ئه‌م ریكخراوه شورشگێره سیاسیه‌ی هیوای زۆرینه‌ی كورد بوو هه‌ندی ده‌سه‌ڵات بێ ئومیدی ئه‌خه‌نه ناو كادر‌و ئه‌ندامو دڵسوزانی یه‌كیتیی نیشتمانی كوردستانه‌وه، زۆر سه‌یره ئه‌و یه‌كیتیه به‌هیزه‌ی كه باسی له نیشتمانی گه‌وره‌ی كوردی ئه‌كرد خه‌ریكه ئه‌بێته یه‌كیتی نیشتمانی ته‌كه‌توله‌كان، ئه‌گه‌ر ته‌كه‌تولچییه‌كان دڵیان به‌و ریكخراوه ناسوتی كه بۆ ئه‌وان بووه به كومپانیای نه‌وت و بونه‌ته خاوه‌نی ملیارات دولار ئه‌وه با دڵیان به وه بسوتی كه ئه‌و كۆمپانیایه ویران بی ئه‌وه ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ی ئه‌وانیش نامینی، چونكه كۆمه‌ڵیك له‌وانه ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستاكه هه‌یانه بۆ پاراستنی ماڵ و موڵكه‌كه‌ی خۆیانه پێش ئه‌وه‌ی بۆ حزب‌و نه‌ته‌وه بێ. راستیه‌ك هه‌یه لای زۆر له هه‌ڤالان دروست بووه ئه‌گه‌ر موچه‌كه نه‌بێ و ترسی نان برین نه‌بی ئه‌وه ئه‌مانه‌ش ناتوانن حوكمی كه‌س بكه‌ن، زۆر خۆزگه ئه‌خوازم كه وه‌ك وڵاتانی ئه‌وروپا موچه‌و نان به‌ده‌ستی حزبه‌وه نه‌بوایه ئه‌وكات هه‌نده‌ك له‌م ده‌سه‌لاتانه ئه‌زانن چه‌ند ریزیان هه‌یه نه‌ك له‌ناو جه‌ماوه‌ردا به‌ڵكو له‌ناو نزیكه‌كانی خۆیانیش، خۆینه‌ری به‌ریز رۆژی 7/1/ 2012/ له‌مه‌ڵبه‌ندی كه‌ركوك شتیك ریكخرابوو به‌ناوی ئه‌وه‌ی (100) رۆژنامه‌گه‌رو ئه‌و كه‌سانه‌ی هاوكار بونه و نوسینیان هه‌بووه له رۆژنامه‌كه‌ی به ناوی (كه‌ركوكی نوی) وه ده‌رئه‌چی ئه‌وه سه‌د كه‌س خه‌لات ئه‌كریت له‌وكه‌سانه خه‌لاته‌كه شتێكی ره‌مزیه، پیش ئه‌وه براده‌ریك ئاگاداری كردمه‌وه ئه‌و پیی وابوو كه‌من یه‌كی له‌و كه‌سانه ئه‌بم كه له سالی (2006) نوسینم هه‌یه له‌و كه‌ر كووكی و نوی یه بی ئه‌وه‌ی یه‌ك دیناریش بو نوسینه‌كانم وه‌ربگرم ئیتر نازانم كی بۆخۆی ئه‌وپاره‌یه‌ی وه‌رئه‌گرت یان نا؟؟ ئێستاكه به‌ده‌یان نوسخه‌م لایه كه‌نوسینی خۆمی تیدایه به‌ناوی (غازی كه‌ركوكی) له سالی 2006 وه له‌و رۆژنامه‌یه ئه‌نوسم، ته‌له‌فونم بۆ براده‌رێكی راگه‌یاندنی مه‌لبه‌ند كردوو پرسیاری ئه‌وه‌م لی كرد وتی كاكه ئه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له‌و رۆژنامه‌یه شتیان نوسیوه وه‌ك رێزلینانی خه‌لات ئه‌كرین، وتم برا له‌دروست بونی ئه‌و رۆژنایه‌وه من شتی تیدا ئه‌نوسم بۆ ناو منی تیدا نییه؟؟ به‌هه‌ر حال من نامه‌ی ئه‌وی نیوان من‌و ئه‌و هه‌ڤاله‌ی خۆم بنوسم له‌به‌ر؟؟؟ كه خه‌لاته‌كان دابه‌شكرا له‌گه‌ل ریزم بۆ زۆریك له‌و هه‌ڤالانه‌ی خه‌لاتیان وه‌رگرت حه‌قی خۆیانه به‌ڵام كه‌سانێك خرابووه ناو لیسته‌كه‌وه له ژیانیان وتاریكیان نه‌بووه هه‌نده‌كیان هیچ په‌یوه‌ندی یان به‌شته حزبیه‌كانیشه‌وه نییه. ته‌كه‌تول و ده‌سته‌گه‌ری له‌م ئیماراته‌ی یه‌كیتی له‌كه‌ركوك هه‌یه له سومال و سعودی و یه‌مه‌نیش نییه. بۆ هه‌روڵامیكیش ده‌یان وڵامم هه‌یه (بژی ته‌كه‌تول نه‌مینی حزب‌و حزبایه‌تی)
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە