چاوی كامیراكان ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای به‌رپرسه حزبی یه‌كانه‌وه‌ن ئه‌وه‌نده سه‌ره‌نج له ڕه‌خنه‌كان و تێڕوانینه‌كان ناگر‌ن. .
له‌م سه‌رده‌م و ڕۆژانه‌ی ئه‌مرۆدا بۆته مۆدێل و باوێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره كه ئه‌گه‌ر چالاكی یه‌كی هونه‌ری یان كه‌لتووری یان ڕۆشنبیری ساز بدرێت ئه‌وا ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای ووته وه‌رگرتن له به‌رپرسه‌كان ده‌كرێت یان ڕاوو بۆچوونی كه‌سایه‌تی یه‌حزبی یه‌كان ده‌رباره‌ی پێشانگایه‌ك یان چالاكی یه‌كی هونه‌ری وه‌رده‌گیرێت له خاوه‌ن پیشانگاكه یان له ڕه‌خنه‌گران یان له توێژه‌ران وه‌ر ناگیرێت وه ئاوڕی لێ ناده‌نه‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌و خاوه‌ن پێشانگاكه‌یه وه ئه‌و مرۆڤه خاوه‌ن بیرۆكه‌كه‌یه، یان ناتوانن په‌یامنێره‌كان بپرسن كێ سه‌ره‌نج و بیر‌و ڕای جیایی هه‌یه ده‌رباره‌ی كاره هونه‌ری یه‌كه وه جۆری كاره‌كه‌و بواره‌كانی وه ناوه‌ڕوه‌كی ئه‌و داڕشتنه به‌چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ئه‌مانه و زۆری تر له تێڕوانینه‌كان له‌و چالاكیانه‌دا ده‌بینین كه له ڕۆژی 26/12/2011 سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان / لقی كه‌ركووك ئامادی كردبوو به‌هاوكاری ده‌زگای خه‌ندان كه پێشانگای هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریست عه‌لی ده‌رویش) ی كرده‌وه، بریتی بوو له ژوورێكی بچكۆلانه تا 30 كه‌سێك ده‌گرت وه پێوانه‌ی هه‌ردوو دیوار ده‌گه‌یشته 4 مه‌تر بۆ تێڕوانین له‌تابلۆكان ئه‌مه‌ش زۆر كه‌مه چونكه مرۆڤ له پێوانه‌یه‌كه‌وه ته‌ماشای تابلۆ ده‌كات یان سه‌ره‌نجی جوانكاری كاره‌كانی تیادا ده‌بینێت، له‌كاتێكدا ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كه‌ركووك هیچ هۆڵێكی هونه‌ری تایبه‌تمه‌ندیمان نی یه له‌ناو شاری كه‌ركووكدا كه پارێزگایه‌كه وه ته‌نها هۆڵی قشڵه‌مان هه‌یه كه مه‌سره‌فێكی زۆری تێدا كرا وه زۆر چالاكی هونه‌ریشی تیادا ئه‌نجام درا، به‌لام له‌ڕاستیدا ئه‌و جێگایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سالانی په‌نجاكان وه شه‌سته‌كان كاتێك كه ده‌زگای پۆلیسی تێدا بوو دوای ئه‌وه كرا به پۆلیس و گرتووخانه، بێگومان تا ئێستاش هه‌روایه وه ڕۆژ به‌ڕۆژیش ژووره‌كانی ده‌گیرێن وه له‌بیرمان نه‌چێت له‌هه‌مان كاتدا مۆزه‌خانه‌ی كۆنی كه‌ركووك بووه، ئه‌وه‌نده‌ی كه شوێنه‌واریكی كۆن و مێژووی یه ئه‌وه‌نده‌ش دووره له ئه‌ندازه‌ی هۆڵی مۆدرنی هونه‌ری بۆ شاره‌كه، زۆر هه‌وڵێش دراوه له‌كاتی خۆیدا بۆ دروست كردنی جێگایه‌ك به‌لام به‌داخه‌وه.
من ده‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ ئه‌و دیارده‌یه كه ئه‌مه ته‌نها جاری یه‌كه‌م نی یه میدیاكان یان كه‌ناڵه ئاسمانی و ناوخۆیه‌كان له‌به‌ر ناشاره‌زایی كادره‌كان وه پسپۆڕیان وه بێ بڕوانامه‌یی یان خول وه‌رگرتن به‌و بیرۆكه‌یه‌وه ده‌چنه ناو چالاكی یه هونه‌ریه‌كان كه به‌دوای به‌رپرسه‌كانه‌وه بن تا كۆتایی ده‌رده‌چن له ناو هۆڵه‌كه، پاشان له پاشماوه‌ی ئه‌و به‌رپرسانه دیدار‌و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵیاندا ده‌كه‌ن كه‌وا ده‌زانن ئه‌وان ئه‌م كاره‌یان ئه‌نجام داوه یان ئه‌وان خاوه‌ن ئه‌م داهێنانه‌ن، ئه‌وانیش له‌به‌ر بێ شاره‌زایی وه بۆ ده‌رچوونیان له‌كه‌ناڵه‌كان و ئێواران خۆیان ببینننه‌وه له‌ناو تیڤی یه‌كاندا زۆر به زه‌وق و شه‌وقه‌وه باس له هونه‌ر له مۆسیقا له شانۆ له سیاسه‌ت له ڕۆمان له بازار ده‌كه‌ن مسر ووته‌نی (بتاع كولو) ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا كه ئێمه زۆر شاره‌زاو مامۆستا‌و لێزانمان هه‌یه، من مه‌به‌ستم له‌هه‌موو به‌رپرسه‌كان نایه‌ت چونكه هه‌ندێكیان به‌ڕاستی شاره‌زان به‌لام شاره‌زا نین له‌هه‌موو شتێك.
من شاره‌زام له‌هونه‌ری شێوه‌كاری یان ڕاگه‌یاندن، به‌ڵام هیچ كات ئاماده نیم باسی مۆسیقا بكه‌م یان شانۆ بكه‌م كاتێك هاوڕێكه‌م له‌ته‌نیشتمه‌وه ڕاوه‌ستاوه، زۆر پێویسته كه‌ناڵه ئاسمانی یه‌كان ستایلی خۆیان هه‌بێت یان تاوێك چاو له‌كه‌ناڵه جیهانی یه‌كان بگرن بزانن ده‌رهێنان و ئه‌نته‌رڤیو یان گۆشه‌ی گرتن چۆن ده‌بێت وه بزانن باسی چی ده‌كه‌ن؟ وه بتوانن له‌ناو هۆڵه‌كه‌دا بگه‌ڕێن به‌دوای شاره‌زاو پسپۆڕدا! شه‌رت نی یه ناسراو بێت! شه‌رت نی یه به‌رپرس بێت! ڕووداوێكی تر هه‌یه ئه‌ویش كه‌ناڵه‌كان ده‌گه‌ڕێن بزان كام حزبه، تا تاكی حزبه‌كه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه باشتره بۆی بدوێ! كه‌ته‌واو بوو له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی حزبه‌كه‌ی خۆی ئه‌وكات به‌دوای نزیكتر ده‌گه‌ڕێت. . با من هیچ لایه‌نێك نه‌بم یان ڕه‌نگی سورو زه‌ردو شین و كه‌سك و شین نه‌بم یان سپی نه‌بم! بۆیه كاتی ئه‌وه هاتووه ئه‌و به‌رپرسیاره ڕاگه‌یاندنانه له‌ناو پارته‌كان به شێوازێكی تر به به‌رگێكی تر بگه‌رێنه‌وه ناو هۆڵ و بۆنه‌كان یان چالاكی یه هونه‌ری یه‌كان، ئه‌گه‌ر ئه‌و پارته‌ی من نه‌بوو ئیدی ئه‌و مرۆڤانه‌ی تر قسه نازانن؟ تێڕوانینیان نی یه؟ كێ ده‌لێت شاره‌زان له‌بواره‌كانی هونه‌ر، كه هونه‌ر بۆ خۆی ده‌ریایه‌كی قووڵ و مانا‌و چمكی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه. . مۆدێلی داوه‌ت نامه‌و هاتنی به‌رپرسه‌كان بۆ سوود وه‌رگرتنی تاك نی یه ئه‌وه‌ی كه من ده‌یبینم به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌یه ئێواره له‌كه‌ناڵه‌كانه‌وه ده‌ربچن وه خۆیان ببیننه‌وه یان سه‌ركرده‌كان بیبینن كه چالاكن وه كاریان هه‌یه.
میدیای كوردی ڕاسته له‌ڕووی ئامێر‌و گواستنه‌وه‌وه شتی باشیان هه‌یه وه ده‌بینم له‌م لاو ئه‌ولا زمانی ڕاگه‌یانیان به‌هێزه وه چالاكه به‌لام زۆریشیان لاوازن له‌ڕووی ئاداو پێداویستی ڕاگه‌یاندنی یه‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێت چاو به كاره‌كانیاندا بگه‌ڕێنه‌وه. . كه‌ناڵه ئاسمانیه‌كان هه‌روه‌ك له‌شاری كه‌ركووك بینم وه‌له هه‌ولێرو شاره‌كانی تریش له زۆر چالاكی هونه‌ریدا ئه‌م ڕه‌فتاره‌یانم بینیوه وه ئه‌مه بۆچوونی ته‌نها من نی یه به‌ڵكو هاوڕێیانی هونه‌ریشم هه‌مان دیده‌و بۆچونیان هه‌یه.
له زۆر چالاكی هونه‌ریشدا كه ئاماده ده‌بن ئه‌وه‌ی كه‌ئاماده‌ی ده‌كه‌ن شه‌و پیشانی ناده‌ن له‌وانه‌یه سیاسه‌تی كه‌ناڵه‌كه‌یان دوور بێت له‌م دیدار‌و گفتوگۆیانه بۆیه گرنگ نی یه وێنه گیراوه یان ئاماده بوون، گرنگ ئه‌وه‌یه ناگونجێت؟
ڕیكلام كردن بۆ هونه‌رمه‌ندێك یان ئه‌وی تر ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا دووره له هه‌ناسه‌ی ڕۆشنبیری یه‌وه چونكه كاره‌كان له‌م وولاته‌دا بۆته میزاج و هاورێیایه‌تی یان ته‌وسیه كردن، له‌كاتێكدا ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ندانی كورد خاوه‌ن چه‌ندین ده‌ست ڕه‌نگینی مێژوویین وه مێژوویه‌كیان هه‌یه وه لاپه‌ڕه‌یه‌كیان هه‌یه له‌تۆمار كردنی هونه‌رو كه‌لتووری ئه‌م شارانه‌دا، كه‌چی به‌هۆی بۆشایی هونه‌ری یه‌وه كه‌سایه‌تی یه‌كی لاوازیان داناوه بۆ به‌ریوبردنی هونه‌ر له‌شاره‌كه‌دا، له‌سه‌ر ئه‌ساسی حزبایه‌تی دامه‌زراوه یان دانراوه وه ڕاگه‌یاندنه‌كان پشت گیری ئه‌م كاره‌ن وه هه‌فتانه ئاگایان له چالاكیه‌كانیانه ئه‌گه‌ر لاوازیش بێت گرنگ نی یه گرنگ ئه‌وه‌یه ئێواره له‌گه‌ڵ چه‌ند براده‌رێك خۆم له‌كه‌ناڵه‌كان ده‌بینمه‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە