حسین ئه سه دی له لێدوانه که یدا سه باره ت به باری گرژی عراق له نێوان شیعه وسننه داو به تایبه ت سه باره ت به که یسه که ی طارق الهاشمی، شه کری شکاند وله وشه کرشکاندنه ی ئه وکۆلکه سیاسیه دا تاوان بارکردنی سه ره ك کۆمار به رێزمام جه لال به ماده ی ٤ تیرۆرله میوانداری کردنی مام جه لال بۆ طارق الهاشمی له کوردستاندا وه ك جێگری سه ره ك کۆمار کرد.
حسین ئه سه دی ناشاره زای سیاسه ت وزانستی سیاسی به چاوی شیعه بوونه وه ده ڕوانێته ڕۆڵی سه ره ك کۆماری عراق هه ڤاڵ مام جه لال، به بێ له به رچاوگرتنی خه بات وتێکۆشانی ئه وپیاوه ده گمه نه ی عراق وڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست وبه بێ له به رچاوگرتنی هه وڵ وکۆششه کانی مام جه لال سه باره ت به ته بای بوون وبه یه که وه ژیان له نێوان نه ته وه و تائیفه وئاین ومه زهه به کان له عراق دا وهه رکاتێ نه نگژه یه کی سیاسی سه ری هه ڵدابێت ئه وه مام جه لالی خاوه ن ئۆقیانوسێك له ئه زمون وتێکۆشان سه باره ت به پێکهاته جیاوازه کانی ناوکۆمه ڵگای عراقی له هه وڵ دابووه بۆ چاره سه رکردنی ئه وکێشه وته نگژه سیاسیانه به ئامانجی به دیهاتنی دیموکراتیه ت وچه سپاندنی سیستمی دیموکراتی وبه دیهاتنی سه روه ری یاسا وڕێزگرتن له وده ستووره ی که چه ندانی وه ك ئه سه دی ناوی ئه هێنن وهیچی لێ نازانن.
عراق له دوای ڕزگاربوونی یه وه بووه مه یدانی ساغ کردنه وه ی هه موو جۆره کاڵایه ك، هه رله حه بی ئه سپرینی ئێکس پایه ره وه تاسیاسی گه وج وناشاره زاو گه نده ڵ که نمونه که ی له حسین ئه سه دی زۆره له عراقی ئه مڕۆدا، هه رئه وه یه که واله ئه سه دی بکات هه وڵی خۆده رخستن بدات په له بکات له ناساندنی خۆی له پێناو به ده ست هێنانی ده سه ڵاتی سیاسی له عراق دا، ئه گه ر نا که سێك هه یه له ڕۆژهه ڵاتی ناوه ڕاست که سایه تی مام جه لال نه ناسێت وخه باته که ی نه زانێت، ته نانه ت دوژمنه کانیشمان ئه وسه رکرده مه زنه ی کورد ئه ناسن وئه زانن که ئه وپیاوه ده گمه نه ی عراق کێ یه وله کوێ وه هاتووه، کوردگووته نی ده ریا به ده می سه گ پیس نابێت، یان سه گ به مانگه شه و وه ڕینه، ئه وشه کرشکاندنه ی ئه سه دی له ودووپه نده کوردیه دا ئه بینمه وه به تایبه ت له وکاته ی که ئه سه دی نازانێت مام جه لال کێ یه و له کوێ وه هاتووه ومێژوو وخه بات وتێکۆشانی ئه و سه رکرده یه ی کوردی نه خوێندۆته وه ونازانێت ئه وکاته ی که ئه سه دی له دایك بووه مام جه لال یه کێك بووه له سه رکرده دیاره کانی کوردو عراق که داواکاری گۆڕینی سیستمی سیاسی کردوه وهه وڵی داوه دواڕۆژی هه زارانی وه ك حسین ئه سه دی له عراق دا به دیبێت وبه دوربێت له چه وساندنه وه ودرێژه کێشانه وه ی سیستمی دکتاتۆری تاك ڕه وی له سیاسه ت دا، که ئه مڕۆ حسین ئه سه دی خۆی کردۆته پاڵه وانی به دیهاتنی وسه رکێشانه له سیاسه ت وڕه وشتی سیاسی وکۆمه ڵایه تی وئه رکه کانی پیاوێکی سیاسی که ئه سه دیه کان لێی تێنه گه یشتوون وتازه به تازه گڕوگاڵی سیاسیانه یانه، هه ربۆیه ئه بێت حسین ئه سه دی ئه گه ر جارێکی تر باسی مام جه لالی کرد سه ره تا ده ست نوێژ بشوات ئه وکات ناوی پیرۆزی بهێنێت چونکه مام جه لال نیشانه ی پیرۆزی کوردونه ته وه ی کورده ونیشانه ی یه کگرتووی نێوان پێك هاته کانی گه لی عراقه وخاڵی به یه ك گه یشتن ولێك تێگه یشتنی نێوان ناکۆکیه کانی ئه و ووڵاته ئاڵۆزه یه چ له ڕووی مێژووه وه وه یان سیاسه ته وه .
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە