سیاسه‌ت قه‌ده‌رێك بوو بۆ من ئێستاش لێم نابێته‌وه- زۆر كه‌س به پرسیاری ژیانی هاوسه‌ریم مه‌شغوله
- وه‌ك باوكم نه‌چووبوومه نێو قوڵایی فه‌لسه‌فه‌ی چه‌پ
- هه‌میشه ده‌ڵێم من كرمانجێكی هه‌ژارم
- فهلافلهكهی ئاداب، به‌شێكی ژیانی كۆلیژمهو تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌یه
- ئه‌گه‌ر بچمه بازاڕ سیدی كیژان ئیبراهیم خه‌یات ده‌كڕم، چونكه به كیژان موعجیبم
چنار سه‌عد رایده‌گه‌یه‌نی كه "سیاسه‌ت قه‌ده‌رێك بوو بۆ من ئێستاش لێم نابێته‌وه" له‌باره‌ی فیكری سیاسیشه‌وه ئاماژه به‌وه‌ده‌كات كه ئه‌و وه‌ك باوكی به قوڵی نه‌چۆته ناو فه‌لسه‌فه‌ی چه‌په‌وه، به‌ڵام هه‌میشه باوكی هاوكارو پشتیوانی په‌روه‌رده‌یی ئه‌و بووه.
ناوبراو له‌دوابه‌شی ئه‌و دیداره تایبه‌ته‌دا دێته سه‌ر باسی ژیانی تایبه‌تی خۆی و ئه‌وه ناشارێته‌وه كه زۆر كه‌س به‌پرسیاری ژیانی هاوسه‌ری ئه‌و سه‌رقاڵن به‌ڵام ده‌شڵی" من پرسیاری پێكهێنانی هاوسه‌ریم له ژیاندا ره‌ش نه‌كردۆته‌وه"، له‌باره‌ی ژیانی خوێندنیشییهوه زۆر یادگاری هه‌ن كه له‌بیری چنار ماونه‌ته‌وه به‌تایبه‌تیش كه خۆی ده‌ڵی" فهلافلهكهی ئاداب، به‌شێكی ژیانی كۆلیژمهو تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌یه" هه‌رله‌و دیداره‌شدا ناوبراو ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات كه به چ گۆرانیبێژێك سهرمامهو ئه‌گه‌ر بچێته بازاڕیش سیدی كام گۆرانیبێژ ده‌كڕێت.
نه‌جات ئه‌حمه‌د - به‌شی دووه‌م و كۆتایی
شه‌قام: ئێوه له بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژارو تاڕاده‌یه‌كیش
محافزكارو مه‌لازاده بووینه، كه هه‌ریه‌كه‌تان و تایبه‌تمه‌ندی خۆتان هه‌یه، ئایا ده‌ركه‌وتنی كه‌سێك له‌و بنه‌ماڵه‌یه ئه‌وه‌نده ئاسانه، تۆ چۆن ئه‌وت تێپه‌راند؟
چنار سه‌عد: هونه‌ری ده‌رچوونی من و بوونی من له گۆره‌پانه‌دا بۆكرانهوهو ڕۆشنبیربوونی باوكم ده‌گه‌رێته‌وه، چونكه ئه‌و كوڕی كه‌سێك بووه كه پیاوێكی ئایینی بوو واته خانه‌واده‌كه‌م به رێزبه‌ند مه‌لازاده بووینه، خانه‌واده‌یه‌كی موتهمهكین نه‌بووینه و هه‌میشه خانه‌واده‌یه‌ك بووینه وه‌ك پیاوێكی ئایینی ژیاون و هه‌میشه باوكم ئه‌وه‌ی بۆ باسدهكرین كه ژیانی خوێندنی خۆی چۆن ده‌ست پێكردوه و ساڵی جارێك یا ئه‌گه‌ر له بۆنه‌كانی جه‌ژن جلوبه‌رگێكی بۆ كڕابێت و چۆن درهه‌مێك یا دهفلسێكی پێده‌درا كه‌قوتابی بووه‌و له خانه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایان ده‌یخوێند، باسی له‌وه ده‌كرد كه چه‌ند حه‌زی له خوێندنه‌وه‌ی كتێب ده‌كرد، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه‌ی كه پێیده‌درا ته‌نیا بۆ ژیانی رۆژانه‌ی بوو، بۆیه زۆرجار هه‌بووه وه‌كو ئه‌و ده‌یووت له‌ده‌می خۆم ده‌مگرته‌وه تا بتوانم كتێبیك بكڕم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی خوێندنی باوكم ودامه‌زراندنی وه‌كو مامۆستا بۆته خاوه‌نی موچه ئه‌مه‌ش بۆ ژیانی خێزانی ئێمه باش بووه، ئه‌گه‌رچی زۆر ناخایانێت وده‌بێته پێشمه‌رگه.له‌لایه‌كی تر پێگه‌یشتنی مامه‌كانم و كاركردنی ئه‌وانیش بۆته هۆی گۆڕانكاری له ژیانی ئابووری ئه‌و خانه‌واده‌یه، ته‌نانه‌ت ئێمه ئه‌وكاته‌ی كه ئاواره‌ی ئێرانیش بووین ناڵێم زۆر هه‌ژار بووین به‌ڵام زۆر موتهمهكین نه‌بووین له خانووێكی كری ده‌ژیان ئه‌و خواردنه‌ی كه ده‌مانخوارد بایه‌عی بوو زۆرجار هه‌فتانه ده‌مانتوانی جۆری خواردنه‌كان بگۆرین وه‌ك گۆشت و ئه‌وانی تر، وه‌ك خانه‌واده‌یه‌كی پێشمه‌رگه ده‌ژیان كه ئه‌مه كارێكی ئه‌وه‌نده ئاسان نه‌بوو، به‌ڵام دوای راپه‌ڕین گه‌ڕاینه‌وه بۆ كوردستان و خه‌ڵك به‌گشتی بوژانه‌وه‌یه‌كی به‌خۆیه‌وه بینی، بێگومان باشبوونی ڕه‌وشی ئابووری هه‌لی خوێندن و خۆپێگه‌یاندن زیاتر ده‌كات.له‌ڕووی ژیانیشه‌وه خانه‌واده‌كه‌ی ئێمه تاكو ئه‌مڕۆش زێتر وه‌ك خه‌ڵكێكی ناوه‌ڕاست ده‌ژین نه‌ك وه‌ك خه‌ڵكێكی زۆر زه‌نگین و ئه‌رستۆكرات.خۆشم ئه‌وه‌نده‌ی سۆز‌و ئینتیمام بۆ خانه‌واده‌ی هه‌ژار و خه‌ڵكی نه‌داره، كه‌متر بۆ چینی ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رووه، هیچ كاتێكیش رابردووی خۆمان له‌بیر ناكه‌م هه‌میشه ده‌ڵێم من كرمانجێكی هه‌ژارم و له خانه‌واده‌یه‌كی لادێیم وكه‌سێكی له‌و چه‌شنه‌ش نیم كه ئه‌مرۆ دوێنێی لهبیركردبی، هه‌میشه له‌بیرمه كه به‌چ قۆناغێكدا تێپهربوومه، به‌ڵام بێگومان كه ده‌بیته خاوه‌ن مووچه‌ی خۆت ئه‌وكات ژیان به‌ره‌و باشتر ده‌ڕوات ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاسایه ئه‌و دۆخه‌ی كه گۆرانكاری ماددیی ده‌بێته هۆی گۆانكاری مه‌عریفی ئه‌وانه هه‌مووی هاوكار بووینه كه من بتوانم بگه‌مه ئه‌و دۆخه‌ی ئێستام.
شه‌قام: تاچه‌ند گوێَ له قسه‌كانی ده‌وربه‌ر راده‌گریت؟
چنار سه‌عد: زۆر گوێی لێده‌گرم، پێشموایه مرۆڤ پێویسته گوێگرێكی باش بێت و راوێژی زۆر بكات له‌كاره‌كانی تا سه‌ركه‌وتوو بێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی خۆی نه‌كاته مه‌حه‌ك و پێوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر راست و دروستی مه‌سه‌له‌كان بدات.
شه‌قام: ئه‌ی وه‌ك چنار چه‌نده له فكری سیاسی باوكت تێگه‌یشتی؟
چنار سه‌عد: ئه‌و كه‌سێكی زۆر كوڵاو بوو له‌ناو سیاسه‌ت و هه‌ر له منداڵیه‌وه به تایبه‌تی فكره‌ی چه‌پ و باوه‌ڕبوونی به ئایدیای چه‌پ.له‌سه‌رده‌می گهنجتێی ئه‌واندا به‌جۆرێك ته‌شه‌نه‌ی سه‌ندبوو ده‌توانم بڵێم ببووه مۆدێلی سه‌رده‌م، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه سۆسیالیزم به شێوه‌یه‌كی گشتی له سۆڤیه‌ت پاشه‌كشێی كرد و شكستی هێنا و تا راده‌یه‌ك باوكم وه‌ك پێشتر موقه‌ید نه‌مابوو به‌و فه‌لسه‌فه‌یه، به‌ڵام ره‌نگدانه‌وه‌ی له جۆری بیركرنه‌وه‌ی باوكم هه‌ر مابوو، ره‌نگه من له‌وه‌دا وه‌ك ئه‌و نه‌چووبوومه نێو قوڵایی مه‌سه‌له‌كان، ئه‌و كه‌سێك بوو بابه‌ته‌كانی زۆر باش خوێندبویه‌وه و تێگه‌یشتنی بۆ فه‌لسه‌فه‌ی هیگل و ماركس و به‌هۆیه‌وه‌ش باگراوه‌ندێكی رۆشنبیری زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌بوو، به‌ڵام تاراده‌یه‌كی زۆریش هاوشێوه بووینه، له‌وانه تا دوا ساتی ژیانی گوێگرێكی باش بوو وه‌ك هاورێیه‌ك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ مندا ده‌كرد، بۆیه ئێمه له نوسیندا و له جۆری بیركردنه‌وه‌دا په‌یوه‌ست بووین به‌یه‌كتر، بۆیه ده‌توانم بڵێم كه تاراده‌یه‌ك تێیگهیشتوومه.
شه‌قام: ئه‌ی په‌روه‌رده‌ی منداڵیت؟
چنار سه‌عد: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ژیانی منداڵه پێشمه‌رگه پڕه له ناهه‌مه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری، له‌وكاته‌ی من چاوم كرده‌وه هه‌موو كات ئێمه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و راوه‌دوونانی پیاوانی به‌عس دا بووین، هه‌مووكات له‌و گه‌ڕه‌ك بۆ ئه‌و گه‌ڕه‌ك و له‌و ماڵ بۆ ئه‌و ماڵ ده‌رۆیشتین، رۆژێك له شاخ بووین رۆژێك له شار، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی باوكی من مامۆستا بوو باوه‌ڕی وابوو كه خوێنده‌واری باشترین وه‌سیله‌یه بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تان له‌زوڵم و سته‌م رزگارببن، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی وابوو كه خوێنده‌واری باشترین ئامرازه بۆ پێگه‌یشتنی هه‌ر گه‌لێك، بۆیه هیچ كاتێك نه‌یده‌هێشت ئێمه له خوێندن داببڕێین، ئه‌گه‌رچی ژیانی ئێمه پڕبوو له هه‌ڕه‌شه‌و هه‌میشه من و خوشكم به به‌رده‌وامی هاوینان ده‌چووینه شاخ و كه ده‌وام ده‌هاته‌وه ده‌گه‌ڕاینه‌وه لای ماڵی باپیرم، بۆیه ژیانی په‌روه‌رده‌كردنی من ئاواره‌یی بوو رۆژێك له قوتابخانه بووم له هه‌ولێر رۆژێك له ئێران بووین رۆژێك له شاخ بووین له‌ناو قوتابخانه‌ی باره‌گاكانی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌مانخوێند، بۆیه ده‌توانم بلێم كه له دوای ساڵی 1991ه‌وه سه‌قامگیری ژیانی خوێندنی ئێمه ده‌ستی پێكرد، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و تهحدایانه ئێمه هه‌ر به‌رده‌وام بووین و دانه‌بڕاین.
شه‌قام: باشه ده‌توانین بڵێین سیاسه‌ت خه‌ونی چنار بووه؟
چنار سه‌عد: ناوه‌ڵڵا قه‌ده‌رێك بوو، ئیدی ئێستا ئه‌و قه‌ده‌ره لێمان نابێته‌وه، ره‌نگه ئه‌وه خولیایه‌ك نه‌بووبێت له سه‌ره‌تایی ژیانی من، به‌ڵام بویته به‌شێك له چاره‌نووسی من.
شه‌قام: ئه‌گه‌ر باوكت بمابوایه پێتوابوو وا به‌وجۆره ده‌رده‌كه‌وتی؟
چنار سه‌عد: دره‌نگتر ده‌بوو، چونكه ئه‌و هه‌تا به‌و دوایه‌ش كه من ماسته‌رم ته‌واو كرد ئه‌و زۆر له‌گه‌ڵم بوو، ده‌یگووت من زۆر هه‌ست ده‌كه‌م كه‌م كه‌مه ده‌بێت دابنیشم و كاتی ئێوه‌یه وه‌ك گه‌نج بچنه گۆره‌پانه‌كه و زۆر حه‌زی ده‌كرد له‌و بواره من بچمه پێش، ئه‌گه‌ر ئه‌و بشمابوایه رێگر نه‌ده‌بوو به‌ڵكو پاڵپشت بوو، به‌ڵام ره‌نگه به‌و قۆناغه زووه دهرنهدهكهوتم بۆ قۆناغێكی تر ده‌بوو.
شه‌قام: ئه‌ی چوویته ژیانی هاوسه‌ریه‌وه؟
چنار سه‌عد: جاری ژیانی هاوسه‌ریم پێكنه‌هێناوه، كه ئه‌مه پرسیارێكه زۆر كه‌س پێی مه‌شغوله.
شه‌قام: بیریشت لێنهكردتهوه؟
چنار سه‌عد: ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر سروشتیه، ره‌نگه هه‌موو كه‌سیش له ژیانی خۆیدا بیری لێده‌كاته‌وه، مافی هه‌موو مرۆڤێكیشه، به‌ڵام ده‌وستێته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ی ئه‌و هه‌له ده‌ره‌خسێت، بۆیه من پێموایه تا ئێستا ئه‌و هه‌له بۆمن نه‌ره‌خساوه، بۆیه تاخیر بووه، ئه‌گه‌رنا شتێك نییه به‌و مانایه‌ی كه من پێكهێنانی ژیانی هاوسه‌ریم له ژیانی خۆمدا ره‌ش كردبێته‌وه.
شه‌قام: به‌ڵام هه‌موو مرۆڤێك له ژیانی خۆی (فارس ئهحلامێك) ی هه‌یه له ژیانیدا؟
چنار سه‌عد: (به پێكه‌نینه‌وه..) پێتوایه هه‌موو كه‌س هه‌یبێت؟
شه‌قام: بۆ زۆربه‌ی كات، ده‌كرێت بزانین ئه‌و مواسه‌فاتانه‌ی كه ده‌بی فارس ئهحلامهكهی چنار هه‌یبێت چۆنه و چیه؟
چنار سه‌عد: زۆرجاری وایه هه‌یه ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یكه‌یته فارس ئه‌حلامی خۆت پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ده‌رده‌چێت كه تۆ ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ پێكدههێنیت، به بۆچوونی من زۆر گرنگه ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌بێته هاوبه‌شی ژیانم كه‌سێكی تێگه‌یشتوو بێت وكه‌سێك بێت به‌ها بۆ مرۆڤبوونی مندا بنێت و وه‌ك ئافره‌ت رێزم بگرێت و، ئه‌وه‌ی به‌لای من زۆر گرنگه هه‌م هاوسه‌ر وههم هاوری بێت له‌گه‌ڵمدا، جا ره‌نگه لایه‌نه‌كانی تر هیچ بایه‌خێكی نه‌بێت لای من.
شه‌قام: به‌ڵام كه تازه بوبویته وه‌زیریی شه‌هیدان له دیدارێكتدا له‌گه‌ڵ شه‌رقولئه‌وسه‌ت باسی ئهوهتكردبوو كه ئه‌و كه‌سه ده‌بێت وه‌زیر بێت؟
چنار سه‌عد: نا پرسیاره‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌بوو، ئه‌و پرسیاری كرد كهلهوهتی بویته وه‌زیر داواكارت زۆر بووه، منیش وتم نا، ئینجا پرسی مه‌رجه ئه‌و كه‌سه‌ی داوات بكات وه‌زیر بێت، منیش گووتم نه مه‌رج نیه وه‌زیر بێت.
شه‌قام: ئه‌ی ئه‌گه‌ر باسی ژیانی زانكۆت بكه‌ین وه‌ك كچێك ئه‌و كات قوتابی بوویت دواتر بویته وه‌زیر، ده‌مه‌وێت بزانم له‌گه‌ڵ هاورێكانت په‌یوه‌ندیت ماوه یان دابڕاوی؟ یان گله‌یی له‌خۆت ناكه‌ی؟
چنار سه‌عد: ده‌مه‌وێت ڕاستگۆ بم، من وه‌ك خۆمم و له‌گه‌ڵیشیان هه‌ر هاورێین له‌گه‌ڵ زۆریان چونكه هه‌یانه ئه‌وانیش خه‌ریكی ژیانی خۆیانن و هه‌ندێك دابراون و له شوێنێكی ترن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان له‌و رۆژه‌ی كه له‌زانكۆ به‌یه‌كه‌وه بووین تا ئه‌مرۆ زۆر هاورێین و داده‌نیشین و هاورێم هه‌بووه له قۆناغی یه‌كی زانكۆ به‌یه‌كه‌وه بووین ئێستا له ئه‌ڵمانیایه به‌رده‌وام ته‌له‌فۆنمان ماوه‌و كه دێته‌وه یه‌كتر ده‌بینین و هاورێم هه‌یه ئێستا له زانكۆیه‌كی تره‌و هاورێم هه‌یه ئێستا به‌یه‌كه‌وه له زانكۆین هه‌مه له به‌ریتانیایه من باوه‌ڕ ناكه‌م له مه‌سه‌له‌ی هاوڕێیه‌تیم ئه‌سه‌له‌ن گۆڕابم، به‌ڵام زۆرجار وایه ژیانی كاركردنی تۆ تهحكوم به‌وه ده‌كات كه چه‌ند هه‌لت بۆ ده‌ره‌خسێت ئه‌و كه‌سانه ببینی و راسته پێشتر هه‌موو رۆژ یه‌كترمان بینیوه، به‌ڵام ئێستا جاری وایه به مانگ یه‌كترمان نه‌بینیووه یا ساڵی دووجار یه‌كترمان بینیووه، به‌ڵام پهیوهندهكانمان هه‌ر به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان.
شه‌قام: له‌وكاته‌ی له‌په‌رله‌مان بووی یان ئه‌وكاته‌ی وه‌زیر بووی هیچكات بیرت له‌وه نه‌كردبووه‌وه كه بچیته‌وه كۆلیژی ئاداب و به‌یادی جارانه‌وه سه‌نده‌ویچێك بخۆیت؟
چنار سه‌عد: زۆریش، (به پێكه‌نینه‌وه..) فهلافلهكهی ئاداب، با..با..زۆرجار حهزمكردوه، چونكه به‌شێكی ژیانی كۆلیژمه تاموچێژێكی تایبه‌تی هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ژیانه‌كه دوورودرێژ بێت چونكه من جگه له به‌كالۆریۆس و ماسته‌رو دكتۆراشم ته‌واوكردوه، واته به‌و ساڵه‌ی من موعیده بوویمه 9 ساڵ له كۆلیژی ئاداب، من له ساڵی 1994-1995 چویمه زانكۆ تا ئێستا به‌رده‌وام لهوێَ بویمه، چونكه دانه‌بڕام ته‌نانه‌ت وه‌زیفه‌یه‌كی تریشم هه‌بووبێت له ده‌ره‌وه هه‌ر چویمه سه‌ردانی ئادابم كردوه، چونكه له‌یه‌ك كاتدا من وه‌زیر و قوتابی دكتۆرا بووم، بۆیه هه‌میشه غه‌ریبی كۆشكه‌كه‌و نادیهكهو گۆرهپانهكهكانی كۆلیژی ئاداب ده‌كه‌م، زۆر حه‌زده‌كه‌م كه ده‌چم مێزه‌كان ده‌بینم یهكدهم سه‌یریان ده‌كه‌م زۆر حه‌ز ده‌كه‌م بچمه نادیه‌كه‌ی قوتابیان هه‌رده‌م به بیانووی قوتابیه‌كانم ده‌چووم ده‌مووت وه‌رن بچینه نادی دابنیشین قوتابیه‌كانم ده‌هاتن ئه‌وكات هه‌موو ئه‌و رۆژانه‌م بیردهێتهوه و دارودیواری كۆلیژی ئاداب و هه‌موو یادگارییه لای من.
شه‌قام: ئه‌ی ئه‌و گۆرانیه چی بوو كه له‌و نادیه تا ئێستاش له گوێت ماوه‌ته‌وه؟
چنار سه‌عد: زۆرجار موعینیان لێده‌دا، ئه‌وكاته‌ش كه تازه مودێلی گۆرانیه‌كانی زه‌كه‌ریا هاتبوون و جارجار گۆرانیه‌كانی كازم ساهیر گۆرانیه‌كه‌ی (علمنی حبك) به تایبه‌تی زستانان كاتی سه‌رمابوو نادی زۆر قه‌له‌باڵغ ده‌بوو هه‌ڵمی شێلمه‌كه به‌رز ده‌بوویه‌وه زۆر خۆش‌بوو ئه‌وانه هه‌موو ئه‌و شته خۆشانه بوونه كه له كۆلێژی ئاداب هه‌ر ماینه‌وه و تامیشی لێوه‌رده‌گرم.
شه‌قام: ئه‌ی له‌ماڵه‌وه كه به‌ته‌نیا بی گوێی له كام گۆرانیبێژ راده‌گریت؟
چنار سه‌عد: ئه‌ی خودایه..خۆزگه كاتی ئه‌وه‌م هه‌بوایه، ته‌نیا له‌ناو ئۆتومبێڵ گوی راده‌گرم.
شه‌قام: ئه‌ی ئه‌گه‌ر بچیته له‌بازاڕ پاره به سیدیه‌ك بده‌ی كامه‌یان ده‌كڕی؟
چنار سه‌عد: كیژان ئیبراهیم خه‌یات، كه ژماره‌یه‌ك گۆرانی فۆلكلۆری زۆر خۆشی گوتووه‌ته‌وه من زۆر حه‌زیان پێده‌كه‌م، ئه‌وانیدیش راسته گۆرانیبێژی زۆر باش هه‌یه، به‌ڵام من به كیژان موعجیبم.
شه‌قام: باشه دێمه سه‌ر موڵك، به‌نیازن مزگه‌وتێك دروست بكه‌ن، دروستكردنه‌كه‌ی چۆنه؟ به نیازن به‌ناوی كێی بكه‌ن؟
چنار سه‌عد: ئه‌وه خانووێكی باپیرم بوو وه‌ك وه‌ره‌سه بوو، ئیدی هه‌موویان پێكهاتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بیفرۆشن و بیكه‌نه مزگه‌وتێك و به‌ناوی باپیریشم كراوه.
شه‌قام: ئه‌ی له‌گه‌ڵ زێركڕین چۆنی؟ ئێستا خه‌ڵك فێربووه ئه‌ڵماس ده‌كڕن تۆ نهتكڕیوه؟
چنار سه‌عد: وه‌ك هه‌ر خه‌ڵكێكی ئاسایی زێرم كڕیوه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن به كیلۆو بهفهردهو بهگالۆَن زێرم نیه، (به پێكه‌نینه‌وه..) من ئه‌و ئیمكانیتهم نیه بچم ئه‌ڵماس بكرم، جاری لێره به‌جێماوم و پێشموانیه ئه‌و خه‌ڵكانه به مووچه‌ی موتهوازعی خۆیان بتوانن ئه‌ڵماس بكڕن.
شه‌قام: له ساڵی 2009 كۆبوونهوهیهكت له‌گه‌ڵ فایزه‌ی كچی عه‌لی هاشمی ره‌فسنجانی ئه‌نجامدا، كه ئه‌و سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌رزشی نێوده‌وڵه‌تانی ئافره‌تانی موسڵمانه، باشه ئه‌و كۆبوونهوهیهتان چ بهپهیوهندكی به كاری وه‌زاره‌تی شه‌هیدانه‌وه هه‌بوو؟
چنار سه‌عد: راسته من و ئه‌و كچه دانیشتین، په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌بوو كه ئه‌و ئافره‌تێك بوو له ئێران هاتبوو به‌رپرسیاره‌تی هه‌بوو، منیش ئافره‌تێكی وه‌زیر بووم له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئیتر مه‌سه‌له ئافره‌ت بوونه‌كه ئێمه‌ی كۆكرده‌وه مه‌سه‌له وه‌رزشیه‌كه نه‌بوو، ئه‌و حه‌زی كرد ئه‌و ئافره‌تانه بناسێت كه پله‌ی به‌رپرسیاره‌تیان هه‌یه‌و پێشتریش له‌گه‌ڵ كۆنسوڵگه‌ری ئێران په‌یوه‌ندیمان هه‌بوو له‌سه‌ر سوودوه‌رگرتن له ئه‌زموونی ئێران له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌هیدان، چونكه ئێران ئه‌زموونی زۆریان له‌باره‌یه‌وه هه‌بووه، ئه‌وه‌بوو حهزیانكرد یه‌كتری ببینین و دواتر كه گه‌ڕایه‌وه ئێمه‌ی داوه‌تكرد له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و چووین سه‌ردانی ئێرانمان كرد‌و دواتر ئافره‌تی تری به‌رپرسمان بینی له ئێران كه راوێژكاری ئه‌حمه‌دی نهژادو ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی ئێرانی بوون.
شه‌قام: ئه‌ی پێتوایه چین ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی چنار ده‌كه‌ن؟
چنار سه‌عد: كتاب و خوێندنه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌خوێنمه‌وه هیچ نازانم، هاورێی باش به‌تایبه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه یارمه‌تیم ده‌ده‌ن له كاركردن وبهرنامهكانمدا، خانه‌واده‌كه‌م كه هه‌رده‌م پشتیوان من بووینه، هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ش كه به گوتنی ڕاستیه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ وكارو چالاكییه‌كانی من هاوكارێكی زۆر دلسۆز بوونه له ناساندنی من به جه‌ماوه‌ر و هاوڵاتیان.
چنارسه‌عد عه‌بدوڵڵا:
* ساڵی 1974 له‌هه‌ولێر له‌دایكبووه، * خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌هه‌مان شار ده‌ستپێكردووه به‌ڵام به‌هۆی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی خانه‌واده‌كه‌ی له‌ساڵی 1986 ئاواره‌ی ئێران ده‌بن وله‌شاری ورمی به‌رده‌وامی به‌خوێندن ده‌دات تاقۆناغی چواری دواناوه‌ندی.* له‌پاش ڕاپه‌ڕین ده‌گه‌ڕێنه‌وه كوردستان وله شه‌قڵاوه به‌رده‌وامی به خوێندن ده‌دات، * له‌ساڵی 1994-1995 له‌به‌شی كۆمه‌ڵناسی سه‌ر به زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وه‌رده‌گیرێت.* هه‌ر له‌قۆناغی دواناوه‌ندی ئه‌ندامی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه.* خاوه‌نی ئیمتیازی بڵاوكراوه‌یه‌كی ئازاد بووه به‌ناوی (را) كه بۆماوه‌ی دوو ساڵ له زانكۆ ده‌رده‌چو.* له‌ساڵی 2005 وه‌كو گه‌نجترین ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت.* له‌ساڵی 2006 وه‌كو گه‌نجترین وه‌زیر ئه‌ركی وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كانی له‌كابینه‌ی پێنچه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی پێده‌سپێرن.ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر وسه‌رۆكی ئه‌نیستیتۆی كوردیه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی جینۆساید.* شاره‌زایی هه‌یه له زمانه‌كانی عه‌ره‌بی، فارسی، ئینگلیزی.* ئێستاش ده‌رچووی كۆلێژی ئادابه له‌زانكۆی سه‌لاحه‌دین و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له‌كۆمه‌ڵناسی سیاسی و دكتۆرا له كۆمه‌ڵناسی په‌روه‌رده‌و ئه‌ندامی هه‌ڵبژێردراوی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستانه.
تێبینی: ئه‌م دیمانه‌یه له ژماره 186ی گۆڤاری شه‌قام بڵاوكراوه‌ته‌وه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
