
رۆژنامه‌ی (چه‌تر) له‌پێناو هاوكاریكردنی خه‌ڵكی شاری (وان) و به دروشمی"با به‌رده‌وام بین له هاوكاریكردنی خه‌ڵكی وان"زنجیره كۆنسێرتێك به هاوكاری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری دیجله له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ چه‌ندین هونه‌رمه‌ند و شاعیری كوردستان رێكده‌خات.
گه‌رمیان
كۆنسێرتی یه‌كه‌م له شارۆچكه‌ی كه‌لار رێكده‌خرێت له رۆژی چوار شه‌ممه (4/1/2012) كاتژمێر (2:30) ی دوای نیوه‌ڕۆ له هۆڵی بۆنه‌كان به به‌شداری هونه‌رمه‌ندان (حه‌سه‌ن هه‌یاس، عیماد هه‌ولێری، مه‌له‌ك رۆژهات، كاوه، به‌هرۆز ته‌وه‌كولی، جانی، لالۆ ره‌نجده‌ر)
بۆ زانیاری ده‌ستكه‌وتنی بلیت له كه‌لار په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌یه‌وه بكه‌ن (07701334482)
هه‌ولێر
كۆنسێرتی دووه‌م له شاری هه‌ولێر ده‌بێت له رۆژی پێنج شه‌ممه (5/1/2012) كاتژمێر (2:30) ی پاش نیوه‌ڕۆ له هۆڵی میدیا، ئه‌م كۆنسێرته‌ش به به‌شداری (دڵداری شاعیر) و هونه‌رمه‌ندان (بڵند ئیبراهیم، كاوه، چۆپی فه‌تاح، جانی، لالۆ ره‌نجده‌ر، به‌هرۆز ته‌وه‌كولی، مه‌له‌ك رۆژهات) رێكده‌خرێت.
بۆ زانیاری ده‌ستكه‌وتنی بلیت له هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به‌م ژماره‌یه‌وه بكه‌ن (07503426405)
سلێمانی
كۆنسێرتی سێیه‌م له شاری سلێمانی ده‌بێت له رۆژی هه‌ینی (6/1/2012) به هه‌مان شێوه كاتژمێر (2:30) ی دوای نیوه‌ڕۆ له هۆڵی ته‌لاری هونه‌ر، به به‌شداری شاعیری ناودار (شێركۆ بێكه‌س) و هونه‌رمه‌ندان (چۆپی فه‌تاح، كاوه، جانی، به‌هرۆز ته‌وه‌كولی، لالۆ ره‌نجده‌ر)
له شاری سلێمانی بلیت له‌م شوێنانه ده‌فرۆشرێت (له جاده‌ی كاوه‌له تۆمارگه‌ی لالاز، له كافیی نێتی سه‌فین له جاده‌ی پیره‌مێر، له ریستۆرانتی ئامه‌د به‌رامبه‌ر كاسۆ مۆڵ و مزگه‌وتی گه‌وره)
دهۆك
دواهه‌مین كۆنسێرتیش له شاری دهۆك سازده‌كرێت له رۆژی شه‌ممه (7/1/2012) هه‌ر وه‌كو ئه‌وانی تر كاتژمێر (2:30) ی دوای نیوه‌ڕۆ، تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه له شاری دهۆك هیچ هۆڵێك نه‌گیراوه و ستافی (چه‌تر) له هه‌وڵدان بۆ گرتنی هۆڵ، له هه‌ر دۆخێك‌دا جه‌ماوه‌ر ئاگادار ده‌كرێنه‌وه.
شۆڕش مسته‌فا، سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌ی (چه‌تر) له‌م باره‌یه‌وه وتی: نرخی بلیت (10، 000) ده هه‌زار دیناره سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هاوكاریكردنێكی گه‌لی (وان) ه، له رووی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌م بۆ بنه‌ماڵه‌كانی كوردستان و كۆمه‌ڵێك هاوڕی به‌یه‌كه‌وه گونجاوه، دواتر ته‌واوی داهاته‌كه‌ی ره‌وانه ده‌كرێت بۆ خه‌ڵكی زیانلێكه‌وتووی شاری وان و ئه‌رجیش، كه له كۆتایی مانگی (10) ی (2011) به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌یه‌كه‌وه زیاتر له (600) كه‌س ژیانیان له‌ده‌ستدا و نزیكه‌ی سی هه‌زاریش بریندار بوون، ئێستاش خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه له ره‌وشێكی دژواری سه‌رما و برسێتیدا ده‌ژین و پێویستیان به هاوكاری به‌رده‌وام هه‌یه و پێكهاته و ژێرخانی شاری وان و ئه‌رجیش له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه و ده‌رفه‌تی ژیانی نه‌ماوه و هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون، یانیش به شێوازێك ده‌وڵه‌ت بۆ شاره توركه‌كانی ناردون و به شێوه‌یه‌ك گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كردون و شوقه‌ی پێداون كه نه ده‌توانن ئه‌م پاره‌ی شوقه‌یه بده‌نه‌وه و نه ده‌توانن واز له شوقه‌كه بێنن و كارێكی واشیان ده‌ست ناكه‌وێت و مه‌جبور كراون له‌گه‌ڵ توركه‌كان دوور له كلتوری خۆیان بتوێنه‌وه، ئه‌وه تراژیدیایه بۆ گه‌له‌كه‌مان، هه‌ندێكیش له خه‌ڵكی خۆراگری گه‌له‌كه‌مان ئه‌مه‌ی په‌سه‌ند نه‌كرت و له بن خێوه‌ت و خێمه مانه‌وه و هه‌ندێكیش ماڵه كورده‌كان بوونه په‌ناگایان، بۆیه مێژو ئه‌ركی ئه‌خلاقی هاوكاریكردنی خستۆته سه‌ر شانمان، به هاوكاریكردنی گه‌له‌كه‌مان شوناسمان پارێزراو ده‌بێت.
وتیشی: هه‌روه‌ها ته‌واوی هونه‌رمه‌نده‌كان به خۆبه‌خش به‌شداری ده‌كه‌ن و هۆڵی بۆنه‌كان و میدیا بی به‌رامبه‌ر گیراوه و كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ری دیجله و ستافی رۆژنامه‌ی چه‌تریش خۆبه‌خشانه به رێكخستنی ئه‌و زنجیره كۆنسێرتانه هه‌ڵده‌ستن.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە