مه سه له ی چاك سازی وقه یرانی سیاسی هه رێمی کوردستان به شی یه که م . . . . خدر زوحاك

مه سه له ی چاك سازی له هه رێمی کوردستاندا بووه ته مه سه له   یه کی چاره نووس ساز وبه شێکه له قه یرانی سیاسی کوردی له ئه مڕۆدا، هه ر ئه وچاك   سازیه ش وای کردووه په یوه ندی نێوان ئۆپۆزسێۆن وده سه ڵات په یوه ندیه کی نادروست   بێت وهه ریه ك له ودوولایه نه به چاوی دوژمنکارانه وه له یه کتری بڕوانن، هه رچه   نده کێشه که زۆر له وه گه وره تره وپه یوه ندی هه یه به کورسی ومێزی ده سه ڵاتی   سیاسیه وه چه نده ده سه ڵاتی سیاسی گه نده ڵه ئه وه نده ش به رهه ڵستکارانی ده سه   ڵات که به ناوی ئۆپۆزسێۆنه وه کاری سیاسی ئه که ن وله به رامبه ر قه یرانه سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی یه کانی هه رێمی کوردستاندا چاره سه ریان پێ نیه وناتوانن وه ڵام ده ره وه ی خه ڵکی کوردستان بن .

له ئێستادا گره وه سیاسیه که له سه ر دابه ش کردنی ده سه ڵات وپاره وپولی داهاتی کوردستانه نه ك چاك سازی وله ناوبردنی گه نده ڵی سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی، هه رئه مه ش وای کردووه که ئۆپۆزسێۆن له هه وڵدابێت بۆ دامه زراندنی ده سه ڵاتێکی توافقی سیاسی له نێوان حیزب ولایه نه کوردستانیه کان وگه یشتنی ئۆپۆزسێۆنیش به ده سه ڵاتی سیاسی ئه وکاته کێشه کان چاره سه ربکرێن به بێ ئه وه ی بیرله وه بکرێته وه که ئه مه چاره سه ر نیه وبه شێکه له درێژه پێدانی گه نده ڵی وقه یرانه سیاسیه کانیش قوڵتر ده کاته وه .

یه کێك له گه وره ترین کێشه کان له کوردستاندا تێنه گه یشتنه له دیموکراتی وبیروڕای ئازاد وڕاده ربڕین وبه سیستم کردنی ده زگا ئیداریه کانی حکومه ت وله یه کترترازاندنی حیزب وحکومه ت وده ست تێوه رنه دانی حیزب له کاروباری حکومی وده زگا مه ده نیه کان، دواتریش ڕێك خستنی کۆمه ڵگای کوردی له ڕووی سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی یه وه دیاره ئه م ڕێك خستنه هه روابه قسه نابێت وئه بێت کاری بۆ بکرێت به ڵام له سه ره تادا ئه بێت حیزبه سیاسیه کوردیه کان ئه وڕێك خستنه یان بووێت، من پێم وایه نه ده سه ڵات وه نه ئۆپۆزسێۆن نایانه وێت کۆمه ڵگای کوردی کۆمه ڵگایه کی ڕێك خراوبێت چونکه له به رژه وه ندیاندا نیه هه رئه مه وای کردووه کۆمه ڵگای کوردی به وشێوه یه ی خۆی بهێڵێته وه ودابه ش بکرێت به سه ر چه ند هێڵێکی سیاسی وبه بێ هیچ تێڕوانینێك تاکی کورد بکرێته ده روێشی ئه وحیزب وئه ولایه نی سیاسی ووه ك سۆفی زکری سیاسی سه رکرده کان بکات .

له ناو کورددا ئه وه نده ی که س وسه رکرده کان پیرۆزن ئه وه ند کورد ونه ته وه که ی وپه یامی نه ته وایه تی پیرۆز نین، سه رکرده پیرۆزتره له پیرۆزی هه رئه مه شه وای کردووه نه ته وه ی کورد توشی ماڵ وێرانی وکوردستانیش به ره وکاول کاری بڕوات وله سه ده ی بیست ویه ك دا کورد نه توانێت ببێته خاوه نی ناسنامه ی نه ته وه ی خۆی له وکاته ی ته نانه ت دوژمنه کانیشمان ئه وپێش بینیه ئه که ن وله چاوه ڕوانی تێکۆشانی کورد به رامبه ر ڕزگاری نیشتمانی وسه ربه خۆ بوونی کوردستانن، که چی به پێچه وانه وه سه رکردایه تی کورد له بری چاك کردن وڕێك خستنی ماڵی کوردی واخه ریکی ماڵی دوژمنه کانمانن، به دبه ختی ئێمه له وه دایه دوژمنه کانمان ئه توانن به ناوی جیاجیاوه هه ڵمان بخه ڵه تێنن وئێمه ش وا دروست بوین که بێگانه مان له خۆمان خۆشتر ئه وێت، به رده وام خۆمان به که متر له خه ڵکی ئه زانین، به ڵام ته نها له ناوخۆی خۆماندا یه کترمان قبوڵ نیه و ڕازی نین به ونه زانین وکه سایه تی یه، واتا خۆمان بۆ گیانی یه کتری زۆر ئازاین وبێ شه رمانه ش درێغی ناکه ین له یه کتری کوشتن، دڵنیام زۆر که س بڕواناکات ونزیکیشه ناوناتۆره ی خراپم بخاته دوا به ڵام باشترین به ڵگه بۆ سه لماندنی ئه وقسه یه ی من ئه وه یه مێژوو جارێکی تر بخوێنینه وه وجارێکی تر به ناوئاخنی ڕووداوه کاندا بچینه وه بزانین ئه وه نده ی کورد له ناوخۆی یه کتری دا کوردی کوشتووه ئه وه نده دوژمنانمان کوردیان کوشتووه ؟بابپرسین جینۆسایدکردنی کورد که له لایه ن ڕژێمی صدام حسین بڕیاری له سه ردرا و بووه به شێك له ستراتیژی سیاسی ئه وڕژێمه کێ ئه و بڕیاره ی جێ به جێکرد ؟ له ڕاگواستنه وه هه تا ته عریب وئه نفال وکیمیاباران وهه ڵواسینی هه زاران لاوی کوردوهه ڵه بجه ؟ بابزانین هۆکاری هه موو ئه وانه چی بوون وکێ ئه وفه رمانانه ی ڕژێمی صدام حسینی جێ به جێکرد ؟ من پێموایه مێژوو نوسێك نیه بتوانێت خۆی له قه ره ی مێژووی بزووتنه وه ی ڕزگاری نیشتمانی کورد بدات له وپارچه یه ی کوردستاندا، سه رکرده کانیشمان ڕاست گۆیانه باس له ومێژووه ناکه ن وهه رکه سه و به پێ ی تێڕوانینی خۆی ئه ومێژووه ئه نووسێته وه و خۆی ئه کات به فریشته و به رامبه ره که شی به دێوه زمه، ئه وه ی له هه موو ی سه یرتره ئه وه یه ڕۆژێك نه مان دیت سه رکرده یه ك داوای لێبوردن بکات به تایبه ت له وکاته ی که هه ڵه ی کردووه، ئه زانن بۆ؟ چونکه سه رکرده کانی کورد خۆیان به گه وره تر زانیوه له نه ته وه ی کورد وکوردیش پیرۆزی کردوون به جۆرێك به شێك بوون له شته پیرۆزوده گمه نه کان، هه رئه مه شه کاتێ پیرۆزیه ك بوونی هه یه ونه ته وه یه ك تاپه رستن بڕوای پێ یه تی ناکرێت هه ڵه بکات ئه گه ر هه ڵه ش بکات ئه وا ئاسای یه وناکرێت داوای لێبووردن بکات، هه رکاتێك سه رکرده له سه ر هه ڵه کانی لێپرسینه وه ی له گه ڵ نه کرا ئه وا به وشێوه یه کارله کار ئه ترازێت وه ك ئه وه ی له هه رێمدا ڕووئه دات، له ئه مڕۆدا سه رکرده کانی کوردوسه رکرده ی حیزب ولایه نه سیاسیه کان ئاماده نین له سه ر یه ك مێز کۆببنه وه گره و له سه ر خوێنی هه زاران مرۆڤی کورد ئه که ن، گره وله سه ر ئه وگۆڕه به کۆمه ڵانه ئه که ن که تائێستاش کۆتاییان نه هاتووه و به دوایاندا ئه گه ڕێن، ئه ولووت به رزیه ی سه رکردایه تی کورد به ده سه ڵات دارو به رهه ڵستکاریه وه به شێکه له خیانه تی نیشتمانی، به ڵام چه نده ئه وان به رپرسن دوو ئه وه نده تاکی کورد وله ناویشیاندا ڕۆشنبیره کانی که زۆرینه یان نه ك پێنووسه کانیان به کرێداوه وچاویان له ئاستی ئه وڕاستیانه هه ڵناهێنن به ڵکو دڵ ومێشکیشیان به کرێداوه وبونه ته قوڕی سناعی چۆنیان بوێت ئاوا دروستیان ئه که ن، هه رئه مه شه وای کردووه کۆمه ڵگای کوردی له نێوان حیزب ولایه نه سیاسیه کاندا دابه ش بکرێت وهه رکه سه و له سه ربازگه یه کی سیاسی ببێته سه ربازی شه تره نجه که و له پێناوی به رزکردنه وه ی ناوی سه رکرده کاندا بژین وبمرن، به س نیه ئه و هه موو خوێنه ی که زیاترله ڕووبارێکه و به رده وامیش جه سته ی نه ته وه که مان به ئاش به تاڵ وداڕمان ودواپێکی ماڵئاوای کۆتای دێت وشه قارشه قاری ئه که ن .

                                         کێشه ی گه نده ڵی

گه نده ڵی سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی یه كێكه له گه وره ترین کێشه کانی ئه مڕۆی هه رێمی کوردستان، گه نده ڵی به شێوه یه که ته نانه ت خودی سه رکردایه تی هه ردووحیزبی ده سه ڵات دار باسی لێوه ده که ن وله هه وڵی چاره سه رکردنی دان، به ومانایه ده سه ڵاتی سیاسی له هه وڵی ئه نجام دانی چاك سازی دایه تابتوانێت کێشه ی گه نده ڵی بن بڕ بکات به ڵام سه یره که له وه دایه که تاکوئێستا هیچ جۆره به رنامه یه ك ئاشکرانه کراوه بۆ چاره سه رکردنی ئه م کێشه یه، له هه مه مان کاتدا لایه نی ئۆپۆزسێۆن له گه ڵ ئه وه ی ڕه خنه یه کی زۆریان هه یه له سه رده سه ڵات ومه سه له ی گه نده ڵی به ڵام هه تائێستا به به رچاوێکی لێڵه وه ده ڕواننه مه سه له ی ی چاك سازی وکێشه ی گه نده ڵی سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی هتد له کوردستاندا، به پێچه وانه وه ئۆپۆزسێۆن که خۆی به شێكه له وگه نده ڵیه ی ئه مڕۆی کوردستان هه رئه مه ش وای کردووه ته نها چاره سه ری کێشه سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی یه کانی هه رێم له دابه ش کردنی کورسی ومێزه کانی ده سه ڵات وبوجه ده ببینێته وه وبه رنامه یه کی سیاسی به هێزی نه بێت تابتوانێت ببێته به دیلێکی باش بۆ ده سه ڵاتی سیاسی له کوردستاندا، هه وڵه کانی ئۆپۆزسێۆن وای کردووه که زه مینه ی هێنانه کایه ی ئۆپۆزسێۆنێکی کارا بخاته ژێرپرسیاره وه وجۆری پێك هاته کۆمه ڵایه تیه که ی کوردستانیش به هه مان شێوه ڕێگریه کی تره له به رده م سه رهه ڵدانی به رهه ڵستکارێکی کارامای ده سه ڵات که بتوانێت ده سه ڵاتی سیاسی له ڕێگه یه کی دیموکراتیانه وله ڕێگه ی سندوقه کانی ده نگدانه وه به ده ست بهێنێت وبتوانێت به پێ ی به رنامه یه کی سیاسی کۆمه ڵگای کوردی ڕێك بخات له هه موو ڕوویه که وه وپه یوه ندی نێوان خه ڵك وده سه ڵات به شێوه یه کی ئاسای وه ربگرێت وچاوی لێبکات وڕێز له ئیراده ی خه ڵك بگرێت له وکاته ی که خه ڵك ناڕازی بوونیان به رامبه ر بڕیاره سیاسی وئابوری یه کانی ده سه ڵات به رزده که نه وه وڕه خنه یان لێده گرن، به جۆرێك دیموکراتیه ت وسیستمی دیموکراتی بکه ن به شێوازێكی ژیانی ڕۆژانه ی خه ڵك، نه ك وه ك ئه ودیموکراتیه ڕه نگاوڕه نگه ی که ئه مڕۆکه بانگه وازی بۆ ده کرێت، یه کێك له کێشه گرنگه کانی کۆمه ڵگای کوردی مه سه له ی ناوناوداریه تیه به وشێوه یه ی ڕێگه له به رده م ئه وانه دا واڵایه که خاوه نی پایه کی کۆمه ڵایه تین وناوناوبانگیان هه یه له گه ڵ ئه وه ی که بیست ویه ك ساڵ تێده په ڕێت له سه رفه رمان ڕه وای کوردی له هه رێمی کوردستان وله دایك بوانی ساڵانی ٩١ئێستاکه خاوه نی بڕیاری تایبه ت به خۆیان وماڤی ده نگ دان وخۆپاڵاوتنیان هه یه وبه پێ ی یاساکانی ئه حوالی مدنی، که چی هه تائێستا هه رێمی کوردستان وکۆمه ڵگای کوردی کۆمه ڵگایه کی ڕێك نه خراوه چ لگه ڕووی ژماره ی دانیشتوان وپیشه وداهاته وه به وپێیه ش ده سه ڵات دارانی سیاسی چ له حیزب وحکومه ت نازانن ژماره ی دانیشتوانی هه رێمی کوردستان چه نده وداهاتی تاکێك له وهه رێمه دا چه نده وژماره ی جوتیاروخاوه ن پیشه کانی ده ست وکاسبکاروکرێکاروبازرگان هتد چه ندن ؟جگه له مانه ش هه رێمی کوردستان خاوه نی پلانی خۆی نیه بو ڕێك خستنی بازاڕوبه رهه م هێنان وداهێنان وداڕشتنی به رنامه یه ك که ئابوری نیشتمانی پێك بهێنێت وکۆمه ڵگای کورد له مه ترسی یه کانی ده رودراوسێ بپارێزێت، هه تاکوئێستاش ڕۆژانه به شاهیدی هه موومان به ده یان تۆن خۆراکی به سه رچوو وداوده رمان ئه سوتێنرێت ئه مه ش ئه وه ده سه لمێنێت که هیچ جۆره چاودێریه ك نیه له سه ر ئه وکاڵایانه ی دێنه هه رێمی کوردستانه وه جگه له مه ش ئه وکاره زیانێکی ئابوری زۆری به دواوه یه، جگه له مانه ش بازاڕی ناوخۆی کوردستان هیچ جۆرێك پێناسه ی ناکرێت چونکه بازاڕێکی ناڕێكخراوبێ سه روبه ره یه.

گه نده ڵی به جۆرێکه هه موو لایه نێکی ژیانی تاکی کوردی گرتۆته وه وبه شێك سودمه ندن له وگه نده ڵیه ی کوردستان وبه شێکی زۆریش ماڤه کانیان خراوه ته په ڕاوێزه وه وهه ندێ جاریش ناچارئه کرێن بێده نگ بن له به رامبه ر داواکاریه کانیان له به رامبه ر هه ندێ ده سکه وتی که سی، ئه مه ش به شێکه له ده ست تێوه ردانی حیزب له کاروباره کانی حکومه ت به شێوه یه ك جیاکردنه وه ی ده سه ڵاتی حیزب وحکومه ت کارێکی ئه سته مه ئه مه ش وای کردووه حیزبه سیاسیه کان ئیمتیازی ئه ندام ولایه نگرانی خۆیان بده ن له ناوحکومه ت به وشێوه یه ش ئه وانه ی موچه له حکومه ت وه رده گرن ژماره یان نیوه ی دانیشتوانی کوردستانه جگه له وه ی که ساڵانه به ده یان ملیار دۆلاربێسه روشوێن ده کرێن وکه س نازانێت ده چنه سه رژماره بانکی کام به رپرسی حیزبی، هه موو هۆکاریه کانیش ئه وه یه که ده زگایه کی چاودێری ئابوری نیه تابزانێت داهاتی تاکێك چه نده، ئه گه رچی هه ندێ جار له هه ندێ شوێندا به رچاومان ده که وێت ئه وبه رپرس وفلان به رپرسی تر باس له به رزبوونه وه ی داهاتی تاك ده که نه وه به بێ ئه وه ی بزانن ژماره ی دانیشتوانی هه رێمی کوردستان چه نده ؟

هه موو ئه وقه یرانانه ش هۆکاره که یان ئه گه ڕێته وه بۆ ئه وتێکه ڵاوبوونه ی حیزب وحکومه ت به یه کتری وباری سیاسی کوردستان، پێك هاته سیاسیه که ی ئه وحیزب ولایه نه سیاسیانه ی که له کوردستاندا هه ن وهه موو ئه وانه ش به رئه نجامی ئه وعه قڵیه ته کۆمه ڵایه تیه یه که تاکی کورد به رهه می هێناوه وکۆمه ڵگا خاوه نیه تی چونکه ده سه ڵاتی سیاسی وحیزب ولایه نه سیاسیه کان کوردستان به رهه می فکری سیاسی کۆمه ڵگای کوردین .

به بڕوای من گه نده ڵی له کوردستاندا ته نها باری ئابوری ودابه ش کردن وسه رف کردنی بوودجه نیه، به ڵکو گه نده ڵی سیاسی یه کێکه له دیارترین وبه شێکه له هۆکاری دروست بوونی ئه وباره ناله باره ی کوردستان له نه بوونی دادوه ری کۆمه ڵایه تیه وه تاده گاته کێشه سیاسیه کانی نێوان لایه نه سیاسیه جۆربه جۆره کاندا، به تایبه ت له کوردستاندا حیزب ولایه نه سیاسیه کان به شێکن له حیزبی ته قلیدی کۆنینه وکاتیان به سه رچووه وناتوانن خۆیان نوێ بکه نه وه هه رچه نده ئیدعای ئه ونوێ بوونه وه یه بکه ن وبه ناوی جۆراوجۆر پێناسه ی سیاسیانه ی خۆیان بگۆڕن، ئه وه ی که پێویسته بۆ گۆڕینی باری سیاسی له کوردستاندا ئه وه یه له جێگه ی ئه وحیزبه ته قلیدیه ماوه به سه رچوانه دا حیزبی سیاسی تر پێك بهێنرێن له ونوخبه ڕۆشنبیره ی که ئه مڕۆ له مه یدانی سیاسی کوردستاندان وبه شێك نین له وگه نده ڵیه سیاسی وئابوری وکۆمه ڵایه تی وڕۆشنبیری یه ی ئه مڕۆ ودرێژه پێده روله به رگره وه ی میژوو نین، تابتوانرێت هه رێمی کوردستان له قه یرانی سیاسی ڕزگاربکرێت وکوردببێته خاوه ن پێناسی ڕاسته قینه ی خۆی وهه موومان یه ك جۆر پێوه ری یاسای وپێناسی یاسایمان هه بێت، یاساسه روه ربکرێت .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.