کاتی ئه وه هاتووه به ده نگ بێم . . . خدر زوحاك

زۆر جار هه وڵم ئه دا بابه تێك له سه ر ئه وکێشه یه   بنووسم به ڵام چونکه ڕه خنه گرتنه که م له سه ر کێشه یه کی خۆم بوو په شیمان ئه   بوومه وه وبراده رێکی نووسه ریشم ده ست نه که وت که ئه وبابه ته بنوسێت وبڵاو ی   بکاته وه، له دواجاریش دا ناچاربووم به ده نگ بێم به تایبه ت له وکاته ی که منیش   هاووڵاتیه کی ئه ونیشتمانه م که ناوی کوردستانه وبه پێ ی توانای خۆم له زۆر بواردا  هه وڵم داوه خزمه ت به دۆسیه ی نه ته وه که م بکه م وبه درێژای ته مه نیشم له ڕیزی نه ته وه که مدا بووم وهیچ کاتێ بیرم له وه نه کردۆته وه که خیانه ت به دۆسیه ی ئه ونه ته وه بکه م وببمه مه ترسی له سه ر ستراتیژی نیشتمانی کوردستان، زۆرجار بێده نگی له سه ر ماڤه کانمان ده بێته هۆی له ده ست دانی ئه وماڤانه، وله بیر چوونه وه یان به داخه وه به رپرسه کورده کان به ویژدانه وه کاره کانیان جێ به جێناکه ن وته نها وه ك جێگر شوێنه کان پڕده که نه وه، لێره مه به ستم هه موو ئه وبه ڕێزانه نیه چونکه که سانی واش هه ن که ئامانج وهیوایان خزمه ت کردنی ئه ونیشتمانه یه به ڵام ژماره ی ئه وهاوڕێیانه زۆر که مه بۆ یه ئه مڕۆ من دێنێته ده نگ .

له سه ردانێکی به ڕێز مامۆستا جه مال هه ڵه بجه ی که ئه وکات به رپرسی مه ڵبه ندی ده ره وه ی یه کێتی نیشتمانی کوردستان بوو، بۆ ووڵاتی یۆنان که ئامانجی سه ردانه که ی ڕێك خستنه وه ی کۆمیته ی ده ره وه ی یه کێتی نیشتمانی کوردستان بوو له یۆنان، مامۆستا جه مال پێ ی ووتم خدر زوحاك تۆ سه ربازێکی وونی، له ڕاستی دا ڕاستی ئه کرد من سه ربازێکی وونی کورد بوومه به تایبه ت هه موو ئه وکارانه ی که بۆ میلله ته که م کردوومن که س پێیان نازانێت، من نامه وێت که س سوپاسم بکات هه رچیه کم کردووه وئه یکه م بۆ ئاسوده بوونی ویژدانمه به ڵام خۆشه کاره کانی منیش وه ك سه روه ریه ك باس بکرێن وڕێزم لێ بگیرێت شانازی ئه که م که توانیومه خزمه ت به نه ته وه که م بکه م چونکه من خۆم به قه رداری کورد ئه زانم وکڕنۆش بۆ کوردبوونم ئه به م هه رئه م بڕوابوونه شم وای کردووه که له وماوه یه ی چاره نووس له ووڵاتی یۆنان هێشتبوومیه وه نزیکه ٤٢ په نابه ری کورد که به ڕووداوی جۆراوجۆر گیانیان له ده ست دابوو بنێژم وه یان ته رمه کانیان بنێرمه وه کوردستان، له هه مان کاتدا زمانحاڵێکی باش بم له سه ر ماڤی په نابه ره کورده کان له و ووڵاته وله ڕێگای ده زگاکانی ڕاگه یاندنی یۆنانیه وه هه وڵ بده م باشتر دۆسی نه ته وه ی کورد بناسێنم ئه گه رچی یۆنانیه کان باشترین دۆستی کوردن وکورد به نه ته وه یه کی باش ئه ناسن وڕێز له خه باتی نیشتمانی کورد ئه گرن، هه رچه نده مه سه له ئ عبدالله ئۆجالانی سه رکرده ی پارتی کرێکارانی پی که که ئه وپه یوه ندیه ی تاڕاده یه ك گۆڕی وساردیه کی خستنه نێو ئه وپه یوه ندیه وه به تایبه ت له ڕووی سیاسیه وه وڕای به شێك له یۆنانیه کانی گۆڕی، به ڵام کاریگه ری نه بوو له سه ر ڕای گشتی یۆنانی، ئه مه ئه توانرێت له ووتارێکی تردا باس له وپه یوه ندیه بکه م، ته نها مه به ستم ئه وهه ڵسوڕانه یه که که سانێك هه ن سه ری کۆلایه کیان بۆکورد هه ڵ نه پچڕیووه به ڵام له لایه ن حیزبه کانیانه وه باسی زۆریان له سه رده کرێت وبه پاڵه وان ئه ژمێردرێن، یه کێك له چاوپێکه وتنه کانی کوردسات له ڕابردوودا سه رنجی ڕاکێشام ئه ویش ناشتنی کوڕێکی کورد بوو به بێ ناونیشان، که چی من ته نها له ڕووداوه که ی سۆپه رفاست دا ١١کوڕی کورد وژنێکم ناشت له گۆڕستانێك که تایبه ت بوو به کورده کان جگه له وپه نابه رانه ی تر، زۆرکه سیش شایه تی ئه مه ن ته نانه ت که ناڵه کانی ڕاگه یاندن له جیهان وله کوردستاندا، ئه مکارانه ش به هاوکاری کۆمه ڵێك کوڕی به ئه مه ك ودڵسۆزی کورد وهاوکاری کردنی که سایه تیه یۆنانیه کان به تایبه ت که وژنه ی که به دایکی کورده کان ناونرابوو، له ڕاستیدا خاتوو ثێۆنی ساکه لاری که ژنی یه کێك له شۆڕش گێره کۆمۆنیسته کانی یۆنانی بوو وله لایه ن ڕاست ڕه وه کانه وه وله سه رده می پاپاذۆپولۆی دکتاتۆری یۆنانیه وه له ژێرئه شکه نجه گیانی له ده ست دابوو، وه ك جگه رگۆشه کانی خۆی سه یرئه کراین وله ویژدانی ئه وژنه دا له دایك ببوین هه ربۆیه کورده کان به ناوی دایکی کورد بانگیان ئه کرد که ئه وناوه پڕبه پێستی خۆی بوو، به هاوکاری نیکۆس لازه روو که یه کێك بوو له پزیشکانه ی دکتۆره بێ سنووره کان ونیکۆس چوکه لی یه کێك بوو له پارێزه ره باشه کانی پاتراو له ئێستاشدا ئه ندامی په رله مانی یۆنانه وغه سپه ریناتۆس که ئه ندامی لیژنه ی پارێزگای پاترابوو، پاپائێرمۆلاوس یه کێك بوو له وپاپا خێرخوازانه ی که هاوکاری بۆ هه موو میلله ته لێقه وماوه کان ئه ناردو که نیسه ی ئایۆسۆڤیای شاری پاترای کردبووه ناوه ندێکی کۆکردنه وه ی هاوکاری یارمه تیه مرۆیه کان بۆ عراق وسربیاو ئه فغانستان وهتد وده یانی که سایه تی تری ێۆنانی بۆ هاوکاری کردنی په نابه ره کورده کانی یۆنان که له بارێکی خراپ دابوون وهه تائێستاشی له گه ڵدابی حکومه تی یۆنانی ووه ڵام پێده ره وه ی په نابه ران نیه ویه کێك له خراپترین ووڵاته به رامبه ر به که یسی په نابه ران .

ئه وه ی من له و ووڵاته داو له شاری پاتراکردوومه به ته حه داوه ئه یڵێم کام له نوێنه رانی حیزب ولایه نه سیاسیه کورده کان کردوویانه له کاتێكدا من ته نها کرێکارێك بووم وبه ڕه نجی شانی خۆم خۆم ژیاندووه و وه ك کارو پیشه ئاسنگه ری وئیشی ئه له منیۆمم کردووه نه ك ئه وه ی من هیچ په یوه ندیه کم هه بووبێت به مه سه له ی کاری نایاسایه وه یان باشتر وایه بڵێم قاچاغ چیه تی، جگه له وه ش من یه کێك بووم له پێشمه رگه دێرینه کانی یه کێتی نیشتمانی کوردستان وله سه رده می به عس دا کاتێ قوتابی بووم له قۆناغی سێ هه می ناوه ندی وه ك ئه وه ی یه کێك له هیواکانم ئه وه بوو په یمانگای هونه ره جوانه کان له سلێمانی ته واو بکه م وئه وئاواته م هاته دی وله په یمانگای هونه ره جوانه کان وه رگیرام، به ڵام ئه وه زۆری نه خایاند که به هۆی سوربوونی حیزبی به عس له سه ر به به عسی کردنم ناچارکرام ئه وشوێنه جێ بهێڵم بۆ ئه مه ش ئه توانن له به دیعه دارتاش ومامۆستا ئه نوه رقه ره داغی وعلی جۆڵا بپرسن بزانن ئه وکاته وله ساڵی ١٩٨٣ تاکه خوێندکاربووم که له په یمانگا ده رکرام وگه ڕامه وه بۆ ئاماده ی قه ڵادزێ، به هه رحاڵ به هۆی بوونی په یوه ندیم به ڕێك خستنه کانی کۆمه ڵه ی ڕه نجده رانی کوردستان له وکاته دا دواتر په یوه ندیم کردووه به یه کێتی نیشتمانی کوردستان و وه ك پێشمه رگه یه ك له پێناوی کوردستان وکوردبوونمدا تێکۆشاوم .

ئه وه ی لێره دا بۆ من جێگه ی داخه ئه وه یه که من له ساڵی ٢٠٠٨ وه ناسنامه ی پێشمه رگه دێرینه کانم هه یه وئه وناسنامه یه ش وه ك وه فایه ك هه قه باسی بکه م که ئازایه تی ووه فاداری هاوڕێی خۆشه ویستم کاك شێەکۆی شێخ نوری بوو ده نا ئه ویشم نه ده بوو، ئه وه شیان به ڕه وانه ده بینیم، وه فارداری له ئێستادا وله کوردستان زۆر که م بووه به تایبه ت له نێو هاوڕی دێرینه کان وئه وانه به رپرسێتی کارێکیان که وتۆته ئه ستۆ به ڵام کاکه شێرکۆی هاوڕێم یه کێکه له وکه سانه ی که تائێستاش مانی هاوڕێ یه تی ئه زانێت نه ك ته نها به رامبه ر به من به ڵکو به رامبه ر به هاوڕێکانی تریشی ومن له خۆمه وه ئه وه ناڵێم،

بابێنه وه سه ر ئه سڵی مه سه له که، من نامه وێت که س پاداشتم بکات له سه ر بڕواو ئایدیاکه م به ڵام کاتێ به گشتی ئه مه ده کرێت وده سه ڵاتی سیاسی پاداشتی پێشمه رگه دێرینه کانی ئه کات با هه موو مان وه ك یه ك وابین، نه ك من تائێستا یه کێتی هیچ شتێکی بۆم نه کردووه نه ك وه ك پێشمه رگه ی دێرین ونه وه ك لایه نگرێك وئه ندامێکی هه ڵسوڕاوی ئه وحیزبه کوردیه، زۆرم هه وڵ دا له په یوه ندی کردنم به به رپرسانی باڵا به ڵام دیاره ئه وکاره ئاسان نیه، به داخه وه کاك جه میل هه ورامی به رپرسی کۆمه ڵه ی پێشمه رگه دێرینه کان که ئیمه یڵێکم بۆ ناردبوو وه ڵامی نه دامه وه، به تایبه ت سه باره ت به زربوونی چه ندجارێك له لایه ن هاوڕێ یه کی به رپرس له پێشمه رگه دێرینه کانی ئه وروپا که تائێستانازانم بۆچی وهۆی چیه ئه ومعامه له یه ی من به ته نها بزر ئه بێت نه ك ته نها جارێك به ڵکو چه ند جارێك، له هه مان کاتدا کاتێ زانیم کاك جه میل هه ورامی وه ڵامم ناده ته وه هه وڵمدا په یوه ندی بکه م به کاك ئازاد جندیانی وه به رپرسێك ووه ك که سێکیش که چه ندجارێك به یه که وه قسه مان کردبوو به تایبه ت له سه روعه دی ڕووخاندنی صدام دا که به په یوه ندی ته له فۆنی سه باره ت به ڕه وشی عراقی وکوردستان چاوپێکه وتنم له گه ڵ کاك ئازاد ودکتۆر فٶاد معصوم دا سازکردبوو، به ڵام دیاربوو کاك ئازادیش وه ڵامی نه بوو هه ربۆیه منیش به ناچاری په نام برده به رنوسین وهه وڵم دا به شێك له ده رده دڵی خۆم به ده ربنێم به داخه وه یه کێتی نیشتمان کوردستان وه ك ده سه ڵات وحیزبه که ی پاپه ندریۆی لێهاتووه ئه بێت ته نها کێشه کان بڵاوبکرێنه وه ئه وکات گوێیان لێبگرێت ئه گه رگوێشیان لێبگرێت .

له گه ڵ ئه مه شدا من به بێ منه ته وه ئه ڵێم هه رکه سێك ئه وه نده ی تۆزقاڵی قسه ی هه یه له سه رمن به به ڵگه وه وبه ناو وناونیشانی خۆیه وه من ئاماده م ملم له داوێ باریکتره وله هه مان کاتدا پێمنه تیشم له یه کێتی نیشتمانی کوردستان وهه موو حیزب ولایه نه سیاسیه کانی کورد له فلسێکه وه هه تا دوای من خاوه نی گۆڕێك زه وی نیم وشانازیمه که خاوه نی خۆمم وبێمنه تیشم لێیان ئه گه رسبه ی بڕیاربده ن هیچم پێ نه ده ن، تائه وکاته ی له کێسه که م ئه پرسنه وه وڕێز له ئیراده وماڤه کانم ئه گرن .