ئێواره‌یه‌کی قژ زه‌ردی ده‌مه‌و پاییز
له‌قاوه‌خانه‌ی شارێکی غه‌ریبانا
بینیمه‌وه
ئه‌و، شنه‌بای خه‌یاڵ هێنای
من له‌گه‌ڵ باڕه‌شی قه‌هری ڕۆژێکی که‌ی
ژیانی گیان شه‌که‌ت هاتم
که‌یه‌کمان دی
ئه‌و گه‌رم تر بوو له‌شه‌وقی خۆرهه‌ڵات و
من کزرتر له‌هه‌ورێکی گه‌واڵ گه‌واڵ
پاش سڵاوێکی تامه‌زرۆ
که‌وتینه به‌زمی گفتوگۆ
ئه‌و باسی داستانه‌کانی وه‌ختی شاخی
بۆ ئه‌کردم
من کورته چیرۆکه‌کانی
حه‌سره‌تی شارم له‌چاویا ئه‌خوێنده‌وه
ئه‌و وێنه‌ی ئه‌و هاوڕێیانه‌ی نیشان ئه‌دام
که‌مه‌دالیای گیانبازیان پێدرا بوو
به‌ر له‌فڕین
به‌ره‌و باخه هه‌ڵواسراوه‌کانی خودا‌و
من هه‌ر پۆلێ له‌ڕیشۆڵه‌ی هه‌ڵکوڕماوی
ژێر ڕه‌هێڵه بارانی مه‌رگم ئه‌بینی
ئه‌و سرووده سه‌رکه‌شه‌کانی ئه‌وسای
بۆ ئه‌ووتمه‌وه
من حه‌یرانی گریانێکی
په‌نگم ئه‌بیست له‌گه‌روویدا
تا ئه‌وکاته‌ش
ئه‌و هه‌یئه‌تی وا ده‌رئه‌خست
که‌هه‌یبه‌ت و شکۆی شاخی پێوه دیار بێ
منیش هه‌ستم
به‌هاڕه‌ی هه‌رسی شاخی ناخی ئه‌کرد
له‌پشت په‌رده ته‌نکه‌کانی
شه‌رم و عیزه‌تی نه‌فسه‌وه
ئه‌و گوڵه ڕه‌نگینه‌کانی ئه‌و به‌هاره‌ی
بۆ ئه‌ژماردم، که‌له‌باخی نیشتمانا
جاری جاران نه‌مان دیبوون
من هه‌ر بۆنی
سوتماکی په‌پووله‌م ئه‌کرد
له‌ناو گڕدانه‌که‌ی دڵیا
ئه‌و له‌به‌حری به‌خشه‌نده‌یی گه‌وره‌که‌یدا
مه‌له‌ی ئه‌کرد
من له‌به‌ر بۆگه‌نی گۆمێک ئاواره بووم
پاشان یه‌کی فنجانێ قاوه‌مان نۆشی
ئه‌وه‌ی ئه‌و سوێر
به‌فرمێسکی په‌شیمانی و
ئه‌وه‌ی من تاڵ
به‌ژه‌هری ماری حقیقه‌ت
کاتێ که‌یه‌کترمان جێهێشت
هیچمان ئاوڕمان له‌وی تر نه‌دایه‌وه‌و
به‌سیحری قودره‌تی قادر
ئه‌و بوو به‌من
من بووم . . به‌ئه‌و
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە