به هاری عه ره بی به شێکه له ستراتیژی سیاسی وسه ربازی ئه مریکایه کان له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست وئه فریقیادا. . . . خدر زوحاك

 ئه مریکایه کان له وه بێزاربوون بۆ هه موو جێ به جێ   کردنی ستراتیژێکیان له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست دا ڕووداوێك دروست بکه ن وله ڕێگه ی ئه   وڕووداوه وه خۆیان بخزێنه ناو یه وه به ئامانجی جێ به جێکردنی ستراتیژی درێژ خایه   نه ی خۆیان که ئه ویش ئامانجه کانی سودێکی زۆری سیاسی وئابووری به دواوه یه وبه   شێکه له پاراستنی ئاسایشی نه ته وه ی ئه مریکا  .

ئه گه ر له کۆندا شه ڕی ئێران عراق به هۆی هاتنه سه رته ختی ئیمام خومه ینی بووبێت وبه شێك بووبێت له گۆڕانی ستراتیژی ئه مریکا له به رامبه ر ئێراندا، به وئامانجه ی یه کێتی سۆڤیه ت بروخێنێت وه یان لاوازی بکات ودواتریش شه ڕی کوه یت وهێرش بردنه که ی صدام حسین بۆ داگیرکردنی کوه یت به شێك بوبێت له ستراتیژی ئه مریکا به ئامانجی خۆخزاندنه ناو که نداوی عه ره بی وناچارکردنی ووڵاتانی که نداو له داواکردنی هاوکاری ئه مریکاو هاوپه یمانه کانی بۆ ڕزگاربوون له شه ڕانگێزی صدام، هاوکاری کردنی ئه مریکایه کان بۆ شۆڕش گێڕه کانی ئه فغانستان ودروست کردنی بزووتنه وه ی طالیبان له به رامبه ر یه کێتی سۆڤێت وهاوکاری کردنی سه ربازی وزانیاری سه ربازی وماددی له لایه ن ئه مریکایه کانه وه له پێناوی ده رکردنی هێزه کانی یه کێتی سۆڤیه ت له خاکی ئه فغانسات و وه رگرتنی کورسی ده سه ڵات له لایه ن تێکۆشه ره ئیسلامیه کانه وه وبه ڕێوه بردنی ووڵات له لایه ن ئه وانه وه ودروست کردنی ڕێکخراوی القائیده له لایه ن سی ئای ئه یه وه به ئامانجی به کارهێنانی بۆ ڕێگه خۆش کردن وچوونه ناوه وه ی ئه مه ریکایه کان چ له ڕووی سه ربازی وه یان هه واڵگری بێت وه یان له پێناو ڕزگارکردنی ئه و ووڵاته له لایه ن ئه مریکایه کانه وه بێت وه ك ئه وه ی له عراق دا بینیمان وئه نجامه که شی ئه وته نگژه سیاسیه ی ئه مڕۆکه یه که ناوچه که ی کردۆته به رمیلێك له بارووت وهه رکاتێك بته قێته وه ئه وا ئه ته قێته وه وپرنچکه ئاگره کانی زۆر ناوچه ئه گرێته وه به تایبه ت ناوچه ی که نداو، عراق، ئێران وسوریاو تورکیاو هه ندێك ووڵاتی تری وه ك لبنان وئۆردن وهتد .

بۆ به دیهاتنی ئه م ته نگژه سیاسیه ی که ئه مڕۆکه ناوچه که ی گرتۆته وه ئه مریکاو هاوپه یمانه کانی پاره وپولێکی زۆریان خه رج کردووه وژیانی خه ڵکێکی زۆری خۆیانیان خستۆته مه ترسی یه وه وقوربانی گیانی زۆریشیان داوه، که ئه م زیانه ش بۆ ئه مریکایه کان به زۆر مه زه نده ده کرێت، هه رئه مه شه وای کردووه له ئه مڕۆ به دواوه ئه مریکایه کان هه وڵی دروست کردنی ڕووداوه کان نه ده ن وسیناریۆی ڕووداوه کان نه نووسنه وه چونکه ئه وسیناریۆیانه ی ئه مریکا زۆرجار به درۆ خراونه ته وه وئه نجامه که شی ئه وه یان ده رخستووه که ئه مریکایه کان خۆیان نوسه روداڕێژه ری ڕووداوه کان بوون له پێناو به ده ست هێنانی ڕای گشتی ئه مریکی وجیهانی، له وسیناریۆ یانه ی ئه مریکا ڕووداوی ١١ی سێپتێمبه ربوو له کاتێك دا پسپۆره ئه ڵمانیه کان سه باره ت به که وتنی ئه م دوو کۆشکه هه وریانه ڕاستیه کان ئه ڵێن وئه وه ده رده خه ن، ئه مریکایه کان خۆیان له پشت ئه م ڕووداوه بوون، هه روه ك وێنه که ی بن لادن ودوای ئاشکرابوونی له لایه ن پسپۆڕان وشاره زایان له بواری فۆتۆ شۆپه وه وده رکه وتنی ئه وکاره ی ئه مریکایه کان دووربونی له ڕاستی یه وه .

له ئێستادا ئه مریکایه کان سه رکه وتنێکی به رچاویان به دیهێنا سه ره تا له له ناوبردنی ئه ودکتاتۆرانه ی که هه ندێ جار له به رامبه ر داواکاریه کانی ئه مریکاو هاوپه یمانه کانی که م ته رخه م بوون وئاماده نه بوون گوێڕایه ڵی ئه مریکاو هاوپه یمانانی بن، ئه گه رچی شۆڕشی خه ڵك هه موو ووڵاته کانی نه گرتۆته وه و به شێك له ودکتاتۆرانه کاری تریان پێسپێردراوه له لایه ن ئه مریکایه کانه وه ودڵنیاکراونه ته وه که کورسیه کانیان پارێزراو ئه بێت ئه گه ر سیاسه ته کانی ئه مریکا جێ به جێ بکه ن، ئه و ووڵاتانه ی که به هاری عه ره بی وه ك ئه وناونانه ی ئۆباما به ئه م ڕاپه ڕینانه ی هه ڵبژارد تێیاندا به دیهاتووه به شێك نیه له ئامانجه کانی سه رجه م خه ڵکی ئه و ووڵاتانه، هه رچه نده سیستمه سیاسیه کان ڕوخێنران ەدکتاتۆره کان یان هه ڵاتن وه یان کوژران ویان ڕووبه ڕووی دادگابوونه وه، به ڵام کێشه که له وه دایه کاتێك گۆڕان له و ووڵاتانه ڕووئه دات، به شێك ئه بێت له گێڕانه وه ی مێژوو وجارێکی تر دووباره بوونه وه ی ئه ومێژووه ی که زۆرینه ی خه ڵکی ئه و ووڵاتانه به شانازیه وه باسی لێوه ده که ن، له ئێستادا ئیسلامیه کان له میسروتونس ده سه ڵات ده گرنه ده ست، ئیسلامیه کان چ ئه خوان وه یان سه له فیه کان زۆرترین ده نگیان هه یه به ڵام ئایه ئه م بزووتنه وه ئیسلامیانه ئه توانن دادوه ری کۆمه ڵایه تی وسیستمی دیموکراتی به دیبهێنن یان جارێکی تر ئه بێت به هارێکی تری عه ره بی ده ست پێبکاته وه به تایبه ت له ووڵاتانه ی له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست وئه فریقیادا بوونیان هه یه هه رله دروست بونیانه وه هه تاکو ئه مرۆ ته نها یه ك جۆرسیستمی سیاسی فه رمان ڕه وای کردووه وبه هه مان شێوه ش له ئه مڕۆدا دوباره ئه بێته وه له گه ڵ ئه وه ی که ئه و ناوچه یه پڕه له نه ته وه جیاوازه کان وئاین وکه لتوورو فه رهه نگه کان وبه شێکی زۆر له ونه ته وانه وئاین وکه لتوورانه له هه موو ماڤه کانیان بێ به شکراون وبه رده وامیش له لایه ن ڕژێمه دکتاتۆریه کانه وه ڕاوه دوونراون به وناوه ی که مه ترسیان هه یه له سه ر ئاسایشی نه ته وه ی ئه و ووڵاتانه وه یان مه ترسیان هه یه له سه ر ئاسایشی نه ته وه ی عه ره ب، هه رچه نده ئه گه ر بگه ڕێنه وه بۆ مێژوو ئه و ووڵاتانه دورونزیك په یوه ندیه کیان نیه به عه ره به وه وله ڕێگای ئاینی ئیسلامه وه به عه ره ب کراون به تایبه ت له سه رده می فتوحاتی ئیسلامی دا وداگیرکردنی ئه و ووڵاتانه له لایه ن سوپای ئیسلامه وه وبڵاوکردنه وه ی ئاین وزمانی عه ره بی وکه لتوری عه ره بی وئیسلامی له م ووڵاتانه دا وبه شێك له هاووڵاتیانی ئه م ووڵاتانه مل که چبوونی خۆیان بۆ سوپای ئیسلام ڕه ت کردۆته وه و هه وڵی پاراستنی ئاینه کانی خۆیان داوه، له وانه ش یه هودیه کان ومه سیحی وسابیئه ویه زیدی وزه رده شتی وهتد

ئه گه رچی ئاینه کانی خۆیان جێ به جێ ده که ن به ڵام نه یان توانیوه خۆیان له و که لتوورو زمانه تازه یه بپارێزن که له گه ڵ هاتنی ئیسلام بڵاو کراوه ته وه له وکاته ی ئیسلامیه کان خاوه ن ده سه ڵاتی سیاسی بوون، له ئێستاش دا ودوای ١٤ سه ده جارێکی تر ئیسلامیه کان ده گه ڕێنه وه مه یدانی سیاسی وده سه ڵاتی سیاسی ده گرنه ده ست، له ئێستادا جیاوازیه کی زۆری سیاسی وکۆمه ڵایه تی وئابووری هه یه چ له ڕووی ژماره ی دانیشتوان وباری ئابوری وچ له ڕووی پێشکه وتنی ته کنه لۆژیاوبه ره وپێش چوونی فکری مرۆڤ له هه موو ڕوویه که وه هه ربۆیه ده سه ڵاتی ئیسلامیه کان له ئه مڕۆکه دا ته نگژه یه کی تری سیاسیه ڕووبه ڕووی کۆمه ڵگا ئاڵۆزه که ی ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست ده بێته وه به به تایبه ت له ڕووی سیاسیه وه وله باری به یه که وه ژیاندا له وناوچه یه دا له نێوان ئاین جیاوازه کان ومه زهه به جیاکان وه ك شیعه وسننه که کێشه یه کی مێژووی له نێوانیاندا چ له ڕووی ئاینی یه وه بێت وه یان له ڕووی شه ریعه ت وجێ به جێکردنی بڕگه کانی ئاینی ئیسلام بێت، به یه که وه ژیان وسیستمی دیموکراتی ڕاسته قینه وسه روه ری یاساو به مه ده نی بوونی کۆمه ڵگا یه کێکه له وته نگژه سیاسیانه وهیچ کاتێك ئیسلامیه کان چ ئه خوان المسلمین وه یان سه له فیه کان باوه ڕیان پێ ی نیه وهه وڵ ئه ده ن ووڵاته کانیان به دوربگرن چونکه تێڕوانینی ئیسلامیه کان به هه موو تێڕوانینه جیاوازه کان بۆ سیستمی دیموکراتی وکۆمه ڵگای مه ده نی تێڕوانینێکه به که لتووری ڕۆژئاواو دژ به که لتوری ڕه سه نی خۆیانی ده زانن وبه مه ترسیه کیشی ئه زانن له سه ر ئیسلام وئاینی ئیسلام وکه لتورو داب ونه ریته ئیسلامیه کان که واته دیموکراتیه ت وسیستمی دیموکراتی له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست دا ئه سته مه وهیچ کات له سه رده ستی سه له فیه کان به دی نایه ت، ئه مه ش واده کات جارێکی تر ماڤه ئازادیه کانی تاکی کۆمه ڵگا ڕووبه ڕووی فشارومه ترسی ببێته وه، هاتنه وه ی ئیسلامیه کان بۆ سه رکورسی سیاسی له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست وهه ندێ ووڵاتی ئه فریقیادا به شێکه له ستراتیژی ئه مریکاو پاراستنی به رژه وه ندی ئه مریکاوجێ به چی کردنی ستراتیژی ڕۆژهه ڵاتی نوێ، ئه م ستراتیژه نوێ یه ی ئه مریکا واده کات ناوچه که له به رده م شه ڕێکی نوێ دا خۆی بدۆزێته وه به تایبه ت به ریه ك که وتنی شیعه وسننه وهه وڵ دان بۆ که م کردنه وه ی ده سه ڵاتی سیاسی ئێران له ده ره وه ی سنوری کۆماری ئیسلامی داوجارێکی تر دابه ش کردنه وه ی ناوچه که به سه ر چه ند ووڵاتێکی بچوك دا ودابه ش کردنی ئه و ووڵاتانه له ناوخۆیاندا به سه ر نه ته وه جیاجیاکان وئاینه جیاوازه کان ومه زهه به کان ئه مه ش واده کات گرنی زۆرێك له و ووڵاتانه نه مێنێت له ناوچه که دا به هۆی گه وره ی جوگرافیای وژماره ی دانیشتوان وباری ئابووری، که م کردنه وه ی ئه ودژانه ی که به ناوی عروبه وئیسلامه وه له هه وڵ دابوون دژایه تی ڕۆژئاواوسیستمی سیاسی ڕۆژئاوای بکه ن .

لێره دا ئه بێت ئه وه ش بڵێن که پاراستنی ئیسڕائیل یه کێکه له هۆکاره سه ره کیه کانی ئه مریکاو هاوپه یمانانی وبه گژ یه کتر داکردنی هه ردوو مه زهه بی شیعه وسننه له ناوچه که داو له ناوبردنی ده ست تێوه ردانی کۆماری ئیسلامی له کاروباری ناوخۆی ووڵاته عه ره بیه کان له وانه عراق وبه حره ین وسوریاو لبنان ویه مه ن وفه له ستین و به گژ داچوونه وه ی تووند ڕه وه ئیسلامیه کان له به رامبه ر ئێراندا وله بیرکردنی ئه مریکاو ئیسڕائیل که له داهاتوودا ڕووداوه کان به شێوه یه کی به رچاوئه گۆڕێن وله جێگه ی ڕێکخراوی القائیده دا چه ندان ڕێکخراوی تری تووند ڕه وی سه رهه ڵئه ده ن له هاوشێوه ی القائیده له به رامبه ر شیعه دا، ئه مه ش واده کات شه ڕی ئێران بکه وێته ئه ستۆی سننه کانی ووڵاته عه ره بی وئیسلامیه کان به بێ هیچ بارگرانیه ك بۆ ئه مریکاو هاوپه یمانانی، هه رچه نده ئێران له هه وڵی داخستنی ته نگی هۆرمز دایه وئه یه وێت به وکاره ی هه ڕه شه له سه ر ئابوری ووڵاتانی ئه وروپاو ئه مریکا پێك بهێنێت به تایبه ت که ئابڵۆقه ی ئابووری ئێران به ره وشکستیه ك ده بات، له هه مان کاتدا بۆ ڕووبه ڕووبونه وه ی مه ترسیه کانی ئێران له سه رووڵاتانی که نداو، سعودیه ودبه ی وقطر وبه حره ین وهتد سه رگه رمی کڕینی چه ك وخۆ پڕ چه ك کردنن، ئه م خۆ پڕچه کردنه به شێکه له ستراتیژی ئه مریکا له ناوچه که دا به تایبه ت له بواری ئابوری دا وفروشتن وساغ کردنه وه ی گه نجینه پڕ چه که کانی ئه مریکا وقازانجێکی زۆری ئابوری، به و واتایه ی ئه مریکاو هاوپه یمانه کانی له هه وڵی گۆڕان کاری بنچینه ی دا نین له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست وئه فریقادا به ڵکو له هه وڵ دان کۆپی سیستمه سیاسیه کان به ناوه جیاوازه کان بکه نه وه وبه رژه وه ندیه سیاسی وئابوریه کانی خۆیان بپارێزن وڕێگه نه ده ن مه ترسی له سه ر ئاسایشی نه ته وه ییان پێك بێت هه رئه مه شه واده کات ئه مریکایه کان له دواڕۆژدا پێویستیان به دروست کردن وسیناریۆ داڕێژان نیه بۆ ڕووداوه کان تاله ڕێگه ی ئه وسیناریۆیانه وه بێنه ناوه وه به پێچه وانه وه له ئێستادا ڕووداوه کان چاوه ڕوان کراون وته نها ئه وه ئه مێنێت ئه مریکایه کان چه ك وجبه خانه کانیان ساغ بکه نه وه وئه وسیستمانه هه ڵبژێرن که زۆرترین به رژه وه ندیان له گه ڵیاندا هه یه


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.