ئه‌مه ووته‌یه‌كی هونه‌رمه‌ندی ده‌نگ خۆش كاك عه‌دنان كه‌ریمه كه له ته‌له‌فزیونی كوردساتی ئاسمانی له‌ساڵی 2011 دا سازی داوه. له‌دیداره‌كه‌دا باسی له قه‌یرانی هونه‌ری و هونه‌رمه‌ندانی كردووه له‌م سه‌ده‌یه‌دا. . وولاتی ئێمه بووه به وولاتی میزاجی و بیسنیس لاند وه هیچ هێمایه‌ك وه بیرۆكه‌یه‌ك نه‌ماوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌هونه‌ر وورد ببینه‌وه وه ڕێزی لێ بگرین، چونكه ئه‌وه‌نده‌ی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نه‌كان و په‌رله‌مانتاره‌كان و سه‌ركرده‌كان به‌كاری حزبی و كاره سوودداره‌كانه‌وه خه‌ریكن، ئه‌وه‌نده‌ی بیر له سوودی هه‌ڵبژاردن و شكانه‌وه به‌لای خۆیاندا هه‌وڵ ده‌ده‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی بیر له خانه‌نیشین و بڕیاره سوودمه‌نده‌كانی تاك وه‌رده‌گیرێت، هیچ كات بیر له بڕیارێك ناكرێته‌وه بۆ ڕێڕه‌وی هونه‌ری یان به یاساكردنی هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان له وولاتی ئێمه‌دا. . وه‌كو كاك عه‌دنان كه‌ریمی هونه‌رمه‌ند باس له ڕێ پێ نه‌دانی كۆپی كردن ده‌كات وه‌كو یاسا، په‌رله‌مانی كوردستان هیچ كات ئاماده نی یه تاوتوێی یاسایه‌ك بكات باسی وودی هونه‌رمه‌ندانی تێدا بێت كه ژیان و ژیانداری و مافه‌كانیان بپارێزێت، یان ڕێنمایه‌كان بخاته ڕوو بۆ بوون به ئه‌ندامێتی له سه‌ر بناغه‌یه‌كی جیهانی نه‌ك ساده‌وساكاری وه‌ك له په‌یڕه‌و پڕۆگرامی سه‌ندیكاكاندا هاتووه.
ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت و حكومه‌تی سه‌رقاڵ كردووه ته‌نها بودجه‌و گرێ به‌ست و ڕۆتینه‌كانی ژیانه كه له وولاتی ئێمه‌دا بۆ دانانی كۆنتینه‌ری زبڵ و خه‌شاك یان بۆ مه‌وقفی باس یان بۆ به‌قیرتاوكردن و خانه‌نیشین و ئه‌و بابه‌تانه‌یه كه كاری مودیر عامێكه. . به‌و بڕیارانه‌وه سه‌رقاڵن كه مانایی نه‌ماوه له‌جیهاندا وه په‌رله‌مان له جیهاندا بیر له خۆش گوزه‌رانی و ئاسان كردنه‌وه‌ی ژیانی میلله‌ت ده‌كه‌ن. . هونه‌ر كه مێژووی ئه‌م گه‌له‌ی ئێمه‌یه وه هونه‌ر چاندو كه‌لتوور ژیانه‌وه‌ی وولاتی ئێمه‌یه هیچ به‌هایه‌كی یاسایی یان ماف پاراستنی بۆ دانه‌نراوه. . ئه‌وه‌تا هونه‌ر ته‌نها بۆ بۆنه‌و یادو ڕوو سپی كردنی خۆیان به‌كار ده‌هێنن. . سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی كوردستان نه‌یان توانیوه به هۆی توند‌و تیژی حزبی بگه‌نه ئاستێك مافه‌كان دابین بكه‌ن بۆ هونه‌رمه‌ندان، كام هونه‌رمه‌ند ئه‌وانی چه‌ندین ساڵه خه‌باتیان هه‌یه ئه‌ندام نین یان نه‌یان كردۆته ئه‌ندام؟ من سه‌یرم دێت ئه‌وه‌ی تازه له په‌یمانگاكان ده‌رده‌چن به‌لیست ناوی هه‌ڵده‌واسن و ناسنامه‌یه‌كی بێ سوودی پێ ده‌ده‌ن. . وا من ناسنامه‌م هه‌بوو به‌بێ چاره‌ی ژیانداری یان ئه‌كتیڤی تایتی ڕۆژانه، بێ خانه‌نیشینی وه پارێزگاری مافه‌كانم یان بێ ئه‌وه‌ی كاری هونه‌ری ئه‌نجام بده‌م بۆ سه‌ندیكا ئه‌و ناسنامه‌یه مانایی چی یه؟ ده‌سته‌یی هه‌ڵبژاردنه‌كانی حزبی كه هه‌موو ده‌زگاكان به سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نوسانه‌وه تا ده‌گاته ئه‌ندازیاران و هونه‌رمه‌ندان و پزیشكان و كرێكاران هه‌ر هه‌موو له‌سه‌ر ئاستی پله‌ی حزبی داده‌رێژرێت. ئه‌وه‌تا دوا هه‌ڵبژاردنی سه‌ندیكای ڕۆژنامه نوسان چی ته‌له‌فوون و ته‌له‌فوون كاری كرا له‌سه‌ر ئاستی حزبه بالاكان كه ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر چه‌ند كوردسی بۆ من و چه‌ندی تر بۆ ئه‌و. . ئه‌ی مامۆستایان؟
تا ئێستا هونه‌ر نه‌بۆته چه‌تری ئاشتی و برایه‌تی و جوانی له‌م وولاته‌ی مندا بۆیه هه‌رچی كاك عه‌دنان كه‌ریم و كه‌مال مه‌حمه‌دو مامۆستا ئه‌حمه‌د سالاری هونه‌رمه‌ند بیڵێت كه‌مه ده‌بێت زیاتر باسی كاره بزێوه‌كانیان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه حزبیانه ڕقیان له خۆیان بێته‌وه.
جوانی وولات له هونه‌ردایه له‌داهێنان دایه كوا هونه‌ر له وولاتی مندا كاتێك وه‌زیره به‌رێزه‌كانمان ده‌ستی بۆ درێژ ده‌كه‌ن؟ وه‌زاره‌تی مه‌ئمووریه‌ت یان وه‌زاره‌تی ته‌مشیه‌یی كاری ئیداری، كام گۆڕه‌پان و دیوار به‌ندی كام سه‌نته‌ری هونه‌ری له لاكۆڵان و شاره‌كاندا كام هۆڵی نمایش كه هه‌روه‌ك مامۆستا ئه‌حمه‌د سالاری هونه‌مه‌ند فه‌رمووی به گڵۆپی سفره‌وه به زبڵ و دیواری ڕووخاوه‌وه ناویان لێ ناوه هۆڵ و ته‌لار؟
كوا بڕیاره‌كانی حكومه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی ئه‌و نوێنه‌ره ده‌زگا هونه‌ریانه كه گه‌نده‌ڵی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن. . ساڵانه به‌سه‌دان قو‌تابی له په‌یمانگاو كۆلیژه‌كان ده‌رده‌چن وه ناویان لێ ده‌نێردرێ هونه‌رمه‌ند كه‌چی نه په‌یكه‌رو نه جوانكاری و نمایشی هونه‌ری نه‌بۆته سومبڵی كوردستانی من كه خۆمان به پێشه‌وای هه‌موو كوردستان ده‌زانین. . به‌رپرسان بۆ ئاره‌زووی تایبه‌تی خۆیان هیچ كات بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه چینێك هه‌یه به‌ڕاستی ناوی هونه‌رمه‌ندی ماندوو نه‌ناسه یان پێشمه‌ری هونه‌رن. . بۆ چه‌ندێك كه سه‌ربه حزبێكن گوڵی سووریا‌ن بۆ داده‌نێن، داواش ده‌كه‌ن ئیوه‌ش وه‌كو ئه‌مان وابن. . بۆ چه‌ندێكی تر به‌هه‌ژاری ده‌مرن و كه‌س نی یه پارچه خامێكی سپیان بۆ بكڕیت. . ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ته‌نها ناون وه تۆمارن له‌ناو ته‌له‌فوون و لیسی پیاوه ده‌سه‌لات داره‌كان ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ئه‌و شه‌وه ده‌نگیان خۆشه بۆ سه‌ركرده‌كان؟ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه ده‌توانن ته‌نها سیمای ئه‌و پیاوانه بناسنه‌وه كه گیرفانیان گه‌رم ده‌كاته‌وه. . ده‌زگای ڕۆشنبیری چه‌ندین ساڵا ده‌بێت بڵێن (انا لله وانا الیه الراجعون) . بۆیه من هیچ كات ناتوانم باسی بكه‌م چونكه نه‌ماوه به‌مانای ووشه. . ئه‌وه‌ی كه ده‌یكه‌ن ئه‌و هیواو ئاواته نی یه وه كو ده‌زگایه‌ك به‌ڵكو له جیهانا ئه‌و چالاكی یه با ڤیستیڤاڵی گه‌رمیانیش بێت یان بادینان بێت ئێمه له شارۆچكه‌یه‌كی بچووكی ئه‌وروپادا ده‌مانگێڕا. . بۆیه سه‌یرو سه‌مه‌ره نی یه بۆ ئێمه كه گروپێك له بولگاریاوه یان له هنده‌وه یان له به‌نگه‌لادیشه‌وه بێت بۆ كوردستان، چونكه ئه‌مانه ئه‌و هونه‌رمه‌نده ناسراوا‌نه نین كه وولاته‌كانیان دانیان پێدا ده‌نێت، به‌ڵكو له‌و جۆره زۆرن له شه‌قامه‌كانی جیهاندا خۆیان پیشان بده‌ن. . كه‌م كوڕی یه‌كانی هونه‌رمه‌ندی كورد زۆرن وه تاڵن وه دژوارن له‌م سه‌رده‌مه‌دا بۆیه من چاوه‌ه‌ڕوان نیم به 50 ساڵی تر بیری لێ بكرێته‌وه تا ئه‌و به‌رپرسه بزنز مانانه ده‌سه‌لات بن و له‌هونه‌ر تێ بگه‌ن یان له‌كه‌لتووری وولاتێكی مێژوودار تێ بگه‌ن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە