دڵنیام له‌وه‌ی ئه‌م مانشێته‌ی سه‌ره‌وه ویژدانی هه‌ر كوردێك ڕاده‌چڵه‌كێنێ كه خوێنی كوردایه‌تی به ده‌ماره‌كانیدا هاتوچۆ بكات، شۆڕگێڕانی ڕێگای ڕزگاری نیشتیمانی توڕه ده‌كات، به‌ڵام داوایان لێده‌كه‌م په‌له نه‌كه‌ن و دوای خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه بریاری خۆیان بده‌ن
له هه‌ر كوردێك بپرسی: كورد‌و داگیركارانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌گه‌ر بچنه به‌رده‌م دادگای مێژوو كامیان تاوانبار ده‌رده‌چێ؟ بێ سێ و دوو ده‌ڵێ: داگیركاران تاوانباری سه‌ره‌كین و كورد تاوان له‌گه‌ڵ كراوه، به‌ڵام من پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچوونه ده‌ڵێم: ڕاسته داگیركاران تاوانبارن، به‌ڵام كوردیش به نۆره‌ی خۆی پشكی هه‌یه له‌و تاوانانه‌ی له گه‌ڵی كراوه، ئه‌گه‌ر دوژمنان تاوانیان له‌گه‌ڵ كردووین ئه‌وا خۆشمان ده‌رفه‌تمان بۆ ڕه‌خساندوون، له‌م بۆچوونه‌م توشی شۆك مه‌بن، با چاوه‌ڕوانی بڕیاری دادگای مێژوو بین.
تاوانی داگیركاران داگیركردنی كوردستان و لكاندنیه‌تی به وڵاتانی خۆیانه‌وه، كاولكردن و به چۆڵه‌وانی كردنی خاكه‌كه‌مانه، عه‌ره‌باندن و توركاندن و فارساندنی خاك و زمان و كلتوور‌و مێژوومانه، كۆمه‌ڵكوژی و ئه‌نفال و كیمیاباران و لێسه‌ندنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زنامه‌ی كورد بوونمانه، هه‌ڵواسین و خنكاندنی پێشه‌واو ڕزگاریخوازانمانه، كورت و كرمانجی كوشتنمانه له‌سه‌ر كورد بوون!
هه‌موو ئه‌وانه كۆی تاوانه‌كانی دوژمانه به‌رامبه‌ر به كورد، به‌ڵام به‌پێی ساخكردنه‌وه مێژووییه‌كان ئه‌وانه دیوێكی ئه‌و كاره‌سات و نه‌هامه‌تیانه‌ن كه به‌سه‌ر كورد هاتوون، دیوه‌كه‌ی تری كاره‌سات و نه‌هامه‌تیه‌كان به‌ر خۆمان ده‌كه‌ون، چونكه خۆمان هۆكار بووین بۆ زاڵبوونی دوژمنان به سه‌رماندا.
دڕدۆنگی كورد به‌رامبه‌ر به یه‌كتری و كورتبینی سیاسی و كه‌لله ڕه‌قی و سه‌ره‌ڕۆیی ناوچه‌گه‌رایی و عه‌شیره‌ت به‌ندی به‌رده‌وام ئامانجه نیشتیمانیه‌كانیان له هه‌ناوی خۆیاندا گوشیوه، هه‌ر ڕۆژه‌و به ناوێك له په‌یام و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی لامانداوه، به‌و هۆیه‌شه‌وه هێزی كوردبوونی خۆمان له ده‌ست داوه، ڕۆژێك به‌ناوی ناوچه‌گه‌رایی و عه‌شیره‌ت به‌ندی، ڕۆژێك به‌ناوی ئایدۆلۆژیا‌و خولانه‌وه له خولگه‌ی خواستی داگیركاراندا، ئه‌وه‌ش وایكردوه زۆر جاران كورد وزه به هێزی داگیركاران ببه‌خشێ و خۆی لاواز بكات و ئه‌وان به‌هێز ده‌ربخات، به درێژایی مێژووی میرنشینه‌كان كوڕ سه‌ری باوكی بڕیوه‌و به دیاری بۆ داگیركانی بردووه، برا له برا هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و پاڵی به دوژمنانی خۆیه‌وه داوه، جا ئه‌گه‌ر خۆم له به‌ر تیخی دوژمنان ڕاكشێم، یان خۆم بخه‌مه سێره‌ی تفه‌نگیانه‌وه، بۆ ده‌بێ گله‌یی له‌وه بكه‌م كه تیخه‌كه به گه‌ردنمدا بێنن، یان په‌نجه‌ی سه‌ر به‌له‌پیتكه توند كه‌ن! دوای قۆناغی میرنشینیش ئایدۆلۆژیا بووه كابووسی خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان، به درێژایی ئه‌و زه‌مه‌نه ئایدۆلۆژیا خاڵی به‌ستنه‌وه‌ی به‌شێك له كورد بووه به دوژمنانی و وێستگه‌ی لێكترازانی ڕیزه‌كانی و له به‌ینبه‌ری هێزی نه‌ته‌وه‌یی بووه، كورد ئه‌وه‌نده به سه‌قه‌تی ئایدۆلۆژیای وه‌رگرتووه كه خاڵه هاوبه‌شه‌كانی زمان و خاك و كلتوور‌و مێژووی نه‌ته‌وه‌یی بوونی بۆ وه‌لاناوه و له به‌رامبه‌ردا به‌رده‌وام خۆی پێ له دوژمنانی نزیك كردۆته‌وه، له‌وانه‌ش گرنگتر خاڵی هاوبه‌شی كوشت و كوشتاری خۆی نه‌دیوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ ئازادبوونی وڵاتانی عه‌ره‌بی له ژێر ده‌ستی دیكتاتۆریه‌ت تاقم و گروپی وا هه‌یه هه‌ڵده‌په‌ڕێ، كه‌چی بۆ چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و زاڵبوونی شۆڤێنیزم به‌سه‌ریدا موچوڕكێكی نه‌ته‌وه‌یی پێدانایاو گوتار‌و هه‌ڵوێستی نیشتیمانی ڕێكناخات!!
له به‌هاری عه‌ره‌بیدا زه‌وقی گه‌شت و سه‌فای سیاسی و ئایدۆلۆژی هه‌ڵده‌ستێ، كه‌چی بۆ زستانی به‌رده‌وامی خۆی باڵتۆی كوردایه‌تی به‌سه‌ر خۆی هه‌ڵناكێشێ، بۆ سوتاندنی گه‌نجێكی تونسی گه‌رمه‌شین ده‌گێڕێ، كه‌چی بۆ سوتانی زیاتر له چل ملیۆن كورد له دۆزخه‌خی داگیركاریدا فرمێسكێك به‌رناداته‌وه!
ده‌با چیتر خۆش گله‌یی نه‌بین، چونكه ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانی به‌زه‌یی دوژمن بكات گه‌وجه، ئه‌وه‌ی گله‌یی له دوژمن بكات بڕوای به هێزو هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی نییه، ئه‌وانه‌ی به قسه گله‌یی له دوژمنان ده‌كه‌ن، له كاردا وه‌ك داشی دامه به ده‌ستی ئه‌وان ده‌جوڵێن، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه له باتی ئه‌وه‌ی به كۆڵێ گله‌ییه‌وه له به‌رده‌رگای دوژمنان ملكه‌چ كه‌ین، با به پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه له ڕوویان بوه‌ستینه‌وه، چونكه ته‌نها به‌و هه‌ڵوێسته ده‌توانین ئه‌و هێزه وه‌ربگرینه‌وه كه به نه‌زانی پێمان به‌خشیون، به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه هه‌ر چوار داگیركاری كوردستان توشی قه‌یرانی سیاسی قوڵ بوونه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته سیاسه‌تی گله‌ییكردن تێپه‌ڕێنین و سیاسه‌تی یه‌كهه‌ڵوێستی و یه‌كگوتاری بگرینه به‌ر، ئه‌وكاته‌ش نه ئه‌وان به كوشتنی ئێمه تاوانبار ده‌بن و نه ئێمه‌ش بۆ ئه‌وان ده‌رفه‌تی خۆ به كوشتدان ده‌ره‌خسێنین.
ئه‌وه‌تا قه‌یرانی ئێراق و سوریا ئه‌و دوو وڵاته به ئاقاری شه‌ڕی تائیفیدا ده‌به‌ن، قه‌یرانی ئێران قه‌یرانێكی قرژاڵیه، جیا له قه‌یرانه ناوخۆییه‌كان به‌رنامه‌ی (ئه‌تۆمی) و قورس كردنی گه‌مارۆكانی سیاسی و ئابوری و دابڕانی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه‌نده‌ی تر ئێران له مه‌نگه‌نه‌ی قه‌یرانكاندا ده‌گوشێ، توركیاش به نۆره‌ی خۆی له‌ناو گێژاوی قه‌یراندا ده‌سوڕێ، قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی توركیاش ئه‌و وڵاته‌یان به‌ره‌و ڕووی چه‌ندین قه‌یرانی ده‌ره‌كی كردۆته‌وه، كوشتاری ئه‌رمه‌نیه‌كان و وروژاندنی له لایه‌ن فه‌ره‌نساو خه‌ونی چوونه ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا كه داهاتووی توركیای توشی زه‌ختی سیاسی كردووه، ئه‌وه جگه له گرژ بوونی په‌یوه‌نیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل و كێشه‌ی قوبرس و ساردی په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌نستان، ئه‌و قه‌یرانگه‌له‌ن كه توركیا به‌ره‌و داهاتوویه‌كی نادیار ده‌به‌ن، بۆیه پێویسته كورد قه‌یرانی داگیركارانی وڵاته‌كه‌ی به هه‌ند وه‌ربگرێ و دوور له دیدگای حزبی و به دیدگای نه‌ته‌وه‌یی لێیان بڕوانێ، ئه‌وه‌ش وا له كورد ده‌خوازێ ئه‌م دوو خاڵه‌ی خواره‌وه له‌به‌ر چاو بگرێ
1- كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان پرۆژه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئاماده بكا‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ك له سه‌ركرده‌ی حزبه سیاسیه‌كان و كه‌سه نیشتیمان په‌روه‌ره دیار‌و بێلایه‌نه‌كان هه‌ڵبژێرێ بۆ ڕابه‌رایه‌تی بزاوتی نه‌ته‌وه‌یی، به مه‌رجێك تایبه‌تمه‌ندیه سیاسیه‌كانی ڕژێمی ئه‌و وڵاته له‌به‌ر چاو بگیرێ و ده‌رچوونیش له‌و بزاوته نه‌ته‌وه‌ییه بۆ هه‌موو لایه‌ك هێڵی سوور بێ.
2- له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وره‌ش كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ببه‌سترێ و سه‌ركردایه‌تیه‌كی تری نه‌ته‌وه‌یی باڵا هه‌ڵبژێردرێ و ببێته مه‌رجه‌عێكی نیشتیمانی بۆ هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان، ئه‌گه‌ر ئه‌وه كرا نه‌ك كورد به‌ناهه‌ق ناكوژرێ، وه‌رن ده‌وڵه‌تی كوردی و ئاسوده‌یی نه‌ته‌وه‌یی له من وه‌ربگرن.
له كۆتایی ئه‌م باسه‌دا ده‌ڵێم: با هه‌موو ده‌رچوونێك له هێڵه گشتیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له قاو بده‌ین و كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه به سیاسه‌تی (كوردستان یان نه‌مان) دوژمنان بدوێنین، جا ئه‌گه‌ر هه‌ر به سیاسه‌ته كۆنه‌كه دوژمنان بدوێنین و پێمان وابێ به گله‌ییكردن ده‌توانین ڕاستیان كه‌ینه‌وه‌و وایان لێبكه‌ین ده‌ستبه‌رداری كورد كوشتن و داگیركردنی كوردستان ببن، ئه‌وا ده‌ڵێم: ئازادی بۆ دوژمنان، مردن و ژێرده‌ستی بۆ كورد‌و كوردستان.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
کوردستان نێت نێتی هەمووانە