له به‌شی یه‌كه‌می په‌نده‌كاندا، له ژێر ناوی ( كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی كوردیدا) گوڵبژێرێكی كۆمه‌ڵێك په‌ندی پێشینانی كوردیمان بۆ كردبوون كه ده‌رباره‌ی كچان و ژنان وتراون. . له هه‌فته‌ی رابردوو له چه‌ند سایتێكی كوردیدا بڵاومان كردوونه‌ته‌وه‌ه. . له دوای بڵاوكردنه‌وه‌یان. . ئه‌وسا به بیرم هاته‌وه، كه سێ ساڵ به‌ر له ئێستا، له یه‌كێك له كه‌ناڵه ئاسمانییه كوردییه‌كاندا، دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و كه‌له‌پوورناسی گه‌له‌كه‌مان، كاك
(هه‌رده‌وێڵ كاكه‌یی )دا كرا، كه كتێبێكی چاپكراوی تازه‌ی خۆی پێشاندا به ناونیشانی ( په‌ندی پێشینانی كوردی له ناوچه‌ی كه‌ركوك ) دا. . وه‌ك خۆی وتی له‌سه‌ر زاری خه‌ڵكی ناوچه‌ی كه‌ركوكه‌وه وه‌ری گرتوون. . ده‌بوایه ناوی كاك هه‌رده‌وێڵ و ناوی كتێبه‌كه‌یشمان بخستایه‌ته ریزبه‌ندی ناوی ئه‌و كتێب و نووسه‌رانه‌ی كه له به‌شی یه‌كه‌مدا ناوم هێناون. به داخه‌وه له بیرم چووبوو. . داوای لێبووردنیش له كاك هه‌رده‌وێڵ كاكه‌یی ده‌كه‌ین. . له راستیشدا له كتێبخانه‌كانی كوردستاندا زۆر بۆ ئه‌م كتێبه گه‌ڕام، به‌ڵام ده‌ستم نه‌كه‌وت. . به په‌رۆشه‌وه‌م كه بزانم ئه‌و په‌نده كوردیه تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ناوچه‌ی كه‌ركوك كامانه‌ن.
به‌شی دووه‌می په‌نده‌كان، له ژێر ناوی( كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا ) یه.
گوڵبژێرێكه له په‌ندی گه‌لان كه ده‌ره‌باره‌ی كچان و ژنان وتراون . . به به‌راورد له‌گه‌ڵ په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا، ده‌توانن ئه‌وه بزانن كه ئه‌و په‌نده كوردییانه‌ی بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وتراون، له چ ئاستێكدان و تا چ راده‌یه‌ك له‌یه‌ك ده‌چن یا له‌یه‌كه‌وه نزیكن. . به لاشتانه‌وه سه‌یر نه‌بێت، كه كۆمه‌ڵێك په‌ندی پێشینانی كوردی له په‌ندی پێشینانی گه‌لانی تریشدا، به هه‌مان ناوه‌ڕۆك و فۆرم، یا به جیاوازیه‌كی كه‌مه‌وه هه‌یه. . وه‌كو له به‌شی یه‌كه‌مدا باسمان كرد، كۆمه‌ڵێك په‌ند هه‌یه ده‌توانین ناویان لێبنێن « گوڵوباڵلیزم په‌ند ».
چونكه هه‌ر گه‌لێك خۆی به خاوه‌نی ئه‌م په‌ندانه ده‌زانێ .
ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم، كۆمه‌ڵێك په‌ندی زه‌ق و ره‌ق و ناشیرین و ناشایسته‌م ده‌رباره‌ی ژنان پشتگۆی خست، كه زۆر نابه‌جێ و ناڕه‌وان. . ته‌نها گوزارشت له لێڕوانینی په‌ندبێژ ده‌كه‌ن، نه من و نه ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونانه‌دا نین . . ئافره‌تان گه‌لێ له‌وه مه‌زنتر و رێزدارترن كه به كۆمه‌ڵێك په‌ندی ناشیرینی له‌و شێوانه، ناشیرین ببن . . ئافره‌ت و پیاو ته‌واوكه‌ری یه‌كترین. . پیاو، چی بێ و، چی بڵێ، هه‌ر له ئافره‌ت له دایك بووه. . نكووڵی له‌وه‌ش ناكه‌ین، كه له‌م سه‌ره‌مه‌شدا، ژنی خراپ و پیاوی خراپیش هه‌ن .
به‌شی دووه‌م ــــ ( كچان و ژنان له په‌ندی پێشینانی گه‌لاندا )
(*) میوه له داری باش و، كچ له دایكی باش هه‌ڵبژێره .
« چینی »
(*) دایك ببینه و دوێته بخوازه .
« كوردی »
(*) ئه‌وه‌ی به ته‌مای كچه بێت، ده‌بێت قسه‌ی خۆش بۆ دایكی بكات .
« نه‌رویجی »
(*) بڕوانه دایك، پێش خوازبێنی كردنی كچه‌كه‌ی .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) هه‌موو كچێك جوانه، ئه‌ی ئه‌و ژنه خراپانه له كوێوه دێن .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) دایك چۆن بێت، كچیش وا ده‌بێت .
« نه‌رویجی »
(*)كچ میوانی باوانه .
« كوردی »
(*) كچ خاڵ له ده‌موچاویدا نه‌بێ، وه‌ك ئاسمانێكی بێ ئه‌ستێره‌یه .
« سویدی »
(*) كچی جوان، جیازه‌كه‌ی ده‌موچاوێتی .
« ئه‌ڵمانی »
(*) چاودێری كردنی كچی گه‌نج، ئاسان نییه .
« دانیماركی »
(*) كچان وه‌كو په‌روانه وان، به ده‌وری رووناكیدا هه‌ڵده‌په‌ڕن .
« نه‌رویجی »
(*) جوانی كچ له قژه‌كه‌ی دایه .
« كوردی »
(*) ئه‌گه‌ر كچێكت لێ هه‌ڵكه‌وت و، زانیت شۆربای خۆش لێده‌نێت، لێی مه‌وه‌سته و خوازبێنی بكه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) كچێك له هه‌ڕه‌تی شووكردندا شووی نه‌كردووبێ، باڵێكی شكاوه .
« چینی »
(*) مه‌رج نییه هه‌رده‌م جوانترین كچ، باشترین ژنی لێده‌رچێت .
« سویدی »
(*) كچێكی باش، ژنێكی باشی لێده‌رده‌چێت .
« نه‌رویجی »
(*) بووكی جوان، به‌روبوخچه‌ی كه‌متری ده‌وێ .
« فینله‌ندی »
(*) بووكێ نازت، به‌قه‌ی جیازت .
« كوردی »
(*) هه‌مووان كچی باشیان هه‌یه، به‌ڵام كه‌سیان بووكی باشیان نییه .
« نه‌رویجی »
(*) كج قه‌ڵایه ناگیرێ .
« كوردی »
(*) مردنی كچان، پۆشینه .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئافره‌تیش ئاده‌میزاده، ته‌نها جوانتره .
« سویدی »
(*) پیاو به‌بێ ژن، وه‌كو ئینجانه‌یه به‌بێ گوڵ .
« پورتوگالی »
(*) ژن كۆڵه‌گه‌ی ماڵه .
« كوردی »
(*) ژن به‌بێ پیاو، باخچه‌یه‌كه به‌بێ شووره .
« ئه‌ڵمانی »
(*) پیاو به‌بێ ژن، وه‌كو ماسی یه به‌بێ كلك .
« دانیماركی »
(*) ژنی باش، نه‌ك هه‌ر هاوسه‌رێكی باشه، به‌ڵكو كێوێكی زێڕیشه .
« ئیسپانی »
(*) نیشتمانی ژن، پیاوه‌كه‌یه‌تی .
« رووسی »
(*) ئافره‌ت ژیانێكی پێویسته .
« فه‌ره‌نسی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنی هه‌بێ، گه‌وره‌یه‌كی هه‌یه .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) ژن نه‌بێت، ماڵیش نابێت .
« یۆگسلافی »
(*) ژن و ماڵیان وتووه .
« كوردی »
(*) باشترین سامانی پیاو، ژنی باش و ته‌ندروستی یه .
« ئینگلیزی »
(*) پیاو خانوو ده‌كات، ژنیش هێلانه .
« فارسی »
(*) پشیله مشكی ده‌ست بكه‌وێ ده‌میاوێنێ، ژن خانووی ده‌ست بكه‌وێ هه‌ڵهه‌ڵه لێده‌دا.
« دانیماركی »
(*) ماڵ به‌بێ ژن، بیری ئاوه به‌بێ ده‌ولكه .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) سواڵكه‌ر به ژنه‌كه‌ی ناڵێ له كوێ بووی، پێی ده‌ڵێ چیت هێناوه .
« عه‌ره‌بی »
(*) پیاو پاره په‌یدا ده‌كا، ژنیش پارێزگاری لێده‌كا .
« ئیتالی »
(*) ده‌وارێك به‌بێ ژن، وه‌كو كه‌مانێكه به‌بێ تار .
« رۆمانی »
(*) ژن به‌بێ مێرد، ئه‌سپێكه به‌بێ لغاو .
« یۆنانی »
(*) ئافره‌ت و پیاوی ئیشكه‌ر، سه‌وداكردنیان زه‌حمه‌ته .
« ژاپۆنی »
(*) زێڕ به ئاگر، ژن به زێڕ، پیاویش به ژن، تاقی ده‌كرێنه‌وه .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) ژن به گوێگرتن و، پیاویش به سه‌یركردن، سه‌رسام ده‌بن .
« فینله‌ندی »
(*) كه خوا ئافره‌تی دروست كرد، یه‌كه‌مین پرۆژه‌ی خۆی پێشكه‌ش كرد .
« سویدی »
(*) هه‌رده‌م ژنان، به قژه‌وه جوانن .
« دانیماركی »
(*) ئه‌سپ له ماڵه ده‌وڵه‌مه‌ند بكڕه، ژنیش له ماڵه هه‌ژار بخوازه .
« ئیتالی »
(*) خانمی راسته‌قینه‌ی ماڵ له هه‌مان كاتدا، كۆیله‌یه و خانمیشه .
« بۆسنی »
(*) پێڵاوی پاژنه‌به‌رز ئافره‌ت دروستی كرد، نه‌یویست له ناوچه‌وانه‌وه ماچ بكرێ.
« ئه‌فریقی »
(*) خواردنه‌وه و ژن، پیاو له‌ڕێ ده‌رده‌كه‌ن .
« دانیماركی »
(*) ئافره‌ت و پاره، پیاو ون ده‌كه‌ن .
« فه‌ره‌نسی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنێكی باش و شۆربایه‌كی خۆشی هه‌بێ، له‌وه زیاتر چیتری ناوێ .
« رووسی »
(*) ئه‌گه‌ر به ژن بوترێت له ئاسمان شاییه، هه‌ڵده‌سێ و په‌یژه‌ی بۆ به‌رزده‌كاته‌وه .
« عه‌ره‌بی »
(*) سه‌رمایه‌ی ژیان، ژن و ددانه .
« كوردی »
(*) مێردی باش، ژنی باش دروست ده‌كا .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) ئافره‌ت له زمان و فرمێسكه‌كانی زیاتر، هیچ چه‌كێكی تری نییه .
« ئینگلیزی »
(*) ئافره‌ت كه نه‌توانێت تۆڵه بستێنێته‌وه، ده‌ست به گریان ده‌كا .
« پۆڵۆنی »
(*) ئافره‌ت له یه‌ك كاتدا، حه‌فتاوحه‌وت زمانی هه‌یه .
« ئیسپانی »
(*) ژنهێنان هیوای هه‌موو پیاوێكه .
« نه‌رویجی »
(*) زوو ژنهێنان و زوو له خه‌و هه‌ستان، پیاو لێیان په‌شیمان نابێته‌وه .
« فینله‌ندی »
(*) ژن هاوردووه‌كان خه‌میان زۆره، به‌ڵام گه‌نجان خه‌میان زیاتره .
« ژاپۆنی »
(*) هه‌موو گه‌نجینه‌ی جیهان، ناگاته، ئافره‌تێكی داوین پاك .
« عه‌ره‌بی »
(*) سێ چین نابێت تووڕه بكرێن : كاربه‌ده‌ستی ده‌وڵه‌ت، كرێكار، بێوه‌ژن .
« چینی »
(*) ژن ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێ، پیاوی پێویسته .
« ئه‌لبانی »
(*) هێزی ژن له زماندایه .
« زنجی »
(*) ده‌می ژن، هه‌رگیز پشوودانی نییه .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) زمانی ژن سێ گرێ یه، به‌ڵام ده‌توانێت پیاوێك بكوژێت كه شه‌ش پێ درێژ بێ .
« ژاپۆنی »
(*) دڕك تیژه، زمانی ئافره‌ت تیژتره .
« ئه‌ڵمانی »
(*) زمانی ئافره‌ت، چه‌قۆی دوو ده‌مه .
« رۆمانی »
(*) ئافره‌ت قژی درێژه، به‌ڵام زمانی درێژتره .
« رووسی »
(*) زمانی ژن خه‌نجه‌ره، هه‌رگیز ژه‌نگ ناكات .
« سۆمالی »
(*) وت وته‌ی ژنان، كوژ كوژه‌ی پیاوان .
« كوردی »
(*) دوا ئه‌ندام كه له پیاودا ده‌مرێ دڵێتی، له ژن‌دا زمانێتی .
« چینی »
(*) ژن چوار چه‌كی هه‌یه : زمان، نینۆك، فرمێسك، بوورانه‌وه .
« ئیتالی »
(*) سێ شت تیژن، دڕك، توتڕك، زمانی ژنی ده‌مه‌وه‌ر .
« دانیماركی »
(*) ژنان شمشێره‌كانیان له ده‌میان دایه .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئافره‌ت به ره‌وشتی، نه‌ك به جلوبه‌رگی .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنێكی پاره‌دار بخوازێ، گوێ به ته‌مه‌نی نادات .
« نه‌رویجی »
(*) دنیا له‌سێ شت‌دا كۆبۆته‌وه : ئاو، ئاگر، ئافره‌ت . ئاو ده‌خنكێنێ، ئاگر ده‌سووتێنێ، ئافره‌تیش شێتت ده‌كات .
« توركی »
(*) سێ شت پیاو له ماڵ ده‌رده‌په‌ڕێنن، جگه‌ره‌كێشان، باران، ژنی خراپ .
« لاتینی »
(*) كه چرا لاببرێت، هه‌موو ژنان له‌یه‌ك ده‌چن .
« یۆنانی »
(*) له رۆژی رووناكدا، زێڕ و كووتاڵ و ژن هه‌ڵبژێره .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌گه‌ر رازت به ژنێكی لاڵیش بسپێری، ئاشكرای ده‌كا .
« ئینگلیزی »
(*) پیاو به‌بێ ژن، وه‌كو ئه‌و پیاوه وایه كه بۆ زستان كڵاوی فه‌رووداری نه‌بێت .
« رووسی »
(*) پیاو به‌بێ ژن، سه‌رگه‌ردان ده‌بێ .
« كوردی »
(*) پیاو كه ژنی نه‌هێنابێ، گله‌یی له چی كا .
« دانیماركی »
(*) سێبه‌ری پیاوێك، نه‌ك سێبه‌ری دیوارێك .
« عه‌ره‌بی »
(*) بۆ هه‌ر جێگایه‌ك بڕۆی، ژن له‌گه‌ڵ خۆتدا به‌ره .
« ئیڕله‌ندی »
(*) پیاو به‌بێ ژن، وه‌كو خانوویه‌كی سه‌رنه‌گیراوه وایه .
« فینله‌ندی »
(*) گوێگرتن له گریانی ژنێكی باش، باشتره له پێكه‌نینی ژنێكی خراپ .
« نه‌رویجی »
(*) ژن سابوونی پیاوه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) ژن هه‌سانی پیاوه .
« كوردی »
(*) له هه‌ڵبژاردنی ژن‌دا پله‌یه‌ك خوارتر هه‌ڵبژێره، له هاوڕێتیدا پله‌یه‌ك به‌رزتر .
« چینی »
(*) له پێش ژنهێنان چاوه‌كانت باش بكه‌ره‌وه، له دوای ژنهێنان با نیوه كراوه بن .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) له پێش ژنهێنان چاوه‌كانت بكه‌ره‌وه، له دوای ژنهێنان چاوه‌كانت بنووقێنه .
« عه‌ره‌بی »
(*) سكی دایك باخچه‌یه‌كه، هه‌موو میوه‌یه‌ك ده‌گرێت .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) پیاو به‌بێ ژن سه‌رێكی بێ له‌شه، ژنیش به‌بێ پیاو له‌شێكی بێ سه‌ره .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ژن به‌بێ پیاو هاره‌بێ، پیاو بێ ژن هه‌ژاره بێ .
« كوردی »
(*) بڕوات به هه‌تاوی زستان و، به دڵی ئافره‌ت نه‌بێ .
« بولگاری »
(*) جوانترین چاو و درۆزنترین چاو، چاوی ئافره‌ته .
« به‌رازیلی »
(*) دڵی ئافره‌ت، له چاوه‌كانی ده پیاو زیاتر ده‌بینێ .
« سویدی »
(*) ژنخوازێكی دڵ لاواز، ژنێكی جوانی ده‌س ناكه‌وێ .
« ئوسترالی »
(*) ژنان و شووشه، هه‌رده‌م له مه‌ترسیدان .
« ئیسپانی »
(*) ژنان پیاوان ده‌ناسن، به‌ڵام ته‌نها ژنانن كه ژنان ده‌ناسن .
« ژاپۆنی »
(*) پیاو به فێڵ، ژن به مه‌كر .
« عه‌ره‌بی »
(*) پیاوانن خانوو دروست ده‌كه‌ن، ژنانن ماڵداری ده‌كه‌ن .
« دانیماركی »
(*) ژن و شووتی، به ڕێكه‌وت باش ده‌رده‌چن .
« توركی »
(*) مایین به سواره‌كه‌ی، ژنیش به مێرده‌كه‌ی .
« عه‌ره‌بی »
(*) ژن هه‌رگیز دانی خێر به ژن‌دا نانێ .
« چینی »
(*) هه‌موو ژنێك، ژن نییه .
« ژاپۆنی »
(*) ژن هه‌یه ژیانه، ژنیش هه‌یه ژانه .
« كوردی »
(*) ژن قژی درێژه، به‌ڵام بیری كورته .
« رووسی »
(*) هه‌ر كاتێك سێ ئافره‌ت هاوڕابن، ئه‌ستێره‌كان به رۆژی رووناك ده‌دره‌وشێنه‌وه.
« هیندی »
(*) پیاو جیهان به‌ڕێوه ده‌با، ژنیش پیاو به‌ڕێوه ده‌با .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌و پیاوه‌ی ژنێكی منداڵكار بخوازێ، شه‌یتان پێ پێ ده‌كه‌نێ .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئه‌گه‌ر شه‌یتان نه‌توانێ بچێته جێگایه‌ك، ژن ده‌نێرێ .
« چینی »
(*) شه‌یتان ژنی قووت دا، به‌ڵام پێی هه‌رس نه‌كرا .
« پۆڵه‌ندی »
(*) شه‌یتان مامۆستای پیاوه، به‌ڵام قوتابی ئافره‌ته .
« ژاپۆنی »
(*) ژن له شه‌یتان، شه‌یتانتره .
« كوردی »
(*) ئه‌وه‌ی به شه‌یتان ناكرێ، به ژن ده‌كرێ .
« ئه‌ڵمانی »
(*) پیاو ئاگره، ئافره‌ت داره، شه‌یتانیش هه‌وایه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) شه‌یتان نازانێ، ژنان له كوێ چه‌قۆ تیژ ده‌كه‌ن .
« لاتینی »
(*) ژن له شه‌یتان فێڵبازتره .
« هیندی »
(*) ئافره‌ت له شه‌یتان زۆرتر ده‌زاێ .
« ئیتالی »
(*) شه‌یتان ده كاتژمێری ده‌وێ تا پیاوێك بخه‌ڵه‌تێنێت، به‌ڵام ژنێك یه‌ك كاتژمێری به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی ده پیاو له رێ ده‌ربكات .
« ژاپۆنی »
(*) له مار دڵنیابه، به‌ڵام له ژن دڵنیا مه‌به .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌و ئافره‌ته‌ی دوو پیاوی خۆش بوێ، درۆ له‌گه‌ڵ هه‌ردووكیاندا ده‌كا .
« پورتوگالی »
(*) ئه‌و ژنه‌ی حه‌زی له جل شۆرینه، له هیچی كه‌م نییه، ته‌نها ئاو نه‌بێ .
« سویسری »
(*) پاره‌ت هه‌بێ، ده‌توانی كچی سوڵتانیش بخوازی .
« عه‌ره‌بی »
(*) من خانم تۆ خانم، كێ مانگاكانمان بۆ بدۆشێ .
« سربی »
(*) مریشك و ژن، له ماڵه‌وه دووركه‌ونه‌وه ون ده‌بن .
« ئیسپانی »
(*) ئه‌گه‌ر یارت یار نییه، وازلێهێنانی شووره‌یی نییه .
« فارسی »
(*) كه ژنه‌كه له‌سه‌ر په‌یژه‌دا خل بۆوه، پیاوه‌كه‌ی وتی: گه‌شتێكی خۆشت بۆ ده‌خوازم .
« سویدی »
(*) بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌رگیری سه‌ركه‌وتووبێ، ده‌بێ پیاوه كه‌ڕ و ژنه كوێر بێ .
« دانیماركی »
(*) له پێناوی پاره‌دا ژن مه‌خوازه، قه‌رزكردنی ئاسانتره .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) له دوو كه‌س نزیك مه‌به‌ره‌وه، ئافره‌تێك هه‌موو سامانه‌كه‌ی جوانییه‌كه‌ی بێ، پیاوێكیش هه‌موو جوانییه‌كه‌ی سامانه‌كه‌ی بێ .
« هیندی »
(*) ژنی سه‌رباز، نه ژنه و نه بێوه‌ژنه .
« رووسی »
(*) نه پشت به دیواری لار و، نه به ئافره‌ت ببه‌سته .
« چیكی »
(*) سواڵكه‌ره و ناوی « خاتوو به‌ناز »ه .
« عه‌ره‌بی »
(*) سه‌گ بۆ پیاو، پشیله بۆ ژن .
« ئینگلیزی »
(*) پێویسته سوپاسی كچان و ژنان بكرێن، ئه‌مه راست بێ یا ناڕاست .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ئه‌وه‌ی به خراپی ناوی ژنان ده‌هێنێ، هیچ له باره‌ی دایكییه‌وه نازانێ .
« نه‌رویجی »
(*) ئه‌گه‌ر دوو ئافره‌ت به‌یه‌ك گه‌یشتن، ئه‌وا قسه‌یان نابڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر بوون به سێ شه‌ڕیان نابڕێته‌وه .
« چینی »
(*) له ته‌نگانه‌دا، ژنان له پیاوان ژیرترن .
« عه‌ره‌بی »
(*) ره‌گی ناكۆكییه‌كان سێ شت : زێڕ، زه‌وی، ژن .
« هیندی »
(*) دایك و كچ شه‌ڕیان كرد، گه‌وج بڕوای پێیان كرد .
« كوردی »
(*) هه‌ردم ژنان به قژه‌وه جوانن .
« دانیماركی »
(*) هاوسه‌رگیری، جارێك پێویستییه، دووه‌مین جار گه‌مژه‌ییه، سێیه‌مین جار شێتییه.
« هۆڵه‌ندی »
(*) ئه‌گه‌ر ژن تووشی گوناه بێت . . پیاویش بێ گوناه نییه .
« ئیتالی »
(*) پیاو رووباره، ژن ده‌ریایه .
« كوردی »
(*) خشڵی پیاو ئه‌ده‌به، خشڵی ژن زێڕه .
« عه‌ره‌بی »
(*) بازنگی زێڕی له ده‌سته، سكیشی له برسا ده‌قۆڕێنێ .
« هیندی »
(*) به‌سزمان ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه زمان له ده‌میدا نییه، به‌خته‌وه‌ریش ئه‌و پیاوه‌یه كه ده‌یهێنێ .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) چاوه‌كانی ژن ده‌ریاچه‌یه‌كی وشكن، به‌ڵام ده‌توانن مه‌زنترین مه‌له‌وان زان بخنكێنن.
« سووری »
(*) ئافره‌ت ئه‌گه‌ر بۆ له سێداره‌دانیش ببرێت، داوای ئه‌وه ده‌كات، كه مۆڵه‌تێكی بده‌نێ تاكو خۆی بڕازێنێته‌وه .
« ئینگلیزی »
(*) پیاوه‌یان ده‌برد بۆ له سێداره‌دان، ژنه وتی له بیرت نه‌چێ كل و كلدان .
« كوردی »
(*) وریابه له‌و ژنه‌ی له چاكه‌ی خۆی ده‌دوێ، له‌و پیاوه‌ش له راستگۆیی خۆی ده‌دوێ.
« فه‌ره‌نسی »
(*) خۆشه‌ویستیت به ژنه‌كه‌ت ببه‌خشه، رازیشت به دایكت بسپێره .
« ئیڕله‌ندی »
(*) لای دایكی گڕ بوو، لای ژنه‌كه‌ی كڕ بوو .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌وه‌ی ژنێكی جوانی هه‌بێت، پێویستی به دوو چاو زیاتره .
« ئۆسكۆتله‌ندی »
(*) ده‌كرێ دێ‌و ماڵی بكرێ، به‌ڵام ژنی تووڕه ماڵی ناكرێ .
« نه‌رویجی »
(*) پیاو دیاری ی خوایه بۆ ژن .
« سویدی »
(*) ئه‌وه‌ی دایكی خۆش نه‌وێ، ناچاره‌بێت كه خه‌سووی خۆش بوێ .
« فینله‌ندی »
(*) ژن سێبه‌ری پیاوه، پێویسته دوای بكه‌وێت، نه‌ك به‌ڕێوه‌ی به‌رێت .
« ئه‌مه‌ریكی »
(*) ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك بۆ ژنه‌كه‌ی ده‌گێڕێته‌وه، تازه زاوایه .
« ئوسكۆتله‌ندی »
(*) هاوسه‌رگیری قه‌ڵایه‌كی گه‌ماروو دراوه، ئه‌وانه‌ی له ناو قه‌ڵاكه‌دا، ده‌یانه‌وێ بێنه ده‌ره‌وه، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌شدان، ده‌یانه‌وێ بچنه ناو قه‌ڵاكه‌وه .
« چینی »
(*) ژنهێنان، شه‌ڕێكه ده‌بێ بكرێ .
« عه‌ره‌بی »
(*) ئه‌گه‌ر به دوای ئافره‌تێكی بێ هه‌ڵه‌دا بگه‌ڕێی، ئه‌وه هه‌ر به ره‌به‌نی ده‌مێنیته‌وه .
« توركی »
(*) ئافره‌ت ئابڕووی پیاوه .
« سویدی »
(*) دوو ژن له ماڵێكدا، وه‌ك دوو پشیله وان كه مشكێكیان ده‌ست كه‌وتووبێ .
« دانیماركی »
(*) ژن ئازارێكی هه‌میشه‌یه .
« یۆنانی »
(*) ژن وه‌كو مانگ وایه، رووناكی وه‌رده‌گرێ .
« ئینگلیزی »
(*) ژن له هه‌فته‌یه‌كدا، رۆژێك گوێ له ئامۆژگاری ده‌گرێت، به‌ڵام نازانرێت كام رۆژه.
« نه‌رویجی »
(*) ته‌نها هه‌ر چل ساڵ جارێك، ژنه‌كه‌ت چی وت به قسه‌ی بكه .
« توركی »
(*) ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌م له‌گه‌ڵمدا بێ، جیهان به په‌نجه‌یه‌ك ده‌سوڕێنمه‌وه .
« عه‌ره‌بی »
(*) بۆ تێگه‌یشتن له پیاو، ژن بخوێنه‌وه .
« فه‌ره‌نسی »
(*) باشترین شت كه پیاو هه‌یبێت ژنێكی باشه، خراپترین شتیش كه پیاو تووشی بێت ژنیكی خراپه .
« ئه‌ڵمانی »
(*) ژن دوو جار به لای پیاوه‌وه خۆشه‌ویسته، ئه‌و رۆژه‌ی ماره‌ی ده‌كا، ئه‌و رۆژه‌ش كه له گۆڕی ده‌نێ .
« رووسی »
(*) ماڵ به بوونی زه‌وی بنیات نانرێ، به‌ڵكو به بوونی ژن .
« ئیسپانی »
(*) پیاو به‌بێ ژن، ژنیش به‌بێ پیاو، هه‌ڵناكه‌ن .
« كوردی »
(*) پیاو كوڕی ژنه .
« رووسی »
(*) ژن یا ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدار بێ . . یا خزمه‌تكار بێ .
« یۆنانی »
(*) ژنی ژنانه، داینێ له دیوه‌خانه .
« كوردی »
نه‌رویج : ١٤/ ١/ ٢٠١٢
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە