ئه‌ومرۆڤه پیرۆزانه‌ی ته‌مه‌نی خۆیان کرده مه‌شخه‌ڵی کوردایه‌تی. . . ئه‌و مرۆڤه هۆشیارانه‌ی ته‌مه‌نی لاوێتی خۆیان کرده په‌رژینی دامه‌زراندنی سنوری نیشتمانێك، ئه‌و مرۆڤه بیرمه‌ندو هه‌ستیارانه‌ی توانیان بونی خۆیان بسه‌لمێنن وبێ ناونیشان نه‌مرن، ئه‌و مرۆڤانه‌ی له چرکه ساتی خه‌مڵینی بییری نه‌ته‌وه‌ی له جیهانی ده‌وروبه‌ر ئاگادار بون ونه‌یانهێشت گه‌لی کوردیش له قۆناغی مێژوی گه‌لان دوابکه‌ێت، ئه‌و مرۆڤانه‌ی تێشوی خه‌باتی رزگاریان له کۆڵه‌پشته‌که‌یان به‌ست ودۆڵ وشاخ وگوندو شار ده‌گه‌ڕان تام وچێژی ئازادی خاك ونیشتمانیان ده‌به‌خشیه نه‌وه‌کانیان و وانه‌ی دڵسۆزی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌وته‌وه، ئه‌و مرۆڤانه‌ی سه‌ربه‌رزن و شکۆدارن نیشتمان وگه‌ل ومێژوو قه‌رزاریانه، ئه‌و مرۆڤانه‌ی جگه له باسی نیشتمان وکوردو ئازادی وسه‌ربه‌خۆی وجوامێری وده‌ستپاکی خه‌بات و شؤڕش هیچ بابه‌تێکی تریان لانه‌بوو، ئه‌و مرۆڤانه‌ی ته‌نها تام وچێژ وله‌زه‌ت وڕه‌نگو ده‌نگ وبه‌رگی کوردستانیان لا پیرۆز بوو، ئه‌و مرۆڤانه‌ی ته‌نانه‌ت له غوربه‌ت و له خه‌ون وخه‌وتنیشدا نه‌یان ده‌توانی له گه‌ل ونیشتمانه‌که‌یان داببرێن، ئه‌وانه که‌سانی وه‌ك ئه‌حمه‌د تۆفیق (ئه‌حمه‌دی دادی ) بوون، ئه‌وانه‌ی له نزیکه‌وه ئه‌م شاسواره‌یان نه‌ناسیبێ له ئازار‌و ڕۆژانی سه‌ختی خه‌بات و شۆڕشی نه‌ته‌وه‌که‌مان باش تێناگه‌ن، چونکه هه ر له‌دروستبونی پارتی رزگاریه‌وه هه‌تا. . . هه‌تا خاته‌می شۆڕشه‌کانی شاخ له کوردستانی باشور ئه‌م شاسوارو جوامێر‌و مامۆستایه له به‌ره‌ی مه‌رگدا بوو، به‌ڕاستی ته‌نها نزمکردنی سه‌ری ڕێزوحورمه‌ت بۆ خۆیان وخه‌باتیان ته‌سکینی دڵی ئه‌وان ناداته‌وه، وه‌ك خۆیان ئه‌یان فه‌رموو، ته‌نها وته‌نها ئارامی جه‌سته‌ی ئێمه وپاداشتی ڕۆحیانه‌تی پاکی شه‌هیدانمان . . . له شه‌کاوه‌ی ئاڵای کوردستان وئازادی گه‌ل ونیشتمانێکی سه‌ربه‌خۆیه . . . زۆر جار که لێیان ده‌پرسی تۆ ئاشقایه‌تی ودڵداریت کردوه، ئه‌ی ووت به‌ڵێ جوانترین و شۆخترین وبه‌نازترین دڵداری ئێمه که هه‌رگیز پیر نابێ و ڕۆژ له دوای رۆژ جوانتر ده‌بێ و عه‌شقه‌که‌شی له دڵمانا گه‌وره‌تر ده‌بێ، ئه‌و ئه‌شقه‌ی من کوردستانه . هه‌زاران چه‌پکه گوڵاڵه‌و نێرگزی کوردستان، پێشکه‌ش به هه‌ستی پاک وڕۆحیانه‌تی دڵسۆزی وکوردایه‌تی ئێوه، هه‌زاران جار سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازش بۆ خه‌بات وماندوبونی ڕبازی نه‌ته‌وه‌ی ونیشتیمانیتان، ده‌با
له پێناوی به‌دیهێنانی خواست وئامانجه‌کانتاندا، له پێناوی ئارامی و ئاسوده‌یی هه‌زاران شه‌هیدانی ڕێگای رزگاری کوردستان، یه‌کده‌نگ ویه‌ک ووتارو یه‌ک هه‌لوێست بین به‌رانبه‌ر دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانی . ده‌با ئه‌شق وبلندگۆی حیزبایه‌تی بکه‌ینه ئه‌شق وبلندگۆی نه‌ته‌وه‌ی ونیشتمانی،
06/01/2012
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە