ده‌وله‌تی عێراقی ئێستا له سالی 1921 به‌شێوه‌یه‌كی نه‌كاملی له‌دایك بوو كه له ئه‌نجامی پێكه‌وه لكاندنی سی كه‌لتوری جیا، سی تیڕوانین وبیری جیا، سی میژوی جیا، كه به‌درێژایی ته‌مه‌نی عێراق نه‌توانراوه بنه‌مایه‌كی پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌ش بدۆزرێته‌وه بۆ پاراستن و یه‌ك پارچه‌یی خاكه‌كه‌ی و تاكه فاكته‌ری حوكم تیایدا بریتی بو له‌كپ كردنی ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌كارهینانی ئامڕازی سه‌ركوتكردن و به‌كار هێنانی هێز بۆ به‌ر ته‌سك كردۆته‌وه ماف و ئازادیه گشتیه‌كانی، كه له دواجارا ده‌رهاویشته‌كه‌ی ڕژێمیكی شمولی تۆلیتاری لی كه‌وتۆته‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌و كاته یه‌كێك له بیانوه‌كانی ده‌سته‌ڵات ئه‌وه بوه كه‌گه‌لی عیراق گه‌لێكی پێنه‌گه‌یشتوه له‌بواره‌كانی ژیان، ده‌رفه‌تی زۆر ماوه بۆ ئه‌وه‌ی كه تاكی ئه‌و كاته وه‌ك مرۆڤێكی ڕۆژئاوایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكری سه‌ره‌ڕای سه‌رهه‌ڵدانی بیری نه‌ته‌وه‌ی له‌لایه‌ن كورد و ویست و پێویستی شیعه‌كان بۆ به‌جی گه‌یاندنی مه‌راسیمه دینیه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، كه دواتر بونه بنه‌مایه‌كی كاركردن و شۆڕش و به‌ره‌نگاری بۆ گه‌یشتن به خواستی و ڕزگاربونیان له كۆت سه‌ركوتی، كه به‌به‌رده‌وامی ره‌تكردنه‌وه‌ی توند و به‌رده‌وام كۆتایی پێده‌هات له لایه‌ن ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق، هه‌رچه‌نده له‌سه‌رده‌می مه‌لیك فه‌یسه‌لی یه‌كه‌م پشگیری و پشتیوانی له دانی هه‌ندی مافی ئاینی پێشنیاز كرا، به‌ڵام حكومه‌ته‌كه‌ی ڕازی نه‌بو له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه‌ی.
هه‌ربۆیه ڕژێمی حوكم له‌عێراق به‌م شێوه هاتوه كه‌كه‌مینه‌ی سونه باڵا َده‌ست بونه به‌سه‌ر كورد‌و شیعه و مانه‌وه‌ی كاریگه‌ری ئه‌و حوكمه تا ئه‌مڕۆش بۆته له‌مپه‌رێكی گه‌وره له‌پێش ئازادی و داخوازی عێراقیه‌كان.
پڕۆسه‌ی ئازادكردنی عێراق، گه‌لی عێراقی له‌ژێر چه‌پۆكی دوا ڕژێمی نامرۆی تۆلیتار ڕزگار كرد، بۆ گه‌لی كورد ئه‌و نائارامیه‌ی ڕه‌وانده‌وه كه مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بون له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌شێك له‌ئامانجه سیاسیه‌كانی حزبه كوردستانیه‌كانی به‌دی هێنا، هه‌نگاوه‌كانی خێرا تر كرد بۆ زه‌روره‌تی خستنه گه‌ڕ و یه‌گرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو پارچه‌ی لێك دابڕاوی هه‌رێم، پێویستی یه‌ك هه‌ڵوێستی چاره‌سه‌ر كردنی كێشه ناوخۆیه‌كان بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان.
له‌سه‌ر ئاستی عێراق به‌گشتی كۆمه‌ڵێك خاڵی گه‌شی له هه‌ناوی خۆیدا هه‌ڵگرت كه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م به ڕونی له‌ژیانی خه‌ڵكی عێراق ڕه‌نگی دایه‌وه، له به‌رز بونه‌وه‌ی ئاستی بژێوی و ئازادی بیروڕاكان، گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ نێو كۆمه‌ڵگه‌ی نیو ده‌وڵه‌تی، بوژانه‌وه‌ی ئابوری، به‌ره‌و پێش چون و گورانكاری له‌ته‌كنه‌لۆجیای هاورده‌و، واڵا بونی سنوره‌كان له‌پێش بازرگانان بۆ هێنان و ناردنی كه‌لوپه‌ڵ و پێداویستیه‌كانی وڵات له هه‌موو بواره‌كان.
به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بونی نه‌خشه‌و پلانێك كه له‌گه‌ڵ خواسته سیاسی ونه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كانی عێراق بگونجی بۆ كاركردن له‌سه‌ری دوای پرۆسه‌كه، نامۆی و خۆلادانی گه‌لانی عیراق به‌تایبه‌تی ناوه‌ڕاست و خواروی له‌مانای دیوكراسی، كه‌هه‌ریه‌كه‌یان به‌ئامانجێك، شیعه‌كان هه‌ڵسان به وه‌لانانی ته‌واوی پره‌نسیپه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، له دورست كردنی میلیشیای تایبه‌ت به‌خۆیان و ئیش كردن له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ی مه‌مله‌كه‌تی ئیمام و حه‌وزه‌ی عیلمی مه‌راجعه ئاینیه‌كان و ژیاندنه‌وه و قوڵكردنه‌وه‌ی شیعه‌گه‌ری حساب نه‌كردن بۆ بیر‌و ڕاكاننی تر، كه زه‌مینه‌یكی ئاڵۆزی دورست كرت له‌پێش هه‌نگاونان به‌ره و سیسته‌می دیموكراسی.
ورده ورده كێشه‌ی تایفی سه‌ری هه‌ڵداو لایه‌نی به‌رامبه‌ریشیان ئه‌و كه‌مینه سونه‌ی كه‌میراتگری ده‌وڵه‌تی عوسمانی وخه‌لافه‌تی ئیسلام و پاشماوه‌ی كۆنه شكست خواردوی به‌رده‌می له‌شكری هاوپه‌یمانان بوو، له‌ڕێگای نوسه‌ره سیاسیه شوفینیه‌كان و هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی (عروبه‌ی) عێراق، بوونه بانگێشه كه‌ری نه‌ته‌وایه‌تی بۆ زه‌روره‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی عێراق بۆ (ئومه‌ی عه‌ره‌بی) به‌هاوكاری ولاته عه‌ره‌به دراوسێكان بونه هاوكارو چاوساغ و داڵده‌ده‌ری ئه‌و تیرۆرستانه‌ی كه‌به‌ناوی (جهاد) و (مقاومه) دژی ئه‌مریكیه‌كان و دواتر به‌ره‌ی شیعه‌گه‌ری وه‌ستان به پشت به‌ستان به‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ده‌یانویست كێشه‌كانیان له‌ناو عێراق یه‌كلا بكه‌نه‌وه سودیان له‌و ناكۆكیه خه‌فه‌كراو و خنكێنراوه مێژویانه وه‌رگرت كه‌ڕه‌گێكی قوڵیان هه‌یه له‌ناوچه‌كه و هه‌مو هاوكاری و زمانی دیالۆگیان ڕه‌ت كرده‌وه تواناكایان بۆ شێواندنی دۆخه‌كه خسته گه‌ڕ.
پیلانه ئه‌منیه‌كانی ده‌وڵه‌تی عێراق وه‌ك پێویست نه‌یتوانی له كاریگه‌ری تایفی و تیرۆر كه‌م بكاته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه كاری تێكده‌رانه‌و به‌ره‌ڵایی ڕوی زیادی كرد و له چه‌ندان شوێن به‌تایبه‌تی له‌ناوچه سونه‌نیشینه‌كان، میلیشیا چه‌كداره‌كان به هاوكاری قاعده یاسا‌و به‌نده باوه‌كانی خۆیان به‌سه‌ر هه‌ندی ناوچه سه‌پاند.
توند‌و تیژی له بره‌و دایه و سنوری ئازادیه‌كان به‌رته‌سك بۆته‌وه، له‌خواروی عێراق عه‌ره‌بی سونه پاشه‌كشی ی كرد بۆ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست وبه‌وه‌ش نه‌وه‌ستا به‌غدای پایته‌ختی كرده دوو به‌ره‌ی جیا‌و هێڵه سنوریه‌كانی نێوان شیعه و سونه‌شی دیاری كرد.
لێره پرسیارێك دێته پێشه‌وه:
عێراقێك كه سی پێكهاته‌ی جیا دورست كرابی َ ویست و ئاره‌زوی پێكه‌وه ژیانی تیا نه‌بێت، چ هێزێك ده‌توانی گره‌نتی مانه‌وه یه‌ك پارچه‌یی بۆ مسۆگه‌ر بكات؟.
تێبینی ؛ ئه‌م بابه‌ته‌م سالڕی 2007 له ڕۆژنامه‌ی هه‌فتانه‌ی هه‌واڵ بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام وه‌ك بیر هێنانه‌وه و له‌یه‌ك چونی دۆخه‌كه به‌باشم زانی جارێكی تر بڵاوی بكه‌مه‌وه، هه‌رچه‌نده تێبینم هه‌یه له سه‌ر بابه‌ته‌كه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر 2007 سونه دژی پارچه پارچه بونی عێراق بوبن ئه‌مڕۆ، سونه‌كان داواكاری یه‌كه‌می دابه‌ش كردنی عێراقن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە