دیاره جیاوازییه‌كی زۆر هه‌یه له نیوان كادر‌و فه‌رمانبه‌ر چی له‌ناوه‌كه‌یان یان له‌كاری رۆژانه‌یان، له ڕویه‌كی تره‌وه یه‌ك ئه‌گرنه‌وه ئه‌ویش دلسۆزی له‌كاركردندا، فه‌رمانبه‌ر ئه‌ركی بچوكی له‌سه‌ره كه رۆژانه كاره‌كانی خۆی بكات پاش ئه‌وه ئه‌گه‌رێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی، ئه‌گه‌ر به‌دڵسوزانه كاره‌كانی ئه‌نجام بدات ئه‌وه فه‌رمانبه‌رێكی چاكه، فه‌رمانبه‌ر ئه‌ركی مێژویی له‌سه‌ر نییه وه‌ك كادرێك له ڕوی سیاسی و كومه‌ڵاتییه‌وه زیاتر مه‌سه‌له‌ی موچه‌كه ده‌وری سه‌ره‌كی ئه‌بینی بۆ فه‌رمانبه‌ر، به‌ڵام كادر له‌ناو هه‌ر رێكخراوێكی سیاسی شۆرشگیریدا به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و ریكخراوه‌یه جا چ ریكخراوه‌كه جه‌كداری بێ یا چه‌كداری نه‌بێ، له‌بونی شورشی چه‌كداری كورده‌وه كادر و ناوی كادر له پله‌ی یه‌كه‌می پێشه‌وه بووه له هه‌موو كاره‌كانی ناو جه‌ماوه‌رو ریكخراوه سیاسی و حزبیه‌كانی كوردستاندا تا گه‌شتوته ئه‌وه‌ی كادر ده‌وری له سه‌ركردایه‌تییه‌كان گرنگتر بێ، وه كادر ده‌وری سه‌ره‌كی هه‌بووه له رۆبه‌روبونه‌وه‌ی هه‌موو كه‌موو كورتیه‌كاندا له ناو ئه‌و ریكخراوه‌و حزبه‌ی كاری تیدا ئه‌كات، كاری دووه‌می كادر روبه‌رو بونه‌وه‌ی نه‌یارو دوژمنه‌كان بووه، ئه‌گه‌ر كادر بێده‌نگ بێ له ئاستی كه‌مو كورتی ناو حزبه‌كه‌ی ئه‌وه ناتوانی روبه‌روی نه‌یارو دوژمنه‌كان ببێته‌وه ئه‌مه‌ش كاری هه‌ر كه‌سێكه كه ناوی كادر بێ، دیاره هه‌ر حزبه‌و له پله‌یه‌كی دیاریكراودا به ئه‌ندامانی خۆی ئه‌ڵی كادر، كۆمه‌ڵێك به خه‌باتی خۆی ئه‌بێته كادر‌و كۆمه‌ڵێك پله‌كه‌ی بۆ دیاری ئه‌كرێت، وشه‌ی كادریش شانازیه‌كه بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌ناو خه‌ڵكێدا كادر بێ وه به چاوێكی پر له ریزه‌وه ته‌ماشای ئه‌كرێت، ده‌توانم بڵیم تا روخانی رژیمی به‌عس كادر له ناو كوردا ریزیكی تایبه‌تی هه‌بوو وه شانازی پیوه ئه‌كرا هه‌رچه‌نده له دروستبونی شورشه‌كانی كورده‌وه كه‌مو كورتیش له كادردا هه‌بووه
كادره‌كانی به‌عس ناویان (رفیق) بوو سه‌ره‌تای هاتنی به‌عس له ساڵی 1968 هه‌موو كه‌س ناكرا به به‌عسی ره‌فیقیش زۆر ریزی لی ئه‌گیرا چی له‌ناو به‌عسو چی له‌ناو خه‌ڵكدا، به ئاسانیش هه‌موو كه‌س نابووه (رفیق)، پاش چه‌ند ساڵێك ره‌فیقه‌كانی به‌عس زۆر سوك بوون و به ئاسانی خه‌ڵك ئه‌بو به (ره‌فیق) و له‌ناو خه‌ڵكدا وه‌ك سوالكه‌ریان لیهاتبوو ژیانیان له‌سه‌ر ره‌شوه‌و و گه‌نده‌ڵی بوو، ئه‌و شێوه گه‌نده‌ڵێه وایكرد هه‌موو رفاق بێده‌نگو ترسنوك بن و به‌عسیش به‌ره‌و هه‌ڵوه‌شانه‌وه بچێت له كاره حزبیه‌كاندا، سه‌رده‌می به‌عس سه‌ره‌وه ئاگای له خواره‌وه نه‌مابوو وه گۆیان ناگرت له جه‌ماوه‌ر، ئه‌مه‌ش وای كردبوو له جیاتی دكتاتورێك ده‌یان دكتاتور دروست بێ و هه‌ر ناوچه‌یه‌ك درابووه ده‌ستی هه‌ندی له‌و ده‌سه‌ڵاتانه وه حزب و حزبایه‌تی ده‌وری نه‌مابوو، هه‌موو ئه‌مانه‌و ده‌یان شتی دی وایكرد به‌عس به‌ره‌و روخان بروات، له‌دونیادا سوود وه‌رگرتن له هه‌ڵه‌كانی كه‌سانی تر سودمه‌ند ده‌بَی بۆ مان، ئێستا حزبه كوردیه‌كانی خۆمان له‌وسه‌رده‌مه‌ی به‌عسدا یه له زور كاری رۆژانه‌دا، ئه‌وه‌ی زیاتر جه‌ماوه‌ری راگرتووه مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تیه‌كه‌یه، له كوردستان هه‌موو كه‌سیك ده‌بی به‌كادر چ ئه‌وكه‌سانه‌ی به خه‌باتو ماندووبونی خۆیان بۆنه‌ته كادر و ئه‌وانه‌ی دامه‌زراون وه‌ك كادر‌و ئه‌وانه‌ی به شاباش و شتی تر بوونه به كادر هه‌مووی ناوی كادره، به‌ڵام به پله‌ی یه‌ك ئه‌گه‌ر شاگرتی ده‌سه‌ڵتێك بی ئه‌وه كادری پله یه‌كی له هه‌موو رۆیه‌كه‌وه، زیاتر كادر واته موڵكی ده‌سه‌ڵاتێك، له راستیدا راستیه‌كان به كه‌می ئه‌گه‌نه سه‌ره‌وه سه‌ره‌وه‌ش زیاتر گۆی له‌وكه‌سانه ئه‌گرن كه به‌دڵی خۆیان بدویین، راستیه‌كان بۆته سه‌ر ئێشه‌ی ده‌سه‌ڵات، بێده‌نگی كادریش بۆته خاڵێكی گرنگ له جیبه‌جیكردنی وه‌ك ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م خاڵی په‌یره وو به‌رنامه‌كانی حزب نوسرابی (بێده‌نگی) باشترین خه‌باته؟ لیره‌وه ئه‌ركی مروڤایه‌تی و نه‌ته‌وایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ری له‌سه‌ر زورینه‌ی كادران نه‌ماوه، كادر بۆته موچه خۆریك بێ دڵسوزی، هه‌نده‌ك له‌وكه‌سانه‌ی دامه‌زراون به كادر كاری مێز رازانه‌وه‌و شتی تریش ئه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش بو ئه‌و كه‌سانه به خه‌باتی شارستانیه‌ت ئه‌ژمار كراوه، كادری ماله‌وه‌ش هه‌یه، هه‌ر بوَێه له‌م خانه‌نشینه‌ی هه‌موو حزبه‌كان به‌ناو كادریان خانه‌نشین كردووه هه‌مووی وه‌ك ئاشی مجیور تێكه‌لاوكراوه هه‌مووی ناوی كادره‌و موچه‌ی كادر وه‌رئه‌گرن، خاین و شورشگیر ناوی نراوه كادر، كونه به‌عسی و دوژمنانی كورد ناوی نراوه كادر، ماستاو چیه‌كان و ئه‌وانه‌ی ماله‌وه‌ش ناویان كادره، كادریش هه‌ر كادره
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە