هه‌ولێر – ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا ڕایان گه‌یاند كه هه‌َڵه‌یه‌كی ئاژانسی سنووری ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به كه‌یسی په‌نابه‌رێكی كورد له‌و وڵاته بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره خۆی له ده‌سه‌ڵاتداران بدزێته‌وه و دواتر ژنه به‌ریتانیه‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی بكوێ پێش ئه‌وه‌ی خۆیشی هه‌ڵواسێت.
ئارام عه‌زیز كه له ساڵی 2005 چووبوه به‌ریتانیا و هه‌ر ئه‌و ساڵه كه‌یسێكی كردبووه بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی له‌ژیرَ ناوی سامان عه‌لی ره‌حیم به‌ڵام ره‌ت كرابوه‌وه. ئه‌مجاره له ساڵی 2006 به ناوی ئارام عه‌زیز داوای پێشكه‌ش كربدوه‌وه. ئه‌مجاره‌یان گوازرابوه‌وه بۆ لێسێسته‌ر و داواكه‌ی وه‌رگیرابوو بۆ چاوپێداخشاندنه‌وه.
له ساڵی 2008 ئاژانسی سنووری به‌ریتانیا داواكه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا له‌كه‌ل جۆی سمۆڵ ژنه به‌ریتانیه‌كه‌ی یه‌كتریان ناسیبوو و زه‌ماوه‌ندی كردبوو و دوو منداڵی لیی هه‌بوو بۆیه مافی مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ پێ درابوو. له ساڵی 2011ش كه ماوه‌كه‌ی ته‌واو بوو دیسان ده‌سه‌ڵاتداران ویستوویانه دیپۆرتی بكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان پێش ئه‌وه‌ی ده‌ستیان پێی بگات ئارام ژنه‌كه‌ی و دوو منداڵه‌كه‌ی، كوڕه سێ ساڵانه‌كه‌ی به ناوی ئاوبار له‌گه‌ڵ كچه دوو ساڵانه‌كه‌ی به ناوی چناره ده‌كوێت و دواتر خۆیشی هه‌ڵده‌واسێت.
گه‌یل ئادامز، به‌رپیرسێكی ئاژانسی سنووری به‌ریتانیا ڕای گه‌یاند كه "له‌و كاته‌ی ئارام عه‌زیز مافی ئه‌وه‌ی پێ درابوو كه وه‌كو هاوسه‌ری كه‌سێكی به‌ڕه‌گه‌ز به‌ریتانی له‌و وڵاته بمێنێته‌وه پێشتر چه‌ند جارێك مافی په‌نابه‌رێتیی ڕه‌ت كرابوه‌وه"
هه‌ڵه‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی له‌وه‌دا بووه كه له‌و كاته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ئاژانسی سنوور له‌لایه‌ك داواكه‌ی ئارامی له ژێر ناوێك ڕه‌ت كربدوووه‌وه و به‌دوایدا ده‌گه‌ڕا بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرتی بكاته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی تری هه‌مان ئاژانس ئارامی به‌ناوێكی تر گواستبووه‌وه بۆ لێسێسته‌ر و له شوقه‌ی په‌نابه‌رانی دانابوو بێ ئه‌وه‌ی بزانن ئه ئه‌و دووانه هه‌ر هه‌مان كه‌سن.
به‌رپرسان ڕایان گه‌یاند كه ئه‌ه‌ر بیانزانیبوایه ئه‌و دوو كه‌سه هه‌ردووكیان هه‌ر یه‌كن ئه‌وا دیپۆرتیان ده‌كرده‌وه و ئه‌و ڕوداوه‌ش ڕووی نه‌ده‌ا.
ئادامز گوتی "له سێ كاتداهه‌وڵمان دا دیپۆرتی بكیه‌نه‌وه. دوو جار ئاماده‌كاری كرا بۆ ئه‌وه‌ی دیپۆرتی بكه‌ینه‌وه به‌ڵام ئه‌و خۆی ده‌دزیه‌وه. ئێمه ده‌زانین كه هه‌ڵه‌كان بوونه‌هۆی ئه‌وه‌ی كه له جاری سێیه‌میش نه‌توانرێ دیپۆرت بكرێته‌وه بۆیه‌ش داوای لێبوردن ده‌كه‌ین"
باوكی ژنه به‌ریتانییه‌كه، كێڤین واسال، گله‌یی له ده‌سه‌ڵاتداران كرد كه نه‌یاننتوانییه‌وه پێش ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌ی گیانی بكه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ئارام دیپۆرت بكه‌نه‌وه. "ئه‌وان ده‌بوایه ئارام عه‌زیز له وڵات وه‌ده‌ر نێن پێش ئه‌وه‌ی ئه‌وانه ڕوو بده‌ن. "
سه‌رچاوه: Expresss
وێنه: جۆس سمۆل، ژنی ئارام عه‌زیز
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە