سه‌باره‌ت به یه‌ك هه‌ڵویستی ئه‌مڕۆی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستانی و گۆران ولیسته‌كانی تر، مامۆستا شوان قه‌ڵادزه‌یی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كورد هه‌ر له سه‌رتاوه ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له بنیات نانه‌وه‌ی عێراقی تازه‌دا، ته‌نانه‌ت كابینه‌ی ئێستای حكومه‌تی به‌غدا له به‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ولێر هاته ئاراوه كه له‌لایه‌ن به‌ڕێزسه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه ساز كرابوو، به‌ڵام تۆمه‌تباركردنی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌لایه‌ن لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌داڵده‌دانی تیرۆریستان وپشتگیری كردنیان كه مه‌به‌ستیان تاریق هاشمی یه.
وته‌بێژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ئه‌م تۆمه‌تباركردنه زه‌نگی ترسناكی و تێكچوونی په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌سیاسی یه‌كانی عێراقه، به‌و هۆیه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كوردستانی له‌به‌غداد بایكۆتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان كرد.
وتی: ئێمه له كاتێكدا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئه‌وان به‌رز ده‌نرخێنین و دڵنیاین ئه‌م یه‌ك ده‌نگیه له گه‌یشتن به ئامانج و مافه به‌ده‌ست ناهاتوه‌كان نزیكمان ده‌كاته‌وه.
هه‌ر وه‌ك وتیشی ئێمه له‌بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی هه‌میشه پشتگیری یه‌ك ده‌نگی ناوماڵی كوردستانین له‌به‌ر ئه‌وه داوا كارین به‌زوترین كات كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوان له سه‌ر ئاستی لوتكه له‌نێوان سه‌رجه‌م له‌لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌بكرێت و تییدا ڕه‌وشی عێراق و ناوچه‌كه‌و كوردستان به‌گشتی تاوتوی بكرێت و ئاماده سازی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان ئه‌نجام بدرێت.
مامۆستاشوان قه‌ڵادزه‌یی ئه‌وه‌ش ده‌ڵی: ئه‌گه‌ر له به‌غداد یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێست بین پێویسته ئه‌م یه‌ك هه‌ڵوێستیه له‌كوردستان زیاتر ڕه‌نگ بداته‌وه‌و وه‌كو ستراتیژ سه‌یر بكرێت جێی خۆشیه‌تی له‌لایه‌نی ده‌سه‌ڵات وحزبه ده‌سه‌ڵات داره‌كان زۆر زیاتر له‌وه‌ی هه‌یه له هه‌وڵی چاككردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و باشتر كردنی خزمه‌ت گوزاریه‌كان و چاكسازی له هه‌موو بواره‌كاندا په‌ره‌ی پی بدرێت و زه‌مینه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه فراوانه ساز‌و ئاماده‌بكه‌ن و بیانو و به‌ڵگه بۆهیچ لایه‌نێك نه‌هێڵنه‌وه‌و داواكاریه‌كانیان گه‌ر ڕه‌وایه بۆیان جێبه‌جی بكه‌ن تا هیچ لایه‌نێك له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه خۆی نه‌بینێته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە