ئه‌و ڕۆژنامه‌گه‌ریه هاوچه‌رخه‌ی كه له ده‌یه‌ی ڕابردوو سه‌ری هه‌ڵداو له‌م پێنج ساڵه‌ی دوای له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان زۆرترین كاری له‌سه‌ر كرا، ده‌كری بڵێن قۆناغی كاری ڕۆژنامه‌نوسی گۆڕی و پێناسه‌ی ڕۆژنامه‌نوسیشی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ركه‌سێك توانای به‌كار هێنانی ئامێره‌كانی كۆمپیوته‌ری هه‌بێت و له ته‌كنه‌لۆجای سه‌رده‌م تۆزی شاره‌زا بێت ده‌توانی له سه‌رئاستی جیهان په‌یوه‌ندی دورست بكات له ڕێگه‌ی تۆڕی ئه‌نته‌رنێت كاری گه‌یاندن و وه‌رگرتن و ناردنی هه‌واڵ به ئاسانی ده‌سته‌به‌ر بكات.
میدیای خه‌ڵك یا ڕۆژنامه‌گه‌ری هاوڵاتیان ده‌توانین بڵێین كه بریته له ڕۆژنامه‌گه‌ری سه‌رزاری خه‌ڵك، یا ڕۆژنامه‌گه‌ری گشتی، یا پێكه‌وه هاوبه‌شی كردن كه نمونه‌یه‌كی بچوك كراوه‌ی كاره‌كانی پرۆسه‌ی دیموكراتیه‌ته، له تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی ئه‌و ڕۆژنامه‌گه‌ریه به‌تایبه‌تی فه‌یس بوك و یوتیوب، كه سه‌رجه‌م بواره‌كانی ڕاگه‌یاندنی كۆنیشی له خۆیه‌وه گرتوه یا به‌واتایه‌كی تر كۆكه‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی پێش خۆیه‌تی، وه‌ك به‌رنامه‌كانی ته‌له‌فزیۆن، ڕادیۆ كۆی ڕۆژنامه‌كان به زمانی جیا‌و به ئاسانكاری وه‌رگێران و لێك نزیك كردنه‌وه‌ی زمان و كه‌لتوره جیا جیا كان.
گرنگیه‌كی تری ئه‌م شێوازه‌ی ڕاگه‌یاندن، په‌یوه‌ندی كردن و ڕه‌خساندنی بواری گفت‌و گۆ وڕاگۆڕینه‌وه‌ی ڕوبه‌ڕوی وێنه‌و ده‌نگ و به نوسین په‌یوه‌ندی چات، كه به‌هۆیه‌وه زۆربه‌ی كێشه هه‌نوكه‌یی و زانیاریه خێراكان ده‌گه‌نه به‌كاربه‌رانی و كه به گواستنه‌وه‌یان كۆی تاك و ئه‌ندامانی خێزانه‌كان به هه‌واڵه خێراكان ئاشنا ده‌كه‌ن، وه ده‌بێته چاودێری كه‌ری به‌رده‌وامی سه‌ر حكومه‌ت، وه ده‌رفه‌تێكیشه بۆ ڕزگار بون له ڕاگه‌یاندنی ئاره‌سته‌كراوی سه‌پێنه‌ر، به‌تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی كه ئازادی تیا به‌رته‌سك كراوه‌ته‌وه له‌كاتی شه‌ڕو پشێوی بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و پێشێلكاریه‌كان له گرتن و كوشتن و ڕوبه‌ڕوو بونه‌وه ناردنی بۆ به‌رچاوی ڕای گشتی جیهانی له ڕیگه‌ی كه‌ناڵه ناسراو وباوه‌ڕپێكراوه‌كان.
ئه‌م شێوازی گه‌یاندن و په‌یوه‌ندی كردنه له ره‌خنه به‌ده‌ر نیه، به‌تایبه‌تی له كه‌می و كزی و لاوازی وتار‌و بابه‌تی لێكۆلینه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر، وه زۆر جاریش له‌به‌ر هه‌وڵی چه‌واشه‌كاری و چونه ناوه‌وه‌ی هه‌ندی كه‌س به مه‌به‌ستی سوك كردن و نه‌هێشتنی متمانه به‌راستی هه‌واڵه‌كان، كاری دور له لێپسراوێتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن له خستنه ڕوی نوسینی ناڕاست و شێواندنی وێنه‌و ده‌سكاری كردنی ناوه‌ڕۆكی هه‌ندی نوسراو كه ئه‌م شێوازه‌ی په‌یوه‌ندی كردن ده‌خه‌نه ژێر پرسیار و له ڕاستی بون دوری ده‌كه‌نه‌وه و گومان لای به‌كار به‌رانی دورست ده‌كه‌ن و، له ناوه‌ڕۆكی هه‌واڵه‌كه و متمانه ی به‌شدار بوانی بێمتمانه‌یی دورست ده‌كه‌ن.
له‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌وتونه‌ته ناو پشێویی و ئازادیه‌كان هه‌ست به‌بونیان ناكری، له كاتێك ڕۆژنامه‌نوسه ناوداوه‌كان و كه‌ناڵه ناسراوه جیهانیه‌كان ده‌روازه‌كانی چونه ژوره‌وه‌یان له‌سه‌ر داده‌خری، خه‌ڵكی ئاسایی به‌م كاره هه‌ڵده‌ستن و ڕاستیه‌كان به وێنه‌و ده‌نگ، به شێوازی جیا جیا ڕه‌وانه‌ی ئاژانس و ته‌له‌فزیۆنه جیهانیه‌كان ده‌كه‌ن، له‌و كاته گرنگی و بایه‌خی ئه‌و شێوازه‌ی ڕاگه‌یاندن مان بۆ ده‌رده‌كه‌وی.
ڕاگه‌یاندی ئه‌له‌كترۆنی خێرا، زۆرترین سه‌كه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا، له ڕوداوه‌كانی 2001 ی ئه‌مریكاو بومه‌له‌رزه‌كه‌ی تسۆنامی و 2004 له ئه‌ندۆنیسیا و ته‌قینه‌وه‌كانی مه‌دریدی 2005 و پشێوی و ئاڵۆزیه‌كانی ناو ئێران له هه‌ڵبژاردنی 2009 و شۆڕشه‌كانی وڵاته عه‌ره‌بیه‌كان له 2011، ڕۆڵی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه له ئاره‌سته كردن و به‌ره‌و پێش بردن و گواستنه‌وه‌ی خێرا كردنی ڕه‌وتی ڕوداوه‌كان، بۆیه ده‌كری بپرسین له كێبڕكی نێوانیان دواجار كی سه‌ركه‌وتن تۆماری ده‌كات؟.
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره جێدێلین، بۆ نوسه‌رو لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی ئه‌م بواره، به‌ڵام ده‌توانین بڵێن ئه‌مڕۆ فه‌یس بوك یوتیوب و ڕاگه‌یاندنی ئه‌له‌كترۆنی باسكی به‌هێزی كاری ڕاگه‌یاندنن له گه‌یاندنی هه‌واڵ و زانیاری وه ته‌واوكه‌ری كاری ڕاگه‌یاندنی پێشون و هه‌ریه‌كه‌شیان تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه ودوو شێوازی جیان له به‌رپرسیاریتی و ڕاستگۆی وه له تێڕوانینی چینه‌كان و هه‌ریه‌كه خوێنه‌رو بینه‌رو نوسه‌ری خۆی هه‌یه و هه‌یه‌كه‌شیان زاده‌ی قۆناغێكه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە