زۆر به‌کورتی مه‌زهه‌ب بیری سنورداری مرۆڤه‌و ده‌ستکردی خوده‌و خۆڕازی کردن و سه‌رنجی ده‌وروبه‌ر ڕاکێشان و خۆبه‌دیندارو خودا په‌رست نیشان دانه‌و سه‌رقاڵ بوونی مرۆڤه به‌هه‌ندێک یاسا‌و ڕێسای که‌مرۆڤ خۆی دایناوه‌و . . هتد . هیچ مه‌زهه‌بێکیش له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ‌دا ناگونجێت و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ زانست‌دا نایه‌نه‌وه یه‌ک و مه‌زهه‌بێک بۆ یه‌کێکیتر جیاوازی هه‌یه‌و بێجگه له‌خودا په‌رستی که‌س په‌رستیشی تێدایه‌و له‌خواره‌وه باسی ده‌که‌ین .
مه‌زهه‌ب به‌شێکه له‌ئاین و خودا په‌رستی و بڕوابوون و ئیمان به‌ڕێگه‌یه‌ک و کار‌و تێکۆشان له‌پێناو ئه‌و ڕێگه‌یه‌دا . مه‌زهه‌ب جۆری زۆره‌و ئه‌مانه هه‌ندێک له‌ناوه‌کانیانن ( سونی، شیعی، مالکی، حه‌نه‌فی، شافعی، حه‌نبه‌لی، تجاری، زیدی، فاشیه‌و . . هتد ) . مه‌زهه‌ب لای خاوه‌ن مه‌زهه‌به‌کان جۆرێک له‌پیرۆزی ده‌به‌خشێت و بێجگه له‌وه‌ی کۆمه‌ڵێ شتومه‌کی سونه‌تی و کار‌و کرده‌وه له‌خۆ حه‌ڵاڵ کردن و به‌خته‌وه‌ربوون به‌بڕیارو کرده‌وه‌ی خوده به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه مه‌زهه‌ب کۆمه‌ڵێ ڕه‌فتار حه‌رام کردنه له‌خۆ بۆیه جۆری زۆره وه‌کو له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد‌و هه‌ر مه‌زهه‌به‌ی به‌شێوه‌و ڕه‌نگێکه له‌پیرۆزبوونیی و قایم گرتن و مامناوه‌ند گرتن و پیرۆزی و گه‌وره‌یی خودا جیاوازه‌و مرۆڤ په‌رستیشی تێدایه هه‌روه‌کو چۆن له‌مه‌زهه‌بی شیعه‌دا ئیمامی عه‌لی له‌پێش هه‌موو سوێندوو گه‌وره‌یی یه‌که‌وه‌یه‌و له‌سونه مه‌زهه‌بیشدا ناوی موحه‌مه‌د زۆر دێت و ته‌نانه‌ت خواردنیش جیاوازه تیایاندا‌و هه‌ندێک له‌شیعه‌کان که‌روێشک و قه‌ل و که‌ڵه‌شێر ناخۆن و هه‌ندێک له‌سونه مه‌زهه‌به‌کان ڕێوی ده‌خۆن و ده‌ڵێن بۆ ڕۆماتیزم چاره‌سه‌ره‌و . . هتد . که‌واته مه‌زهه‌ب واتای خۆڕازی کردن و قه‌ناعه‌ت پێ کردنی خود‌و سه‌رنج و ڕازی کردنی ده‌وروبه‌ره بۆ خودی خاوه‌ن مه‌زهه‌به‌که . بۆیه له‌دنیای مه‌زهه‌بدا بیر‌و داهێنان و نوێکاری له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می نوێ دا زۆر سنورداره‌و هه‌ربۆیه کلتوری کۆمه‌ڵگا ڕۆڵی سه‌ره‌کی تێدا ده‌گێڕێت و سرف ئاینی یه‌و دوره له‌علمانی یه‌ت و بیری فراوان که‌له‌خودی ئاینه‌کاندا هه‌یه . زۆربه‌ی مرۆڤه مه‌زهه‌بی یه‌کان بۆ دنیایه‌کی تر ده‌ژین و چاوه‌ڕێی مردن ده‌که‌ن هه‌تا به‌و ژیانه‌یتر شادببن که‌چاوه‌ڕێی پاداشتن له‌خوداوه‌ند که‌به‌هه‌شت و حۆری و شه‌راب به‌ده‌ست بهێنن به‌ڵام بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که‌ئه‌م ژیانه‌ش هه‌ر خودایه‌ک پێی به‌خشیون و ده‌بێت به‌سروشتی و به‌باشی بیبه‌نه‌سه‌ر و ئه‌و به‌هه‌شت و حۆری و شه‌رابه‌ش له‌م ژیانه ئاسایی یه‌دا بوونی هه‌یه‌و ده‌بینرێت بۆیه زۆربه‌ی مرۆڤه‌کان له‌ژیانی ئه‌م دنیایه‌دا ماڵ دروست ده‌که‌ن و خۆشی ژیان و ئیش و گه‌ڕان و خۆشه‌ویستی و سێکس ده‌که‌ن له‌ڕێگه‌ی ژن هێنانه‌وه یان جۆرێک له‌جۆره‌کان که‌به‌تایبه‌ت له‌سیستمی شیعه مه‌زهه‌بدا هه‌یه که‌پێێ ده‌ڵێن زه‌واجی موتعه‌و ( سیغه ) له‌یه‌ک سه‌عاته‌وه هه‌یه هه‌تا مرۆڤ خۆی حه‌ز بکات و جارجاره‌ش به‌هه‌ر په‌یوه‌ندێک بێت مه‌ستیی ده‌بینن و منداڵ دروست ده‌که‌ن و . . هتد . که‌واته له‌م دنیای ئێستایه‌ماندا به‌هه‌شت و حۆری و مه‌ی هه‌یه به‌ڵام ده‌شێ له‌وێ له‌و ژیان و دنیایه‌ی تردا به‌جۆرێکی تر بێت ئه‌وه نه‌ک من که‌س نایزانێت که‌چۆنه‌و ئه‌گه‌ر خۆمان گێل نه‌که‌ین که‌سیش نه‌یبینیووه . هه‌ر بۆیه‌و له‌به‌ر ئه‌و هۆیه‌یه که‌خۆکووشتن له‌هه‌موو ئاینه ئاسمانی یه‌کاندا حه‌رام کراوه چونکه مرۆڤ به‌ژیری و هه‌ست جوانی خۆی ده‌توانێت به‌هه‌شتێک بۆ خۆی و ده‌وروبه‌ری دروست بکات و سودمه‌ندیش بێت بۆکۆمه‌ڵگاو سودیش ببینێت له‌خه‌ڵک . هه‌موو مرۆڤایه‌تی ئازادن له‌چۆنی یه‌تی ژیان و بیروڕاو هه‌ڵگری علمانی یه‌ت و مه‌زهه‌ب و . . هتد . به‌ڵام له‌چاکه‌و هه‌ست کردن به‌خودو بیر له‌دنیای مرۆڤبوونیی خۆیاندا بکه‌نه‌وه‌و پلانی جوان و کاری باشی بۆ ڕێک بخه‌ن چونکه له‌ڕاستیدا بیانه‌وێت یان نه‌یانه‌وێت هه‌موو مرۆڤێک ژیانێکی پێ به‌خشراوه پێویسته هه‌رگیز درێغی نه‌که‌ن به‌رامبه‌ر خۆیان و که‌سانیتر له‌ژیان و به‌خته‌وه‌ری و بوون به‌ڵام هه‌رگیز نه‌ژین بۆ مردن و کۆتایی چیرۆکی ژیانیان چاوه‌ڕێ بکه‌ن چونکه به‌دڵنیایی یه‌وه کارێکی زۆر خراپه هه‌موو ژیانیان نائومێدی و تاریکی ده‌بێت . بۆیه مرۆڤ ده‌بێت به‌هیواوه بژی و بیر له‌ڕۆژانی داهاتووی خۆشتر بکاته‌وه‌و هیوایه‌ک بۆ ژیان هه‌ڵگرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌سروشتی و بێ ته‌گه‌ره ژیان به‌ڕێ بکات . بۆیه ده‌بێت خۆش بژین له‌و ته‌مه‌نه‌ی که‌هه‌ست به‌بوونی خۆمان ده‌که‌ین ببین و بوونمان هه‌بێت چونکه ژیانیش باجیی خۆی هه‌یه‌و ده‌بێت بدرێت که‌ئه‌ویش مردنه .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە