پارتی "دادوگه شه پێدان"، که ده سه ڵاتی له سه ر میراتی که مالیزم گرته ده ست، بانگه شه ی چاره سه رکردنی ئاشتیانه ی کێشه ی کوردی به رزکرده وه. له و ده مه دا، خه ڵکی به گه شبینییه وه له و هه ڵوێسته نوێیه ی ده سه ڵاتدارانی تورکیایان ده ڕوانی. له لایه ك هه ڵوێسته که پێچه وانه ی سیاسه تی کلاسیکی که مالیزم و سوپای ئه و وڵاته بوو، که ده یان ساڵ بوو ده یانویست له ڕێی ئۆپه راسیۆنی سه ربازییه وه ئه و پرسه بۆ به رژه وه ندی خۆیان یه کلایی بکه نه وه. له لایه کی دیکه وه، به و پێیه ی"دادوگه شه پێدان"، هه ڵگری باگراوندێکی ئیسلامیی و پارتێکی گه وره و سه رتاسه ری وڵاتی تورکیا و ڕێژه یه کی به رچاو ئه ندام و لایه نگرانی له نه ته وه جیاوازه کانی تورکیا، به تایبه ت کورد له خۆگرتبوو، شانسی بردنه سه ری به ڵێنه که ی زیاتر بۆ ده ڕه خساند.
له چه ند ساڵی ڕابردوودا"دادوگه شه پێدان" توانی که ڵبه کانی که مالیزم، که خۆی له سوپا و دادگای ئه و وڵاته ده بینییه وه، ده ربهێنێت. تا ڕاده یه کی زۆر، هه ژموونی ئه و دوو لایه نه ی به سه ر سیاسه تی وڵاته که یدا که مکرده وه و نه یهێشت. ئه و هه نگاوانه ش ڕێخۆشکه ربوون بۆ ئه وه ی سیاسه تێکی حه کیم و سه رده میانه بۆ چاره سه رکردنی کێشه ی کورد بگرێته به ر و تورکیا له وڵاتێکی تاك نه ته وه یی تورکه وه بۆ وڵاتێکی فره نه ته وه بگۆڕێ. هه ندێ جار، ئاماژه به خاڵه گه ش و پۆزه تیفه کانی "دادوگه شه پێدان" له کاری سیاسیی و به ڕێوه بردنی ده سه ڵات، وه ك نموونه ی پارتێکی باگراوند ئیسلامیی میانڕۆ، ده کرێ، به تایبه ت سه رکه ووتنی له بواری ئابووریدا، به ڵام ئه و هه نگاو و ده ستکه وتانه ی پارتی ناوبراو، ناتوانن شه فاعه تی ئه وه ی بۆ بکه ن، که له چاره سه رکردنی کێشه ی کوردا سه رکه وتن مسۆگه ر بکات.
کولتووری که مالیزم، که خۆی له ده ستووری تورکیادا ده بینێته وه، تورك، وه ك تاکه نه ته وه ی سه رده ستی تورکیا ته ماشا ده کات، وه ك تورکه کێویله، له گه لی کورد له و وڵاته دا ده ڕوانێ. له ده ستووری ڕه گه زپه رستانه ی که مالیزمدا کورد هاوڵاتی پله دووه، ناسنامه و مافه نه ته وه یییه کانی پێ ڕه وا نابینرێ. گه ر ده ستوور ڕۆح و دڵی هه ر وڵاتێك بێت، ئه وا کورد وه ك نه ته وه، له هزرو دڵ و ڕۆحی تورکیادا، ناسنامه و بوون و مافی نییه. نامۆیی و بێماڵی و بێمافی کورد له تورکیادا بۆ ده ستووری ئه و وڵاته ده گه ڕێته وه، هه ر ئه ویش ڕێگره له به ده ستهێنانی مافه کانی و له ڕوویاندا ده وه ستێته وه. نزیکه ی سه ده یه که ئه و ده ستووره ی تورکیای له سه ربنیاتنراوه، جومگه کانی ده سه ڵات و ئۆرگانه کانی ئه و وڵاته به ڕێوه ده بات و به ناخیاندا ڕۆچووه. تورکه کان و ده سه ڵاتدارانی تورکیا، ناتوانن وا به سانایی ده ستبه رداری ئه و تێز و بیرکردنه وه یه ببن و له ژێر ئه و نیره دا خۆیان ده رباز بکه ن. بانگه شه ی برایه تیی ئیسلامیی، دادو گه شه پێدان و ئیسلامییه کانی تورکیا، گه ر له چوارچێوه ی ده ستوورێکی مۆدێرن و مرۆڤدۆستانه دا ڕێکنه خرێ، که بێ جیاوازی مافه کانی گشت نه ته وه و پێکهاته کانی ئه و وڵاته ده سته به ر بکات، ئه سته مه بتوانێ له هه ژموونی ڕه گه زپه رستانه ی بیری که مالیزم که مبکاته وه. بێگومان، تا ئه مڕۆش پارتی " دادو گه شه پێدان" له و ڕووه وه شکستی خواردووه و نه یتوانیوه کولتووری که مالیزم تێکبشکێنێ. پێناچێ به و ئاسانیه و بێ ئه نجامدانی گۆڕانکاریی گه وره، له هزرو به رنامه یدا بتوانێ کێشه ی کورد له و وڵاته دا چاره سه ر بکات. بێگومان، ئه وه ش ڕووبه ڕووی شکستی ده کاته وه و ڕیسه که ی ده کاته وه به خوری.
به هه مانشێوه، خه باتی سه ربازیی کورده کانی باکوور، که "پێکاکا" ڕابه رایه تیان ده کات، نه ك هه ر ناتوانێ هه ژموونی ده ستووری که مالیزم به سه ر تاك و ده سه ڵاتی ئه و وڵاته وه که مبکاته وه و تێکیبشکێنێ، به ڵکو وا له هێزو گرووپ و ده سه ڵاتدارانی ئه و وڵاته ده کات، مکوڕانه تر ده ست به کولتووری که مالیزمه وه بگرن و جورئه تی خۆڕزگارکردنیان له و ده ستووره ڕه گه زپه رسته نه بێت. گۆڕینی ده ستووری تورکیا و به یاساییکردنی مافه کانی گه لی کورد له و ده ستووره دا، به خه باتی چه کدارانه ناکرێ و کارێکی مه حاڵه، زه مه نی خه باتی چه کداری له مڕۆی تورکیا و ناوچه که دا به گشتی کاتی به سه ر چووه. به هاری عه ره بی باشترین نموونه یه له و ڕووه وه، که چۆن ده سه ڵاته دیکتاتۆر و ملهوڕه کانی ناوچه که له به رده م شۆڕشی مه ده نی گه لاندا یه ك له دوای یه ك به چۆکدا دێن. جێی خۆیه تی کوردانی باکوور، به جورئه ته وه دان به و ڕاستییه دا بنێن و پیاچوونه وه به ستراتیژ و به رنامه یاندا بکه ن. چه كه کانیان وه لابنێن و خه باتی ڕۆشنبیری و مه ده نی و ئاشتیانه به رپا بکه ن. ئه وسا ڕێ له سووپای که مالیزمی ئه و وڵاته ده گرن، به بیانوێ ڕاوه دوونانی گه ریلاکانه وه، قه سابخانه و کۆمه ڵکووژی خه ڵکی بێتاوان و سڤیلی کورد ئه نجام بدات. هه نگاوێکی له و چه شنه، به دنیای ده یسه لمێنێ کورد، گه لێکی ئاشتیخوازه و به شێوازی مه ده نیانه خه بات بۆ مافه ڕه واکانی ده کات. سه ره نجام ده سه ڵاتدارانی تورك ناچار ده بن، چۆك بۆ داخوازییه کانی داده ن و مافه کانی به شێوه یه کی یاسایی و ده ستووری بسه لمێنن.
ڕیسوا و شه رمه زارکردنی کۆمه ڵکوژیی شرناخ، ئه رکێکی نه ته وه یی و مرۆڤدۆستانه ی گشت کوردێکی خاوه ن هه ڵوێست و ویژدانه، ده کرێ له ڕێیه وه سه رنج و سۆزی گه لان و ده سه ڵاتدارانی دنیا، بۆ کێشه ی کورد ڕابکێشرێ، بکرێته کارتێکی فشاریش بۆ ده سه ڵاتدارانی تورکیا، تا به جدی بۆ چاره سه رکردنی کێشه ی کورد هه نگاو بنێن و چیتر به ساده یی و قسه ی ڕووت له گه ڵ ئه و پرسه دا مامه ڵه نه که ن.
به داخه وه، هه ڵوێستی پراگماتیانه ی ده سه ڵاتدارانی هه رێم، مایه ی شه رم و که سه رێکی گه وره بوو، ئه وان که بۆ پاراستنی کورسییه کانیان ئاماده ن دووژمنی وه همی بتاشن و شه ڕی له گه ڵدا به رپا بکه ن!، له ئاست کۆمه ڵکووژی شرناخ و دوژمنانی گه لی کورددا، بێده نگ و شه رمنانه له ژێر لێوه وه لێدوان و نیگه رانی ده رده بڕن. بێگومان مێژوو ڕه حم به و هه ڵوێسته له رزۆکه یان ناکا و وه ك په ڵه یه كی ڕه ش به ناوچاویانه وه ده مێنێته وه.
خۆشبه ختانه، ئیسلامییه کانی کوردستان، به تایبه ت ئه مینداری یه کگرتوو، هه ڵوێستێکی جوان و به رزی له و ڕووه وه نیشان دا. دۆستایه تی پارتێکی فه رمانڕه وای باگراوند ئیسلامیی له تورکیا، نه بووه هۆکاری بێده نگ بوونیان، ئه وان زۆر به توندی پڕۆتستۆی ئه و کاره دڕندانه ی سووپای تورکیایان کرد، به وه ش توانیان هه ڵوێست و هه نگاوێکی نه وعی بۆ خۆیان تۆمار بکه ن، جێی خۆیه تی به رز بنرخێنرێ.
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە