ماڵمان له گوند بوو له بیرمه شه‌وانه سه‌ر له ئێواره كه‌ڵه‌شێر بیخوێندبا ئه‌وا به‌ته‌مه‌نه‌كان سه‌ری دنیایان لێده‌هته‌وه یه‌ك و ده‌م و چاویان ترسی لێده‌نیشت و ده‌یانگوت: كاره‌ساتێك به‌ڕێوه‌یه‌و شتێكی ناخۆش ڕووده‌دات، ئیتر كه‌ڵه‌شێر لێی ده‌قه‌ماو هه‌ر ئه‌و شه‌وه شڵه‌ژان ده‌كه‌وته ناو ماڵ و چه‌قۆ به هه‌ساندا ده‌هێنراو كابان ئاگری ده‌كرده‌وه‌و مه‌نجه‌ڵه ئاوی ده‌خرایه سه‌ر، به‌و ناوه‌ختیه ده‌چوونه وێزه‌ی ئه‌و به‌دبه‌خته‌و له چاو تروكانێكدا سه‌ریان له لاشه‌ی جیاده‌كرده‌وه.
ئه‌وه لای من بوو به پرسیار، بۆچی ئه‌م كه‌ڵه‌شێره‌یان سه‌ر بڕی و تاوانی چی بوو؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌م به‌وه ده‌ستكه‌وت كه هه‌ر كاتێك كه‌ڵه‌شێر به ناوه‌خت بخوێنی به‌ڵایه‌ك له ئاسمان دێته خوار، چونكه كه‌ڵه‌شێر نیوه‌شه‌وان و به‌ینی شه‌وو ڕۆژان ده‌خوێنێ، خوێندنی به ناوه‌ختی ده‌رچوونه له یاسا‌و ده‌بێ سه‌ر ببڕدرێ، به‌وه‌ش له‌و به‌ڵایه ڕزگارمان ده‌بێ و له به‌ینی ئه‌رز ئاسمانان گیرده‌خواو ناكه‌وێته سه‌ر زه‌وی.
دوایی زانیم ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ دووره له ڕاستی، نه به‌ڵا به خوێندنی كه‌ڵه‌شێر دێته خوارو نه به سه‌ر بڕینیشی له به‌ینی ئه‌رزو ئاسمانان گیرده‌خوا، به‌ڵام ئێستا هه‌مان دیمه‌نی ده‌رچوونی كه‌ڵه‌شێر له یاسا‌و خوێندنی به ناوه‌ختی دێته‌وه یادم، كه ده‌بینم له‌م هه‌ل و مه‌رجه ناسك و ژینگه سیاسیه ته‌م و مژاویه‌دا حزبه سیاسیه كوردیه‌كان له یاسای نه‌ته‌وه‌یی ده‌رده‌چن و به ناوه‌ختی هه‌نگاوی حزبی هه‌ڵده‌گرن و به ناوه‌ختیش ڕه‌واج به گوتاری حزبی ده‌ده‌ن.
سه‌رده‌مانێك ئه‌گه‌ر كه‌ڵه‌شێر به ناوه‌ختی بیخوێندبا خۆی باجه‌كه‌ی ده‌داو خوێنی خۆی ده‌كرده كاسه‌وه، كه‌چی ئێستا حزب له ناوه‌ختیدا هه‌نگاو هه‌ڵده‌گری و نه‌ته‌وه‌یه‌ك باجه‌كه‌ی ده‌داو خوێنی نه‌ته‌وه‌یه‌كیش ده‌كاته كاسه‌ی داگیركاری دوژمنانه‌وه، له‌وه‌ش سه‌یر تر شه‌رم له مێژووی پڕ كاره‌سات و مه‌ینه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ناكه‌ن و ده‌یانه‌وێ كۆی ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتیمانیه‌كان له‌ناو هه‌ناوی ده‌ستكه‌وت و به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا بنێژن و دوای ته‌ڵقین دانی به گوتاری حزبی به‌م گۆرانیه بیلاوێننه‌وه (گله‌یی له كه‌س مه‌كه‌ن، بۆ به‌ختی خۆتان بگرین، لێره‌دا خۆزگه ده‌خوازم ئه‌و حزبانه‌ی یاسا شكێنی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كه‌ن و له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی نیشتیمانی به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندی حزبیدا ده‌گه‌ڕێن به ده‌ردی كه‌ڵه‌شێره‌كه ده‌چوون.
به‌ڕاستی كاتی ئه‌وه هاتووه له‌ناو پیرۆزیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ییدا بۆ دۆزینه‌وه‌ی حزبی ته‌ندروست و هه‌ڵگری په‌یام و خواستی نه‌ته‌وه‌یی بگه‌ڕێین، نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ناو پێخه‌فی حزبیدا چاوی خه‌واڵوی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گوشین، ده‌بێ له‌وه به ئاگا بین ئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌و خوێندنه‌وه‌ی وردی ده‌وێ، به یه‌كهه‌ڵوێستی و كرداری نه‌ته‌وه‌یی له خه‌م ده‌ره‌خسێین، نه‌ك به دروشمی چه‌واشه‌كاری و هه‌لهه‌له‌ی حزبی، ئه‌وه‌ش لێمان ده‌خوازێ تا شوێن پێی نه‌ته‌وه‌یی قایم نه‌كه‌ین هه‌نگاوی حزبی هه‌ڵنه‌گرین، تا دڵنیایی نه‌ته‌وه‌ییش وه‌رنگرین نه‌كه‌وینه دوای بڕیاره حزبیه‌كان، پێویسته به‌چاوو گوێ و ئه‌قڵی نه‌ته‌وه‌یی ببینین و ببیستین و بیربكه‌ینه‌وه، بۆیه ڕووی قسه‌م ده‌كه‌مه سه‌ركردایه‌تی حزبه سیاسیه كوردیه‌كان و پێیان ده‌ڵێم: تكایه به ناوه‌ختی هه‌نگاوی حزبی هه‌ڵمه‌گرن، چونكه به‌م هه‌نگاوه نه‌ك به‌ڵا بۆ كورد دێنن، به‌ڵكو كورد ده‌خه‌نه بۆسه‌ی به‌ڵای ده‌گیركارانی كوردستانه‌وه، ئه‌وه‌ی به خه‌نده‌ی حزبی له ده‌ستی ده‌ده‌ن به گریه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆمان نایه‌ته‌وه، ڕووی قسه‌شم ده‌كه‌مه تاك به تاكی كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و پێیان ده‌ڵێم: به دروشم و گوتاری حزبی بڕوا مه‌كه‌ن، له تاقیگه‌ی مێژوودا پشكنینی نه‌ته‌وه‌ییان بۆ بكه‌ن و به پێوه‌ری نه‌ته‌وه‌ییش متمانه‌یان پێبده‌ن، ئه‌وه‌ی له دروشم و گوتاری حزبیدا ده‌یبینن مه‌رج نییه له خواست و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیدا كار پێكراوو به‌رهه‌مدار بێ.
ئه‌گه‌ر حزب ئامانج بێ نه‌فره‌ت له بوونی حزب، بۆیه ده‌مه‌وێ تووڕه‌تان كه‌م، به‌ڵام له چی؟
له ناته‌بایی و بره‌ودان به گوتاری حزبی، چونكه له هه‌ر یه‌كێكتان بپرسم: چی ڕێگره له به‌رده‌م سه‌رپێكه‌وتنی بیری نه‌ته‌وه‌یی و خۆشه‌ویستی خاك، بێ دوو دڵی ده‌ڵێن: ناته‌بایی و زاڵبوونی گوتاری حزبی، ئه‌ی بۆ ناته‌بان و گوتاری حزبی تووڕ هه‌ڵناده‌ن!
ئه‌گه‌ر خواستی نه‌ته‌وه‌یی و ڕزگاری نیشتیمانی ئامانج بێ ده‌مه‌وێ ئاشتتان كه‌مه‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ چی؟
له‌گه‌ڵ یه‌كده‌نگی و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی، چونكه له هه‌ر یه‌كێكتان بپرسم: چی به كه‌ناری ئۆقره‌یی و ئاسوده‌یی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌گه‌یه‌نێ؟ بێ سێ و دوو ده‌ڵێن: ته‌بایی و یه‌كده‌نگی و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ی بۆ ته‌با نابن و له‌به‌ر نووزه نووزی گوتاری حزبی نركه‌ی ده‌نگ و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی نابیستن!
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە