کەواتە ئەرکی مێژو، دوای نەمانی جيهانی پشت راستيی ئەوەيە رووی راستيی ئەم جيهانە هەڵسەنگێنێ. ئەمەيە لە پلەی يەکەمدا ئەرکی فەلسەفە کە خزمەتی مێژودەکات.
بنچينەی رەخنەی نائاينی: مرۆڤە کە ئاين دروست دەکات، نەک ئاين مرۆڤ دروست بکات. لە راستيدا ئاين هۆشمەنديی خودە، ناسينی خودە لای ئەو مرۆڤەی هیشتا خۆدی خۆی نەدۆزيوەتەوە، يان سەرلەنوێ بارودۆخەکەی. بەڵام مرۆڤ بوونەوەرێکی نابەرجەستە (مجرد) نيە کە لە شوێنێکی دەرەوەی ئەم جيهانە دانيشتبێ. مرۆڤ خۆی جيهانی مرۆڤە، دەوڵەتە، کۆمەڵگەيە. ئەم دەوڵەتەوەو ئەم کۆمەڵگەيەش ئاين بەرهەمدێنن کە هۆشمەنديی هەڵگەڕاوەی جيهانە. چونکە خۆيان لە خۆياندا جيهانێکی هەڵگەڕاوەن.
ئاين خۆی تێئۆريی گشتی ئەم دنيايەيە، پوختەی زانستێتی، لۆژيکێتی لە داڕشتنی ميلليدا، ديمەنی شەرەفی روحيەتی، سەرگەرميەتی، پاداشتی رەوشتێتی، تەواوکاری پڕشکۆمەنديەتی، بنچينەی پرسەو بيانووی فراوانێتی. هێنانەديی خەياڵکارانەی بوونی مرۆڤە، چونکە بوونی مرۆڤ واقيعێکی راستەقينەی نيە. کەوابوو، خەبات لە دژی ئاين بە شێوەيەکی ناڕاستەوخۆ، خەباتە لەدژی ئەو جيهانەی ئاين بۆن و بەرامە رووحيەکەی پێکهێناوە. مەينەتی ئاينی دەربڕی مەينەتی راستەقينەيە، ئەويش لە لايەکيترەوە پڕۆتێستە بەرانبەری. ئاين هەناسەدانەوەی مرۆڤی چەوساوەيە، دڵی جيهانێکی بێدڵە، هەروەها رووحی مەرجە کۆمەڵايەتيەکانە کە رووحی تێدانيە، خۆی تلياک وبەنگی گەلانە.
هەڵوەشاندنەوەی ئاين بەوپێيەی کە بەختياريی واهيمەداری گەلە، مانای داواکاريی بەختياريی بەڕاستی گەلە. داواکاريە
لە گەل کە لە بارەی بارودۆخی خۆيەوە دەستبەرداری لەخشتەبردن، واتە داوالێکردنێتی دەستبەرداری بارودۆخێکبێت کە پێويستی خەياڵە. کەواتە رەخنەگرتن لە ئاين رەخنەيەکی سەرەتاييە بۆ دۆڵی فرمێسک کە ئاين بۆی بۆتەرووناکيی دەوری سەری کەسە پيرۆزەکان!
رەخنە لە کەلەپچە ئەو گوڵە ناڕاستانەی داماڵی کە دايپۆشيبوون، نەک لەبەر ئەوەی کەلەپچەی نانەخشێنراو بنێتە ئەستۆی مرۆڤ . . . بەڵکو بۆ ئەوەی دەستبەرداری کەلەپچەبێت و گوڵی زێندو بچنێت. رەخنەگرتن لە ئاين لەخشتەبردنی مرۆڤ تێکدەشکێنێ، تا بيربکاتەوە، چالاک بێت، بارودۆخی خۆی دروست بکات بەوپێيەی کە مرۆڤەو لە ناڕاستی رزگاری بووەو گەيشتۆتە تەمەنی باڵخ بوون، تا بە دەوری خۆيدا بسوڕێتەوە، واتە بەدەوری رۆژە راستەقينەکەی خۆيدا. ئاين شتێک نيە جگە لە رۆژێکی وەهمی کە بە دەوری مرۆڤدا دەسوڕێتەوە، لەبەر ئەوەی مرۆڤ بەدەوری خۆيدا ناسوڕێتەوە.
کەواتە ئەرکی مێژو، دوای نەمانی جيهانی پشتەوەی راستی ئەوەيە رووی راستيی ئەم جيهانە هەڵسەنگێنێ. ئەمەيە لە پلەی يەکەمدا ئەرکی فەلسەفە کە خزمەتی مێژودەکات، ئەمەش دوای ريسواکردنی شێوازی پيرۆزی خۆدەربازکردنی مرۆڤ، چارشێويش لادەدا لەسەرشێوازە پيرۆزەکانی خۆدەرکردنی لە شێوازە نا پيرۆزەکانيدا. بەمجۆرە رەخنەگرتن لە ئاسمان دەبێتە رەخنەگرتن لە زەوی، رەخنە لە ئاين دەبێتە رەخنە لە مافەکان و، رەخنە لە ئاينناسی" لاهوت "دەبێتە رەخنەگرتن لە سياسەت.
فەرهەنگۆکی وەرگێڕ:
مجرد: نابەرجەستە، ناڕاستەقينە
أوهام، واهمة، وهمي: خەياڵی، ناڕاستی، لەخشتەبردن
هالة: روناکی دەوری سەری کەسە پيرۆزەکان
إستيلاب ذاتي للإنسان: خۆ دەربازکردنی مرۆڤ، خۆ دەرکردنی مرۆڤ: ئەستاندن، زەوتکردن
لاهوت: ئاينناسی، زانستی ئاينەکان
بڕگەيەک لە پێشەکيی" رەخنەگرتن لە فەلسەفەی مافەکان لای هيگڵ"(و. گۆڤاری" النقطة"، پاريس ١٨٨٣)
و. ج. د
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە