به هاری عه ره بی، فۆبیای ئیسلامیی و ترس له دیموکراسی ... نالی پێنجوێنی - سویسرا

تسۆنامی به هاری عه ره بی، کۆشکی زۆر ڕژێمی دیکتاتۆری ڕاماڵی و ڕاده ماڵێ. له سه ره تاوه زۆر که س، باسیان له ده رکه وتنی ئاسۆیه كی نوێ بۆ بنیاتنانی سیستمگه لێکی دیموکراسی و ده ستاوده ستکردنی ئاشتیانه ی ده سه ڵات له ناوچه که دا ده کرد. دوا به دوای سه رکه وتنی ئیسلامییه کان له هه ڵبژاردنه کانی هه ر یه ك له وڵاتانی تونس و میسر و شکستی هێزه چه پ و عه لمانی و لیبراڵه کان، هه ندێ نووسه ر و ڕۆشنبیر و ڕۆژنامه و بڵاوکراوه، به و گه شبینییه ی جارانه وه له ئاینده ی دیموکراسی و شۆڕشی ئه و وڵاتانه ناڕوانن!. ئه وان ده ڵێن: ئیسلامییه کان به رهه می شۆڕش و به هاری عه ره بی ده چننه وه. . .

دڕدۆنگی و گومان و دوو دڵیی و ترسی ئه و به ڕێزانه له ئاست ئاینده ی به هاری عه ره بی، به رمه بنای لێکدانه وه یه کی لۆژیکی و واقیعیانه نییه. پێناچێ ئه و ترس و خه مه شیان له پێناو بنیاتنانی سیستمێکی دیموکراسیدا سه ریهه ڵدابێ. ئه و جۆره گومان و ترسه، زیاتر له سه ر وێناکردن و خوێندنه وه یه کی ئایدیۆلۆژیی بنیاتنراوه. هه ڵگران و بره و پێده رانی ئه م جۆره بۆچونانه، فۆبیای ئیسلامییه کانیان کردۆته بیانووی ئه و ترسه یان. هاوشێوه ی ڕژێمه کانی ناوچه که، په نا بۆ ئه و کارته سووتاوه ده به ن، بۆیه گومانی ئه وه ده کرێ مۆتیڤی ئه و بیرۆکه یه ده سه ڵاتدارانی له پشته وه بێت. چه پ و عه لمانییه توندڕه وه کان، پێبزانن یان نا، دژ به دیموکراسی له سه نگه ر ی دیکتاتۆره کاندا ده جه نگن، ئه و توندڕه وانه، ئاو به ئاشی ڕژێمه دیکتاتۆره کاندا ده که ن و درێژه به سته م و ده سه ڵاتی نایاساییان ده ده ن. ئه وان به دیدێکی دۆگما و ئایدیۆلۆژیی له دیموکراسی ده ڕوانن، دیموکراسی لای ئه وان، کاڵایه كه و ته نها به باڵای ئه و هێز و لایه نانه ده کات که هه ڵگری هه مان ئایدۆلۆژیی ئه وان بن!. له دیدی ئه وانه وه ئیسلامییه کان، ئه و مافه یان پێ ڕه وا نابینرێ وه ك لایه نه کانی دیکه موماره سه ی مافێکی یاسایی خۆیان بکه ن، که له چوارچێوه ی سیستمی دیموکراسیدا بۆ گشت گرووپ و هێزه کانی کۆمه ڵگا ده سته به ر ده کرێت.

گه لی تونس که که له پرۆسه یه کی هه ڵبژاردنی پاك و بێگه ردا ده نگ و متمانه به بزووتنه وه ی ڕاپه ڕینی باگراوند ئیسلامی ده ده ن، ده زانن که ئه و پارته نزیکه ی نیو سه ده یه له پێناو بنیاتنانی دیموکراسی و یه کسانی و دادپه روه ری دا دژ به ڕژێمی بنعه لی خه بات ده که ن و قوربانی زۆریان داوه. به پێچه وانه وه، به پێچه وانه وه، زۆرێك له چه پ و لیبراڵ و عه لمانییه کانی ئه و وڵاته، له ڕژێمی بنه عه لی و گه نده ڵییه کانی سوودمه ند بوون و زۆرجاریش داکۆکیان لێده کرد. له کوردستانی له مه ڕ خۆشمان نموونه ی ئه و چه پ و لیبراڵ و جۆره دیموکراسخوازانه!! زۆرن که له گه نده ڵی ده سه ڵات سوودمه ندن و له ئاست ناڕه واییه کاندا بێده نگن.

له وڵاتی میسریش ئیخوانموسلمین، زیاتر له نیو سه ده یه سه رسه ختانه دژ به سته م و ناعه داڵه تی و گه نده ڵییه کانی ڕژێمه که ی موباره ك وه ستاونه ته وه و له و پێناوه دا قوربانی زۆریان داوه. به ده ستهێنانی متمانه ی خه ڵك بۆ ئه وان کارێکی سرووشتی و مافێکی دیموکراسی خۆیانه. ده کرێ لێره دا ئاماژه بۆ ترسێكی ڕاسته قینه بکه ین که له هه ڵبژاردنی میسردا سه ریهه ڵداوه و به دیده کرێ، ئه ویش له پڕ ده رکه وتنی ئه و هێزه سه له فییه یه، که تادوێنێ سیاسه ت و کاری سیاسییان به هه ڵه و ناڕه واو ناشه رعی له قه ڵه م ده دا. گۆڕانی له ناکاوی بۆچوون و هه ڵوێستیان! ده کرێ جێی گومان و مه ترسی بێت، چونکه ئه وان له ڕابردوودا له ئاست سته م و گه نده ڵییه کانی ڕژێمی موباره ک دا بێده نگ و بێهه ڵوێست بوون. بیرمان نه چێ که هه ندێك ئاماژه بۆ ئه وه ده که ن، که هه ندێ وڵاتی ناوچه که بۆ ڕێگرتن و مونافه سه ی ئیخوانموسلیمین، هاوکاری و ده ستگرۆیی ئه و لایه نانه ده که ن. تابتوانن ڕێ له به هاری عه ره بی بگرن تا به ئامانج و دوا وێستگه کانی نه گات(ده سه ڵاتی کوردی و ده سه ڵاتدارانی جیهانی ئیسلامیی، بۆ دژایه تی ئیسلامییه کان، به شێوازی جیاجیا ڕێ بۆ گه شه کردنی ئه و ڕه وته سه له فیانه خۆشده که ن). ده کرێ سه رهه ڵدان و گه شه کردنی ئه و جۆره هێزانه ی که ئه جێندایان دیار و ڕوون نییه جێگای گومان بیت. به ڵام گومان و دوودڵی له سه رکه وتنی ئیخوانموسلیمین و پارتی ڕاپه ڕینی تونس، که ده مێکه خه بات له پێناو دیموکراسی و فره یی و سه روه ری یاسا دا ده که ن، فۆبیایه کی بێبنه ما و دووره له ڕاستی. که سانێکی چه پ وعه لمانیی تا ئه مڕۆش ئیسلامییه کان له یه ك خانه دا پۆلێن ده که ن و به هۆی گرێی ئایدیۆلۆژیی و به چاویلکه یه کی ڕه شه وه له هه ڵوێسته کانیان ده ڕوانن. ناتوانن یان نایانه وێ لێکیان جیابکه نه وه. ئه و جۆره لێتێگه یشتنه ش به هه ڵه یاندا ده بات.

ئه وانه ی داکۆکی و پشتیوانی له دیموکراسی ده که ن، پێویسته فۆبیای ئیسلامیی وه ك ماره تۆپیو له سه ره ڕێی به هاری عه ره بی و شۆڕشی گه لانی ناوچه که دا دانه نێن و به و بیانوانه وه ڕه شبینی و ترس نه به خشنه وه و خۆیان له بڕیاری پێشوه خت بپارێزن. سیاسه تی بانێک و دوو هه واش له ئاست هێزو گرووپه کانی کۆمه ڵگادا په یڕه و ده که ن و به هۆکاری ئایدیۆلۆژیی، دژ به پرنسیپه کانی دیموکراسی نه وه ستن. بێگومان، بنیاتنانی دیموکراسی له سه ر که لاوه ی دیکتاتۆریه ت کارێکی سانا و ئاسان نییه، به ڵام به دیهێنانی ئه و خه ونه، کا رێکی نه کرده " مستحیل" نییه.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.