دڵیان بۆ گرته چوارچێوه
چاوه‌کانیان له‌قه‌فه‌س ناو
زمانیان به‌قولاپ ڕاوکرد
گوێیان پڕکرد له‌ژاوه‌ژاو
باڵی کۆتری خه‌یاڵیان کرد
هه‌ناسه‌کانیان پشکنی
له‌نجه‌یان دا له‌خاچی یه‌خ
سه‌وسه‌نی خه‌نده‌یان ڕنی
ده‌ست و پلیان نا له‌خه‌نه‌ی
خوێنی له‌دڵ چۆڕاوی خۆی
قاچ‌و قولیان بۆ گرێدا
به‌داوی زوڵفی خاوی خۆی
خۆزگه‌یان زینده‌به‌چاڵ کرد
خه‌ونه‌کانیان دایه به‌ر تیر
هه‌نگی ئاره‌زوویان سوتاند
حه‌زیان شه‌ته‌کدا به‌زه‌نجیر
سه‌ره‌نجام ئه‌و بوو به‌په‌یکه‌ر
ئه‌مانیش بوون به‌په‌یکه‌رتاش
ناویان لێنا، ژنه په‌یکه‌ر
به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی ڕه‌هاش
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە