه‌كێتی نیگه‌رانم و هه‌ست ناكه‌م له دوای كۆنگره‌وه راسپارده بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌م حزبه جێبه‌جێ كرابێت كه دیارترینیان په‌یمانی ئاكاره. ماوه‌یه‌كی زۆره د. به‌رهه‌میشم نه‌بینیوه تا بیركردنه‌وه‌ی بخوێنمه‌وه، به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی من له رووداوه‌كانی 17/2دا داوای ئه‌وه‌م كرد یه‌كێتی له حكوومه‌ت پاشه‌كشه بكات و ده‌ست له پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌كان هه‌ڵبگرێت به بۆنه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی كه دروست بوو، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگاداری به‌رنامه و بیركردنه‌وه‌ی تازه‌ی ئه‌و نیم، ئه‌وه‌نده‌ی بیناسم ده‌زانم خه‌مخۆری یه‌كێتییه، بۆیه هیوادارم هیچ كاتێك خه‌یاراتی خه‌مخۆریی ئه‌و نه‌گاته سه‌ر كه‌ڵكه‌ڵه‌ی جیابوونه‌وه و حزب دروستكردن.
كاوسێن بابه‌كر، نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس، پێیوایه ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له یه‌كێتی ته‌نیا قسه و قسه‌ڵۆكی ناحه‌زانی یه‌كێتییه به‌تایبه‌ت كه كابینه‌ی شه‌شه‌م زۆر هه‌نگاوی باشی له‌سه‌ر ده‌ستی د. به‌رهه‌م ناوه. ئه‌و رۆژنامه‌نووسه وتیشی: من پێموانییه د. به‌رهه‌م به‌شێوه‌ی كاك نه‌وشیروان كار بكات، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه یه‌كێتی پانتاییه‌كی فراوانی بۆ سه‌رجه‌م كادیران ده‌سته‌به‌ر كردووه بۆ ده‌ربڕینی بیر و راكانیان به‌وپه‌ڕی راشكاویی. له‌و سۆنگه‌یه‌شه‌وه، د. به‌رهه‌م راو سه‌رنج و ره‌خنه‌كانی نه‌شاردۆته‌وه، چ له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا چ له نامه‌كانیدا بۆ جه‌نابی مام جه‌لال. دوایین شت ئه‌و بۆچوون و پێشنیاره‌یه‌تی له‌گه‌ڵ كاك كۆسره‌ت كه داوای پێشخستنی واده‌ی كۆنگره ده‌كه‌ن. بۆ ئه‌وه‌ش كۆمه‌ڵێك پاساوی به‌جێ هه‌یه، هه‌رئه‌وه‌شه خه‌ڵكی تر لێكدانه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی بۆ ده‌كه‌ن. پێموایه له‌ئێستادا دكتۆر یه‌كێكه له كۆڵه‌گه به‌هێزه‌كانی یه‌كێتی و له‌م دوو ساڵه‌دا خه‌رمانێكی گه‌وره‌ی خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌ش كرد، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كه ناحه‌زانی یه‌كێتی خه‌ونی خراپی پێوه ببینن. هه‌موو كادیرانی یه‌كێتی پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرن كه كاتی چاكسازییه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن هاتووه چاكسازییه‌ك به‌قه‌د باڵای شانازیی و سه‌روه‌رییه‌كانی یه‌كێتی بێت، هه‌رئه‌وه‌ش یه‌كێتی ده‌كاته‌وه به پێشه‌نگی جاران.
د. دانا سه‌عید سۆفی، په‌رله‌مانتار و كادری یه‌كێتی پێیوایه هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه نییه كه حاڵی حازر د. به‌رهه‌م له هه‌وڵی دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فادا بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه كه به‌رهه‌م ساڵح ده‌زگای راگه‌یاندنی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، به تایبه‌ت كه ئێستا تیڤی رۆڵێكی ئێجگار به‌رچاوی هه‌یه. بۆیه ئه‌و په‌رله‌مانتاره وتیشی: تا ئێستا هیچ ئاماژه‌یه‌ك نییه بۆ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌زموونی گۆڕان له‌سه‌ر ده‌ستی د. به‌رهه‌م، به‌ڵام وه‌ك ئاگادارن د. به‌رهه‌م ده‌مێكه راگه‌یاندنی تایبه‌ت به خۆی هه‌بووه. گرنگی راگه‌یاندن به تایبه‌تیش ته‌له‌فزیۆن بۆ دروستكردنی رای گشتیی، گه‌یاندنی په‌یامێكی تایبه‌ت و دواجاریش پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵات ده‌مێكه ده‌ركه‌وتووه، ئه‌مه له‌كاتێكدا ژیانی رێكخراوه‌یی لاواز ده‌بێ و حزبه‌كان ئه‌ندامیان كه‌م ده‌بێته‌وه، ئیدی له‌و كاتانه‌دا به‌كارهێنانی كه‌ناڵه جیاجیاكانی راگه‌یاندن گرنگی زیاد ده‌بێت. پێموایه بۆ مه‌به‌ستێكی ئاواش د. به‌رهه‌م سڵ له‌وه‌ناكاته‌وه كه كه‌ناڵی راگه‌یاندنی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێ.
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره "5" گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 1-1-2012 بڵاوبۆته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە