به‌ڕێزان و خۆشه‌ویستان،
سڵاوتان لێ بێت. .
ئاگادارتان ده‌که‌ین، تیپی
شانۆی ژێرزه‌مینی ڕوناک(Kelderlicht )، به نیازه له ساڵیادی ئه‌نفالدا. ڕۆژی 27-04-2012 له هۆڵی (Pleintheater ) له شاری ئه‌مستردام، شانۆگه‌ری (ڕۆمیۆ و جولێت له به‌غدا) پێشکه‌ش بکات، له نوسین و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند ئیحسان موحه‌مه‌د موحێدین(که‌رکوکی)، به‌زمانی هۆڵه‌ندی.
یانه‌ی کوردی "میدیــــا" ئاماده‌یی خۆیی ده‌ربڕیووه، به هه‌موو شێوازێک هاوکاری سه‌رکه‌وتنی ئه‌م کاره بکات، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێوه‌ی به‌ڕێز ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه، له نمایشکردن و نواندنی شانۆگه‌ریه‌که‌دا، 8 ئه‌کته‌ری دیکه پێویستن له‌گه‌ڵ ئه‌کته‌ره‌کانی تر‌دا به خۆبه‌خش ڕۆڵی که‌سایه‌تی ئه‌نفال ببینن، مه‌رج نیه ئه‌و که‌سانه زمانی هۆڵه‌ندی یان کوردی بزانن، هه‌ر به‌ڕێزێک چ کچ چ کوڕ له خۆی ڕاده‌بینێ به‌شداری بکات، داواکارین به زووترین کات په‌یوه‌ندی، به‌م ژماره ته‌له‌فۆن و ئیمه‌یڵه‌وه بکات.
کاک ئیحسان که‌رکوکی
0640117884
لیژنه‌ى
سه‌رپه‌رشتى یانه‌ی کوردی"میدیــــا"
KVN Midia
Telefoon & Fax:020-6935915
Postbus 75562
1070 AN Amsterdam
------------------
یانه‌ی کوردی "میدیـــــا" له هۆڵه‌نده
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە