ئه‌و زه‌مین له‌رزه سیاسیه‌ی وڵاتانی ئیسلامی گرتۆته‌وه ئاستی خۆزگه‌و بریای پاوانخوازی ده‌سه‌ڵاتی به شێوه‌یه‌ك به‌رز كردۆته‌وه كه پێده‌چێ (تسۆنامی) ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی و سیاسه‌تی یه‌كتری سڕینه‌وه به‌دوای خۆیدا بێنێ و دار‌و په‌ردووی پردی پێكه‌وه ژیانی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و دینی به‌سه‌ر یه‌كدا بڕووخێنێ.
گومان له‌وه‌دا نییه داگیركارانی كوردستان به شێوازی جیاجیا ده‌كه‌ونه به‌ر كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌و تسۆنامیه، لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا كورد له‌و زه‌مین له‌رزه سیاسیه و له‌ناو ئه‌و تسۆنامیه مه‌زهه‌بیه‌دا ده‌توانێ قه‌ره‌بوی زیانه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م و دوومی جیهانی بكاته‌وه‌و له‌سه‌ر خاكی خۆی دڵنیایی سیاسی و ئاسوده‌یی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست بێنێته‌وه؟ یان ئه‌مجاره‌ش به‌و دۆزه‌خه ڕازی ده‌بێ كه له ناو به‌هه‌شتی داگیركاریدا بۆی داده‌خرێ.
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره لای كه‌سانی به‌ئاگاو مێژوو له‌به‌ر چاو ڕوون و ئاشكرایه، به‌ر له جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی كورد به سیاسه‌تی ماڵماڵۆكه‌و میرنشین پارێزی هه‌ردوو ئیمپراتۆری سه‌فه‌وی و عوسمانی ده‌دواندو خۆی ده‌دایه ده‌ست قه‌ده‌ری ڕووداوه‌كانی ناكۆكی و جه‌نگی نێوان ئه‌و دوو ئیمپراتۆره دوژمن به كورده، ئه‌وه‌ش چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و له‌تبوونی وڵاتی كوردانی لێكه‌وته‌وه‌و كوشت و كوشتاری ڕۆڵه‌كانی كوردی كرده كلتووری سیاسی داگیركارانی كوردستان، له سه‌روبه‌ندی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی و له‌دوای جه‌نگیش كورد به هه‌له‌َكانی مێژوودا نه‌چۆوه، ئه‌مجاره‌یان سیاسه‌تی میرنشین پارێزی گۆڕی به سیاسه‌تی ناوچه گه‌رایی و عه‌شیره‌ت به‌ندی، ئه‌وه‌ش خه‌مه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كانی زیاتر و زامه نیشتیمانیه‌كانی قوڵتر كردن، كوردستان له دوو پارچه‌ییه‌وه كرایه چوار پارچه‌و دوژمنه‌كانیش له دووانه‌وه بوونه چوار.
هه‌ر چه‌نده له‌و كاته‌دا بارزانی نه‌مر به كرده‌نی هه‌وڵیدا هه‌ڵه‌كانی مێژوو ڕاست بكاته‌وه، چوونی بۆ یارمه‌تی دانی شۆڕشی شێخ مه‌حمودی نه‌مر له سلێمانی و شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له باكوری كوردستان له‌و سه‌رده‌مه‌دا دوو هه‌نگاوی گرنگی نیشتیمانی بوون بۆ به نه‌ته‌وه‌یی كردنی سه‌رهه‌ڵدان و ڕاپه‌ڕینه‌كانی كورد، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌بوونی وشیاری سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی له‌و قۆناغه‌دا كورد وه‌ك پێویست هه‌ستی به گرنگی ئه‌و هه‌نگاوانه نه‌كردو نه‌توانرا بكیرَنه سه‌رمه‌شقی خه‌باتی ڕزگاری نیشتیمانی.
له دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانیش كورد نه‌یتوانی قۆناغی ناوچه‌گه‌رایی و عه‌شیره‌ت به‌ندی تێپه‌ڕێنێ و به كارنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی به ده‌وڵه‌ت بوون به ئامانج بگرێ، هه‌ر چه‌نده له‌م قۆناغه‌دا له به‌شێكی بچوكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان تروسكه‌یه‌كی به ده‌وڵه‌ت بوون ده‌ركه‌وت، بارزانی نه‌مر جارێكی تر ویستی هێزی نه‌ته‌وه‌یی بجوڵێنێ و بۆ به‌رگری و پارێزگاری له‌و تروسكه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانیه خۆی گه‌یانده كۆماری كوردستان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌شیان له‌ژێر گوشاری پیلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و نه‌بوونی هێزێكی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ڵام ده‌ره‌وه به‌و پیلانه، ئه‌و تروسكه‌یه‌ش كوژێنرایه‌وه‌و خه‌مه‌كانی (چوار چرا) ی بۆ جێهێشتین، كه‌واته لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستیه‌ی كه هه‌ردوو جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانی دوو ده‌رفه‌تی له‌بارو گونجاو بوون بۆ كورد ئه‌گه‌ر به ئه‌قڵ و هزری نه‌ته‌وه‌یی ڕووداوه‌كانی شه‌ن و كه‌و كردبان، ئه‌وا نه كوردستان به دابه‌شكراوی ده‌مایه‌وه‌و نه كوردیش بێ ده‌وڵه‌ت و نه ئه‌و هه‌موو كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه نه‌ته‌وه‌ییه‌مان ده‌دیتن.
لێره‌دا ده‌گه‌ینه وه‌ڵامی دروستی پرسیاره‌كه‌مان، جا ئه‌گه‌ر كورد به په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كگوتاری و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌چێته ناو ڕووداوه‌كانی (تسۆنامی) وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌وا خه‌مه نیشتیمانیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی تر زیاد ده‌بن و زامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیش به ژوارتر ده‌بن، بۆیه پێویسته كورد له‌وه به ئاگابێ و هه‌ڵه‌كانی مێژوو دووباره نه‌كاته‌وه، چۆن به سیاسه‌تی میرنشین پارێزی و ناوچه‌گه‌رایی هه‌ردوو ده‌رفه‌تی جه‌نگی یه‌كه‌م و دووه‌می جیهانیمان له‌ده‌ست دان و به‌و هۆیه‌شه‌وه باجی نه‌ته‌وه‌ییماندا، ئه‌وه‌ش پێمان ده‌ڵێ: كه به كورت بینی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ند پارێزی حزبی نه‌چینه ناو ڕووداوه‌كانی زه‌مین له‌رزه‌و تسۆنامی وڵاتانی ئیسلامی.
ئێستا كورد له نێوان خه‌ڵات و سزادایه و ئه‌گه‌ر به سیاسه‌تی حزب پارێزی بچێته ناو شه‌پۆله‌كانی تسۆنامی ئه‌وا سزایه‌ك ده‌درێ كه خۆی هه‌ڵیده‌بژێرێ، خۆ ئه‌گه‌ر به په‌یام و پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییش سواری شه‌پۆله‌كانی تسۆنامی بێت ئه‌وا ده‌توانێ ئه‌وه‌ی به خافڵگیری نه‌ته‌وه‌یی لێی وه‌رگیراوه به وشیاری نه‌ته‌وه‌یی وه‌ریبگرێته‌وه، بۆیه پێویسته وه‌ك ئاماده‌كاریه‌ك بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌گه‌رو پێشهاته چاوه‌ڕوانكراوانه‌ی كه تسۆنامیه‌كه به دوای خۆیدا دێنێ، نه‌ته‌وه‌ییانه ده‌ركه‌وین و وه‌ك نه‌ته‌وه‌ش هه‌نگاو هه‌ڵگرین، ده‌كرێ ئه‌م نه‌ته‌وه‌یی بوونه‌ش له‌ناو ڕێبازی بارزانی نه‌مردا بدۆزینه‌وه، كه ئێستا سه‌رۆك بارزانی له‌ناو ڕووداوه گه‌رم و گوڕه‌كانی ناوچه‌كه‌دا هێزی به‌ره‌نگاریان لێوه‌رده‌گرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا پێچه‌وانه‌ی خواستی داگیركاران شه‌ڕی كورد به كوردی ڕه‌تكرده‌وه، له هه‌ولێر بانگهێشتی ئۆپۆزسیۆنی كورد له سوریا ده‌كاو ڕێنمایی نه‌ته‌وه‌ییان ده‌داتێ، ئه‌وه‌ش به سه‌رده‌می كردنی ئه‌و هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌ییانه‌یه كه بارزانی نه‌مر بۆ ده‌ركه‌وتن و یه‌كخستنی ئامانج و گوتاری نه‌ته‌وه‌یی له پانتایی كوردستانی گه‌وره‌دا ده‌ینواندن.
سه‌رده‌مانێك بارزانی نه‌مر مێژووی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌نوسیه‌وه، زۆرینه‌ی كوردیش مێژووی میرنشین پارێزی و عه‌شیره‌ت خوازی ده‌خوێنده‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد گه‌وره‌ترین خه‌ساره‌تمه‌ندی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی بین و زۆر ده‌رفه‌تی نه‌ته‌وه‌ییش له ده‌ست بده‌ین، ئێستاش سه‌رۆك بارزانی لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی بارزانی نه‌مر هه‌ڵده‌داته‌وه، ده‌بێ بپرسین: ئایا جارێكی تریش كورد هه‌ڵه‌كانی مێژوو دووباره ده‌كاته‌وه‌و له‌ناو ڕووداوه‌كانی تسۆنامیدا مێژووی حزب خوازی ده‌خوێنێته‌وه؟
وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره به‌و وته به نرخه‌ی (ڕه‌سوڵ هه‌مزه تۆف) ده‌ده‌مه‌وه كه ده‌ڵێ: (باشترین شوێن بۆ ئاگر ئاگردانه، بۆ خه‌نجه‌ر كالاانه، بۆ پیاو ماڵی خۆیه‌تی، به‌ڵام كه ئاگر له ئاگردان ده‌رپه‌ڕی و له‌سه‌ر چیاكان چه‌خماخه‌یدا، ئه‌و خه‌نجه‌ره‌ی له كالاندابێ خه‌نجه‌ر نییه، ئه‌و پیاوه‌ی له ماڵی خۆی دانیشێ پیاو نییه) منیش ده‌ڵێم: باشترین شوێن بۆ كوردایه‌تی و سارێژ كردنی زامه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان گردبوونه‌وه‌یه له‌ناو ڕێبازی بارزانی نه‌مردا، كه جێگای هه‌موو جیاوازیه‌كان و ڕوانینه سیاسیه‌كان و ئایدۆلۆژیاكانی تێدا ده‌بێته‌وه، تاكه وه‌ڵامیشه بۆئه‌م قۆناغه هه‌ستیاره كه هه‌ر چوار داگیركاری كوردستانی له لێواری گۆڕانكاری و له‌به‌رده‌م شه‌پۆله‌كانی تسونامیدا ڕاگرتوون، ئا له‌م قۆناغه جه‌نجاڵه‌دا كه ده‌كرێ به قۆناغی ڕاچڵه‌كینی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ناو به‌رین، هه‌ر كوردێك له ئاكارو ڕه‌وشتی كوردایه‌تی و خه‌مخۆری نیشتیمانی و دادپه‌روه‌ری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی شوێن پێی بارزانی نه‌مر هه‌ڵنه‌گرێ و پڕ به گه‌رووی سرودی نه‌ته‌وایه‌تی (ئه‌ی ڕه‌قیب) نه‌چڕێ كورد نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە